په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٤\٢٠١٨

ئەو پەنابەرە کوردەی دیپۆرتی بەغدا کرایەوە

بە کەفالەتی ملیۆنیک دینار ئازادکرا.

 


سەرکەوت ھاوری ئەو پەنابەرە کوردەی ٥ئەپریل دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی بەغدا کرایەوە بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" رزگار دوایی ٤رۆژ زیندانی کردن لە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی بەغدا، ئەمرۆ دادگای بەغدا بە کەفالەتی ملیۆنێک دینار ئازادی کرد".


سەرکەوت ئەوەشی ووت" ئەوپاسپۆرتە مۆقەتەی لەلایەن باڵۆێزخانەی عێراقیەوە لەلەندەن بۆ ناردنەوەی زۆرەملی رزگارئامادەیانکردبوە لیان سەندۆتەوەو تەنھا وەرەقەیەکیان پێداوە تا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ سلێمانی لە خاڵی پشکنین نەیگرن".


رزگار خەڵکی شاری سلێمانیە و ماوەی ١٨سالە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات دوایی ‌ ھێشتنەوەی چەند ھەفتەیەک لە گرتوخانەی دەستبەسەری لەندەن، رۆژی ٥ئەپریل لە ڕێگای ھێلی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی بەزۆرملی دیپۆرتی بەغدای دەکەنەوە لەوێش دوایی ئیھانەت وسوکایەتی لە سجنی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی بەغدا زیندانکرا وپاشان بەکەفالەت ئازادکرا.


لەئێستادا نزیک بە ٧٠ پەنابەر لە گرتوخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا بە مەبەستی بەزۆر ناردنەوە ڕاگیراون وتا ئێستە ھەوڵەکانی فیدراسیۆن بەردەوام بۆ ھاوکاریکردنو ئازادکردنی ئەو پەنابەرانە.

 

٩\٤\٢٠١٨ - لەندەن

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

_______________________________________________________________________________________
IFIR: 00447856032991, 009647707524343, 0096400063048, 0041788532004
07895636633 Fax:08715288651 www.federationifir.com ifir@hotmail.co.uk

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک