ئه‌و شه‌ڕه‌ی که دره‌نگ یا زوو یه‌خه‌ی کوردی خۆرهه‌ڵات ده‌گرێت و ئه‌ویش لێی بێ خه‌مه !
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
ڕۆژی هه‌ینی 8ی خه‌رمانانی 2708 کۆمه‌ڵه لاوێکی 3-4 که‌سی ئازه‌ربایجانی خوارو واته ئازه‌ربایجانی ئێران له نێوه‌ڕاستی شاری زوریخ له وڵاتی سویس که‌مپینێکیان له دژی گرتنی لاوه ئازه‌ریه‌کان له ئێران و بۆ به‌ر بونی ئه‌و لاوه به‌ند کراوانه وه‌ڕێ خستبو و به بڵاو کردنه‌وه‌ی تێڕاکت و نوسراوه به زمانی ئاڵمانی و قسه کردن له گه‌ڵ خه‌ڵک، هه‌وڵیان ده‌دا که خه‌ڵکه‌که له کێشه‌کانی خۆیان له ئازه‌ربایجانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران ئاگادار که‌نه‌وه. منیش که بۆ کارێک چوبومه ناو شار و چاوم به‌م جه‌ماعه‌ته که‌وت، پێم باش بو که ئازه‌ریه‌کانیش بۆ ناساندنی ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی کۆماری ئیسلامی که‌وتونه‌ته خۆ و ئه‌وان که سی ساڵه پشت به پشتی کۆماری ئیسلامیه‌وه له ئێران حکومه‌ت ده‌که‌ن و هیچ کێشه‌ێکیان له‌م سی ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مه‌لایی شیعه‌ی دوازده ئیمامی به هۆی شیعه بونی خۆشیانه‌وه بوبێت، نه‌بوه، ئێستا له دژی کۆماری ئیسلامی شیعار ده‌ده‌ن و داوای به‌ر بونی گیراوه‌کانیان و له‌وه‌ش گرنگتر داوای سه‌ربه‌خۆیی ئازه‌ربایجانی خوارو ده‌که‌ن. به هه‌ر حاڵ خێرا کاره‌کانی خۆمم جێ به جێ کرد و چومه‌وه بۆ لای ئازه‌ریه‌کان تا به‌ڵکو هێندێک قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌م و بیان ناسم و له داهاتوشدا له‌و جۆره ئاکسیۆنانه‌دا هاوکاری بکه‌ین پێکه‌وه.
هێشتا له گه‌ڵ که‌سیان نه‌دوابوم که زۆر به سه‌یر و سه‌مه‌ریه‌وه چاوم به نه‌خشه‌ێکی وڵاتی ئێران به شکڵی ئه‌مڕۆیی که‌وت که هه‌ڵییان واسیبو و گۆیا له‌و نه‌خشه‌دا نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران دیاری کرابون. کاتێک که باش لێی چومه پێش دیم که ئازه‌ربایجانی خوارو هه‌ر زۆر گه‌وره‌یه و بێجگه له هه‌مو ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات که له نه‌خشه‌ی ئوستانه‌کانی ئه‌مڕۆدا زۆر له شاره گرینگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان وه‌ک ورمێ و بۆکان و مه‌هاباد و ماکۆ و بازرگان و سه‌رده‌شت و هتد له خۆ گرتوه، به ته‌واوی بونه‌ته مڵکی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئازه‌ربایجان، به‌ڵکو شاری تاران و چه‌ن شوێنی گرنگی دیکه‌ی فارسه‌کانیش کراونه‌ته خاکی ئازه‌ربایجان!!
یه‌کێکیانم بانگ کرد و داوای نه‌خشه‌ێکی له‌و جۆره‌م لێی کرد، هه‌ر چی گه‌ڕا بۆی نه‌دۆزراوه و له دوایی دا داوای لی بوردنی کرد و وتی به داخه‌وه زیادیمان نیه و ئه‌وجار له منی پرسی که بۆچیمه ئه‌و نه‌خشه‌یه؟ منیش هه‌ر وا به گاڵته و پێکه‌نینه‌وه وتم ئاخر وه‌ڵا زۆر به‌لامه‌وه فشه‌یه و پێکه‌نینیم پێی دێ، بۆیه ویستم بۆ یادگاری هه‌ڵی بگرم، هێندێک سه‌ری سوڕ مابو و به‌لاشیه‌وه گران هاتبو که من به‌و جۆره وڵامیم داوه‌ته‌وه و به‌رپرسه‌که‌یان که زمانی ئاڵمانیه‌که‌ی باشتر بو بانگی کرد و وتی وه‌ره بزانم ئه‌م ئاغایه چی ده‌ڵێت! ئه‌و جار له گه‌ڵ به‌رپرسه‌که‌یان که‌وتینه قسه و هه‌ردولا ده‌نگمان به‌رز بوبوه له یه‌کتر و خه‌ڵکیش تێمان ده‌گه‌یشتن و سه‌ریان لی ڕاده‌وه‌شاندین! ئه‌و جار به هه‌ر چواریان ده‌وریان دام و هه‌ر که‌سه‌ی به ئازه‌ری و ئاڵمانی شتێکی ده‌وت! کاتێک من ده‌موت که باشه ئێوه بۆ ورمێ و ماکۆ و ته‌نانه‌ت مه‌هاباد و ئه‌وانه‌شتان کردۆته شاری خۆتان و ته‌نانه‌ت تارانیشتان کردۆته خاکی ئازه‌ربایجانی خوارو، به‌رپرسه‌که‌یان ده‌یوت، ئه‌و شارانه هه‌تا بون هه‌ر هی ئێمه بون و ئه‌و کورد و فارسانه‌ش که له‌و سارانه ده‌ژین ئیمیگرانت یا خۆ مه‌هاجیرن هاتون و شه‌رت نیه که هه‌ر که‌س له شارێک نیشته‌جێ بو ئه‌وجار دواتر بڵێ ئه‌م شاره هی ئێمه‌یه و خولاسه ده‌یوت ئه‌و جۆره پرسیاره‌ی تۆ حاڵه‌تی هێرش و ته‌هاجومیی هه‌یه بۆ سه‌ر ئێمه و ئێوه‌ی کورد هه‌ر له ئێستاوه هیچ نه‌بوه، شه‌ڕمان پێ ده‌فڕۆشن و ده‌تانهه‌وێت خاکی ئازه‌ربایجانی خوارو به زۆر و شه‌ڕ له ئێمه داگیر بکه‌ن و ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تانه‌وێت بیکه‌ن جێگه‌ی شه‌رمه و ئێوه خه‌ریکه‌ن ڕوداری ده‌که‌ن! منیش که ده‌بو وڵامی هه‌مویان بده‌مه‌وه و ده‌شترسام یه‌کیان چه‌قۆێکم لێدات، له وڵامیاندا ده‌موت، ئێوه له خۆڕا و به بێ هیچ ئامار و لێکدانه‌وه‌ێک چه‌ندین شاری گه‌وری کوردستان که له زۆربه‌یاندا تاقه ئازه‌ریێکیش ده‌ست ناکه‌وێت، مه‌گه‌ر بۆ سه‌فه‌ر و مه‌عامه‌له چوبێت، کردوتانه‌ته خاکی خۆتان و کاتێک قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م ئه‌مه به شه‌ڕ فڕۆشی و ئاژاوه نانه‌وه ده‌زانیت، به‌ڵام کاره ناشیرینه‌که‌ی خۆتان به شه‌ڕ فڕۆشی نازانیت؟ من که به ئارامی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م و هه‌وڵ ده‌ده‌م به شێوه‌ی مێژویی و له ڕوی ڕێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و شارانه بۆتان لێک به‌مه‌وه، ئه‌مه به هێرش و شه‌ڕ خوازی ناو لێ ده‌نێن؟ باشه ئێوه سی ساڵه له کوێن؟ ئێوه شان به شانی کۆماری ئیسلامیی حکومه‌تتان ده‌کرد و پێکه‌وه قاڕنێ و قه‌ڵاتان و چه‌ندین گوندی دیکه‌ش که هه‌مو به دانیشتوانی کورده‌وه‌ن، کۆمه‌ڵکوژیتان کردن و ئێستاش له حکومه‌تی ئیسلامی‌دا خۆتان حیسابن، به ته‌مای چین؟ به ته‌مان له داهاتوشدا له جاشیه‌تی بۆ کۆماری ئیسلامی واز بێنن و ببنه جاشی ئه‌مریکا، بۆ ئه‌وه‌ی که زیاتر خاک و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان داگیر بکه‌ن؟ کرماشانتان ناو ناوه لاکیستان و باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانتان له زمانی ڕه‌زا په‌هله‌ویه‌کانه‌وه کردۆته ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و لۆڕستانتان له کوردستان جیا کردۆته‌وه و ئایا ئه‌مانه‌ی ئێوه به‌م نه‌خشه‌وه نیشانی ده‌ده‌ن شه‌ڕ خوازی نیه؟ مه‌گه‌ر مێژوی هاتنی ئێوه بۆ ئه‌م شوێنه‌ی وا لێی نیشته‌جێ بون چه‌نده‌یه؟ ئایا بۆخۆشتان ده‌زانن که ئێوه مه‌هاجرن و نزیکه‌ی هه‌زار ساڵه هاتونه‌ته ئێره؟ ئایا ده‌زانن که کورده‌کان ساحیبانی سه‌ره‌کیی و ئه‌سڵی ئێرانن و هه‌مو ئه‌وانیتر دواتر په‌یدا بون و ئێستا چه‌ند هه‌زار ساڵه پێکه‌وه و له نزیک یه‌کتر ده‌ژین؟ بێزه‌حمه‌ت بڕۆن هێندێک مێژو بخوێننه‌وه و ئه‌وجار ئه‌و نه‌خشه نیشان خه‌ڵکی ئوروپا بده‌ن! ئه‌وجار من هه‌مویانم دڵنیا کرده‌وه که کورد بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاره‌کانی هه‌رگیز ده‌ست بۆ چه‌ک نابات و ته‌نیا له ڕێگای ڕێفڕاندۆم و به شێوه‌ی ئوسولی هه‌وڵ ده‌دات و به دڵنیایه‌وه کورد له تاقه گوندێکیش خۆش نابێت، به‌ڵام هه‌موی وه‌ک وتم له ڕێگای زانستیی و مێژویی و ڕێفڕاندۆم و ئه‌مانه‌وه ئیسباتی ده‌کات که ئێوه‌ی ئازه‌ری موهاجرن و هاتون و به خێریش بێن، به‌ڵام ڕوداریش مه‌که‌ن!!
قسه و باس هه‌تا ده‌هات درێژه‌ی ده‌کێشا و بوحڕانیتر ده‌بو و هیچکام له‌وان حازر نه‌بون قسه‌کانی من په‌سه‌ند بکه‌ن و منیش هیچکام له قسه‌کانی ئه‌وانم قه‌بوڵ نه‌ده‌کرد و ئه‌وه‌ی له ئه‌واندا ده‌م دیت ته‌عه‌سوبێکی بێ به‌ڵگه و دژه کورد بو و منیش بۆ ئه‌وه‌ی که توشی گێچه‌ڵ نه‌بم له‌گه‌ڵیاندا و به ته‌نیاش بوم، ورده ورده له ته‌وزیحاتی زیاتر خۆم پاراست و به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که منداڵه‌کانم ماتڵمن و ده‌بێت بڕۆم، مال ئاوایم لێ کردن و ڕۆیشتم.
جا گه‌لینه ئه‌م چێشته ڕۆن زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ئێمه‌ی کورد سی ساڵه هاوار ده‌که‌ین که کرێکاری ئازه‌ری ده‌چه‌وسێنه‌وه و نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری زوڵمیان لیده‌کرێت – هه‌ر چه‌ند که من زوڵمێک له ئازه‌ری نابینم له ئێران و هه‌ر خۆیان حکومه‌ت ده‌که‌ن و ئابوری ئێرانیشیان به ده‌سته و بۆیه تارانیش به هی خۆیان ده‌زانن – ده‌مان وت و ده‌ڵێین که پێویسته ئێمه پشتیوانیان بین، به‌ڵام باوه‌ڕم پێ بکه‌ن هه‌ر سبه‌ینێ کرێکاری ئازه‌ری سه‌ریشمان ده‌بڕن و دنیاشمان لێ داگیر ده‌که‌ن! ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه و هیچکام نا‌وێرن له ترسی پۆلیس و یاسا زۆر به یه‌کتر بڵێن و هه‌ر دو لا مه‌جبورن گوێ له قسه‌کانی یه‌کتر بگرن و وڵامی توندی بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هاتو به خۆشیه‌وه کۆماری ئیسلامی له گۆڕ نرا و ڕوخا، ئه‌وجار هه‌مدیسان له ئێران ئاڵ و گۆڕ پێش هات و ئازه‌ریش هه‌مو ئوستانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به هی خۆی ده‌زانێت و هه‌ر دوک لاش واته کورد و ئازه‌ری چه‌کیان پێیه و ئه‌وان تورکیه‌ی فاشیستی دوژمنی گه‌لی کورد و چه‌ند ده‌وڵه‌تی شیعه و تورکمانی و ئه‌مانه‌شیان له پشته، ئه‌ی باشه کورد به ته‌نیا چۆن ده‌توانێت ده‌ره‌قه‌ت بێت و له ئێستایشه‌وه ئه‌وه‌ی له خه‌می دا نین ئه‌و شه‌ڕه‌ی پاشه ڕۆژ و ئه‌و شارانه‌ن؟ که‌واته له دواڕۆژی ڕوخانی کۆماری ڕه‌شی ئیسلامیش ئێمه هه‌ر ناچار له جه‌نگ دا ده‌بین؟ یا ئه‌وه‌ی که ده‌توانین ئه‌م کێشانه به شێوه‌ی ئاشتییانه حه‌ل و فه‌سڵ بکه‌ین؟ ئایا ده‌توانین؟ دیاره ئه‌مه پرسیاری گرنگی داهاتوه به‌ڵام زۆر پێویسته که ئێمه هه‌ر له ئێستاوه وڵامی بۆ په‌یدا بکه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی که بکه‌وینه شه‌ڕێکی نه‌خوازراوی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له گه‌ڵ ئازه‌ریه دراوسێکه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ردولامان ناچارین له هاومه‌رزی یه‌کتر ژیاندا و ئه‌مه‌ش ماڵ و مڵک نیه بڵه‌ی ده‌یفڕۆشم و ده‌ڕۆم، به‌ڵکو هه‌تا زیندوین ناچارین له دراوسێیه‌تی یه‌کتردا بژین، جا بۆیه ده‌بێت له ئێستاوه بیر له‌و داهاتوه بکه‌ینه‌وه و له دواڕۆژدا زامنی تفه‌نگه‌کانمان داخه‌ین و به دیالۆگ ئه‌م کێشانه حه‌ل و فه‌سڵ بکه‌ین، هه‌ر بۆیه زۆر زۆر گرنگه که له ئێستاوه مشوری ئه‌و شه‌ڕه‌ی که درنگ یا زو یه‌خه‌مان پێ ده‌گرێت، بخۆین!! هیوادارم!
ئه‌یوب ڕه‌حمانی 9ی جۆزه‌ردانی 2708
|