په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٨\٢٠١٥

ئەو قسەیەی پێویستە بگوترێ!


دلشاد خدر      

 

لەسەر بەشداری نەکردنی ھاورێ ئەبو کاروان لە دانیشتنی ١٩ی مانگدا، قسەو باسیکی زۆر کرا. ھاورێ ئەبو کاروانیش زۆری ھەولدا،پاساوێک بۆ بەشداری نەکردنی خۆی بدوزیتەوە، لەگەل ئەوەی تا ئیستا پاساویکی زۆری ھێناوەتەوە ،بەلام تا ئێستاش نەی توانیوە کەسێکی بێ لایەن بروا پێبێنی. پێش ھەموو شتێک ھاورێ ئەبو کاوران ئەندامی پەرلەمانەو پێویستە لە کوبونەوەکانی پەرلەمان بە بەردەوامی بوونی ھەبێت و وەک شیوعیەک ھەلویستی خۆی لە ھەموو ئەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت دەرببرێت. بەشدارنەکردنی لە دانیشتنەکانی پەرلەمان، ئەوە کەم و کوری دەخاتە کار و وەزیفەی خۆی وەک ئەندام پەرلەمانیک. چونکە بۆ ئەوە بوتە ئەندامی پەرلەمان تا لە ھۆلی پەرلەمان بێت و بەرگری لە بەرژەوەندیەکانی خەلکی و نیشتمان بکات، نەک نەچوونە ژورەوە بە ھۆکاری ئەوەی بابەتی گفتوگۆی بەدل نیە و یان لایەنیک پێناخۆشە!

ھەرچەند ئەگەر کوبونەوەکانی ١٦ لایەنی و ٥ لایەنیش نەکرابایەو، ئەو بریارەش وەرنەگیرابایە کە کوبونەوەی ١٩ی مانگ دواخرێ، دیسان ھاورێ ئەبو کاروان ھەر بەشداری کوبونەوەکەی نەدەکرد. چونکە ماوەیەکی زۆرە سەرانی حیزب رایانگەیاندوە کە سازان نەکرێت، ئێمە بەشداری کوبونەوەکە ناکەین و لە ١٨ی مانگیش لە کوبونەوەی کومیتەی ناوەندی حیزبدا لەسەر ئەم پرسە بریاری وەرگرتبوو کە بەبێ بوونی سازان ئەم تاقە ئەندامەی (حشک) لە دانیشتنەکەی پەرلەمان بەشدار نابێت،( لە کاتیکدا شیوعیەکان لەو روژەی ئەم ٥ حیزبە حکومەتیان پێکھێناوە ھێرش دەکەنە سەر ھاوپەیمانەکەیان و ھەر خۆشیان گەورەترین زەرەر مەندی سازانن لە نیوان ئەم ٥ لایەنە) لێرە پێویستە ئەم پرسیارە لە خۆمان بکەین. ئایا ھەموو ھەلس و کەوت و کەم کوریەکانی ٥ لایەنەکە و ھەلویست و کەم کوریەکان و شێوازی کارکردنی پەرلەمانی گوران، پاساوە بۆ ئەوەی ئەبو کاروان بەشداری کوبونەوەکە نەکات؟


ئایا بەشداری نەکردنی ھاورێ ئەبو کاروان وەک نوێنەری حیزب بێ لایەنی خۆی و حیزبی پاراست لەم ململانیەی ئێستا لەسەر سەروکایەتی ھەرێم ھەیە؟ لە ھەردوو پرسیار تەنیا یەک وەلاممان دەست دەکەوێت کە نەخێرە!

ھەموومان دەزانین بە گورینی شێوازی ھەلبژاردن لە لیستی داخراوەوە بۆ نیمچە کراوە، ھەنگاویک پروسەکەی بەرەو دیموکراتی تر برد. بە واتایەکی تر دەنگ دەر سەرپشک کرا کە دەتوانی لە نیو لیستەکە ئەو کاندیدە ھەلبژێرێت کە پێیوایە دەتوانی نوێنەرایەتی بکات. ئەم گورانکاریەش تا رادەیەک ھەژمونی حیزبی لە سەر کاندیدە دەرچوەکان کەمکردەوە. ئێستا ئەو دەنگانەی ئەمانە پێبونەتە ئەندامی پەرلەمانی دەنگی حیزب نیە، بەلکو ئەو متمانەیە کە دەنگدەر بە کاندیدەکەی داوە، ھەر لە نیو لیستی ئازادای چەندین ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کومیتەی ناوەندی ھەبوون، بەلام نەیان توانی متمانەی دنگدەران بۆ خۆیان زامین بکەن. ھەر لە نێو لیستەکەش کەسانیک ھەن کە ئەندامی سادەی ئەم حیزبەن، بەلام توانیویانە زۆر زیاتر متمانەی دەنگدەران لە ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کومیتەی ناوەندی بەدەست بێنن. لێرە ئەو پرسیارە دێتەپێش بۆ دەبێت کۆمیتەی ناوەندی حیزب ھەلویست بۆ ئەندام پەرلەمانەکەی دیاری بکات؟ ئەی لیستی نیمچە کراوەییە چ مانایەک دەدات؟ بۆیە کوبونەوەکەی کومیتەی ناوەندی بۆ دیاری کردنی بەشداری کردن و نەکردنی ھاورێ ئەبو کاروان لە کوبونەوەکەی ١٩ی مانگ ھەلە بوو. لەو ھەلەیەش گەورەتر چونە ژیر بالی ئەم بریاریان بوو لەلایەن ھاورێ ئەبو کاروانەوە( پاش بەشداری نەکردنی ئەبوو کاروان، ئەبوو کاروان کەوتە بەر ھیرشیکی بەرفەرەوانی دەنگدەرانی، بۆ بەرگری کردنیش لە ھەلویستەکەی ھاورەی ئەبو کاروان بە تەنیا لە گورەپانەکە مایەوە و ھەموو ئەوانە لە کوبونەوەکە ئەو بریارەیان بەسەر ئەبو کاروان فەرزکرد، چونەوە مالەوەو تا ئیستاش کەسیکیان بەرگری لە ھەلویستەکە ناکات، چونکە دەزانن لە نیو خەلکی ناشیرنتر دەبن لەوەی ئیستا ھەن). ئێستا ئێمە ھەرچەند پەرلەمانتارانی لایەنەکانی تر تومەت بار بکەن کە حیزبایەتی لە نیو پەرلەمان دەکەن، بەم ھەلویستەمان بە دەنگێکی بەرز بە ھەموو چاودیرانی سیاسیمان گوت: ئێمە نەک حیزبایەتی لە نیو پەرلەمان دەکەین، بەلکو تاکە ئەندام پەلەمانەکەشمان سەرکردایەتی حیزب، چونە ژورەوە و نەچونە ژوورەوە و چونیەتی دانیشتنی لە پەرلەمان دیاری دەکات.


ھەرچەند ئێمە ھاوارکەین و بلین کە لایەنەکانی تر خۆل دەکەنە چاوی خەلک و موزایەدەی سیاسی دەکەن، لایەنەکانی تریش دەتوانن بلین: ئێوە لە ژیر فشاری لایەنێکی تر، نەتان توانی نە خۆل بکەنە چاوی خەلکی و نە موزایەدەی سیاسی بکەن و نە وەک ئەندامیکی پەرلەمان بە ئازادی کاری خۆتان بکەن.


ماڵپه‌ڕی دڵشاد خدر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک