٦\٨\٢٠١٥
ئێزدییه‌كان سزا
ده‌درێن.

شوان سدیق
رۆژی دووشه‌مه
٣ی ئاب، ته‌مه‌نی جینۆساید‌و ئه‌و كاره‌ساته‌ی حوكمی خه‌لافه‌تی داعش به‌سه‌ر
ئێزدییە‌كانی له شنگال و ناوچه‌كه هێنا ده‌بێته ساڵێك...
ئێزدییە‌كان، ده‌ربه‌ده‌ر، ماڵ‌وێران، ئاواره‌و قڕكران، ژنان و
منداڵانییان له‌كن داعش ده‌ست به‌سه‌رو كرین و فرۆشتنیان پێوه‌كرا.
عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئاست ئه‌و تاوانه‌ش كه‌مته‌رخه‌مبوون.
داعش ته‌نیا به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شنگال نه‌وه‌ستا به‌ڵكو ناوچه‌كه‌ی
كرده گۆڕه‌پانی جه‌نگ و ململانێ به حوكمی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م: ناوچه‌كه
كۆمه‌ڵگایه‌كی نا ئیسلامی تێدایه شنگالیه‌كان كه هه‌ڵگرو شوێنكه‌وتووی
ئاینی ئێزدین و به‌رنامه‌و په‌رستن و پیرۆزیه‌كان به‌لای ئه‌وانه‌وه
جیاوازتره به‌راورد به ئایینی ئیسلام تایبه‌ت مه‌ندی خۆیان هه‌یه هه‌ر
ئه‌وه‌ش وایكردوه، به به‌رده‌وامی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی توندره‌ون
له‌ناو موسڵمانان، زیاتر له چوارچێوه‌ی رێكخراو و گروپه‌كان، دژی
ئێزدییە‌كانبن گوایه "شه‌یتان په‌ره‌ستن" بۆیه دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه.
داعش‌یش وه‌كو گروپێكی ئیسلامی كه هه‌ڵگری ئه‌فكاری ئیسلامیه‌و دژ به
بیربۆچوون و ره‌نگه جیاوازه‌كانی تر ده‌وه‌ستێته‌وه. بۆیه ئه‌وه‌ی
له توانای‌دابوو ده‌رحه‌ق به ئێزدییە‌كان كردیان.
هه‌روه‌ها شنگالیش ناوچه‌یه‌كی ستراتیجه بۆ هاتووچۆی چه‌كدارانی داعش
له سوریاوه بۆ قوڵایی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و هه‌روه‌ها پارێزگای نه‌ینه‌واو شاری موسڵیش دوای هاتنی داعش
بۆ ناوچه‌كه ئێزدییە‌كان، بوون به سێ به‌شه‌وه به‌شی زۆریان چوونه
سه‌رچیای شنگال هه‌روه‌ها به‌شێكیشیان، چوونه ناوچه ئارامه‌كانی نزیك
زاخۆ و دهۆك ژماره‌یه‌كی تریشیان روویان له رۆژئاوای كوردستان كرد به‌داخه‌وه
ژماره‌یه‌كی زۆر ژنان و منداڵان كه زیاتر له دوو هه‌زارن له‌لایه‌ن
داعشه‌وه ده‌ست به‌سه‌ركراون.
له‌و ساڵه‌ی رابورد چه‌ند شه‌و و رۆژێك له‌ناو ئێزدییە‌كان، بۆ كاری
رۆژنامه‌وانی مامه‌وه نان و ئاویانم خوارد تێكه‌ڵی خه‌م و ئازاره‌كانیان
بووم. له نزیكه‌وه گوێم له كێشه‌و ئاریشه‌كانیان ده‌گرت. كه به‌رۆژ
به‌ناو ئێزدییە‌كان له‌سه‌ر چیاكه ده‌رۆیشتم و شه‌وانیش له‌و به‌رزاییانه‌ی
چیاوه سه‌یری ئه‌ستێره‌كانم ده‌كرد ئه‌و ژیانه‌ی پێشترم به‌بیرده‌هاته‌وه،
كه به‌سه‌ر خێزان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌مان هات له هه‌ڵه‌بجه
كیمیاباران تا ساڵێك مانه‌وه‌ش له به‌ندیخانه‌ی نوگره سه‌لمان له
كۆتایی١٩٨٨..
دواجار له پێش مانگی چواری ئه‌مساڵ چومه‌وه بۆ شنگال و ئه‌و ناوچانه
به بینینی ناوچه‌ی ئێزدییە‌كان تاده‌گاته سه‌نته‌ری قه‌زای شنگال سه‌دان
چیرۆكی تراژید و مه‌رگ هێنه‌ر ده‌بیستی هه‌ندیَ وێنه‌شت له‌وێ به‌رچاو
ده‌كه‌وێت. به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر چیای شنگال مرۆڤ هه‌ست به شه‌رمه‌زاری
ده‌كات. منداڵان به پێ خاوسی ژنان خه‌مبار و به ئاوهێنان ماندوون.
به‌ساڵاچوانیش له‌ناو دار به‌رده‌كان رۆژ ده‌كه‌نه‌وه. كێ باوه‌رده‌كات
خه‌ڵكی سه‌ر ئه‌م چیایه بۆ چوارمانگیش تامی میوه‌یان نه‌كردوه. خۆیان
نه‌شۆردوه. شیرینیان نه‌خواردبێت. خواردنێكی پاكیان نه‌بووه بیخۆن
ئیستاش وه‌هایه ژیانێكی خراپ له‌سه‌ر خاكێكی بێ ئاو ناوچه‌یه‌كی بێ
دار‌و سێبه‌ریان بۆ جێماوه. له‌وكاته‌دا ئه‌م چیرۆكانه‌م ده‌بینی و ده‌بیست
هیچم بۆ نه‌ده‌وترا ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بوو ده‌م وت "ئێوه ئیراده‌تان هه‌یه".
ئێستا پاش ساڵێك له رووخان یان بابڵێین كه‌وتنی ناوچه ئێزدی نشینه‌كان،
ئه‌وه‌ی گرنگه به‌هاناوه چوونی ئاواره‌كانه له هه‌رێمی كوردستان،
هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه له ناحێیه‌ی سنوونێ و مه‌زاری شه‌ره‌فه‌دین
و سه‌رچیای شنگالن پێویسته هاوكاری خزمه‌تگوزاری پێویستیان پێ بگات هه‌روه‌ها
ئه‌وانه پێویستیان به ژیانه‌وه‌یه تا ئێستا كار له‌سه‌ر باشتركردنی
رێگه‌چاره‌كانی لایه‌نی ده‌روونی و سایكۆلۆژی ئه‌وان نه‌كراوه. ژنان و
منداڵان و به‌ساڵاچوان له بارێكی ناهه‌موار
دان.
كاتیش نه‌رۆیشتووه‌و ماوه، ده‌بێ گوشار بخرێته پارتی دیموكراتی
كوردستان له‌و ناوچه كه باڵا ده‌سته، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه‌ش به‌رپرسه‌كانی
سزا بدات، یان هیچ نه‌بێ رێگا به لیژنه‌یه‌كی راستگۆ‌و متمانه پێكراو
بدات، ئاخۆ هۆكاری كه‌وتنی شنگال چی بووه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵام ئه‌وه‌بێ
پارتی تاوانی چیه له‌سه‌ر كه‌وتنی شنگال بێگومان ئه‌و حیزبه باڵا ده‌سته
وه‌كو چۆن ده‌نگی ئێزدییە‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و
پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ ئه‌و ده‌ڕوات، وه‌هاش پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی
جدی له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه بكرێ و كه‌سانی خه‌مساردو ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته
هۆی كه‌وتنی شنگال سزا بدرێن.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|