په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

ئەو کچەى بە جارێک منى داگیرکرد .

                                                                                                                            دیار محه‌مه‌د

به‌شی یه‌که‌م                                          

جارێک چایەک

جارێک کوپێکى

پەمەى

رێبوارانە

دەکەمە میوانى

سەرمێزت

وەکو ئەرشیف..

تا ئیمبڕاتۆر

ئاسودە بێ و

قاچەکانى سوارى

قاچى

بەفر بکات

بۆ چرکەیەک

یان ئاڵویەک

لێم دەڕەنجێ

یان نارنجێکى

زیرەى..

بە ویستى تۆ

هەورى عازەب

چی بکەم باشە

تا نارنجێک

دڵۆپ دڵۆپ

یاخود

خوڕ خوڕ

        

 

شیرى ساردى

تێکەڵ کوپیى

پەمەی بکات..

پێم باش نیە

شیرێکى سارد

پڕ کوپێک بێت

یان جەوانەیەکى

سیحرى..

سوپاس هەورێ

جارێکى تر

سوپاس هەورێ

ئەمەوێت

خۆم داوا بکەم

لە ئیمبڕاتۆر

ئەم (کوپە) لە خۆم

پڕبکەم

تا لیم بڕژێ

بۆ سەر ڕۆخى

میوەیەکى

گەرما بردوو

ئەمەوێت زیاتر

بڕژێم

زیاتر ،زیاتر..

تاتۆفانم

لە خۆمدا

نقومت بکات و

وێنە کێشێک

ئەو ڕەنگانەمان

لێ بخوات

کە دەڕژێت .

 

 

بەشى دووه‌م                                        

 

غەرابستانى ئەم کەونەم

هەڵاوێرکرد

تۆى تیا نەبوى ..

دەریا گەڕام

تۆى لێنەبوى

جارێکیتر دەریا گەڕام

تەنها وێنە کێشێکم دى

لە سەر سینە

پایزێکى تێکشکاوى

ئەسڕییەوە

لەباڵى نەهەنگ

دەینوسى

جارێک بە ڕەش

جارێک سپى ..

جارێک بۆ قەسیدەى شەرمن

چەند ڕەنگێکى

خەم تێزاوى

دەر خوار دەدا ..

سەرەنجام

وەک وانەى لێکدان

وێنەکانى سەر کەمەرى

لاى چەپیى تۆى

ئەنخشاندو

جار نەجارێک

هەناسەکانى

        

ئەڕوشاند ..

تا جۆگەیەکى پەمەى

لە تاریکى پڕکاتەوە ..

لەدواى

سەرهێنان و بردن

قاوەیەکى بێ شەکرى

دەرخواردى ڕۆحى

ڕوبار دا ..

ڕوبار وتى

ئەمکەیتە کچى ئاسمانت ؟

پرسیارەکە

زۆر خێرا بوو،

وێنە کێکش نەیزانى

چی بکات ..

فڵچەکانى

بە پەرداخى بۆیاییەوە

پێشکەشى

من و خاتون کرد ..

پێم ناخۆش بوو

پەرداخەکە

بۆ سەر شانم

هەڵخلیسکا ..

ڕەنگەکانى

وێنە کێش و

ڕەنگى ڕیشیو

 

ڕەنگى قژییو

ڕەنگى ماچى

تێکەڵ بە ڕۆحى

ڕوبار بوو ..

کچە ڕوبار

قایم کار بوو

ئەیزانى ڕۆژێ دێتەوە ..

پارچەکانى پەرداخەکەو

لەتە کلکى فچەکانى

بۆ یادگارى

هێشتبۆوە ..

بەشێک لاى خۆى

بەشێک لاى من ..

سەردەمێک هاو

هەناسەیەکى سەحەرى

داواى لە هاوڕیەتى دەکرد

بۆ نێوانى

پایزێک و

سوچى کەمەرێک

ئارەزوو ..

تا هەندێ

ڕەنگ لەمن بدزێ

تێکەڵ

بە تۆى ڕوبارى کات .

Deyar.mahamad@gmail.com