٢٤\٣\٢٠٢١
ئەو پەتایەی کە
کۆتایی نایەت!
- جۆرەکانی پەتای ڤایرۆسی
کۆرۆنای ١٩ و مەترسیی دابەشنەکردنی پێکوتە بەشێوەیەکی یەکسان و
دادپەروەرانە -

مایکڵ تی
ئۆستەرهۆڵم مارک ئۆڵشەیکەر |

وەرگێڕانی لە
ئینگلیزییەوە:
شوان عەزیز |
هەر تێکۆشانێک لە دژی ئەو پەتایە، پێشبڕکێیە لەدژی کات. زیرەکی مڕۆڤ و
هۆشمەندی زانستی و تەکنۆلۆژیا دەزانن چۆن و هەروەها هەوڵ دەدەن کە پێش
توانای ئەو میکڕۆبە بکەون لە گۆڕانی خێرا. ڕەگەزی مڕۆڤ بە شێوەیەکی
مامناوەندی لە هەر٢٠ بۆ ٣٠ ساڵێکدا نەوەیەکی تازە بەرهەم دێنێت، میکڕۆب
لە چەند خولەکێکەوە بۆ چەند سەعاتێک نەوەی نوێ بەرهەم دەهێنێت. هەر
دەورەیەکی وەچەنانەوە هەلێک دەدا بەو ڤایرۆسە بۆ خۆگۆڕین. زۆرێک لەو
خۆگۆڕینە حەتمیانە گرنگ نین و هەتا زەرەریش دەبن لەسەر ژیانی میکرۆبەکە
خۆی. بەڵام هەندێکیان وا لە میکڕۆبەکە دەکەن کە باشتر بەرگەی فشاری
دەوروبەر بگڕێت و ترسناکتریش دەرکەوێت لەسەر مڕۆڤ.

تیمی کرێکارانی بەشی
تەندروستیی لە رێی ئاوەوە دەڕۆن بۆ شارەوانیی
مەناکاپوڕو لە بەڕازیل بۆ
پێدانی ڤاکسین بە هاوڵاتیان، شوباتی ٢٠٢١.
کۆڤید ١٩ لە گەڵ چوونە ناو ساڵی دوومیەوە، چەندین جۆری دەرکەوتن کە
بوونە جێگەی نیگەرانی لە وەڵاتانی وەک بەرازیل، خوارووی ئەفریقا و
بەریتانیا، کە ئەو وەڵاتانەش دواین وەڵات نابن. هەندێک لە زانایان لەوە
دەترسن کە ئەو جۆرە تازەیە لە کۆڤید ١٩ ڕەنگە بەرەنگاری بکات لەگەڵ ئەو
ڤاکسینەی کە ئێستا دەدرێت. وە لە ئەنجامی ئەوەشدا ، گەشەکردنی ئەو
ڤایرۆسە و گۆڕانی دەبێتە هەڕەشە و وای لێدێت کە ئەو ڤاکسینەش نەتوانێت
کۆتایی پێ بێنێت.
ئەو فشارە وا دەکات کە گەیشتن بە بە ڤاکسین زۆر گرنگ بێت، نەک و کەم .
جۆری تازە دەتوانێت گەشە بکات کاتێک کە ڤایرۆسەکە توانای بڵاوبوونەوەی
هەیە لە ڕێگەی خەڵکانێکەوە کە نەپارێزراون. باشترین ڕێگا بۆ
جڵەوگیرکردنی ئەو شێوە ترسناکە تازەیە لە ڤایرۆسەکە بریتیە لەوەی چەندە
بتوانرێ و هەتا بکرێ خەڵکێکی زۆر هەر لەسەرەتاوە ڤاکسینی پێبدرێت. بە
هەرحاڵ، سیستەمی ئێستای جیهانی بۆ کۆڤید-١٩ نەگونجاوە بۆ ئەو کارە. بە
ملیۆنان لە خەڵکی وەڵاتانی داهات بەرزلە وانەیە ئێستا ئەو ڤاکسینەیان
وەرگرتبێ بەڵام، زۆر لە وەڵاتانی داهات نزم و مام ناوەندی هێشتا یەک
دانە ڤاکسینیان بۆ نەچووە.
نایەکسانیەکی ئاوا هەر بە تەنیا نادادپەروەری نیە بەڵک و ترسناکیشە.
نەتەوەچیەتی ڤاکسین ئەومەیل و ئارەزووەی کە هاوەڵاتی خۆی مەبەستە پێش
ئەوەی خەمی خەڵکی تری بێ، وەڵاتانی دەوڵەمەند ناپارێزێ ئەگەر ئەو جۆرە
تازەیە لە نەخۆشیەکە درێژە بکێشێت و بوونی هەبێ لە شوێنێکی تر. هەڵوێست
و کاری بەکۆمەڵ بۆ خۆ بەدوورگرتن لەو ڤایرۆسە باشترین چارەسەرە و
پێویستیەکی کرداریشە.
گرفت لەگەڵ جۆری تازەی ڤایرۆسەکە!
چەندین مانگە، زانایان پێیان وابوو کە کۆڤید ١٩ تا ئەندازەیەک جیگیر و
وەستاو بوو. جۆرە تازەکەشی وا دیاربوو کە زۆرگوێی پێ نەدەدرا وەک
پێویست، کە پێیان وابوو ڤاکسینێکی سەلامەت و کاریگەر دەبێتە هۆی لە
ناوبردنی ئەو نەخۆشیە بە تەواوی و بۆهەمیشە. بەڵام دەرکەوتنی یەکەم
جۆری تازە لەو ڤایرۆسە لە مانگەکانی ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ فشاری خستە سەر
کۆمەڵەی زانستی کە دانی پێدا بنێ، تا ئاستێک لە هەست بە شەرمەزاری، کە
کۆتایی هێنان بەو پەتایە کارێکی وا ئاسان نابێت.
جۆرەکانی نەخۆشی لە وێنەی کۆڤید ١٩ چەندین بنەما دەخاتەڕوو کە جێگەی
نیگەرانین. ئەو شێوەیە لە وانەیە زۆر بە ئاسانی لە کەسێکەوە
بگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر. بۆی هەیە کە ببێتە هۆی زۆر نەخۆشی ترسناک و
مردنی ڕێژەی زیاتر، لە ئاکامیشدا دەبێتە هۆی قورسترکردنی باری
نەخۆشخانەکان و مەڵبەندەکانی تەندرووستی کە هەر لە ئێستاوە ئەوەیان
پێوە دیارە. هەروەها شتێک کە زۆرترین جێی نیگەرانیە ئەوەیە ئەو
بەرگریەی کە بەدەست دێت لە ڕێگەی ڤاکسینەوە یان لە ڕێگەی پێشتر
تووشبوون بە کۆڤید ١٩ لەوانەیە نەتوانێت بەرگری لەبەرامبەر ئەو جۆرە
تازەیە لە ڤایرۆسەکە بکات.
جۆری تازەی کۆڤید ١٩ لەوانەیە فێڵ لەو بەرگریە بکات کە بەهۆی ڤاکسینەوە
بەدەست دێت!
ئەو شەپۆلەی جۆری تازە لە کۆڤید ١٩ کە لە ئەمەریکادا بڵاو بویەوە و لە
پێشدا لە بەریتانیا دۆزرایەوە، پێمان دەڵێت کە ئەو ڤایرۆسە توانای
خۆگونجاندنی هەیە لە چەندین ڕێگاوە. کە ئەوەش وای لێدەکات
زۆرتربگوێزرێتەوە و هەروەها زۆرتریش ببێتە هۆی نەخۆشی ترسناک. بۆیە
هەتا ئەو ڤایرۆسە توانای بەردەوامی هەبێ لە بڵاوبوونەوە لە هەرشوێنێکی
دنیادا، ئەوا کەس ناتوانێت بڵێ من سەلامەتم و تووشی ئەو جۆرە تازەیە
نابم. چونکە لە دوورمەودادا توانای هەیە لە کاریگەری ئەو ڤاکسینەی
ئێستا کەم بکاتەوە یاخود هەر هیچ کاریگەری نەبێ. دوو جۆرەکەی تر لەو
ڤایرۆسە کە یەکێکیان یەکەم جار لە خوارووی ئەفریقا دۆزرایەوەو ئەوەی
تریشیان لە بەرازیل، لە ئەمەریکا یاخود لە جیهاندا بەو شێوەیە بڵاو
نابنەوە کە جێگەی مەترسی بن لە ئێستادا. بەڵام لەوە دەچێت کە بتوانن
خۆیان دەرباز بکەن لەو بەرگریەی کە بە هۆی ڤاکسینی ئێستاوە دەست
دەکەوێت یان بە هۆی تووشبوونی سروشتیەوە بە نەخۆشی. ئەو بازدان و
گۆڕانە لە کوتوپڕە ترسناکانە بۆی هەیە درێژە بەو پەتایە بدەن و درێژەش
بە هەموو ئەو ناخۆشی و ناڕەحەتیانە بدەن لە نموونەی کەوتن لە
نەخۆشخانە، مردن و هەروەها تێکچوونی باری ئابووری وەک لە ساڵی ڕابردوو
ڕوویدا.
دەرکەوتنی ئەو جۆرە تازەیە لە کۆڤید ١٩ کە، جێی نیگەرانیە، زیاتر
دەبێتە جێی شیمانەو چاوەڕوانی هەتا بەشێکی گەورەی جیهان هێشتا مابێ و
ڤاکسینی پێنەگەیشتبێ. لە مانگی دوودا، سکرتێری گشتی نەتەوە
یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە دە وەڵات لە ٧٥٪ی ڤاکسینی کۆڤید ١٩یان
بەکارهێناوە کە لە جیهاندا هەیە. هەر لەوکاتەشدا زیاتر لە ١٣٠وەڵات کە
٢.٥ ملیارکەسیان تێدا بوو هێشتا یەک بەشە ڤاکسینیان وەرنەگرتبوو، ئەوەش
وای دەکرد کە بە ئاسانی تووشی جۆرە تازەکەی ئەو ڤایرۆسە ببن. وەڵاتانی
داهات بەرز دەتوانن خۆیان بگەێننە ئاستێکی پێویست لە خۆپاراستن و
بەرگری لە ڕێگەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە لەو مانگەی داهاتوودا. کە بریتیە
لەوئاستەی کە خەڵکانێک لە وەڵاتێکی دیاریکراودا دەبنە خاوەنی بەرگری و
تووشبوویەک کەمتردەتوانێت ڤایرۆسەکە بگوازێتەوە. ئەمەش وا دەکا کە
ڤایرۆسەکە بە ئاسانی بڵاو نەبێتەوە. بەڵام ئەو وەڵاتانە، لە ڕێگەی
گەشتەوە لە سنوورە نێودەوڵەتیەکانەوە، هێشتا مەترسی ئەو جۆرە تازەیان
لە ڤایرۆسەکە لەسەر دەبێ لە لایەن ئەو وەڵاتانەوە کە هێشتا ڤاکسینیان
وەنەگرتووە یاخود بە درووستی پێیان نەدراوە.
ئەو گۆڕانە لە ڤایرۆسەکە بۆی هەیە ببێتە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر
تەندرووستی هەموو وەڵاتان و ببێتە هۆی پچڕاندن و تێکدانی هێڵەکانی
گەیاندنی پێویستیەکان لە ئاستی جیهانیدا لە ڕێگەی بێتواناکردنی کارگەو
بەشەکانی کشتوکاڵ کە هەر لە ئێستاوە ئەو شوێنانە تووشی گرفت هاتوون بە
هۆی ئەو ڤایرۆسە. دەوڵەتان دەتوان جارێکی تریش سنوورەکانیان دابخەن و
ڕێگە لە گەشت بگرن. ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە جەنیوەریدا
لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە پێنەدانی ڤاکسین بە شێوەیەکی
یەکسان بۆی هەیە زەرەری تا دەگاتە ٩.٢ تڕلیۆن دۆلارلە ئابووری جیهان
بدات، کە نیوەی ئەو زەرەرە وەبەر وەڵاتە سەروەت دارەکان دەکەوێت.
