٢٥\٩\٢٠١٠
ئهو کوردانهی خورماتوو بهجێدێڵن زۆربهیان
بهرپرسن!

محەمەد ئەحمەد
خورماتوو، دواهەمین شارۆچکەی کوردنشینە لە
باشوری کوردستان کە بە سنوری نێوان کوردستان و عێراق هەژمار دەکرێت و
لە مێژوویەکی دێرینی هەیە لە خەبات و شۆرشەکانی گەلی کورددا کە زۆرترین
قوربانی داوە لە شەهیدان و ئەنفال و تاڵانکردنی ماڵەکانیان.. هتد لە
سەردەمی رژێمی پێشوودا.
لەپاش پرۆسەی ئازادی عێراق چەندین ماڵی ئاوارەکراو گەڕانەوە شارۆچکەی
خورماتوو، بەڵام ئێستا لەبەر نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزاری کوردەکانی
دانیشتووی خورماتوو شارۆچکەکەیان بەجێدێڵن و روو ددەکەنە شار و
شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
بەم بۆنەیەوە بەباشمان زانی رای بەرپرسان و هاوڵاتییان بزانین سەبارەت
بە جێهیشتنی هاوڵاتییانی کوردی دانیشتووی خورماتوو.
سەرەتا بەڕێز ( شەلال عەبدول) قایمقامی خورماتوو وتی : لەبەر نەبوونی
ئاسایش و نەبوونی خزمەتگەزاری هاوڵاتییە کوردەکانی شارۆچکەی خورماتوو ،
خورماتوو بەجێدێڵن و روودەکەنە شارو شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان،
وە لە سەرەتای ئەمساڵی 2010 دا زیاد لە (400) خێزان بە شێوەیەکی رەسمی
داوایان لە قایمقامەتی خورماتوو کردووە کۆچیان کردووە بۆ
شارەکانی (کەرکوک و کەلارو سلێمانی و هەولێر)
و ئێستا رۆژانە 5 – 6 خێزان دێنە قایمقامییەت داوی رێپێدانی کۆچکردن
دەکەن ، قایمقامی خورماتوو وتیشی : زۆربەی ئەو خێزانە کوردانهی
کۆچدەکەن (بەرپرسی ئیداریی و حیزیی
و پێشمەرگە و کارمەندانی ئاسایشن ) .
هاوڵاتی ( سالار عەبدولجەباری)ـی تەمەن 38 ساڵی دانیشتووی خورماتوو وتی
: خورماتوو بەجێدێڵم لەبەر نەبوونی ئاسایش و نەبوونی کارەبا بەتایبەتی
چونکە خورماتوو لەرووی خزمەت گوزارییەوە خزمەتێکی ئەوتۆی نەکراوە و
هەروەها من لە رووی ئاسایشەوە لە من لە ترسی رفاندن منداڵەکانما دەرۆم
، چونکە خورماتوو بە شوێنی ساقمگیر نازانم .
یەکێکی دیکە لە کۆکەرەکانی خورماتوو وتی : منداڵەکانم لە قوتابخانەی
کوردی ئەخوێنن، ئەگەر نەیانبەم بۆ هەرێم منداڵەکانی لەهیچ زانکۆ و
پەیمانگایەک وەرناگیرین.
ئەو هاوڵاتییە کۆچکەرەکەی خورماتوو وتی : ئەوپەڕی گلەییم لە
دەسەتدارانی خورماتوو و حکومەتی هەرێم هەیە چونکە لە هەموو روویەکەوە
خزمەتی هاوڵاتییان و خزمەتی شارۆچکەی خورماتوو ناکەن بەتایبەتی
هاوڵاتییە کوردەکان ، ئەو هاوڵاتییە بە ( کەریم وەهاب) خۆناساند وتی :
کۆچکم کردوو بۆ شارچکەی کفری لەبەر ئەوەی کەم دەرامەتم و ناتوانم وەکو
بەرپرسان خانوو و ڤێلا لە شارەکانی هەرێم دروست بکەم و من لە خورماتوو
کرێچیم و لە کفریش هەر بەهەمان شێوە ، وە کەریم وەهاب وتیشی : هۆکاری
سەرەکی کۆچکردنی من بۆ نەبوونی خزمەت گوزاری و ئاسایش و وەرنەگرتنی
منداڵەکانم لە زانکۆکان هەرێمی کوردستان ئەگەر لە خورماتوو بمێنمەوە.
دانیشتووەیەکی خورماتوو کە پێیباشنەبوو ناوی بوترێت وتی: زۆر
گلەیی لەو خێزنانە دەکەم کە خورماتوو بەجێدێڵن کە زۆربەیان
خانووەکانیان بە نەتەوە (عەرەب و تورکمان) دەفرۆشن چونکە بە جێهَشتنی
ئەوان خورماتوو دیسان تەعریب دەکەنەوە هەوەها ریژەی کوردی لە خورماتوو
کەمتر دەبێتەوە و ئەمەش لە بانەرۆژدا کێشەیەکی سیاسی دەنێتەوەکە
ئەنجامەکەی بۆ کورد باشنابێت .
خورماتوو
hama90@live.com
|