1. بە دوای خۆمەوەم ھاتم ..عەشقم بۆ بگریتەوە ئینجانەی لێوەكانت .. پڕ كرد لە ماچم ووتت .. پێكەوە عەشق ئەمانكوژێ ووتم .. نابێت بمرین ووتت .. دڵم پڕكە لە خورپەی ماچ با بتخوێنمەوە .
2. ماتماتیك لە خۆتم دەرمەكە .. من ھەر تەریبم بە تۆ مەڕۆ .. خۆم بۆشاییەكانت پڕ ئەكەمەوە من و تۆ یەكسانین بە ڕۆشتن تا بینەقاقای گەڕانەوە .. لەو سەر دابڕان لە یەكمان دەرئەكاو لەم سەر بێدەنگیش ئەمانكوژێنێتەوە.
3. تووڕە بوون ئەڕۆیت .. گەڕانەوە دڵی ھەموومانی شكاند ڕۆشتنیش ھەمووومانی بەجێھێشت تۆ لە ناو شەمەنەفەری گەڕانەوەدایت من ھێشتر ئەسپی ڕۆشتنم تاو نەداوە نەڕۆیت ..
4. خۆ كوشتن ڕێگەیە منم و چاوەكانت تیامدا دوو مینی چێنراون لە ترسی نیگاكانت ساڵانێكە لەو ڕێگەیەوە كەس نایەتەوە ھەر خۆمم بە خۆمدا ئەتەقێتەوە.
5. سۆلۆ پەنجەكانم كردۆتە پەیژەیەكی نەرم و شل لە پێتەوە تا ناو دڵم لە سەر دیواری تۆران ھەڵم خستوون كە ویستت بۆ ناو من بگەڕێیتەوە یەك یەك پلەكان بەجێ دێڵی و سۆلۆیەك لە ناو بێدەنگی ئەم شەو .. شیوەنیەتی بۆ من خۆیان ئەژەنن .
6 . شەوی شین لەو شەوەدا كە پێكەوە بووین من حەزم لە گوڵی شین بوو لە بیرت چوو چاوەكانت شین و نینۆكاكانت شین كردبوو كە نوستین كراسێكی شینی پەشمەكیت لەبەردا بوو ئەو شەوە لە ژێر بارانی گازەكانتا گوڵێكی شین نوستبوو.
7. شەوی سپی بە بیرتە پێم ووتی .. تۆ لە شەو ئەچی شەوێكی سپی .. سپی وەك ئەو بەیانیەی زوو لە دەرگایدا شەوی كۆكردەوە و .. خۆری ھێنا ڕژاندیە ناو چاومانەوە لە دوواوە نەیزانی .. بەیانیت گرت و ئاخنیتە ناو ستیانەكەتەوە لەو ڕۆژەوە .. نە شەوخەوم لێئەخاو نە بەیانیەكیش بە ئاگام دێنێ بەیانیان مەمكەكانت لە سەر لێوم چینەیانە و شەوانیش گۆكانیان لە گوێم ئاخنم تا گوێم لە زریكەی بەیانی نەبێ.
8. قوفڵ ئیتر نایەمەوە له ده‌رگاکه‌ت به‌م نه‌با ده‌رگای تۆ نه‌بێ و به سه‌رمدا دایخه‌نه‌وه بە قوفڵێكی گەورە كۆڵانەكەت داخستووە كلیلەكەشت بە دەمی گومان پێچاوە و لە ماڵی ترس شاردوتەوە كوێی بۆ بگەڕێم .. چۆن خۆم گرێ بەم و لە كام گرێوە تۆ بكەمەوە.
9 . یاخیبوون كە شەو ھات دڵم لە ناو گۆزەیە شەرابدا ئەنوێنم كاسەی سەرم پڕپڕئەكەم لە دوكەڵی جگەرە چاوەكانم بە قوفڵی دەرگاكەدا ھەڵئەواسم خۆم ئەڵقەڕێز ئەكەم و گوێكانم دەخەمە ناو گیرفانی كاتژمێرەكەوە میلی كاتژمێرەكەش دەخەمە سەر خولەكی وەستان ڕۆژ نابێتەوە و منیش بە تەنیشت پەرداخەكەمەوە دانیشتوم .. پەرداخەكەشم پرە لە نوستن.
10. داچڵەكین لێوه‌کانم لێم ئه‌گه‌ڕێن و ئیتر به‌یانیان که هه‌ڵئه‌سم له گۆشه‌کانیدا تایمێسکێک نابینم له شه‌وی داچڵه‌کینیشدا نایەڵم خەو بمباتەوە و بە دەم ڕێوە بمبزڕكێنێ.
11. تەكیلا له درزی دڵته‌وه به دزیه‌وه ته‌ماشام ئه‌کەی بۆ ئاشت بوونەوە به‌ر له‌وه‌ی شه‌و دابێت شوشه‌یه‌ک ته‌کیلا ئه‌کڕین له پڕ تونگ تونگ ئه‌مگری و ماچێکی شیرینم ئه‌که‌ی له دووای پێکی یه‌که‌م و دووه‌م ژووره‌که‌م پڕئه‌که‌ی له مەست بوون بە پەنجەیەك شەو كزئەكەی وەك ئەسپێپكی تین‌و دەم ئەخەیتە ناو چەمی ئارەزوو .. تێر تێر ئەمخۆیتەوە.
12. دووا وێسگە چۆن بگه‌ڕێمه‌وه هه‌ر خۆم جانتاکه‌م هه‌ڵگرم و جانتاکه‌شم خۆم که‌سێ خۆی پێم‌دا هه‌ڵنه‌زنێ لە دوای گەڕانەوە من ده‌ڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێمه‌وه ده‌ڕۆم ئیتر له تۆوه گوزه‌ر ناکه‌م پیاسه‌ش ناکه‌م له که‌سیش ناپرسم تۆ له کوێی خۆشم به خۆم ناڵێم تۆ له کوێی سه‌فه‌ریش به بێ ده‌نگی و جانتاکه‌شم پڕئه‌که‌م له شه‌وی سپی سپی تا كاڵ بوونەوە .. ئەڕۆم تا گوزەری گەڕانەوە لە بیركەم بۆ بیابانی بیرچوونەوە .
ئەڵمانیا Simkan97@hotmail.de
|