هەروەها بەردەوامی ئەو پەتایە بۆی هەیە ببێتە هۆی درووستکردنی پەشێوی و
ناسەقامگیری لە نێو ئەو دەوڵەتە لاواز و وەڵاتانەی کە هەر لە ئێستاوە
بەدەستیەوە دەناڵێنن. ئەمەش دۆخەکە زیاتربەرەو جیۆسیاسی گەورەترو
پەشێوی و ناسەقامگیری زیاتر دەبات.
ڕاگەیاندنی جەنگ لە بەرامبەر کۆڤید ١٩.
بۆ ئەوەی ڕێگە لەو پەتایە بگیرێت کە بەردەوام بێت بۆ دوو تا سێ ساڵی
تریش وا پێویست دەکا کە هەڵوێستێکی جیهانی لە دژیدا بنوێنرێت ئەویش
بەوە دەبێت کە پشتی بەرهەمهێنانی ڤاکسین بگیرێت و یەکسانیش دابەشبکرێت.
یەکێک لەو هەنگاوانە بریتیە لە پڕۆگرامی جیهانی بۆ پێدانی ڤاکسینی
کۆڤید ١٩، کە بە کۆڤاکس ناسراوە، کە ئەوە پێشنیارێکی ڕێکخراوی
تەندرووستی جیهانیە کە ڤاکسین بدا بە ٩٢ وەڵات لە وەڵاتانی داهات نزم و
مامناوەندی، لە نێویاندا زۆر لە وەڵاتانی ئەفریقا دەگرێتەوە. ئامانجی
سەرەتایی دامەزراوەکە بریتیبوو لە بە ئەنجامگەیاندنی ٢٠٪ی پلانەکەیان،
هەروەها بەرپرسانیش ترسیان لەوە هەیە کە گەییشتن بەو ئاستەش کارێکی
سەخت دەبێ. لە مانگی دوودا وەڵاتی غانا یەکەم شوێن بوو کە بە پێی ئەو
پڕۆگرامە جیهانیە ڤاکسینی وەرگرت بەڵام تەنها ١٪ی دانیشتوانەکەی بەریان
کەوت کە ژمارەی دانیشتوانی ئەو وەڵاتە ٣١ ملیۆنە. بڵاوبوونەوەی بەرگری
لە دژی ئەو ڤایرۆسە لە ئەفریقا تاکو ئێستاش گریمانەیەکی دوورە، یەکیەتی
وەڵاتانی ئەفریقا هیوا دەخوازن کە تا سێ ساڵی تر بتوانرێت لە ٦٠٪ی
دانیشتوانی ئەو کیشوەرە کە ١.٣ ملیار کەسە ڤاکسینی بەر بکەوێت.
پرۆگرامی جیهانی بۆپێدانی ڤاکسین، کۆڤاکس، وەک هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانە
دەستی بەکارەکانی کرد بەڵام، هەر زوو بوو بە ئامڕازێکی سەرەکی بۆ
بەکارهێنانی لە پێناو بەرژەوەندیە کەسیەکاندا. لە مانگی فێبەروەریدا،
وەڵاتانی جی-٧ بەڵێنیان دا کە هاوکاریەکانیان بۆ پرۆگڕامی کۆڤاکس زیاد
بکەن و بیگەێننە ٧.٥ ملیار دۆلار، کە ٤ ملیار دۆلاری لە لایەن
ئەمەریکاوە دابین دەکرێت. بەڵام بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی
سوورە لەسەر ئەوەی کە ئەو بڕە پارەیە زۆر لەوە کەمترە کە پێویست دەکا.
وەڵاتە دەوڵەمەندەکان پێویستە بڕێکی زیاتر لە پارە بدەنە کۆڤاکس. وە
دەبێ درک بەوە بکەن کە بەخشینەکانیان وەک ئەوە وایە کە بڕێکی کەم بدەن
بۆ بیمەی دڵنیایی بە بەراورد لەگەڵ ئاکامەکانی تووشبوون کە ئەگەر
هەنگاوی کرداری نەگیرێتەبەر لە دژی ئەو ڤایرۆسە.
سەرباری هاوکاری بە پارە، دەوڵەتەکان و دامەزراوەکانی فریاگوزاری
نێودەوڵەتی دەبێ ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ چۆنیەتی دابەشکردنی ڤاکسین.
وەڵاتانی ئەفریقا، ناوەڕاست و خوارووی ئەمریکا، هەروەها زۆر لە کیشوەری
ئاسیا توانایەکی کەم و دیاریکراویان هەیە لە درووست کردنی دەرماندا.
بۆئەوەی ئەونەبوونیە چارەسەر بکرێت دەبێ کۆمپانیاکانی درووستکردنی
ڤاکسین تواناکانیان بەرەو سەر بەرن و خێراتربن لە درووستکردنی ڤاکسین و
دابەشکردنی. ئەو هەوڵە دەبێ چین و هیندوستان و روسیاو وەڵاتانی
ڕۆژئاواش لەخۆ بگرێت. هەروەها دەبێ ئەو دەوڵەتانە تواناکانیان زیاتر
بکەن لە نێو هاوپەیمانی نێو دەوڵەتیدا. دەوڵەتانی ئەندام لە ڕێکخراوی
بازرگانی جیهانی دەبێ چاو بخشیننەوە بە خاوەنداریەتی تایبەتی و فەردی،
بۆ نموونە سووک کردن یان لێخۆشبوون کە بۆی هەیە لەو ڕێگایەوە بتوانرێت
هاوکاریەکان زیاتر بکرێن. دەبێ کۆمپانیاکانی دەرمانسازی ڕازی بن بە
پێدانی زانیاری و تەکنەلۆژیای پەیوەست بەو کارە کە لە سەردەمانی
ئاساییدا لەوانەیە هەر بۆخۆیان پاراستبن و بەکەسیان نەدابن. لە یەک
دەسپێکیی ئازایانەدا جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی ئازاردا
ڕایگەیاند کە مێرک، کۆمپانیای زەبەلاحی دەرمانسازی، ڕازی بووە بە
هاوبەشی کردنی لەگەڵ کۆمپانیا مونافیسەکەی بە ناوی جۆنسن و جۆنسن کە
هاوکاریەکانی بۆ ئەو کۆمپانیایەش زیاتر بکات لەو ڕووەوە.
لە ئەنجامی ئەوەدا، ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی، حکومەتەکان، ڕێکراوە
ناحکومیەکان، کۆمپانیاکانی دەرمانسازی پێویستە توێژینەوەو تواناکانیان
بەرنە سەر بۆ زیادکردنی ڤاکسینی کۆڤید ١٩ و تەواوی پێداویستیە
تەندرووستیەکانی تر لەوبارەوە. بۆ نموونە شووشەی دەرمان و کەمووڵەو
سرنج یا شرینقە وبەفرگرەی تێدا هەڵگرتن. بۆ نموونە ئەو شوێنانەی کە
ڤاکسینی ئاژەڵانیان تێدا بەرهەم دەهێنرێت دەتوانرێت بۆ خزمەتی ئەو کارە
بەکار بهێنرێن، هەروەها وەڵاتە دەوڵەمەندەکان، ڕێکخراوی جیهانی
تەندرووستی و دامەزراوە گەورەکان پێویستە پشتیان بگرن بە هاوکاری پارەو
تەکنەلۆژیای پێویست تا بتوانن باشتر کارەکانیان ئەنجام بدەن. ئەو
شوێنانە دەتوانن خزمەتی باش بکەن لە کاتی قەیرانی ئەو پەتایەدا.
