په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٦\٢٠١٧

ئەو شەرەی بە قەتەر دەفرۆشرێ بۆ چیە؟

 

پشکۆ ئەمین      


لەسەردەمی جەمال عەبدولناسرەوە هەتا ماوەیەک لەمەو پێشیش میسر سەرکردایەتی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکرد! پاش هەراوهوریای بەهاری عەربی و زیندانی کردنی موبارەک و هاتنە سەرکاری ئیخوانەکان لە میسردا ئەو سەردەمە تیپەریکرد و نەما ، ئەمرۆ گەرچی سیسی هەوڵدەدات سەرکردایەتیەکە بگەرینێتەوە بۆ میسر، بەلام تا ئێستا بۆی نەچوەتە سەر!


سعودیە لە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو پێشەوایەتیەدایە ، ماوەیەک لەگەڵ میسردا لەسەر ئەمە لە کیشەدا بوو!!


ولاتیتریش هەیە کەنایەوێت سعودیەبیت!!


لەوانە وڵاتە پچکۆلەکەی تەنیشتیی، واتە قەتەر کە دانیشتوانی تەنها دوو ملیون و ٧٠٠ هەزار کەسێک دەبێ!


ئەم وڵاتە پچوکە کەئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری خەلیجە و دراوسێی نزیکی سعودیەیە ، توانیویەتی لەسەر ئاستی جیهان ،جێگەی خۆی بکاتەوە و بگاتە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو ، ئەمە سعودیەی دڵتەنگ کردوەو پێی خۆشنیە! قەتەر بەشدارە لە بەشێکی گرنگی بازارەکانی ئەوروپادا،بۆ نمونە، ئۆتۆمبیلەکانی ئەڵمانیا هەرلە فۆڵکس ڤاگنەوە هەتاپۆرشەشەو بانکی ئەڵمانی پشکی قەتەری پێوەیە، هەروەها بەشێک لەباڵەخانە بە ناوبانگەکانی لەندەن یان هی خۆیەتی یان پشکی تیدایە، یان بانکەکانی بەم شێوەیە لەزوربەی ولاتانی ئەوروپیدا پشکدارە کەئێرە شوێنی نیە! هێڵی ئاسمانی قەتەری یەکیکە لە باشترین هێڵەکانی جیهان ، دەسکەوت ومەعاشی تاکێکی قەتەری لەبەرزترین ئاستدایە نەک تەنها لە سەر مستەوای وڵاتانی عەربی بەڵکو هی وڵاتانی جیهانیش، هەر سەرێکی قەتەر زیاد لە ١٤٠ هەزار دولار لە ساڵێکدا دەسکەوتیەتی.


لە قەتەردا دەمێکە هیچ کەسێک بیکار نیە و کەسیش هەژار نیە، لەخۆشترین ژیاندا دەژین، گەورەترین وڵاتی رەوانەکەری گازی شلە بۆ ئەوروپا خاوەنی نەوت و گازێکی زۆرە ،خانوە هەوربرەکانی بەناوبانگن، سیاسەتی دەرەوەی قەتەر لەگەڵ زوربەی هەرەزۆری دنیادا پەیوەندیەکی باشی هەیە ،جگەلە ولاتانی کەنداوی دەرودراوسێی نەبیت کەلەناکۆکیدایە لەگەلیاندا ! گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکی لەناوچەی رۆژهەڵاتدا بنکەوفرۆکەخانەی عەدید ە کەلە قەتەردایە، زیاد لە ١٠٠٠٠ سەربازی ئەمریکی تیدایەو لەوێوە فرۆکەکانیان هەڵدەستیت و چاودیری و ئاگاداری هەموناوچەکە دەکەن وبەستراون بە پنتاگۆنەوە ،بۆ بوردومانی بنکەکانی داعش لە سوریاو عیراق لەویوە هەلدەستن ! تائەمڕۆ ئەمە پالپشتیکی گەورەیە بۆ قەتەر بەڵام من پێم وایە ئەمریکا لەنیوان قەتەرو سعودیەدا لە پاش ئەم سەفەرەی ترەمپ بۆ سعودیە کە بای ٣٠٠ ملیار دولار چەک وجبەخانەیان لەئەمریکا کری ،سعودیە هەڵدەبژیرێت، قەتەر خاوەنی قەناتی تەلەفزیونی جزیرەیە کە یەکێکە لە بە ناوبانگرتین قەناتی تەلەفزیونی لەجیهاندا لەهەمورویەکەوە دەوری ئەو قەناتە لەشەری خلیجدا دەرکەوت ، باسی ولاتانی عەرەبی ناکەم کە هەندیکیان ریگەنادەن خەلکەکەیان ئینتەرنیتیشیان هەبیت و بەکاریبهینین ، لەکاتێکداکە قەتەر خاوەنی خێرانترین ئینتەرنیەتە لەجیهاندا!

قەتەر پەیوەندیەکی توندو تۆڵی هەیە لەگەل ئیراندا کەئەمە هەموانی ئیزعاچ کردوە بەتایبەتی سعودیە ، کەلای سعودیە ئیران سەرکردایەتی بەرەی شیعی دەکات و دەیەوێت هیلالی شیعی دروستبکات تاهەیمەنەی خۆی بەسەر ناوچەکەو ولاتانی ئیسلامیدا بسەپێنێت ! ئیتر چۆن رێگەدەدات و دەبیت قەتەر پەیوەندی لە گەڵیدا هەبێت، لە کاتێکدا کە ئیرانی شیعی هاوکاری حوسیەکانی یەمەن دەکات لەدژی حوکمەتە شەرعیەکەی یەمەن، دەستی خستۆتە ناو کاروباری عیراق و سوریا و لوبنان وبەحرەین بەنیازی دروستکردنی هیلالی شیعی!


بە ئاشکرا کێشە درستدەکات لە بەحرەین هەوڵی ئاژاوەو پشێوی دەدات وهانی شیعەکان دەدات دژی دەسەلاتدارانی بەحرەین ، هاوکاری شیعەکانی ناو سعودیە دەکات کە لە ژیانێکی ناخۆشدا دەژین و دەچەوسینەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی وەهابی سعودیەوە!!


،بەم هۆیانەوە هەمو وڵاتانی دەوروبەری قەتەر دژی قەتەر وەستاونەتەوە بە پشتگیری کەری تیرۆر ناوی دەبەن کەبەشێکی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کەچاویان پێێدا هەڵنایەت!


لە کوبونەوەی وڵاتانی ئیسلامی و ترەمپی ئەمریکیدا کە لەهەفتەی پیشوتردا لەسعودیەدا کرا، هەموان دژایەتی خۆیان بۆ ئیرهاب دەربری و روی دەمیان کردە قەتەر کە هاوکاری ئیرهابیەکان نەکات و کۆتای بەهاوکاریکردنیان بهێنێت، گەر وانەکات ئەوا ناچار دەبن دژی بوەستنەوە سیسی میسر لەمەدا لەهەمویان گەرمتربوو کە بە ئاشکرا روی دەمی کردە قەتەر و داوای لێکرد کەکۆتای بەو هاوکاریانە بهێنت کە دەیداتە داعشەکان وئیخوانەکان کە هۆی نەهامەتین بۆ وڵاتانی ناوچەکە!

قەتەر پەیوەندیەکی باشیی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە وسەفارەتی ئیسرائیلی لێیە، گەرچی لەهەمانکاتیشدا هاوکارێکی تەواوی حەماسیشە و نوینەرەکانی حەماس کەلە ئیسرائیل دەرکران، لە قەتەرن بە خالید مەشعەلیشەوە!

گەر بە چاوێکی بیلایەنانە تەماشای کێشەی تیرۆربکەین و لیکی بدەینەوە دەبینین کە سەرچاوەی تیرۆر دەکرێت سعودیە بێت نەک قەتەر، با ئاوڕێک بدەینەوە بۆ دواوە، ئەوانەی کە تەوەرەکانی ئەمریکایان تەقاندەوە قەتەری نەبون هەمویان خەڵکی سعودیە بوون، بن لادن سەرکردەو دروستکەری قاعیدە خەڵکی قەتەر نیە بەڵکو سعودیەو خزم و کەس و کارەکانیشی ئێستاش کارەکانی بۆ بەریوەدەبەن لە سعودیەدا، ماوەیەک لەمەوپێش لەناو ئیمەیلەکانی کلینتوندا کە ویکلیکس بڵاوی کردەوە ئەمریکا لەدەربارەی تیرۆردا دەڵێت کە سعودیەش هاوکاری تیرۆرە، داعش لە لایەن سعودیەوە کۆمەک دەکرێت بۆیە پیویستە ناوی بخریتە لیستی تیرۆرەوە!


