٢١\٩\٢٠١٠
ئێزیدی
کوردی ره‌سه‌نن له باشووری کوردستان.
(١ - ٢)

ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
به‌گوێره‌ی بڕیاری عه‌لی غالب بابانی وه‌زیری پلاندانانی ئێراقی، کورده
ئێزیدییه‌کان وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و جیا له کورد ئه‌ژمارکراون
له فۆرمی سه‌رژمێری داهاتووی دانیشتوانی ئێراق، که نیازوایه له
رێکه‌وتی (24.10.2010)دا له سه‌رانسه‌ری ئێراقدا به کوردستانیشه‌وه
ئه‌نجام بدرێت - سه‌رچاوه: (رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، ژماره (5279)،
رۆژی سێشه‌ممه، رێکه‌وتی (14.9.2010)، ل1). وه‌زیری پلاندانانی ئێراقی
عه‌لی بابان که به ره‌چه‌ڵه‌ک کورده و له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ
گۆڤارێکی عاره‌بی به‌ناوی (مجلە الڕوقاف)دا له مانگی ئاداری (2010)دا،
زۆر راشکاوانه شاری که‌رکوکی به به‌شێکی سه‌ربه کوردستان ناوبرد، که
توڕه‌ییه‌کی زۆری به‌دوادا هات له‌لایه‌ن به‌عسییه‌کان و عاره‌به
شۆڤینییه‌کان، که‌چی له‌پڕ عه‌لی بابان کوردانی ئێزیدی به نه‌ته‌وه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆو جیا له کورد داده‌نێت له فۆرمی سه‌رژمێری کردندا. دانانی
کوردانی ئێزیدی له‌لایه‌ن عه‌لی بابانی وه‌زیری پلاندانان، گومانی تێدا
نییه له‌به‌ر دوو هۆکاری سه‌ره‌کی بووه، که هه‌م له‌سه‌ر داواکردن و
به ئاگاداری حکومه‌تی ئێراقی بووه که رۆژانه سیاسه‌تی به‌عاره‌بکردن
له باشووری کوردستان په‌یڕه‌و ده‌که‌ن و، هه‌م وه‌کو هه‌نگاوێک و
کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌نێوان وه‌زیری پلاندانان له لایه‌ک و
به‌عسییه‌کان و عاره‌به شۆڤینییه‌کان له لاکه‌ی تره‌وه له پێناوی
ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌وری توڕه‌یی له‌دژی وه‌زیری ناوبراودا له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی
پێشووی سه‌باره‌ت به کوردێتیی و کوردستانێتیی شاری که‌رکوک، که له
مانگی ئازاردا ده‌ریبڕی و دواتریش په‌شیمان بوونه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی
خۆی، یاخود له ترسی کاردانه‌وه‌ی به‌عسییه‌کان و شۆڤینییه عروبییه‌کان
نه‌یوێراوه کورده ئێزیدییه‌کان به کورد دابنێت.
وه‌کو وه‌ڵامێک بۆ وه‌زیری پلاندانانی ئێراقی و ته‌واوی به‌عسی و
عروبیه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان و ئه‌وانه‌ی گومانیان له کوردبوون و
کوردێتیی ته‌واوی ئێزیدییه‌کانی جیهان و باشووری کوردستان هه‌یه، چه‌ندین
به‌ڵگه بخه‌مه‌ڕوو:
1. رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ/ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له لاپه‌ڕه
(218)ی په‌رتووکی (ئێراق و تاوانی جینۆساید شاڵاوی ئه‌نفال دژی کورد)دا،
نووسیوێتی: (ئێزیدییه‌کان کوردن – تایه‌فه‌ی ئێزیدی کورده ئیتنییه‌کان).
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ربڕینی رێکخراوێکی چاودێری مافی مرۆڤه و
ئێزیدییه‌کان به کورد ناوده‌بات.
2. له لاپه‌ڕه (98)ی په‌رتووکی (عه‌بدولره‌زاق مه‌حمود ئه‌لقه‌یسی،
ولایە الموێل تقریر عێبە الڕمم الخاێە بحل النزاع الترکی – البریگانی
حول ولایە الموێل 1924-1925)دا، سه‌باره‌ت به نه‌ژادی ئێزیدییه‌کان
نووسراوه: (میری تورکیا سه‌رنجه‌کانی به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی
کۆمه‌ڵه‌ی جوگرافی شاهانه‌دا راکێشا، که کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو له ساڵی
(1910)دا له له‌نده‌ن بڵاویکردبۆوه، که هه‌مان ره‌نگی به‌کارهێنابوو
بۆ ئاماژه‌کردن به کورد‌و ئێزیدییه‌کان، که‌چی له نه‌خشه نوێکه‌ی
میری به‌ریتانیادا که له ساڵی (1924)دا پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی
کردووه دوو ره‌نگی جیای بۆ کورد‌و ئێزیدییه‌کان به‌کارهێناوه). به‌کارهێنانی
هه‌مان ره‌نگ بۆ ئێزیدی و کورد له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی جوگرافی شاهانه‌ی
به‌ریتانیا له ساڵی (1910)دا، مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌ردوو
لایه‌ن کوردن. به‌ڵام دانانی دوو ره‌نگی جیاواز له ساڵی (1924)دا له‌پێناوی
به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئینگلیز بووه له‌وه‌ی که ویلایه‌تی
موسڵ (باشووری کوردستان) به ده‌وڵه‌تی ئێراقی تازه ده‌ستکردی ئینگلیز
بلکێنن، ئه‌گینا هه‌ردوو په‌رتووکی پیرۆزی ئێزیدیی (مه‌سحه‌فی ره‌ش و
جیلوه) به زمانی کوردین، نوێژکردن، پاڕانه‌وه و ته‌واوی سرووته
ئایینییه‌کانیان به کوردین.
3. له لاپه‌ڕه (133)ی هه‌مان په‌رتووکی ناوبراو له خاڵی (2)دا، سه‌باره‌ت
به بۆچوونی به‌ریتانی له‌مه‌ڕ نه‌ژادی ئێزیدییه‌کان نووسراوه: (ئه‌گه‌ر
بێتوو سه‌رنج بده‌ینه لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی پرسه‌که، ده‌بینین که
یاداشته به‌ریتانییه‌که هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێ که له‌وانه‌یه
ئێزیدییه‌کان به ره‌گه‌ز کورد بن، به‌ڵام موسڵمان نین). کاتێک که لایه‌نی
به‌ریتانی ده‌ڵێن: (له‌وانه‌یه ئێزیدییه‌کان به‌ڕه‌گه‌ز کورد بن)، رێی
تێده‌چێت که وابێ، به‌ڵام ئه‌وان هه‌رگیز نه‌یان گووتیه که ئێزیدییه‌کان
عاره‌بن یان سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌کی ترن.
4. هه‌ر له هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی سه‌رچاوه‌ی پێشوو له سه‌ره‌وه‌دا، سه‌باره‌ت
به بۆچوونی تورکه‌کان له‌مه‌ڕ نه‌ژادی ئێزیدییه‌کان نووسراوه: (میری
تورکیا جه‌ختی کرده‌وه که ئێزیدییه‌کان به‌دڵنیایی کوردن و، هه‌مان
دابونه‌ریت و خووڕه‌وشتی کوردیان هه‌یه. به‌ڵام له رووی ئایینزاوه
له‌یه‌ک جیاوازن). به‌گوێره‌ی بۆچوونی تورکه‌کانیش ئێزیدییه‌کان کوردن،
خۆ تورکه‌کان ئه‌گه‌ر پێیان بکرابایه ئێزیدییه‌کانیان به تورک یان
تورکمان ناوده‌برد له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ (باشووری کوردستان)
ببێته هی ئه‌وان، که‌چی دیاره کوردێتیی ئێزیدییه‌کان ئه‌وه‌نده روون
بووه، بۆیه تورکه‌کان بۆیان نه‌کراوه جگه له راستی شتێکی تر بڵێن.
5. هه‌ر له لاپه‌ڕه (134)ی په‌رتووکی ناوبراو له خاڵی (2)دا، سه‌باره‌ت
به نه‌ژادی ئێزیدییه‌کان نووسراوه: (زۆربه‌ی نووسه‌ره هاوچه‌رخه‌کان
و گه‌ڕیده ئه‌وڕوپییه‌کان پێیان وایه که ئێزیدییه‌کان کوردن). په‌رتووکی
ناوبراو بریتییه له راپۆرتێکی کۆمیسیۆنی توێژینه‌وه‌ی پرسی ویلایه‌تی
موسڵ (باشووری کوردستان)، که سه‌ربه کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان بووه‌و
له سه‌ره‌تای ساڵی (1925)دا هاتوونه‌ته ویلایه‌تی موسڵ و دواتر له
مانگی یولی هه‌مان ساڵدا ئه‌م راپۆرته‌یان به‌رزکردۆته‌وه بۆ کۆمه‌ڵه‌ی
ناوبراو، تیایدا باسی ئه‌وه‌یان کردووه که زۆربه‌ی نووسه‌ره هاوچه‌رخه‌کان
و گه‌ڕیده ئه‌وڕوپییه‌کان پێیان وایه که ئێزیدییه‌کان کوردن، که ئه‌مه
بۆچوونی کۆمیسیۆنه‌که‌ش بووه‌و، ئه‌وانیش ئێزیدییه‌کان به کورد ده‌زانن
و، له‌پێناوی پته‌وکردنی بۆچوونی خۆیان په‌نایان بردووه بۆ بۆچوونه‌کانی
نووسه‌ره هاوچه‌رخه‌کانی و گه‌ڕیده ئه‌وڕوپییه‌کان که ئێزیدییه‌کان
به کورد ده‌زانن.
6. هه‌ر له لاپه‌ڕه (134)ی په‌رتووکی ناوبراو له خاڵی (2)دا، سه‌باره‌ت
به هه‌مان مه‌به‌ست نووسراوه: (ئێزیدییه‌کان به‌ته‌نیا به زمانی
کوردی قسه ده‌که‌ن. نوێژ‌و کاری خواپه‌رستییه سه‌ره‌کییه‌کانیان به
زمانی کوردی جێبه‌جێده‌که‌ن. رێوڕه‌سمه ئایینییه‌کانیان و ته‌زبێحات
کردنیان له‌لایه‌ن شێخێکه‌وه به زمانی کوردی ده‌خوێندرێته‌وه). ئه‌وه‌ی
که له راپۆرتێکی کۆمیسیۆنی توێژینه‌وه‌ی پرسی ویلایه‌تی موسڵ (باشووری
کوردستان)دا هاتووه، هیچ گومانێک له مێشک و دڵی که‌سانی ئاسایی
ناهێڵێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێتوو گومانی له کوردبوون و کوردێتیی ئێزیدییه
کورده‌کان هه‌بێت.
7. هه‌ر له لاپه‌ڕه (136)ی په‌رتووکی ناوبراو له خاڵی (2)دا، سه‌باره‌ت
به نه‌ژادی ئێزیدییه‌کان نووسراوه: (ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی توێژینه‌وه‌ی
پرسی ویلایه‌تی موسڵ، که سه‌ردانی شه‌نگال-یان کردبوو ده‌ڵێن:
ئێزیدییه‌کانی شه‌نگال بێ هیچ گومانێک کوردن، نه‌ک ته‌نیا له‌به‌ر
زمانیان، به‌ڵکو له پێکهاته‌ی له‌شیشیاندا هه‌ر یه‌کن). دیسان ئه‌ندامانی
شاندی کۆمیسیۆنه‌که‌ی سه‌ربه کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر
کوردێتیی ئێزیدییه‌کان ده‌که‌نه‌وه و به کوردیان ناوده‌به‌ن.
8. ئه‌حمه‌د فه‌وزی نووسه‌ری ره‌گه‌زپه‌رستی عاره‌ب، له لاپه‌ڕه
(31)ی په‌رتووکی (قاسم والکورد خناجر وجبال)دا، سه‌باره‌ت به پێکهاته‌ی
ئایینی کورد نووسیوێتی: (ژیانی گیانیی کورد دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر سێ به‌شی
سه‌ره‌کی که: موسڵمان، ئێزیدی و ئه‌هلی هه‌قه‌ن). هه‌روه‌ها نووسه‌ر
له لاپه‌ڕه (41)یشدا ئێزیدییه‌کان به به‌شێک له کۆمه‌ڵگای کوردی
ناوده‌بات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌حمه‌د فه‌وزی نووسه‌رێکی ره‌گه‌زپه‌رستی
عاره‌ب و دژ به کورد بووه، به‌ڵام ئه‌و راستییه‌ی درکاندووه که
ئێزیدییه‌کان کوردن.
9. سه‌دیق ده‌ملوچی، له لاپه‌ڕه (36)ی په‌رتووکی (إمارە بهدینان
الکوردیە ڕو إمارە العمادیە)دا، له بابه‌تێکدا له‌ژێرناوی (ئێزیدییه‌کان)دا
نووسیوێتی: (زمان، ره‌گه‌زو نیشتمان هه‌رسێکیان ئێزیدی و بادینییه‌کان
به‌یه‌که‌وه کۆده‌کاته‌وه. ئه‌وان به‌ڕه‌گه‌ز بادینین و زمانه‌که‌شیان
بادینییه که له‌گه‌ڵ زاراوه‌کانی تری کوردی‌دا جیاوازه). سه‌دیق ده‌ملوچی
خه‌ڵکی شاری موسڵ بووه‌و، هۆزی ده‌ملوچی هۆزێکی کوردی به‌عاره‌بکراون
که سدیق سه‌ربه ئه‌و هۆزه‌یه. نووسه‌ر راشکاوانه ئێزیدییه‌کان به
کورد داده‌نێت.
10. مه‌حمود ئه‌لدوڕه، له لاپه‌ڕه (181)ی په‌رتووکی (القچیە
الکوردیە)دا، نووسیوێتی: (سه‌ره‌ڕای جیاوازی مێژوونووسان سه‌باره‌ت به
نه‌ژادی ئێزیدییه‌کان و مێژووی نادیاریان، ده‌بینین که بۆچوونی زۆربه
ئه‌وه‌یه که ئێزیدییه‌کان سه‌ربه هه‌مان ره‌گه‌زی کوردن). مه‌حمود
ئه‌لدوڕه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌فسه‌رێکی عاره‌بی ره‌گه‌زپه‌رست و
دوژمنی هه‌ره سه‌رسه‌ختی کورد بووه، له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری
ئێراق (عه‌بدولسه‌لام محه‌مه‌د عارف 26.3.1921–13.4.1966)، که عارف له‌ماوه‌ی
نێوان (8.2.1963–13.4.1966)دا پۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌ده‌ست بووه،
ناوبراو ئه‌وکاته به‌ڕێوه‌به‌ری ئیستخباراتی گشتی سه‌ربازی بووه‌و شه‌ڕی
شۆڕشگێڕانی کوردیشی کردووه، که‌چی وه‌کو راستییه‌ک ئێزیدییه‌کانی به
کورد داناوه.
11. الشیخ ڕبی زکریا بن محمد بن إیاس الڕزدی، له لاپه‌ڕه (206)ی به‌رگی
یه‌که‌می په‌رتووکی (تڕریخ الموێل)دا، نووسیوێتی: (داسن: ناوی شاخێکی
مه‌زنه له باکووری موسڵ له که‌ناری رۆژهه‌ڵاتی رووباری دیجله، که
که‌سانێکی زۆری لێیه‌و سه‌ربه هۆزه‌کانی کوردن و پێیان ده‌ڵێن داسنییه‌کان).
ناوبردنی داسنییه‌کان به کورد له‌لایه‌ن مێژوونووسی کۆنی عاره‌ب ڕبی
زکریا الڕزدی، مانای کوردبوونی ئێزیدییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت، چونکه له
کۆنه‌وه به ئێزیدییه‌کانیان گوتووه داسنییه‌کان.
12. ئه‌مین سامی ئه‌لغه‌مراوی، له لاپه‌ڕه (53)ی په‌رتووکی (قێە
الکورد فی شمال العراق)دا سه‌باره‌ت به باوه‌ڕی کورده ئێزیدی
نووسیوێتی: (باوه‌ڕی کورده‌کان: کورده‌کان دابه‌ش ده‌بنه سه‌ر سێ به‌شی
سه‌ره‌کی له‌مه‌ڕ باوه‌ڕو ئایینه‌وه، سێ به‌شه‌که‌ش بریتیین له: 1.
موسڵمانه‌کان. 2. ئێزیدییه‌کان. 3. ئه‌هلی حه‌ق یان عه‌لی ئیلاهییه‌کان).
ئه‌مین سامی ئه‌لغه‌مراوی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که کۆنه ئه‌فسه‌رێکی ره‌گه‌زپه‌رستی
عاره‌بی ئێراقی بووه به‌پله‌ی عه‌قید له سوپاداو ئێزیدییه‌کانی به
کورد داناوه، که‌چی به‌ناو کوردێکی وه‌کو عه‌لی بابان له کورد جیای
کردونه‌ته‌وه.
13. دکتۆر خالید سلێمان ئه‌لفه‌هداوی، له لاپه‌ڕه (13)ی په‌رتووکی (القچیە
الکوردیە والحل المنشود التڕریخ – الواقع - المستقبل)دا سه‌باره‌ت به
بنه‌چه‌ی ئێزیدییه‌کان، نووسیوێتی: (هه‌ندێک له کورده‌کان بوون به
ئێزیدیی، که پاشماوه‌ی زه‌رده‌شتییه‌کانن). کاتێک که دکتۆر خالید ئه‌لفه‌هماوی
باسی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ندێک له کورده‌کان بوون به ئێزیدی، مانای
وایه که ئێزیدییه‌کان به ره‌چه‌ڵه‌ک کوردن.
14. ئه‌حمه‌د تاجه‌دین، له لاپه‌ڕه (53)ی په‌رتووکی (الاکراد تڕریخ
شعب وقچیە وگن)دا، سه‌باره‌ت به ئێزیدییه‌کان، نووسیوێتی: (به‌هێزترین
و گرنگترین خێڵه کورده‌کان بریتیین له خێڵه‌کانی: جاف، پشده‌ری، زه‌نگه‌نه،
تاڵه‌بانی، کاکه‌یی، بابان، ئێزیدی و هه‌مه‌وه‌ند). ناوهێنانی ئێزیدییه‌کان
به یه‌کێک له خێڵه کورده‌کان له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د تاجه‌دینی نووسه‌ری
عاره‌به‌وه، کوردبوونی ئێزیدییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت.
15. ئه‌حمه‌د تاجه‌دین، له لاپه‌ڕه (69)شدا، سه‌باره‌ت به ئێزیدییه‌کان،
نووسیوێتی: (ئێزیدییه‌کان تیره‌یه‌کی سه‌ربه کوردن). دووباره ئه‌حمه‌د
تاجه‌دین ئێزیدییه‌کان به تیره‌یه‌کی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌ی کورد داده‌نێت.
16. هه‌رچی سه‌باره‌ت به هه‌ردوو شارۆچکه‌ی کوردی ئێزیدی (شه‌نگال‌و
شێخان)ه، ئه‌وه په‌رتووکی (کورد له ئینسکلۆپیدیای ئیسلامدا)، له‌لاپه‌ڕه
(6)دا، به‌مشێوه‌یه باسی کردوون: (شه‌نگال و شێخان نیشتمانی کورده
ئێزیدییه‌کانن). کاتێک ئینسکلۆپیدیای ئیسلام، که سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوه
به‌تایبه‌ت له‌نێو موسڵمانه‌کان و باسی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ردوو شاری
شه‌نگال و شێخان بریتیین له نیشتمانی کورده ئێزیدییه‌کان، ته‌می
گومان له کوردبوونی ئێزیدییه‌کان له ئاسمانی بیر‌و ده‌رووندا راده‌ماڵێت.
17. نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئێراقی (عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌سه‌نی)، له
لاپه‌ڕه (47)ی په‌رتووکی (العراق قدیما وحدیپا)دا نووسیوێتی: (ئێزیدییه‌کان
به‌وه ناسراون که سه‌ربه گه‌لی کوردن، ئه‌وان به کوردی قسه‌ده‌که‌ن).
نووسه‌ری ئێراقی عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌سه‌نی، که مێژووی وه‌زاره‌ته‌کانی
ئێراقی له ده به‌رگدا نووسیوه، له نووسینه‌کانیشیدا جۆره رقێک به‌دی
ده‌کرێت به‌رامبه‌ر شۆڕشی کورد‌و سه‌رکرایه‌تییه‌کانی، که‌چی زۆر
راشکاوانه ئێزیدییه‌کان به به‌شێک له جه‌سته‌ی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌ی
کورد داده‌نێت و زمانه‌که‌شیان به زمانی کوردی ناوده‌بات.
18. حازم هاجانی، له لاپه‌ڕه (226)ی په‌رتووکی (ێفحات من تڕریخ
الکورد و کوردستان) و به‌پشتبه‌ستنی به لاپه‌ڕه (17)ی په‌رتووکی (الیزیدیون
فی حاچرهم وماچیهم)ی نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئێراقی (عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌سه‌نی)
که نووسیوێتی: (ئێزیدییه‌کان کوردن). دووباره نووسه‌ری ئێراقی عه‌بدولڕه‌زاق
ئه‌لحه‌سه‌نی له په‌رتووکی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه‌دا، ئێزیدییه‌کان به
کوردی ره‌سه‌ن داده‌نێت.
19. دکتۆر شاکر خه‌سباک، له لاپه‌ڕه (181)ی په‌رتووکی (العراق
الشمالی دراسە لنواحیه الگبیعیە والبشریە)دا نووسیوێتی: (زۆربه‌ی
کورده‌کان سه‌ربه ئایینزای شافعین، که یه‌کێکه له چوار ئایین‌زاکانی
سوننه. چه‌ند هۆزێکی که‌می کوردی هه‌یه که گرنگترینیان لوڕ (فه‌یلی)ین
که سه‌ربه ئایینزای شیعه‌ن. ئایینزای شافیعی چه‌ندین لق و رێگای لێ
جیابۆته‌وه که جیاوازی ساده له‌نێوانیاندا هه‌یه. دیارترین رێگا له‌نێو
کورده‌کان رێگای قادرییه‌و له‌دوای ئه‌ویش نه‌قشبه‌ندییه. سه‌ره‌ڕای
ئه‌مانه‌ش کۆمه‌ڵه‌ی کوردی تریش هه‌ن که خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی تایبه‌ت
به خۆیانن که گرنگترینیان ئێزیدی و کاکه‌یین). دکتۆر شاکر خه‌سباک که
دکتۆرای له جوگرافیادا هه‌یه‌و، نووسه‌رێکی راستگۆ و نووسینه‌کانی
بێلایه‌نانه‌و له‌ژێر کاریگه‌ری هیچ بیرێکی نه‌ته‌وه‌یی یان
ئایدیۆلۆجییه‌کدا نییه. لێره‌دا دکتۆر شاکر خه‌سباک، ئێزیدییه‌کان به
به‌شێکی گرنگ له پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی داده‌نێت.
20. دکتۆر شاکر خه‌سباک، له لاپه‌ڕه (484)ی په‌رتووکی (الاکراد دراسە
جغرافیە ڕپنوغرافیە)دا، له به‌شی ئایینه‌کانی کوردان‌دا نووسیوێتی: (هه‌روه‌ها
جگه له موسڵمان لایه‌نگرانی ئایینه‌کانی تر هه‌ن له‌وانه (30) هه‌زار
ئێزیدی، (20) هه‌زار سابئی، (15) هه‌زار شه‌به‌ک و ژماره‌یه‌کی که‌م
کاکه‌ییه‌کان و باجه‌لانییه‌کان). دیسان دکتۆر شاکر خه‌سباک، ئێزیدییه‌کان
له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به کورد داده‌نێت، به‌ڵام له رووی ئایینه‌وه
به هه‌ڵگری ئایینێکی سه‌ربه‌خۆو جیا له موسڵمان ناویان ده‌بات.
21. دکتۆر شاکر خه‌سباک، له لاپه‌ڕه (485)ی په‌رتووکی (الاکراد دراسە
جغرافیە ڕپنوغرافیە)دا، هه‌ر له به‌شی ئایینه‌کانی کوردان‌دا، هه‌ریه‌ک
له عه‌لی ئیلاهی، شه‌به‌ک، کاکه‌که‌یی و ئێزیدییه‌کانی به کورد
داناوه. هه‌ر له هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ناوبراو له سه‌ره‌وه‌دا، دکتۆر
شاکر خه‌سباک جارێکی تریش ئێزیدییه‌کانی له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه
سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد.
22. دکتۆر شاکر خه‌سباک، له لاپه‌ڕه (489)ی په‌رتووکی (الاکراد دراسە
جغرافیە ڕپنوغرافیە)دا، سه‌باره‌ت به ئێزیدییه‌کان نووسیوێتی: (سه‌ره‌ڕای
هه‌بوونی جیاوازی زۆر سه‌باره‌ت به بنه‌چه‌ی ئێزیدییه‌کان، به‌ڵام
نووسه‌ران له‌سه‌ر ئه‌وه هاوده‌نگن که ئێزیدییه‌کان سه‌ربه نه‌ته‌وه‌ی
کوردن). لێره‌دا دکتۆر شاکر خه‌سباک نه‌ک ته‌نیا خۆی پێیوایه که
ئێزیدییه‌کان کوردن، به‌ڵکو بۆچوونه‌که‌ی خۆی به‌پشتبه‌ستن به بۆچوونی
نووسه‌ران به‌هێز ده‌کات، که ئه‌وانیش پێیانوایه ئێزیدییه‌کان به‌شێکن
له نه‌ته‌وه‌ی کورد.
23. دڵشاد نو‌عمان فه‌رحان، له لاپه‌ڕه (77)ی په‌رتووکی (معاناە
الکورد اڵایزدیین فی ڤل الحکومات العراقیە 1921-2003)دا نووسیوێتی: (شا
فه‌یسه‌ڵ له یاداشته به‌ناوبانگه‌که‌ی که سه‌باره‌ت به دیاریکردنی
چاره‌نووسی ویلایه‌تی موسڵ بڵاوکرایه‌وه، له‌سه‌ر ئێزیدییه‌کان
نووسیوێتی: ئێزیدییه‌کان و خاوه‌ن ئایینزا جیا جیاکان به‌ناو موسڵمانن
و به ره‌گه‌زیش کوردن. به‌وانه‌وه (به ئێزیدییه‌کانه‌وه) ژماره‌ی
کورد ده‌گاته (75.280) که‌س، که ئه‌وان به کوردی ده‌دوێن – سه‌رچاوه:
دکتۆر عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی بۆتانی، دراسات ومباحپ فی تڕریخ الکورد
والعراق المعاێر، سپیڕێز، جنوب کوردستان – دهۆک 2007، ل200). شا فه‌یسه‌ڵ
کوڕی حوسێن کوڕی سه‌ریف عه‌لی هاشمی (20.5.1983-8.9.1933) که له‌ماوه‌ی
نێوان (23.8.1921-8.9.1933)دا وه‌کو یه‌که‌م پادشای ئێراق به‌رده‌وام
بووه، ئه‌ویش به نه‌ژاد ئێزیدییه‌کان به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد
داده‌نێت، به‌ڵام که له رووی ئایینه‌وه به موسڵمان ناوده‌بات ئه‌وه‌یان
راست نییه.
24. محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی، باسی ئه‌وه‌یکردووه که (ته‌ها ئه‌لهاشمی)
له لاپه‌ڕه (109)ی په‌رتووکی (مفێل جغرافیە العراق)دا نووسیوێتی: (ئێزیدییه‌کان
سه‌ربه گه‌لی کوردن). ته‌ها حلمی سه‌لمان ئه‌لهاشمی (1888-1961)، که
له‌ماوه‌ی نێوان (1.2.1941-1.4.1941)دا سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراقی بووه‌و
چه‌ندین پۆستی سه‌ربازی و حکومی هه‌بووه وه‌کو سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا‌و
پۆستی وه‌زاره‌ته‌کان به‌تایبه‌ت وه‌زیری به‌رگری (1938)، که‌سێکی دژ
به کوردیش بووه، به‌ڵام ئێزیدییه‌کانی به پێکهاته‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ی
کورد داناوه.
25. محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی، باسی ئه‌وه‌یکردووه که ئینسکلۆپیدیای
ئیسلام، نووسیوێتی: (خه‌ڵکی شه‌نگال کوردن. شه‌به‌ک ئایینزای به‌شێک
له کوردانی موسڵ–ه‌و به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی کارمه‌ندانی ئینگلیز ژماره‌یان
ده هه‌زار که‌سێکه). به‌گوێره‌ی دانپێدانانی ئینسکلۆپیدیای ئیسلام که
مێژوونووسی کورد محه‌مه‌د ئه‌مین سلێمان زه‌کی ئاماژه‌ی پێکردووه،
ئێزیدییه‌کان کوردن، چونکه ئینسکلۆپیدیای ناوبراو باسی ئه‌وه ده‌کات
که دانیشتوانی شاری شه‌نگال کورد، که بۆ هه‌موو لایه‌کیش روونه
دانیشتوانی ئه‌و شاره ئێزیدیین، که‌واته ئێزیدییه‌کان به‌شێکن له نه‌ته‌وه‌ی
کورد.
26. دکتۆر وه‌لید حه‌مدی، له لاپه‌ڕه (135–136)ی په‌رتووکی (کورد‌و
کوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌ریتانیادا)، سه‌باره‌ت به ئێزیدییه‌کان
نووسیوێتی: (ئێزیدییه‌کان ژماره‌یان که‌مه‌و به‌پێی سه‌رژمێری به‌ریتانیاو
ئێراق ژماره‌یان (21–30 هه‌زاره‌و به‌پێی سه‌رژمێری تورکه‌کان له هه‌ژده
هه‌زار که‌متره. ئه‌وان کۆمه‌ڵێکی یه‌کگرتوون و له‌وانه‌شه ته‌نیا
کۆمه‌ڵی یه‌کگرتووی نیشته‌جێ بن له بیابانی رۆژئاوا. میری به‌ریتانیا
بانگێشه‌ی ئه‌وه‌یکرد که له‌وانه‌یه بنه‌چه‌یان کورد بێ، به‌ڵام
موسڵمان نین، له نه‌خشه‌شدا به ره‌گه‌زێکی جیاواز له ره‌نگی کورد
نیشان دراون، به‌ڵام له نه‌خشه‌ی میری تورکیادا به‌یه‌ک ره‌نگ له‌گه‌ڵ
کورددا پیشان دراون و میری تورکیا پێیوابوو ئه‌وان له ره‌گه‌زی کوردن.
پاش لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه له‌سه‌رچاوه‌ی جۆر به‌جۆره‌وه
کۆمیسیۆنه‌که گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ئایینی ئێزیدیی نه‌ژادو ره‌گه‌زیان
روون نییه، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه که موسڵمان نین و له تورک و
عاره‌بیشه‌وه نزیک نین، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ کورددا هه‌ندێ نزیکیان هه‌یه.
له‌وانه‌یه بنه‌چه‌ی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ کوردا هه‌بێ). به‌گوێره‌ی
بۆچوونه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانی، تورکی و کۆمیسیۆنی توێژینه‌وه‌ی پرسی
ویلایه‌تی موسڵ هه‌موویان ئێزیدییه‌کان به نزیکی کورد داده‌نێن و
ئاماژه به بنه‌چه‌ی هاوبه‌شی ئێزیدیی و کورد ده‌که‌ن.
_________________________
سه‌رچاوه‌کانی به‌شی یه‌که‌م:
1.
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ/ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێراق‌و تاوانی
جینۆساید شاڵاوی ئه‌نفال دژی کورد، وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه
جه‌مال میرزا عه‌زیز، ژ وه‌شانێن گۆڤارا هاڤیبوون 7، چاپی یه‌که‌م،
به‌رلین – ئه‌ڵمانیا 2000.
2.
پێداچوونه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه عه‌بدولره‌زاق مه‌حمود ئه‌لقه‌یسی، ولایة
الموصل تقریر عصبة الأمم الخاصة بحل النزاع الترکي – البریطاني حول
ولایة الموصل 1924-1925، مرکز الدراسات الکوردیة (کوردۆلۆجی)، مطبعة
ره‌نج، باشووری کوردستان – سلێمانی 2009.
3.
ئه‌حمه‌د فه‌وزی، قاسم والکورد خناجر وجبال، القاهرة 1961.
4.
سه‌دیق ده‌ملوچی، إمارة بهدینان الکوردیة أو إمارة العمادیة، تقدیم
ومراجعة الدکتۆر عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی بۆتانی، الطبعة الثانیة، دار
ئاراس للطباعة والنشر، مطبعة وزارة التربیة، هه‌ولێر
–
جنوب کوردستان 1999.
5.
محمود الدرة، القضیة الکوردیة، الطبعة الثانیة (طبعة جدیدة موسعة)،
منشورات دار الطلیعة – بیروت - لبنان، نیسان 1966.
6.
الشیخ أبي زکریا بن محمد بن إیاس الأزدي، تأریخ الموصل، المجلد الأول،
تحقیق وتکملة الدکتور أحمد عبدالله محمود، دار الکتب العلمیة، الطبعة
الاولی، بیروت – لبنان 2006.
7.
ئه‌مین سامی ئه‌لغه‌مراوی، قصة الکورد في شمال العراق، دار النهضة
العربیة، الطبعة الاولی، مصر
–
قاهرة ئه‌پریلی 1967.
8.
دکتۆر خالید سلێمان ئه‌لفه‌هداوی، القضیة الکوردیة والحل المنشود
التأریخ – الواقع – المستقبل، الطبعة الاولی، دار الأوائل للنشر
والتوزیع، دمشق – سوریا 2006.
9.
ئه‌حمه‌د تاجه‌دین، الاکراد تأریخ شعب وقضیة وطن، الدار الثقافیة
للنشر، الطبعة الاولی، دار النصر للطباعة الاسلامیة، مصر – القاهرة
2001.
10.
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه حه‌مه که‌ریم عارف، کورد له
ئینسکلۆپیدیای ئیسلامدا، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری – هه‌ولێر –
باشووری کوردستان 1997.
11.
عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌سه‌نی، العراق قدیما وحدیثا في الطبعة الثانیة،
مطبعة العرفان – صیدا، 1956.
12.
حازم هاجانی، صفحات من تأریخ الکورد و کوردستان، مؤسسة موکریاني
للطباعة والنشر، الطبعة الاولی، جنوب کوردستان – هه‌ولێر 2002.
13.
دکتۆر شاکر خه‌سباک، العراق الشمالي دراسة لنواحیه الطبیعیة والبشریة،
مطبعة شفیق، الطبعة الاولی، بغداد 1973.
14.
دکتۆر شاکر خه‌سباک، الاکراد دراسة جغرافیة أثنوغرافیة، دار العربیة
للموسوعات، الطبعة الاولی، بیروت
–
لبنان 2005.
15.
دڵشاد نو‌عمان فه‌رحان، معاناة الکورد الإیزدیین في ظل الحکومات
العراقیة 1921-2003، مراجعة وتقدیم الدکتۆر عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی
بۆتانی، مرکز الدراسات الکوردیة وحفظ الوثائق/جامعة دهۆک، الطبعة
الأولی، مطبعة جامعة دهۆک، کوردستان الجنوبیة 2008.
16.
محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی، کورته‌یه‌کی مێژووی کورد‌و کوردستان، زنجیره
په‌رتووکی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، چاپ‌و ئۆفیسی ده‌زگای
سه‌رده‌م، 2000، ل27).
17.
دکتۆر وه‌لید حه‌مدی، کورد‌و کوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌کانی
به‌ریتانیادا،
وه‌رگێڕانی موحه‌مه‌د نوری تۆفیق، چاپخانه ئۆفیسێتی هه‌واڵ، ده‌زگای
چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م، چاپی دووه‌م، باشووری کوردستان – سلێمانی 1999.
16\9\2010
ماڵپه‌ڕی
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
|