دەرخستنی خاڵە لاوازەکان و ئەو کەم و کوڕی و بۆشاییانەی کە لە
کۆمپانیاکانی زنجیرەیی دەرمانسازیدا بەدی دەکرێن، هەروەها دەرمانی
جێنەریک کە لە ئێستا زوربەیان لە چین و هیدوستاندا بەرهەم دەهێنرێن.
هەروەها ئەو شوێنانە لە کاتی تریشدا دەتوانرێت بەکار بهێنرێن . بۆ
نموونە وەک و بوونی پەتایەکی تر. حکومەتەکانیش دەتوانن بۆ مەبەستی تر
بەکاریان بهێنن بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسین، تاکو شەڕی دژی بڵاوبوونەوەی
نەخۆشی تازەی پێ بکەن.
پەیداکردنی ژمارەیەکی زۆر لە ڤاکسین و گەیاندنی بە وەڵاتانی داهات نزم
بە شێوەیەکی خێرا دەبێتە کاریکی سەخت، تەنانەت لە حاڵەتێکدا کە
وەدەستیش بکەوێت گەرەنتی نیە کە تەگەرەی تر نەیەتە ئاراوە لە کاتی
پێدانی ڤاکسینەکە بۆ نموونە خەڵک نایانەوێت لەخۆی بدەن. بۆیە
حکومەتەکان و ڕێکخراوە جیهانیەکان دەبێ بەرنامە دابنێنن بۆ
وشیارکردنەوەی خەڵک تا هەموو ڕازی بن بە لە خۆدانی ڤاکسینەکە. بۆیە
کامپینی وشیارکردنەوە پێویستە ڕابەرانی سیاسی و کەسانی بەناوبانگ و
خاوەن پێگەی جەماوەری و خەڵکی تری بە ئۆتۆریتەش لە خۆ بگرێت. لە هەندێک
شوێنی ئەفریقاو ئاسیا گرووپ و کۆمیونیتی هەن کە ئەو ڤاکسینە بە پیلانی
بێگانە دەبینن و لێی بەگومانن. هەروەک و چۆن لە ڕابردووشدا لە ساڵەکانی
شەستەکان و حەفتاکان لە کاتی ڤاکسینی لە ناوبردنی سورێژە هەمان بۆچوون
و دیدی خەڵک بڵاویەوە. لە پاکستان کرێکارانی ڤاکسینی شەلەلی منداڵان
کوژران بە بەهانەی ئەوەی کە ئەوانە دەیانەوێت خەڵک تووشی نەزۆکی بکەن.
هەمان پروپاگەندە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوکرایەوە لە
لایەن ناوچە بیاباننشینەکان و ڕۆژئاوای ئەفریقا دەربارەی کۆڤید ١٩. لە
مادەگاسکاردا هانی چارەسەری گیایی دەدرێت بۆ نەخۆشیەکە، سەرۆک ئەندری
ڕاجۆلینا بڕیاری لەسەردا. هەروەها جۆن ماگوفوڵی سەرۆکی تانزانیا هەتا
ساڵی پاریش هەر سەرۆکی کۆمیونیتی گەشەپێدانی خوارووی ئەفریقا بوو ،
ڕایگەیاند کە ئەو پەتایە لە وەڵاتی ئەودا بە تەواوی کۆتایی پێهاتووە.
ئەو ئیدیعایەی ئەویش لە لایەن زۆرێک لە شارەزایانی سەر بە تەندرووستی
گشتی ڕەتکرایەوە. کەچی هەر ئەو بوو لەم دواییانەدا کە داوای لە
هاونیشتیمانیانی وەڵاتەکەی کرد کە ماسک ببەستن.
هیچ وڵاتێک دوورگە نییە!
