په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٠\٢٠١٥

ئەو سەرۆکەی کە ‌زۆرترین سووکایەتیی پێدەکرێ.

 

    تۆماس بۆرمان*

وەرگێڕانی لە ئەلمانییەوە: پشکۆ ئەمین

لە چواردە مانگی دەست بەکاربونی رەجەب تەیب ئەردوگاندا وەک سەرۆک کۆمار، دادگاکانی تورکیا ٢٣٦ جارلێپیچینەوەیان کردوە لەسەر سووکایەتیی پێکردن یاخود جوێن بەسەرۆک کۆماردان ، ‌ئەمرۆ جوێن ئەوچەکەیە کە لە تورکیادا لە ‌باتی رەخنە بەکار دەھێنرێت.


رۆژنامەی ساتارستی نوکتە،‌ رۆژی دوشەمە توشی کۆمەڵێک کیشەھات لەگەڵ دادگادا، داواکاری گشتی دەڵێت کە جوێنی بە سەرۆک کۆمارداوە! پاشان جوێنەکان دەگۆریت ودەبێت بەوەی کە ئەم رۆژنامەیە پشتگیری ریکخراوێکی تیرۆرستی دەکات !لە ‌کاتێکدا رۆژنامەکە ، تەنھا وینەیەکی ساتارستی ئەردوگانی بڵاوکردۆتەوە کە ‌لەبەردەم جەنازەی سەربازێکی کوژرادا دانیشتوەوزەردەخەنە گرتویەتی !ئەم وێنەیەی نوکتە بوەھۆی ئەوەی کە رێگە ‌نەدرێت رۆژنامەکە بڵاوبکرێتەوە زۆربە خیرایش پۆلیس لەبەردەم شوینی دەرچونی نوکتەدا ئامادەبون بۆ کۆکردنەوەی ژمارەکانی ‌وگرتنی رۆژانامە نوسەکان گەران وپشکنین بەدوای شتەکاندا!!


پیریھان مەدۆن نوسەرو رۆژنامەنوس باس لەوە دەکات کە چون راوی رەخنەگران لەتورکیادا جێ بەجێدەکرێت، رۆژنامە سێبەرەکانی ئاکەپەی دەسەڵات داریش بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری دەسەڵات دەکەن و دژبە رۆژنامەنوسە رەخنەگرەکان دەوەستنەوەوبە ‌دادگایان دەناسێنن ودادگاش بە ‌ھەموو شێوەیک پشتگیری لە ‌دەسەڵات ورۆژنامەنوسەکانی سێبەر دەکات ،لەگەڵ ھەموو لیپێچینەوەیەکدا پۆلیس ئازایانە وبەخیرای لە ‌بەردەم دەرگای رۆژنامەکەدا وەستاوە بە ‌ئەمری دادگاوە بۆ پشکنین !وەک لە مجلەی نوکتەدا بینرا.


لە ‌سەرەتای سیپتەمبەردا ،کاتێک تڤیتەری حوریەت بە ‌شیوەیەکی ناشیرین وەسفی سەرۆک کۆمارئەردوگانی کرد سەدان لە لایەنگرانی سەربە ‌دەسەلات خۆیان بوونە دادگاو پەلاماردی ئەو بینایەیاندا کە رۆژنامەکەی لێدەردەکرێت بە ‌بەرد شوشەی بینا‌کەیان ھینایە خوارەوەو سەر نوسەرەکەیان بە تیرۆرست دایە ‌قەلەم وھیندەیان لیدا، بە ئەمبولانز گەیەنرایە خەستە ‌خانەولەژیردەستیان رزگاریان کرد ،پاش کەمێک گروپێک لە چەقۆکیشە شەرکەرەکانی دەسەڵات ئەحمەد ھەکانی نوسەری بە ‌ناوبانگی حوریەتیان دایە ‌بەرشەق وبۆکس ولەخەستەخانەدا خۆی بینیەوە و تەلەفونی بۆ کان دویندەر سەرنوسەری رۆژنامەی جمھوریەتی چەپە رادیکالەکانی تورکیا کرد وپێی وت ئەم توندو تیژیەی ئەمرۆدەکرێت دژ بە میدیاکاران ورۆژنامە نوسەکان تازەنیە ئەمە ھەمان میژو‌ی رەشی کوشتنی سیاسیەکان وتەقاندنەوەی بۆمب و‌پەلاماردان وگرتنەکانە لە تورکیادا! ئێمە ئەمرۆدیسانەوە خۆمان لە سەر دەمیکی رەشدا دەبینینەوە ! کان دوندەرخاوەن ئیمتیازو دەرکەری رۆژنامەکە خۆی دراوەتە دادگا پێدەچیت بە زیندانی ‌ھەتا ھەتای حوکم بدرێت !چونکە رۆژنامەکەی لە باسێکدا نوسیویەتی کە ‌چۆن دەستگای میت چەک بۆچەکدارە ‌تیرۆرستەکانی سوریا رەوانەدەکات ! لەکاتێکدا ‌ئەمە ھەمووی بەوێنەو ڤیدیۆ گیراوە ونکوڵی لێناکرێت !دەبوایە لێکۆڵینەوە بکرایەکە ‌ئەوچەکانە بۆکێ دەنێرن وکێ دەینیرێت کەچی ‌دادگا لیکۆلینەوە وپیاچونەوە رەت دەکاتەوە! سەرۆک کۆمارخۆی شکات لە سەرنوسەرکان دویندەر دەکات و لیکۆڵەرەوەی گشتی تاوانەکە بە پشتگیری لە تێرۆر‌و بە ‌جاسوسیەت دادەنێت و داوای زیندانی ھەتا ھەتای بۆکان دویندەر دەکات ! گەرچی ھەتا ئێستاش دادگاکە دەستی پێنەکردوە، رۆژانە دەسەڵات خۆی کۆمەڵێک دەنگوباس وپرۆپاگەندەو درۆلە ‌ئینتەرنیت وتڤیتەردا بڵاودەکاتەوەوھەموو دەنگوباسێکی رەخنە ‌گرەکان دادەخات ورێگەنادات بڵاوبکرینەوە کە زور بەیان باس لە جاسوسیەت دەکەن ،کەچی بە ئیھانەو جنیودان بە ‌سەرۆک کۆمار دادەدرێن و دەدرێنە قەڵەم!!


نوسەرو رۆژنامەنوس پیریھان مەگدین دەڵێت ئەمرۆ لە ‌تورکیادا ھەموو شتیک جنێوە بە سەرۆک کۆمار ئەمە ئەو چەوساندنەوەیەیە کە لە ‌سەرمانە ‌،بەداخەوە کە ئەمە راستیە ‌ بێھیچ لیکدانەوەیەک !پەرداخیک ئاو بخۆیتەوە ‌ یان تۆزیک خوارتەماشا بکەیت یەکسەرتاوان باریت بە جوێندان بە ‌سەرۆک کۆمار!!.ئەردوگان لە ماوەی ١٤ مانگی سەرۆک کۆماریدا ریکوردێکی تازەی شکاندوە ئەویش شکات کردنیەتی لە دادگادا!! چونکە ‌ ٢٣٦ جار لە دادگادا شکاتی کردوە کە ئیھانەکراوەو جوێنیان پێداوە ! لەتورکیادا ئەمرۆ زوربەی کات چەک بەکار دەھێنریت بۆ دەم کوت کردنی رەخنەگران!!!

____________________________
* تۆماس بۆرمان - رادیۆی ئەڵمانیا - ٢٢\١٠\٢٠١٥

 

ماڵپه‌ڕی پشکۆ ئه‌مین

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک