٢٦\٨\٢٠١٣
ئه‌و
نامه‌یه‌ی که دێته لات.

هه‌ندرێن
حه‌مه‌ده‌مین
ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌دێته
لات
منداڵی خه‌ونێکی به‌سته‌زمانه
نازانێ به چ زمانێ
له‌گه‌ڵ سمۆره‌کانی ئێره بدوێ
ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌دێته لات
ساوای خه‌ونێکی پاکیزه‌یه
له‌گیرفانی سه‌رخۆشه ئیندیانه‌کان خۆی ئه‌شارێته‌وه
ووشه‌کانی ئه‌و نامه‌یه
زۆر له‌وه کێویترن
که‌بتوانم به‌باخچه‌یێک
یان به‌دارستانێکیش بۆت بنێرم
پیته‌کان نایانه‌وێ
له‌یه‌کتر گرێ بدرێن
گرێ
ئه‌و قه‌له‌باچکانه بۆم ئه‌که‌نه‌وه که له رۆخ شه‌قامه‌کاندا سه‌ما ئه‌که‌ن
زۆر له‌وه ئه‌ترسێم
یه‌کێ له یادگاره کۆنه‌کانی باپیره‌گه‌وره‌ی بمناسێته‌وه
ئه‌گه‌رچی باوڕ بکه
بۆ ته‌نیا جارێکیش ئازارم نه‌داون
نه‌شم ئه‌توانی براده‌رایه‌تی ئه‌و مندڵانه نه‌که‌م که ماڵه‌کانیان
لێئه‌سووتاندن
له‌م نامه نووسینه‌م بێزار مه‌به
بێ ویستی من
هه‌ندێ له ووشه‌کان له شه‌قه‌ی باڵ ئه‌ده‌ن
ئاگام لێیه
له په‌نچه‌ره‌وه چاک ئه‌یانبینم
چۆن له‌سه‌ر به‌ژنی ئه‌م داره رووتانه
ئه‌یانه‌وێ ببنه گه‌ڵا
منیش هێدی هێدی
یادگاره کۆنه‌کانم کردۆته مه‌زه‌ی خۆخواردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده تاڵ
مه‌گه‌ر هه‌ر سه‌گی ئه‌و ماڵانه بمناسنه‌وه
که له پشت په‌نچه‌ره‌وه ته‌ماشه‌م ئه‌که‌ن
له ناو شوشه به‌تاڵه‌کانیش
تۆ ده‌بینم
چۆن به‌سه‌ر پشتی چۆله‌که‌کان به‌رزئه‌بیه‌وه
ئه‌تۆش ئه‌وه‌یتریان
ئه‌م خه‌مانه‌ت زوو بتراشه
هه‌ر چه‌ند ئه‌که‌م
له ناو چڕی ئه‌و ئازارستانه ناتدۆزمه‌وه
زۆر ئه‌ترسێم
باخی په‌پوله و
باخی هه‌نگ و
باخی مانگه‌شه‌وت
به‌و دڕکانه خنکاندبێ
که نیگاری روحتی ئه‌شارده‌وه
هه‌زاران جار پاڕامه‌وه
دلت مه‌ده ده‌ست ئه‌و شێوه‌کارانه‌ی
مودمینن به‌ڕه‌نگ
گوڵه‌کانی خۆشه‌ویستیت
له ته‌ڕایی دایکت ئه‌خۆنه‌وه
تاکو ئێستاش
ره‌نگی چاو و
روومه‌ت و
لێو و
سینه‌یان هه‌ر پێوه‌یه
به‌رده‌وام به
ئه‌وه‌یتریش
به‌رده‌وام بن
ئه‌و رۆژانه کۆکه‌نه‌وه
که بێئاگایانه لێمان ئه‌ڕژان
ئه‌و رۆژانه به‌ره‌ڵابکه‌ن
که به‌ئاگایانه ئه‌مانبه‌ستن
وه‌رن
با بچینه دوێ
ته‌مه‌ن زۆر له‌وه گه‌وره‌تره
که به‌ساڵ پێوانه بکرێت
رۆژ و شه‌ویش
له‌کاتژمێر گرێ مه‌ده‌ن
ده‌رگاکانی خه‌ون بدۆزنه‌وه
له‌وێ رۆژژمێر نیه
له‌دایکبوونێکی به‌رده‌وام
مردن نیه
دوور و نزیک وه‌کو یێکه
ره‌نگه‌کان به گوێش ئه‌بیندرێن و
ده‌نگه‌کان به لوتیش ئه‌بیسترێن
وه‌رنه پێشێ
با بچینه دوێ
تا ئه‌م جاره‌ش
ره‌نگی ماچی خۆشه‌ویسته‌کانمان
له‌و شانۆیانه به‌کاربێنین
که ده‌قیان لێوه ئه‌زێ
با ئه‌م به‌هاره
له ده‌نگی ماچی خۆشه‌ویسته‌کانمان
*ده‌نگاره بته‌قێته‌وه
ماچبارانی ئه‌و شیلانانه بکه‌ین
زه‌مه‌نێکه باڕووتیان لێنیشتوه
چیدیش گلۆپی شه‌قامه‌کان ناشکێنین
بۆ ژوانی ماچ
ده‌رگاکانی هه‌تاو ئه‌که‌ینه‌وه
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌کان
له میحرابه‌کانی زه‌رده‌شتیش
ئه‌و باخچانه ئاوه‌دان ئه‌که‌ینه‌وه
که فێریان ئه‌کردین
مرۆڤ خه‌ونێکه له ره‌نگی گوڵ و له تامی باران
ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌دێته لات
بۆنی ئه‌و ژنه‌ی پێوه‌یه
که غیره‌ی عیسا کوشتی
ئه‌یویست به‌ته‌نیا کوڕی خوا بێت
جوانی ئه‌و ژنه‌ی هه‌ڵگرتووه
ڤینۆس له‌خواکانی ئه‌شارده‌وه
دواییش بوو به عائیشه
له گه‌مه‌ی ئیسلام
ئه‌وه‌تانێ به‌ر له جه‌مه‌لیش
ژووره داخراوه‌کانی مه‌حه‌مه‌دی دایه به‌ر خۆر
ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌دێته لات
بارانێکه
زۆر ته‌ڕتره له روحی سۆزانیه‌کان
ماچه‌کانتی پێته‌ڕکه‌وه
ده‌نکه خه‌ونه‌کانی تیا بڕوێنه
بۆ پیاهه‌ڵچونی خه‌یاڵه لاولاویه‌کان
به‌ئاگامه
له‌ووشکایی ته‌مه‌ن له‌وێ
بۆنسۆی حه‌زستانی عاشقه‌کان ئه‌گاته لام
ئه‌م ده‌ڤه ره بێ خودایه
خوای کێوه چوو
قوژبن نه‌ما بۆی نه‌گه‌ڕێم
که‌له‌ن نه‌ما نه‌یپشکنم
ئه‌وه‌ی جارێ له‌نێو مه‌مکی ئه‌و ژنه‌دا دۆزیمه‌وه
له روخساری ئه‌و نامه‌یه ئه‌کات
که‌دێته لات
ئه‌م نامه‌یه نهێنی بوونێکی هه‌ڵگرتووه
له‌ژێر قه‌یماغه‌ی برینی په‌پوله‌کان پارێزراوه
له‌گه‌ڵ سه‌مای ئه‌و ژنه‌دا ده‌رئه‌که‌وێ
سۆزکردنی دره‌خته‌کان ئازاد ئه‌کات
له بینایی ئه‌و ژنه‌دا دۆزیمه‌وه
دۆزیمه‌وه
شوێنپێی خودا ئاڤڕێیه‌که‌م
بۆ کوێی ئه‌با ئه‌م رێچکه‌یه
به‌دواچوونم
گۆرانیێکه له مردوه‌کان گوێم لێئه‌بێ
سه‌نگانه‌وه‌م
گۆرانیێکه له به‌رده‌کان گوێم لێئه‌بێ
گه‌ڕانه‌وه‌م
پیربوونێکه بێ گۆرانی
ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌دێته لات
له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی بێ‌ناونیشان
نامه‌یێکه له دارنامه
له‌گه‌ڵ جوانی ئه‌م ژنه‌دا باڵا ئه‌گرێ
له‌گه‌ڵ مه‌مکه‌کانی ئه‌و ژنه‌دا زاوزێ ئه‌که‌ن
بۆ تێکه‌ڵبوون به روحی ئه‌و
سه‌وز ئه‌بن
سه‌وز سه‌وز
سه‌وزتریش له‌و مێرگانه‌ی کانیه‌کانی له عشقه‌زێن
ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌دێته لات
خه‌رمانه‌ی ته‌مه‌نێکه
له به‌رماوه‌ی ئه‌و کێشکانه‌ی
ئازادانه له کێلگه‌ی خه‌ونه‌کانمان ئه‌ژیان
ئاگات لێ‌بوو
چۆن له سوانده‌ی خانه‌کانمان زیادیان ئه‌کرد
چاک گوێم لێته
هاوار ئه‌که‌یت
ئه‌و کاته چوو
که بارانبڕه‌کان بارانیان ئه‌هێنا
سێبه‌ری داره‌کانیش
سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی کێشی خۆیان قورسترن
له‌نامه‌یێک بۆت نووسیبووم
خنکان له‌تێنوێتی زۆر خۆشتره
له‌خواردنه‌وه‌ی په‌لامیزی پیره‌کانیان
ئه‌و هه‌ورانه له‌کێ تۆران
شاره‌که‌میان بێ باران کرد
چ کفرێ بوو
که‌له‌به‌فری ئه‌م شاخانه‌ی کرده ره‌ژوو
شه‌رمه‌زاری کامه گونه‌ه
رووی ئه‌م خاکه‌ی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاند
کام نگبه‌تیه
ئاوه‌زێیه‌کان به‌بێ ده‌نگ ئه‌خنکێنێ
ئه‌م هه‌ناسه ساردیه ببڕنه‌وه
بۆ خاتری گوڵ
گوڵه‌کان به‌هار بڕاون
وه‌رزێک نیه بۆی پێبکه‌نن
زه‌مه‌نی به‌به‌رد بوونی شه‌ونمه‌کان ترسناکه
له‌م نامه‌یه
روناکی ئه‌و ژنه‌تان بۆ ده‌نێرم
گیان ئه‌داته خۆله‌مێشی ئه‌و لاشانه‌ی له‌خه‌م سوتان
ئێوه‌ش
گۆڕستانی خه‌ونه‌کانی بده‌نه به‌ر
ئه‌و ژوورانه‌ی پیا رووناک که‌ن
که رێی گه‌یشتنی خۆریان نیه
ئه‌و چاوانه‌ی پیا بکه‌نه‌وه
که ره‌نگه‌کان له یه ک
ره‌نگ
دا
ئه‌بینن
ماچه خنکاوه‌کانی
گه‌روی عاشقانی پیا ته‌ڕکه‌نه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌و لێوانه‌ی له بێماچی ووشک ئه‌بن
کێ گوێی لێ‌بوو
که خوا گووتی
ماچکردنه‌کان پێغه‌مبه‌رن
کام پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی زانی
که خوا له‌لێوه‌کاندا ئه‌ژی
ئه‌مه نهێنی نیه ئه‌یدرکینم
واش تێنه‌گه‌ن
خه‌ونێکی ساوای ئه‌و په‌پولانه‌یه
سه‌رخۆشانه سه‌ما ئه‌که‌ن
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و چه‌نگانه بپه‌ڕێنن
نیوه‌ی مرۆڤ له هێستر و
نیوه‌که‌یتریش نیوه مرۆڤ
تا ئه‌گه‌نه له‌قاندنی به‌رده توخوب
له‌وێنده‌رێ
له‌ناو گه‌مه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان به په‌لیکانێ
دۆڕاند
چه‌ند که‌لایێک و
ده‌ست که‌لایێک ئه‌دۆزنه‌وه
ئه‌و کات هاوڕێم
تۆ پێم ئه‌ڵێی
ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌دێته لام
خه‌ونێکه له خه‌وبینین
بینینێکه له خه‌ونه‌ژن
ژنێکه له خه‌وبینین
بینینێکه له ژنه‌خه‌ون
خەونێکه له ژنبینین.
_____________________
*
دەنگارە کانیاوێکە لە بناری سەفین لە شەقڵاوە، خەلک پێی وایە لەوەتی
هەیە لە بەهاران تەنها لەگەڵ دەنگی توندی هەورەکان ئەتەقێتەوە.
٣\١٢\٢٠٠٠
ماڵپه‌ڕی هه‌ندرێن
حه‌مه‌ده‌مین
|