ئه‌و رۆژانه‌ی ...
ئه‌م ڕۆژانه‌یان هێنایه‌کایه‌وه.

عه‌باس ڕۆسته‌م
وه‌ک له‌بیرم مابێت ساڵی خوێندنی 1953 ـ 1954 بو کاتێک کڵپه‌ی گڕی
تێکۆشانی شۆڕشگێڕی جه‌ماوه‌ر { به‌سه‌رکردایه‌تی و پێشه‌نگی شیوعیه‌کان
و حزب و لایه‌نه دیموکراتیخوازه‌کانی دیکه} ههموچینو توێژه‌کانی گه‌لانی
عیراقی گرتبوه‌وه‌و قوتابیانیش وه‌ک پێشهنگو نووکی ڕمی ئه‌و تێکۆشانهبون
و ژیانیان له‌به‌کرێگیراوانی ڕژێمی پاشایه‌تی دارده‌ستی ئیستعمار و سه‌فاره‌ته‌کانیان
له‌به‌غداد تاڵکردبوو بوبونهههڕهشهیهکی گاریگه‌ر بۆ سه‌ر ڕژێم و
پیلانه‌کانی ئاغاکانیان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی عێراق به‌چه‌ند پهیمانێکهوهلهگهڵ
ڕژێمهبهکرێگیراوهکانی تریان له‌تورکیاو ئێران و پاکستان و وڵاتانی
دیکه‌ی ناوچهکهبهمهبهستی پته‌وکردنی پێگه‌ی په‌یمانی ناتۆ له‌ناوچه‌که‌داو
گه‌مارۆدانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی ئه‌وسا که‌قه‌ڵای یارمه‌تیدانی گه‌لانی
ژێرده‌سته بوو له تێکۆشانیاندا بۆ ڕزگاری نیشتمانی و دیموکراتیه‌ت .
شاری سلێمانیش جیا له‌هه‌موو شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان و عیراق جێگهێهکی
دیاری خۆی هه‌بو له‌و تێکۆشانه‌دا ، بۆیهلهههوڵو کۆششی ڕژێمی پاشایه‌تی
و داروده‌سته‌کانی بۆ سهرکوتکردنو به‌ربه‌ستکردنی ئه‌م ته‌وژمی
تێکۆشانهلهم شارهتێکۆشهرهدا ناچاربون عمرعلی که‌ئه‌فسه‌رێکی به‌رزی
سوپا بو بکه‌ن به{متێرف} پارێزگاری شاره‌که‌و هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێکیان
پێبه‌خشی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری ناوخۆی ئه‌وسا
سه‌ردانی شاره‌که‌ی کرد‌و به‌تایبه‌تیش سه‌ردانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی
سلێمانی کرد کهئهوکاتهئهو قوتابخانهیهمهڵبهندو سه‌رچاوه‌ی ئه‌و
جموجوڵ‌و سهرکێشیهبو کهقوتابیانی ئه‌و قوتابخانهیهپێشهنگی بوون .
ئێمه‌ی قوتابیانیش چاونه‌ترسانه به ڕووی داپڵۆسێنهراندا رۆژدوای رۆژ
گوڕی زیاترمان ئهدایهکارهکانمان که‌ئه‌و کاتهمن به‌شبه‌حاڵی خۆم ئه‌ندامێکی
یه‌کیه‌تی قوتابیان‌و لایه‌نگرو دواجار پاڵێوراوێکی حزبی شیوعی بوم ، وه‌ک
ئه‌ندامێکی یه‌کیه‌تی قوتابیان له‌کۆمه‌ڵێک مه‌یداندا کارم ئه‌کرد ، له‌و
کارانه‌شم به‌به‌شداری به‌ڕێز دکتۆر کمال مه‌زهه‌ر بڵاوکراوه‌یه‌کی
دیوارمان ده‌رئه‌کرد که‌بۆ ئهوکاتهبوبوهجێگهی ڕاکێشانی سه‌رنجی
کۆمه‌ڵێکی فراوانی قوتابیان به‌هۆی ئه‌و بابهتهبهنرخانهی تێیدا
بڵاودهکرانهوهکهزوربهی هه‌ره‌زۆری کۆکراوه‌و هه‌ندێکیشیان
بیروبۆچوونی خۆمانبون .
ئه‌وه‌ی مهبهستمهلێرهدا بیڵێم ئهوهیهکهبههۆی پهیوهندیمهوهلهکاری
ڕێکخراوه‌یی یه‌کیه‌تی قوتابیان به یادی به‌خێر به‌ڕێز مامۆستا شێخ
سدیقه‌وه،پێیڕاگه‌یاندم که‌ژماره‌یه‌کی زۆری به‌یانێکی مه‌کته‌بی
سکرتاریه‌تی یه‌کیه‌تی گهیشتۆتهدهستمان و ده‌بێت بهشێوهێیهکی به‌رفراوان
بڵاو بکرێنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌و بهیانانهم له‌دوو زه‌رفدا
له‌به‌ڕێز مامۆستا سدیق وه‌رگرت و له‌پشوی نیوه‌ڕۆدا چومهناو
قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی و پۆل دوای پۆل هه‌ر رحلهیهی زیاتر لهدانهێیهکم
تێخست ، کاتێکیش کهئهوهندهم نه‌مابوو کاره‌که‌م ته‌واو بکه‌م له‌پڕدا
{ هه‌زار جار یادی به‌خێر } مام ئه‌حمه‌دی فه‌ڕاش پشت ملی گرتم و وتی
ئهوهکوڕی مام ڕۆسته‌م چی ئه‌که‌ی ، باوکت باشچاوهشی پۆلیسه‌و خۆشت
شیوعی وزلهێیهکی تێسراواندم و له‌به‌ر ناسیاوی له‌گه‌ڵ باوکم به‌نرخی
زلهێیهکی تر وازی لێهێنام .
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بهیانهبهو شێوه فراوانه ههراهوریاێیهکی
نایهوهلهناو قوتابیان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌و کاربه‌ده‌ستاندا
،بۆیه داروده‌سته‌و به‌کرێگیراوانی ڕژێم به‌سه‌رکردایه‌تی عمرعلی
پارێزگار که‌وتنه‌خۆیان به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌قوتابیان وجه‌ماوه‌ری
شاره‌که وه‌ک کاردانهوهێیهک له‌ئاستی ئه‌و کاره جهماهوریانهی
که له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجام ئه‌دران .
هه‌ر له‌و کاره نامرۆڤانهیاندا گشت قوتابیانی ئاماده‌ییان له‌هۆڵی
قوتابخانه‌که کۆکرده‌وه و له‌ناکاو عومه‌ر عه‌لی به پۆشینی به‌رگی
ئه‌فسه‌ری‌و به‌ته‌واوی تاج و نهجمهو نیشان‌و خه‌تی سووری
ئهرکانهوهلهدهرگای لای ڕاستی شانۆکه‌وه خۆیکرد بههۆڵهکهداو
وه‌ک فس‌فس پاڵه‌وان که‌وته‌خۆ نواندن‌و هه‌ڕه‌شه‌و جنێو دان
بهتێکۆشهرانی شاره‌که‌و به‌دوای خۆیدا تێکۆشه‌ری ناسراوی شاره‌که‌مان
شێخ سدیق بهکهلهپچهکراویو بهزنجیرێک له‌لایه‌ن پۆلیسێکه‌وه
هێنرایهسهر شانۆ که بۆ چاوترساندنی قوتابیان ، به‌ڵام وه‌ڵامی
قوتابیان بۆ ئه‌م کارهنهگریسهی عمرعلی هه‌موو به‌یه‌که‌وه‌و بێ
ئه‌وه‌ی ده‌م بکهنهوهبهیهک ئاواز کهوتنهویزهویزو گاڵته‌کردن
پێی ، بۆیهئهویش وه‌ک فیشه‌که‌شێته هه‌ڵچوو هۆڵه‌که‌ی به‌جێهێشت .
شێخ سدیقیش سه‌ربه‌رزانه و بێئه‌وه‌ی سه‌ر
بۆ خۆفرۆشان بنوێنی و نهێنیه‌کانی بۆ دوژمنان بدرکێنێ ، دوای ئه‌شکه‌نجه‌و
ئازار و دیلی له‌و مه‌ینه‌تیه
ڕزگاری بوو، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش عومه‌ر عه‌لی شێتانه
کهوتهگرتنی تێکۆشه‌ران له‌دانیشتوانی شاره‌که‌و قوتابیان و ڕه‌وانه‌کردنیان
به‌ره‌و خواروی وڵات‌و ڕه‌وانه‌کردنی قوتابیهگیراوو دهرکراهوکان له‌خوێندن
بۆ سه‌ربازی ، منیش که‌یه‌کێک له‌و قوتابیهدهرکراوانهبوم له‌به‌ر که‌می
ته‌مه‌نم ڕه‌وانه‌ی سه‌ربازی نه‌کرام وبهههوڵو کۆششی باوکم گهڕامهوهبهر
خوێندن .
22/11/2009
|