په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٦\٢٠١٥

عەزیز محەمەد کویلەی بنەماڵەی بارزانییە.


پێشرەو حەمید    


مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەمە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ میدالیای (بارزانیی) بە سیاسەتمەدار و خەباتگێڕی ناودار و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عیراق دا.

بەخشینی مەدالیای بارزانی بە عەزیز محەمەد قسەو باسی زۆری ھەڵگرت و بەشێکی تر لە خەڵکی عەلمانی و تەنانەت ئەنتی عەلمانیەت و شیوعیەکان، عەزیز محەمەدیان بە کۆیلەی بنەماڵەی بارزانی ناساند و ھێرشیان کردەسەری تەنھا لەبەر ئەوەی مەدالیای بارزانی باوکی لەلاین بارزانی کوڕەوە پێە بەخشراوە !!

عەزیز محەمەد پێشتر وەھا یان پێدەوت و وەھاش ناسراو بوو "نامەبەرەکەی شەڕی ناوخۆ پیاوە سپێکەی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ" بەڵام بۆچی ئێستا بووە کۆیلە و پیاوکارەی بنەماڵەی بارزانی؟

ئایا عەزیز محەمەد ھەر بە راست شایەنی ئەوەیە کە وەھا ناوزەند بکرێ؟ یان ئەو کەسایەتیە حەقی ئەوەی ھەبوو کە خەڵاتی نیشتمانی وەربگرتایە؟ ئایا بارزانی تەنھا لەبەر ئەوە خەڵاتی عەزیز محەمەدی کرد چونکە خاوەنی مێژوویەکی درێژە لەخەبات و کارکردن بۆ بەدیھاتنی ئاشتی و دیموکراسیەت، یان تەنھا بارزانی ویستی بەو بەخشینە خۆی زیاتر بخاتە دڵی ئەو بەرپرسە شیوعیانەوە کە زیاتر پارتیان پێ باشترە لە ھەموو لایەنێکی تر؟

بۆچی بەشێک لەخەڵکانی ھۆشیار و بە ئاگا لە سیاسەت و میژووی سیاسی پارتەکانی کوردستان، دژی ئەوە بوون کە "عەزیز محەمەد" سنگی بخاتە بەر دەستەکانی بارزانی تا مەدالیای بارزانی پێدا ھەڵبواسێ؟ ئایا تەنھا لەبەر ئەوە بوو کە عەزیز محەمەد پێشتر لەدژی پارتی و بارزانی، چەپڵەی بۆ ڕێکەوتن نامەکەی جەزائیر لێداوە و لەسەرو بەندی خەباتی ئەودەمەی خۆیدا تاسەر ئێسقان دژی بیرۆکەی کوردایەتی و خەباتەکەی پارتی بووە؟ مەگەر پێشتریش ھەریەکە لە تاڵەبانی و نەوشیروان موستەفا خراپتریان بە پارتی نەکرد و یەکتریشیان کۆمەڵکوژ نەکرد؟ مەگەر ئێستاش سەردانی کردن و برایەتی نێوانیان بەردەوام نیە؟

دیارە رەخنەگرتنی بەربڵاوی ئەو خەڵکە تەنھا بۆ ئەوەیە کە عەزیز محەمەدیان لە بارزانی پێ جوانتر و گەورەترە لە خەباتی سیاسیدا؟ یان ئەوەتا خودی عەزیز محەمەد لە بینینی ئەوانەوە کەسێکی بێزرا و ناشایەستەیە بۆ وەرگرتنی ھەر خەڵاتێک!!

ئایا مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی پارتی خەڵاتی عەزیز محەمەدی کرد یان وەک سەرۆکی ھەرێم؟


ئەگەر وەک سەرۆکی پارتی خەڵاتی کردوە ئەوە ئایا ئەو خەڵاتە ساڵانەیە و بۆ ھەموو سیاسییەکە، یان تەنھا بۆ دۆستەکانی بارزانییە؟ ئەگەر بۆھەمو سیاسیە کە بۆچی تا ئێستا ئەوانی تر خەڵات نەکراون؟ خۆ ئەگەر وەک سەرۆکی ھەرێم خەڵاتەکەی بە عەزیز محەمەد بەخشیوە، ئەوە ئەو خەڵاتە تا چەند بووە بە خەڵاتێکی نیشتمانی و تا چەند پەسەندکراوی ھەموو لایەکە و بە بڕگەیەکی یاسایی و دەستووریی چەسپێنراوە؟
 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک