٤\٦\٢٠٢٠
ئەی ئومێدی پیرۆزی من.*

عاتیفەیێ
گورگین |

و: نەژاد
عەزیز سورمێ |
چاوم پڕن له
وێرانه‌ی شاره دێرینه‌كان
شاری نێوان ڕووتیی و
كاولگه‌ی به‌ردین ..
وه‌ك كه‌زیه ڕه‌شه‌كانم تاریك ..
ئه‌وه‌تان له به‌رابه‌ری مندا
خه‌و بردوونیه‌ته‌وه ..
(بۆچی له ئاست هێزی یه‌كگرتنی مندا
نابووت ده‌بی) و
به‌و ئاسانییه ،
من ده‌ده‌یته ده‌ستی بایێ
له خیانه‌تكاریی خه‌وه‌وه دێ ؟
ئاسۆ له نێو چاوه‌كانمدا پاڵ كه‌وتووه ..
هه‌رچی بخوازم ده‌ستی ده‌خه‌م ..
من بێ ئاسۆیش ، ده‌ڕوانمه تۆ
ئه‌م ڕووباره
ئه‌م ژانه‌م
سنووری چیرۆكه كلۆم دراوه‌كان نازانن ..
چاوت پڕ بوون .. لێیان ده‌ڕژێ !
كاتێ سه‌رپه‌نجه ناسكه‌كانی تۆ
نه‌شونمای كه‌زییه‌كانم ده‌خه‌وێنێ
من دیماهی تۆ
له بروسكه‌ی هه‌ر نیگایه‌كتا ، تێ ده‌گه‌م
كاتێ تۆم ،
ئا له‌و سپێده كپه دیت
یه‌كێ له ده‌روونی مندا
هاواری لێ هه‌ستا
تێگه‌یشتم ، بێجگه له تۆ
ئه‌من تاوم به هیچی دی لێ هه‌ڵنایێ ..
ئه‌وه‌تا له پشت په‌نجه‌ره‌وه
یه‌كێ با‌نگم ده‌كا ..
بینیم تۆی ، به ده‌ستی زبره‌وه
له سپێده‌وه دێی ..
وه‌ستام و
ده‌سته‌كانم واڵا كردن.
______________________________________
*
له (راهیان شعر امروز)ی داریوش شاهین - لاپه‌ڕه
٣٠٩ كراوه به كوردی.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|