په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\١٢\٢٠١٠

ئەو کاتەی لە ئێران دەدرێ..!


محەمەد ئەحمەد   


دوژمنانی کورد بەهەرچوار وڵاتەکەوە بەهیچ شێوەیەک یەکریزی و یەگرتنی نەتەوەی کوردیان ناویت بۆ ئەوەی گەلی کوردستان بە ئاواتەکانی خۆی نەگات و بەهچ شێوەیەک دەوڵەتێک یان هەرێمیک دروست نەبێت بەناوی کوردستان.


لەوکاتەی کە کوردستان دابەشکراوە بۆ چوار پارچەو و هەر پارجەی لکێنراوەتە وڵاتێکەوە، سەرجەم ئەو وڵاتانە هەموو هەوڵێکیان خستۆتە گەڕ بۆ سرینەوە مۆرکی نەتەوایەتی هەر لە زمان و کەلتور و بۆنە نەتەوەیاتەێکانی چەندین شتی تریش، نمونەیەکی زیندوو جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی لەلایەن رژێمی پێشوی عێراقەوە لە جەژنی نەورۆزەوە گۆرایە جەژنی دار (عید الشجر ) دواتر جەژنی بەهار (عید الربیع) و هەروەها چەندین و چەندین شتی تر.
ئەمە جگە لە وێران کردنی ماڵ و بەزۆر ئاوارە کردنیان دەربەدەرکردنیان بۆ وڵاتانی تر و کوشتن و زندەبەچاڵ کردنیان و بەکارهێنانی سیاسەتە شۆڤێنێکانیان.
بەهەرحاڵ نامەیوی بەقوڵی باسی سرینەوەی مۆرکی نەتەوایەتی کورد بکەم بەڵام ئەمەوەی باسی حاڵی حازری ئێستای گەلی کورد بکەم.


وەک ئاشنایە لە ساڵی 2003 لە کاتی روخانی رژێمی بەعسدا گەلی کورد لە باشوری کوردستان هەرێمێکی دروستکرد بەناوی (هەرێمی کوردستان-عێراق) ، بەبڕوای من لەو کاتەدا کورد دەیتوانی سەرجەم بەشە بەزۆر جیاکراوەکەی لە باشوری کوردستان بکاتە هەرێمێک بەواتەی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم و بەکەرکوک و ناوچەدابڕاوەکانی دیکەیشەوە ، چونکە ئەوکاتە کورد هێزی هەبوو سەرجەم ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکات.


بەڵام هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم کە پێشوتریش هەر لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی هەرێم بوو وەکو خۆی مایەوە بەبێ هیج زیادەیەک ، ماوەتەوە کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان کە ئەویش تاکو ئێستا بە ماددەی سەد و چلی دەستوری هەمیشەیی عێراقەوە بەندە .


بەڵام وڵاتی ئێران کە ئێستا زۆربەی وڵاتە زلهێزەکان لەوانە ئەمەریکا و ئیسرائیل هەڕەشی هێرشکردنەسەری دەکەن و دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئێرانیش وڵامی توندیان دەدەنەوە ، بۆیە لە بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزدا نییە وڵاتی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئۆتۆمی و شان له‌ شانی ئه‌وان بدا ، هەر بۆیە ئێستا ولایەته‌ یەکگرتووەکان چەندبن بنکەی سەربازی لە وڵاتانی ( سعودیە ، کوێت ، عومان ، بەحرێن، تورکیا ، قەتەر) هەیەو و هەموویان لە وڵاتی ئێرانەوە نزیکە، بۆیە بەدووری نازانم هەڕەشەی سەربازی بکرێتە سەر وڵاتی ئێران و لەلایەن ئەمەریکاوە پارتەمەی (حوسێن موسه‌ویی) بگەیەنێتە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە .


ئێمەی گەلی کورد لەگەڵ لێدانی هیچ وڵاتێکدا نین چونکە چەندین کەسانی بێتاوان دەکرێنە ئامانج و زەرەر مەند دەبن ، بەڵام لێدان و روخاندنی دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئێران لەبەرژەوەندی گەلی کوردایە و پارتە کوردییه‌کانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە رۆڵ بگێڕن بەپشتگیری سەرجەم کوردەکان لە پارچەکانی دیکە بەتایبەتی هەرێمی کوردستانی عێراق چونکە ناشارێتەوە هەرێمی کوردستانی عێراق توانای یاریدانی زیاتری هەیە لە کوردەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان .


بەکوردی و بەکورتی .. گەر ئەمەریکا یان ئیسرائیل یان هەرچی وڵاتێکی دیکە هێڕشیان کردە سەر وڵاتی ئێران ، گەلی کورد لە هەر چوارپارچەکەیەوە یارمەتی یەکتر بدەن بۆ دروستکردنی هەرێمێکی دیکەی کوردی لە وڵاتی ئێران و سەرجەم پارێزگا کوردییەکانی ئەو بەشە لە خۆ بگرێ و بەو شێوەیە خەونی دروستبوونی کوردستانی گەورە نزیکتر ده‌بێتەوە.


خورماتوو
Hama90@live.com