٣٠\١٢\٢٠١٠ ئەی مرۆڤە ناکۆکەکان خودا نییه!
نەهرۆ
مەترسی مرۆڤە ناکۆکەکان لەمرۆڤی ئاسایی و ئیماندارو ئاتەئیست زۆرترە ،ئەمانە کەرەستەیەکی ئامادەکراون بۆتاوان و فرت وفیڵ و دزی. کۆلن وڵسن دەڵی فەلسەفەو زانست نەیانتوانی شوینی نویژو عیبادەت بگرنەوە بەڵام من دەڵیم فەلسەفەو زانست توانیان شوین بە نوێژوعیبادەت لەق بکەن ! هەرچەندە مرۆڤ مەعریفەی لەسەرەوە بێ داروین فروید بناسی نیوتن ونیتشەی خویندبیتەوە لەگالیلووکۆبەرنیکۆس تیگەیشتبی دەزانی ئەم گەردوونە چۆن بەریوە دەچی نەپیویستی بەئاینە نەپیویستی بەخوداوەندە ! غاندی بەمەبەستی یەکخستنی گەلانی هیندستان دەڵی خوداوەند ئاینیکی دیاریکراوی نییه دەبوایە غاندی بڵی لەبنەرەت دا خوداوەند نییه! خوا دروستکراوی ئەندیشەی مرۆڤە داماوەکانە! مرۆڤە مەزهەبیەکان پیش ئەوەی خوا بپەرستن باو باران وگەردەلوول وئاگریان پەرستووە لەبەر ئەوەی لی ترساون و سەرچاوەکەیان نەزانیوە ، تەنانەت پیش داهینانی ئیسلام ونووسینەوەی قورئان بت پەرەستی هەبووە. ئەگەر چاویک بەمیژووی کۆمەڵگای بەشەری بخشینین ئەوە لەسەرەتادا خەڵکەکە (تهوتهم) یان دەپەرەست ،کاتی کە مرۆڤەکان نەتوانن دیاردە سروشتی یەکان لیک بدەنەوە دەکەونە ژیر کاریگەرییەوە تا رادەی پەرەستنی گەمژانە! ئەلبیر کامۆ وەک نووسەریکی پووچگەرا دەڵی ژیانی ئینسان وەکو تاکیک لەسەر زەمین بریتی یە لە خەتۆکەیەکی کورتی رەش سەرەتاو کۆتایی بۆشە! ئیدی ئەوە فەیلەسوفەکانی دی مانایان بەخشیوە بەژیان ئەگەر نە قسەکەی کامۆ راستە لەبنی هەمبانەکەی داوە ! کەواتە یادەوەری مرۆڤ لە کاتەوە دروست دەبێ کە لە دایک دەبێ بەلەناوچونیشی لەرووی فسیولۆجی یەوە دەوەستی بەلام لەرووی کهرۆموگناتیسی یەوە یادەوەری لەفەزا دەمینیتەوە! فرویدیش دەڵی ئاین دریژەدەری دەسەڵاتی رۆحی باوکە لەنیو کۆمەڵگادا ئینسان خولیایەکی سروشتی هەیە لەناخی دا حەز دەکا بەوەی خاوەن وسەرپەرشتی کەری هەبی ، وەک یەکەیەکی کۆمەڵایەتی حەز دەکا ئینتمای هەبی بۆ کۆمەڵگاو مرۆڤەکانی دەوروبەر، لای ئەو مرۆڤانەی ئاستی زانیارییان لەخوارەوەیە پەنا دەبەنە بەر پەیرەوکردنی ئاین وپەرستنی خوا! ووشەی خوا وەهمیکە لە میشکی ئەوانەی ئاینیان نووسیوەتەوە .
نیتشە دەڵی خودا مرد بەڵام من دەڵیم لەبنەرەتدا خودا نەبووە هەتا بمری! لەرووی ئەزەلەوە خودا نەبوەو نابی چونکە لەگەل لۆجیک وزانست نایەتەوە! خۆشبەختانە رۆژ لە دوای رۆژ بیرمەندانی زانست زیاتر پی بە لایەنە پەنهانی ونهینی یەکانی گەردوون دەبەن بەشیوەیەک کە نەبوونی خالق وخودا دەبیتە گرنتیەکی حاشاهەڵنەگر. لەکۆمەڵگا دیموکراسی یەکان دا ئازادی بەیانی بیرو باوەروعەقیدەو پەیرەوکردنی سروتە ئاینی یەکان هەیە بەلام لەهەمان کات دا خەڵک ئازادە لە دەربرینی بیری ئاتەئیستی وخودانەناسی دا بەڵام لەکوردستان ئەم لایەنە فەرامۆش کراوە ، ئەو کەسەی بلی خوداوەند نییهو درۆیەکی شاخدارە هەزارو یەک ناو ناتوری بۆ ئەدۆزنەوە ، تازە بەتازە خەلک لەدەیەی یەکەمی سەدەی بیست و یەک دا لەکوردستان نوێژە بارانە دەکەن لەکاتیکدا پیش چەندین ساڵ چیروک نووسی بەناوبانگی ئیرانی سەمەد بەهرەنگی لە چیروکیک دا بەشیوەیەکی زانستی باسی پروسەی باران دەکا کەچۆن هەڵم لەزەوی بەرز دەبیتەوەو وردە وردە دەچیتە ئاسمان وکۆدەبیتەوە هەوای ساردی لی ئەدا ئەبیتە باران!
لە کوردستان دا ئەوەی هەستی پی دەکری فشاریکی زۆری بیری کۆنەپەرەستی ئیسلامی هەیە کەلە ئاخاوتنی مەلاو پیاوە ئاینی یەکان بەرجەستە دەبی وەزارەتی ئەوقافیش پالپشتی یان دەکا بە مەبەستی هینانی فشار بۆ سەر رۆشنبیران ونووسەران دەیانەوی فەزای ئەقلی ئازاد لەقالب بدەن و بەپی فەرموودەکانی ئەوان تیکرای خەڵک بیر بکاتەوە، ئەوەی باسی سیکس و ئیسلام وخوداوەند بکا دەیکەنە هەڵلاو شکاتی لی دەکەنە غرامەی دەخەن وزیندانیش لەولاوە بوەستی! ویرای درندەیی رژیمی سەدام لەساڵی ١٩٨٣ لەتەلەفزیون بەرنامەیەک بەزمانی کوردی بلاوکرایەوە تیایدا باسی ماتریالیزمی دیالیکتیکی مارکسی دەکرد وەک یاسای یەکیتی وململانی ، گۆرانی چەندایەتی بۆ چۆنایەتی ، یاسای دژی دژەکان، ئەمرۆکەش ئەگەر لەپەنای بڵاوکردنەوەی وەهم وخورافات وزۆربوونی پەرەستگا ناوەندیک بۆ ئاتەئیستەکان هەبی تیایدا بیرو باوەری خویان بڵاو بکەنەوە بە بی ئەوەی بوار بدری هیچ کۆلکە مەلایەک هەرەشەیان ئاراستە بکات بەمەبەستی ئەوەی مرۆڤە ناکۆکەکان لەکۆمەڵگای کوردەواری دا ژمارەیان کەم ببیتەوە و بینە سەر ریگای راستەقینەی ژیان کەئەویش بەرجەستە کردنی خوشەویستی ومافی مرۆڤ و بەرقەرار کردنی دیمۆکراسیەتە .
بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییه دەزگاکانی راگەیاندن لەحکومەتی هەریم جۆرە سازشیک دەکەن بەرانبەر بەئاین و خورافات وەک ئەوەی بیانەوی دڵی ئیسلامی سیاسی لەخویان رازی بکەن تەنانەت لەبارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان بەرماڵ و شوینی نوێژ کردن هەیە، عەرەب گوتەنی ( انها لسخریە القدر) . ئەمە ئەگەر مەرایی نەبی بۆ ئیسلام ناوی لی دەنی چی ؟ رەچاوکردنی باری گەشەکردنی کۆمەڵگا ! یان ریز گرتنی ئازادی بیرو باوەرو عەقیدە! شایانی باسە ئیسلام بەگشتی و ئیسلامی سیاسی بەتایبەتی به نهرێنیی سوودیان له پرانسیپی ریزلێگرتنی مافی پەیرەوکردنی عەقیدە و باوەر وهرگرتووه بە تایبەتی لە ئەوروپا ئەم هەلەیان قۆستۆتەوە بۆ هاندان و (تعبئە) بە مەبەستی کاری تیروریستی دوا چالاکی یان گەیشتە سوێد و ئیتالیا، لەهەموویان نیگەرانی تر رابەری بزوتنەوەی گۆرانە کەدوای ئەوەی چەندین ساڵ چەپ و مارکسیست بوو ئیستا کەدەم دەکاتەوە دەڵی پەنا بەخوا لە سەردەمی هەڵبژاردندا دەیانگووت ماچی بەرماڵی کردووە وەک هەر میکافیلی یەکی خوردە بورژوا ئەم کارە ناشایستەیەی کردووە! لەمیژووی نزیک دا ئەوەی جیگای شانازی بێ روڵی رادیوی کۆمەلەی زەحمەتیکیشانی حیزبی کومونیستی ئیران بوو کە لە میانەی جەنگی ئیران/ ئیراق دا رۆڵیکی بەرچاوی گیرا لەئاگادار کردنەوەی خەڵکی زەحمەتکیش و دوور خستنەوەیان لە وەهم و خورافاتی مەزهەبی وئاینی چەسپاندنی بیری ئاتەئیستی ،ئەوەی جیگای خوشحاڵی بی کوردەکانی رۆژهەڵات لەهەندەران ئەگەر یەکیکیان لی بمری لە مزگەوت تازیە دانانین بەڵکو هولیکی ئاسایی دەگرن بەبی ئەوەی گویمان لەئاوازی نەشازی قورئان وئامۆژگایەکانی مەلایەکی کۆنەپەرەست بێ !
بەرای من کوردستان تەنیا لەرووی سیاسی وسەربازی یەوە داگیرنەکراوە پیشتر لەرووی فەرهەنگی و داب ونەریت و ئاینییهوە داگیر کراوە ، بۆیە ئەگەر بمانەوی کۆمەلگایەکی ئازاد بهینینە کایەوە وخوی پیناسەی خوی بکا دەبی ئاین وخوداوەندی نەتەوەی سەردەست لە میشکی نەهیلین لەجیگای خوداوەندو ئاین ئازادی ومافی مرۆڤ ودیمۆکراسی و یەکسانی لە میشکی دا جیگیرکەین .. لە هەموو شتی خوشتر رۆژیکیان تووشی کابرایەکی نەرویجی هاتم تەمەنی حەفتاو پینج ساڵ دەبوو پیم گووت رات چی یە بەرامبەر بە خوداوەند لەوەلام دا چرتیکی بۆ لیدام ئیدی زانیم لای ئەویش خوداوەند چرتیکەو بەس !!
نهرویج
|