هەر لەکاتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادابوو کە ترەمپ وتی گەرهەلبژیریم ئەوا تۆڵەی یانزەی سیپتەمبەر لەسعودیە دەستینمەوە هەمونەوتەکەی داگیردەکەم ! راستە قەتەریش بەشدارە لەیاریکردن بەئاگرو پشتگیری کردن لە تیرۆر هەرلە حەماسەوە تادەگاتە ئیخوانەکان و قاعیدەو داعشیش، بەڵام بانگخواز و موفتی و فتوادەر لە سعودیەدا نەما کۆمەک و هاوکاری بۆ تیرۆرستەکان کۆنەکاتەوەو بۆیان نەنێرێت! بۆیە ناکرێت هەر قەتەر بەهاوکاری تیرۆر ناوببرێت، هەمویان هاوکارو دروستکەری تیرۆربوون ! چاڵیان بۆ خەڵكی هەڵکەند بەڵام خۆیانی تێکەوتن!!


بەشی زۆری تیرۆرستەکان لە تورکیادا مەشقیان دەکرد وهاتوچۆی ئەوروپایان دەکرد ،لەوێشەوە رەوانەی عیراق وسوریا دەکران هەرلە خەستەخانەکانی تورکیادا بریندارەکانیان چارەسەر دەکران! نەوتی داعش کڕیارو فرۆشیارەکەی تورکیابوو! قەتەرو سعودیە پارەیان دەدا بە تورکیا بۆ هاوکاریکردنی داعش و نەسرەو قاعیدە ،ئەمەش لای هەموان رونە.


بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی پشتگیری سعودیە دەکەن ودژی قەتەرن .هەموو پەیوەندیەکی سیاسی ودبلۆماسی وئابوریان لەگەڵدا بریوە!

ئەمریکا ترەمپ داوی یەکریزی دەکات دژی تیرۆر دەڵێت لە کۆبونەوەکەدا بۆم دەرکەوت کە هەموان لە وتارەکانیاندا دژی قەتەرن وا نیشان دەدەن کە قەتەر پشتگیریکەری تێرۆرە!


بەریتانیا دروستکەر و دۆستە دیرینەکەی ئەو ئیمارەتانە، داوا دەکات بە ئاشتیانە چارەسەری کێشەکان بکرێت وە هەموان دژی تیرۆر کاربکەن، ئێران کەپەیوەندی لەگەل قەتەرداهەیە وپشتگیری لە قەتەردەکات ،داوای رێگە چارەی ئاشتیانەدەکات بۆ چارەسەری کێشەکان لە ناوچەکەدا ودەڵێت ناوچەکە کەم کێشەی تیدا نیە بازۆرتر نەبێت، موسکۆ، پۆتین بەتەلەفون داوای لە ئەمیری قەتەرکردوە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکان بەریگەی سیاسی و دبلۆماسی وئاشتی دەکات و وای پێ باشترە , گەرچی بەپێی هەندێک سەرچاوەی میدیای ئەمریکی و هەواڵگرەکانی سی ئای ئەی ، کە روسیا لەپشت ئەم کێشەوەیە و هاکەرەکانی ئەوان دروستیان کردوە لەناو دۆستان و پشتگیریکەرانی ئەمریکادا، ئەڵمانیا دەڵێت بەشداری لەیاری ٢٠٢٢داناکەین لە قەتەری پشتگیریکەری تیرۆر!


تورکیا داو لەهەموان دەکات کە بە ریگەی ئاشتیانە چارەسەری کێشەکان بکەن، ئەم ناکۆکیە گەر پەرەبسینیت دەبێتە هۆی گرانبوونی نەوت وغاز لە بازارەکانی جیهاندا ،لە ئەوروپا بازاری گازی شل بەرەو بەرزبونەوە دەچێ.

 

 

pshko.Amin@hotmail.de

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک