په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\١٠\٢٠١٥

ئەی بۆ دەڵێن وڵاتانی کەنداو بێ هەڵوێستن،

بەرامبەر کۆچبەرە سوریایی و عێراقییەکان؟!

فەتاح حەسەن    

 

سایتی ئەلکترۆنیی (سوریتی) لە ٢٠١٥/٤/١ لە یەکێك لە هەواڵەکانیدا بڵاوی کردبوەوە کە: وڵاتانی کەنداو، لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند ئەوانیش وەك وڵاتە ئەروپییەکان ئامادەن پێشوازی لە پەنابەرە سوریایی و عێراقییەکان بکەن. (بەڵام بە داخەوە پەنابەران خۆیان نەچوون بەدەم ئەو پێشوازیکردنەوە - وەرگێڕ).

 
بفەرموون لە تەك دەقی بەیاننامەکەدا:


میرنشینی عەرەبی سعودی و قەتەر و بەحرەین و کوێت و عومان لە بەیاننامەیەکدا ئامادەگی خۆیان دەربڕی بۆ پێشوازی و لە ئامێزگرتنی پەنابەرە سوری و عێراقییەکان و نیشتەجێکردنیان لە کۆمەڵگای هاوچەرخدا، هەروەها موچەی مانگانەی شایستەیان بۆ دەبڕنەوە و هەمو ئەو مافانەیان پێدەبەخشرێت کە لە پەرەسەندوترین وڵاتانی ئەوروپایدا بۆیان دەستەبەردەکرێت. ئەم هەڵوێستە، دوای کۆبونەوەیەکی کتوپڕی سەرۆکی ئەو - وڵاتانە، بە ئامادەبونی سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی ڕاگەیەندرا.


ئەو - وڵاتانە لەسەر ئەرکی خۆیان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و - وڵاتانی دراوسێوە هەر رۆژەی بە پەنجا فڕۆکەی تایبەت پەنابەران دەگوازنەوە. لە هەمان کاتدا سەرۆکی ئیمارات فرۆکە تایبەتیەکەی خۆی تەرخان دەکات بۆ گواستەوەی پەنابەران. ئەوی شایانی باسە زۆر لە وڵاتانی عەرەبی دیکەش ئامادەگی خۆیان دەربڕیوە بۆ کۆمەککردنی ماددی بەو پەنابەرانە ، هەروەها رێکەوتن لەسەر ئەوەی :- لەو - وڵاتانەدا بەهیچ شێوەیەك نابێت پێیان بوترێت پەناهەندە، بەڵکو دەبێت بە هاونیشتمانی ناوزەدبکرێن. ئەم بەیاننامەیە لەلایەن ئەو پەنابەرانەی کە لە وڵاتەکانی خۆیاندا بە بارودۆخێکی دژواردا تێدەپەڕن و لە هەوڵدان بۆ قوتاربون لەو مەرگەساتەی تیایدا دەژین زۆر بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لێکرا، جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، ژمارەی پەنابەرە سوری و عێراقییەکان لەم دوو ساڵەی دواییدا سێ ملیۆنی تێپەڕاندوە. پاش ئەوەی داماوەکە بەهۆی شەکەتبونییەوە لە نزیك کەناری دەریایەکەوە خەوی لێکەوتبو، کەسوکارەکەی مۆلەق مابون بەدیار ئەو بزەو خەندە سەرنجڕاکێشەی نیشتبوە سەر لێوی، لە خەوەکەی بە ئاگاهاتەوە.
_______________________________
سەرچاوە: www.souriyati.co
- لە پەراوێزی هەواڵەکەدا نوەسراوە (درۆی نیسان)ە.
- بە پێزانینەوە سەرەتا ئەم هەواڵە، هاوڕێ گۆران هەڵەبجەیی لە سایتی ناوبراوەوە لە فەیسبووکدا دایبەزاندبوو. لەڕێگەی هاوڕێ (گۆران)ەوە بەو سایتە ئاشنا بوم، لەگەڵ سوپاسدا.


دانیمارك / ڤالبی

ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک