ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه‌پیربوون.

هه‌ردى شه‌فیق
مرۆڤى گه‌وره سكى به‌پشتیه‌وه ئه‌نوسىَ به‌لاَم ملى بیَهیَزنابیَت
سه‌رى شۆرِبكات .گه‌نجیَك كه‌به‌هه‌مووشت رِازیه و كۆنترۆڵه‌كه‌ى به‌ده‌ست
سیاسه‌ت و عه‌شیره‌ت و گه‌وره‌كانه‌وه‌یه ،به‌هه‌موو شتیَك قایله
له‌پیَناو موچه‌یه‌كى مه‌مره و مه‌ژیدا ژیانى پیَ بگوزه‌ریَنىَ،بیَگومان
ئه‌م گه‌نجه جگه له‌ختوكه‌دانى ده‌سه‌لاَت بۆپیَكه‌نین به‌خراپه‌كاریه‌كانى
هیچى تر نادوریَته‌وه .گه‌نجیَك بواریَك بۆبیركردنه‌وه‌ى نه‌ماوه‌ته‌وه
جگه له‌بیركردنه‌وه و دابینكردنى پیَداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانى ژیان
ئه‌بیَت ئاینده‌ى چى بیَت ؟كاریَك شك نه‌بات له‌گه‌ڵ هیواو ئاواته‌كانى
ئه‌و و شاره‌زاییه‌كه‌یدا بگونجىَ و قۆرخ نه‌كرابیَت بۆكه‌سیَكى نه‌شاره‌زا
.نا‌توانیت رِو له‌شویَنیَك بكه‌یت حیزب چاوى له‌سه‌رت نه‌بیَت له‌گه‌ڵ
ئه‌مانه‌شدا شویَنه‌كانى تر به‌پاره‌ن .گه‌نجیَك ناچارى ژیان واى
لیَده‌كات واز له‌خویَندن بیَنى و شه‌و له‌قوله‌ى حه‌ره‌سیاتا شیعر
بنوسىَ چۆن گه‌نجیَكى بیَئیراده‌و رِه‌شبین نابیَت ؟گه‌نجیَك پشوى
هاوینان له‌سه‌رشه‌قامه‌كان كریَكارى بكات‌و پاره‌ى خویَندنى ساڵى
داهاتووى دابین بكات له‌ولاشه‌وه هاوپۆله‌كانی (كورِه‌به‌رپرسه‌كان)به‌مۆنیكاى
جام تاریكه‌وه ته‌پو تۆزئه‌كه‌ن به‌سه‌ریا چۆن له‌ناخه‌وه‌تیَك ناشكىَ
وله‌ناخه‌وه نامرىَ؟گه‌نجیَك بۆهه‌ركاریَك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى
دابینكردنى ژیانى له‌ده‌ست باوكیدایه بگه‌رِیَته‌وه به‌رده‌مى ده‌سه‌لاَتى
یاساى خیَڵ و عشره‌ت و له‌سنورى یاسا موقه‌ده‌سه‌كانى ئه‌وان ده‌رنه‌چیَت،
چه‌ند پیربووه له‌رِوى بیركردنه‌وه له‌ژیانه‌وه؟
دیاره هه‌ركه‌سیَك له‌كه‌سه نزیكه‌كانى مرۆڤ به‌شیَك له‌ژیانى ئه‌ون
لیَره‌دا زیاتر مه‌به‌ستم ئه‌وئاكارانه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌نتیق ناگونجىَ.بۆیه‌گه‌نجیَكى
هه‌میشه ته‌نها په‌روه‌رده ئه‌بیَت و هه‌ر سنورشكاندنیَكیش ده‌بیَته
عه‌یبه و رِیسوابوون و بۆیه هه‌میشه له‌واقیع هه‌ڵدیَت وخه‌ون و
ئاواته‌كانى له‌خه‌یاڵدا ئه‌دۆزیَته‌وه و به‌رِۆحیَكى نائومیَد و
پیره‌وه ئومیَد و ئاواته‌كانى ده‌كاته قوربانى خواستى گه‌وره‌كانى.ئیدى
گه‌نج هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نى كه‌میش بیَت له‌ناخى خۆیداپیریَكى په‌ك كه‌وتووه.ئایا
ئه‌بیَت ئیَمه سارد و سرِبین و هیچ پرسیاریَكمان نه‌بیَت به‌رامبه‌ر
ئه‌و داواكاریانه‌ى لیَمان ده‌كریَت ؟هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌كمان نه‌بیَت
بۆ ئه‌و شتانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌داهاتو مانه‌وه و له‌ئاینده‌دا
بشیَویَت كاره‌ساته‌كه‌ى ته‌نها به‌رۆكى ئیَمه‌ده‌گریَت؟هه‌ندیَك له
گه‌نجه‌كانیشمان دواى پاره ئه‌كه‌ون و دواى كاریَك ئه‌كه‌ون یادواى
سیاسه‌تیَك ئه‌كه‌ون به‌بىَ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌و كاره ئه‌و سیاسه‌ته
چه‌ند گه‌نج ده‌كوژىَ؟تاچه‌ند ئه‌وبی رو باوه‌رِه خزمه‌تى گه‌نجان ده‌كات؟قسه‌ى
دڵى گه‌نجان ده‌كات و هه‌وڵى ئه‌وه ئه‌دات بیان خاته سه‌رشه‌قامه‌كانى
ژیان نه‌ك مه‌رگ.
گرنگ ئه‌وه‌نیه هه‌رچۆن بیَت بگه‌یت به‌ئومیَد و ئاواته‌كانت به‌ڵكو
ئه‌ورِیَگا گرنگه تۆده‌ته‌ویَت بیگریته‌به ر بۆگه‌یشتن به‌ئومیَد و
ئاواته‌كانت تاچه‌ند مه‌نتیقیه یا نامه‌نتیقیه .له‌كویَشدا؟له‌كوردستاندا
كه‌زۆرینه‌ى رِیَگاكانى به‌ره‌وه و خۆشگوزه‌رانى بوون به‌خۆبچوك كردنه‌وه
له‌پیَناو موقه‌ده‌سكردنى به‌رپرس و ئه‌ورِیَبازه‌دا ده‌بیَت كارى
تیائه‌كه‌یت.پیَویسته سود له‌بیركردنه‌وه‌ى خۆمان وه‌ربگرین به‌ئه‌قڵى
خۆمان بیربكه‌ینه‌وه ناكرىَ ئیَمه به‌ئه‌قڵى هیچ كه‌س ولایه‌نیَك
بیربكه‌ینه‌وه به‌تایبه‌ت لیَره كه‌رِو له‌هه‌ر شویَنیَك ئه‌كه‌یت حه‌قیقه‌ت
و مه‌نتیق له‌سه‌ر میَزه‌كه‌ى ئه‌وه .ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چیَت ئه‌و
بۆچونانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى خه‌ڵكن فه‌رامۆش نه‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ى
ئه‌م حیزب یان ئه‌و سیاسه‌ت ئه‌و دروشمه‌ى هه‌ڵگرتوه.ئایاده‌كریَت
تاهه‌تایه ئه‌وانه‌ى زمانى ده‌مامك دروستكردن و ماستاوكردن نازانن
له‌هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى ئه‌م میله‌ته سودمه‌ند نه‌بن و تاسه‌ر ژیان
به‌م شیَوه برِوات ؟تاكه‌ى گه‌نجیَك بیَزار له‌هه‌مووشتیَك ولاَته‌كه‌ى
جیَدیَڵىَ و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه شه‌ق له‌ئیحساسى هه‌ڵئه‌دریَت ده‌سه‌لاَت
تائه‌توانیَت بچوكى ئه‌كاته‌وه ئه‌یكاته‌قه‌فه‌ز ؟ئه‌بیَت ئاینده‌ى چى
خیَریَك بداته‌وه بۆخۆى و بۆكۆمه‌ڵگاكه‌ى ؟ئه‌وسنورانه‌ى كه‌پیره‌كان
دروستیان كرد‌و تیایدا زیندان بوون ئه‌وگه‌نجانه خۆیانى تیادوباره ئه‌كه‌نه‌وه
ده‌كه‌ونه‌وه ده‌ورو به‌رهه‌ررِۆژه‌ى به‌جۆریَك ئه‌یانكوژىَ و كاریش
به‌م شیَوه بكه‌ویَته ده‌ست پیره‌كان ئاینده‌ى وئومیَد و ئاواته‌كانى
گه‌نج خۆمان خۆش .
jgarsoz8181@yahoo.com
|