ڤاکسین و وشیاری دەربارەی ڤاکسین باشترین ڕێبازە بۆ بەرەنگاری لە دژی
ئەو جۆرە تازەیەی کۆڤید ١٩. بەڵام ، هەتا ئەو پڕۆگرامە جێی خۆی دەگرێت،
حکومەتەکان و ڕێکخراوە کانی تەندرووستی جیهانی لەسەریانە کە چاودێری
وردی دوورترین شوێنی جیهان بکەن و ڕاپۆرت لەسەر هەر گۆڕانێک بدەن لەسەر
ڤایرۆسەکە هەروەک چۆن بەریتانیا لەو بارەوە کاری باش و کاریگەری
ئەنجامداوە. توێژەرەوان دەستیان کردووە بە فراوانکردنی پێدانی ڤاکسین.
بەڵام دەبێ و لەسەریانە کە هەوڵی گەشەپێدانی دووەم و سێهەم نەوەو وەچەی
ڤاکسینەکان بدەن بۆ ئەوەی بتوانن بەرەنگاری جۆری تازە لە ڤایرۆسەکە
بکەن هەر کاتێک کە دەرکەوت. ئەو کۆڕۆنە ڤایرۆسە لەوانەیە هەر وەک
هەڵامەت ببێتە نەخۆشیەکی باوو هەر لە ناوماندا بێت و ببێتە هۆی تەشەنەو
بڵاوبوونەوە لە زستاندا. هەندێک جاران جۆرە تازەکەی دەگاتە حاڵەتی
پەتاو درم پێش ئەوەی بەرەو لاوازی بڕوات و ببێتە نەخۆشیەکی وەرزی.
ڤاکسینی نەوەی داهاتووی کۆڤید ١٩ لەوانەیە چەندلایەنە بێت و بتوانێت
بەرەنگاری زیاتر لە یەک جۆر لە ڤایرۆس بکات. لە کۆتاییدا دەبێ
توێژەرەوان جۆرێک لە ڤاکسین بدۆزنەوەو دابهێنن کە توانای ئەوەی هەبێ
بتوانێت شەڕلەگەڵ تەواوی لایەنەکانی ڤایرۆس بکات کە لەگەڵ چەندین
ڤایرۆسی تریش هاوبەشە لەو بەش و پێکهاتانە. بۆ ئەوەی ئەو دەسکەوتە
بەدەست بێت لەوانەیە پێویست بە پڕۆژەیەکی لە وێنەی مانهاتان بکات. کار
لەو پڕۆژەیەدا زۆر بە باشی پاساوی بۆ دەبێت ئەگەر توانرا بەرەنگاری ئەو
جۆرە لە ڤایرۆسی تازە ببێتەوە.
نە ئەمەریکاو نە هیچ هێزێکی تری جیهانی ناتوانێت بەسەر ئەو پەتایەدا
زاڵ بێت بە بیرکرنەوەیەکی ناسیونالیستانەو بەکارهێنانی تێڕمی
ناسیونالیستیانە. ئێستا ڤاکسینی کۆڤید ١٩ بە توخمێکی سەرەکی ئاساییشی
نیشتیمانی و بەرگری ئەمەریکا دادەنرێت. بەڵام ڤاکسین پێچەوانەی
لایەنەکانی تری بەرگریە چونکە ڤاکسین پەیوەندی بە پاراستنەوە هەیە نەک
بە شەڕی بێگانەکان. هەروەک و کە (جۆن دۆن)ی شاعیرچەندین سەدە لێرەو پێش
تێبینی کردووە " هیچ کەسێک دوورگە نیە، هەر بۆ خۆی بەتەنیا تەواو بێت،
هەر پیاوێک پارچەیەکە لە کیشوەرێک، پارچەیەک و بەشێکە لە بەشە
سەرەکیەکە." هیچ کات ئەم شێعرە بە ئەندازەی ئێستا لە کاتی بوونی ئەو
پەتا جیهانیەدا ڕاست دەرنەچووە. ئەگەرزەنگەکە هەربەردەوام بێ لە لێدان،
ئەوە لێدانەکەی بۆ هەموومانە.
_________________________________________
سەرچاوە:
فۆرین ئەفێرس:
https://link.foreignaffairs.com/view/591db3b82ddf9c3c4205c464dsvhi.4okh/f0f44dcd
٨\٣\٢٠٢١
shwanaz@yahoo.com
|