٣\٤\٢٠١٣
ئەی مەی گەر
ناتوانی دڵخۆشم کەی..
لانی کەم سەرخۆشم کە!
ئاسۆس
مەحمود
ئەوە بوو بە بەچەندەم پێک؟
من هێشتا بیر لە فەلسەفە و بوون و
خودا و مرۆڤ و ژیان دەکەمەوە!
بە ساقی بڵێن خەستتری
کا
تا مەستتر بم
جگە لەو بیر لە هیچی دیکە نەکەمەوە
بە ساقی بڵێن:
مێشکم تاقەتی رامان و حیکمەتی نەماوە
نامەوێ بیر لە خودا و دۆزەخ و بە هەشت بکەمەوە
بە جۆرێ چیکڵدانەم بچووک بووەتەوە
کە حەوسەڵەی خۆشم نەماوە!
پێی بڵێن:
ئەمشەو شاعیرێک
بە مەقام سەفەرێکی حەزینەوە
(نەگەییە دامەنی دەستی دوعا
ئەمجارە رێ دەگرێ)
دوور لە ماڵ و نیشتیمان و خودا و ئاسمان
بە دڵێکی شکسەتەوە
بەرەو لای تۆ دێ و
تۆش گەر ناتوانی دڵخۆشی کەی
بێڵە با مەی سەرخۆشی کا!
٢٠-٢١\٣\٢٠١٣
- هەولێر
asos_kurd@hotmail.com
|