٦\٥\٢٠١١
عه‌زیز نه‌سین له
زاری خۆیه‌وه.

نووسینی: عه‌زیز نه‌سین
ساڵی 1968
وه‌رگێڕانی بۆ فارسی: ژاڵه سه‌مه‌دی
وه‌رگێڕانی بۆ کوردی : ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
باوکم له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا له یه‌کێک له
لادێکانی ئه‌نادۆله‌وه هات بۆ ئه‌سته‌نبول. دایکیشم له ته‌مه‌نێکی هه‌ر
زۆر چووکه‌وه له لادێیه‌کی دیکه‌ی ئهندۆلهوه بۆ ئه‌سته‌نبول
هاتبوو. وه‌کوو بڵێی قه‌ده‌ر ناچاری کرد بن که ئه‌و سه‌فه‌ره بکه‌ن
و له ئه‌سته‌نبول یه‌ک ببینن و ژیانی هاوبه‌شی پێک بێنن تا من بێمه
دونیاوه. هیچ شتێک به ده‌ستی خۆم نه‌بوو بۆیه له کات و ساتێکی زۆر
ناشیاو دا له پیسترین ڕۆژه‌کانی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م ( ساڵی 1915 )
له یه‌کێک له شوێنه زۆر خراپه‌کاندا به ناوی دوورگه‌ی هیبلی له
دایک بووم. ( هیبلی ) هاوینه هه‌واری پاره‌داره‌کانی تورک له نزیک
ساری ئه‌سته‌نبول بوو. له به‌ر ئه‌وه‌ش که پاره‌داره‌کان هه‌رگیز بێ
هه‌ژاره‌کان ناتوانن خۆیان بژێنن، ئێمه‌ش له‌و هاوینه هه‌واره‌دا ده‌ژیاین.
به‌م قسانه‌م نامه‌وێ بڵێم که مرۆڤێکی به‌دبه‌خت بووم، به پێچه‌وانه‌وه
خۆم زۆر به خۆشبه‌خت ده‌زانم که له خانه‌واده‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند،
نه‌جیب زاده و به ناوبانگ له دایک نه‌بووم.
ناویان نام ( نێرت ) . نێرت وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه و به واتای (
یارمه‌تی خودا ) دێت. ئه‌م ناوه ناوێکی له بار بوو بۆ خانه‌واده‌ی
ئێمه. چوونکه خانه‌واده‌ی ئێمه جگه له خودا هیچ هیوایه‌کیان نه‌بوو.
سپارتا کۆنه‌کان منداله بێهێز و لاوازه‌کانی خۆیانیان ده‌کوشت و ته‌نیا
منداڵی به‌هێز و لهشساخیان به‌خێو ده‌کرد.به‌ڵام بۆ ئێمه تورکه‌کان
ئه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی ژیان و مه‌رگه له لایه‌ن سروشت و کۆمه‌ڵگاوه
به‌ڕێوه ده‌چوو. که ده‌ڵێم چوار برام هه‌ر به منداڵی مردوون چوون نه‌یانتوانی
کۆڵی قورسی هه‌ل و مه‌رجی نه‌خواستراوی ژیان هه‌ڵگرن، تێده‌گه‌ی که من
چه‌نده سه‌رسه‌خت بووم زیندوو ماوم. به‌لام دایکم له ته‌مه‌نی 26
ساڵیدا مرد و دونیای بۆ به‌هێزه‌کان جێهێشت.
له وڵاتانی سه‌رمایه‌داری دا هه‌ل و مه‌رج بۆ بازرگان و له وڵاتانی
سوشیالیستیدا بۆ نووسه‌ر له باره. واته که‌سێک عه‌قڵی ژیانی هه‌بێ ،
له کۆمه‌ڵگایه‌کی سوشیالیستیدا ئه‌بێ نووسه‌ر بێ و له کۆمه‌ڵگایه‌کی
سه‌رمایه‌داریشدا ئه‌بێ بازرگان بێت.به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که من له
تورکیای نیمچه سه‌رمایه‌داری ده‌ژیام و جگه له منیش له خانه‌واده‌که‌م
که‌س خوێندنه‌وه و نووسینی نه‌ده‌زانی ، بڕیارمدا ببمه نووسه‌ر.
باوکم وه‌ک هه‌موو باوکه باشه‌کانی تر که ئامۆژگاری منداڵه‌کانیان بۆ
باشتر ژیان کردن ده‌که‌ن، ڕایسپاردم که بیری گهمژهیانهی نووسین له
بیر که‌م و به دوای ئیشێکی باش دا بگه‌ڕێم که بمژێنێت. به‌ڵام من
گوێم لێ نه‌گرت. سه‌رسه‌ختی من هه‌روا به‌رده‌وام بوو، حه‌زم ده‌کرد
ببمه نووسه‌ر و پێنووس به ده‌سته‌وه بگرم به‌ڵام بۆ قوتابخانه‌یه‌ک
ڕۆشتم که تفه‌نگیان دایه ده‌ستم.
له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئیشانه‌ی که خۆم حه‌زم لێده‌کرد بۆم نه‌بوو و ئه‌و
ئیشانه‌م ده‌ست ده‌که‌وت که ئۆگریم پێوه‌یانه‌وه نه‌بوو.ئه‌مویست
ببمه نووسه‌ر به‌ڵام بووم به سه‌رباز. چوونکه له‌و ده‌مانه‌دا ته‌نیا
قوتابخانه‌یه‌ک که منداڵه هه‌ژار و نه‌داره‌کان ده‌یانتوانی به
خۆڕایی ده‌رسی تێدا بخوێنن قوتابخانه سه‌ربازییه‌کان بوو، هه‌ر بۆیه
به ناچاری بۆ قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ربازی ڕۆشتم.
ساڵی 1933
وه‌ک هه‌میشه فریا نه‌که‌وتم که ناوێک بۆ پاشناوی خانه‌واده‌ییم
دیاری بکه‌م و هه‌موو ناوه باشه‌کان برا بوون. ناجار بووم ناوی ( نه‌سین
) دیاری که‌م. نه‌سین واته ( تۆ چیت ) . ئه‌مویست هه‌ر کاتێک که
با‌نگم ده‌گه‌ن بیر له‌وه بکه‌مه‌وه که ئایا به ڕاستی من چیم ..؟
ساڵی 1937 بووم به ئه‌فسه‌ر. بووم به ناپلیون... بڕاوا ناکه‌ن..!
تازه ئیتر ناپلیونێک بووم له هه‌زاران ناپلیون.. تێکڕای ئه‌فسه‌ره
تازه‌کان خۆیان لێ ده‌بێته ناپلیون و نه‌خۆشی خۆ به ناپلیون زانین له
هندێکیاندا چاره ناکرێ و تا دوا ساته‌کانی ژین له گه‌ڵیاندایه..
هندێکیشیان پاش ماوه‌یه‌ک چاک ده‌بنه‌وه.. ( ناپلیونی ) نه‌خۆشییه‌کی
زۆر مه‌ترسیداره که هێماکانی ئه‌مانه‌ن : نه‌خۆشه‌کان ته‌نیا بیر له
سه‌رکه‌وتنه‌کانی ناپلیون ده‌که‌نه‌وه و بیر له شکسته‌کانی ناکه‌نه‌وه..
ئه‌وان له به‌رانبه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان دا ڕاودهوهستن و به پێنووسێکی
سوور سه‌راپای دونیا له پێنج خوله‌ک دا داگیر ده‌که‌ن و پاشان خه‌می
ئه‌وه‌یانه که ئاخۆ دونیا بۆچی هینده بچووکه... ئه‌وان وه‌کوو که‌سێک
که تووشی ( تێ ) یه‌کی به‌رز بوو بێ وڕینه ده‌که‌ن.... مه‌ترسی تریش
ئه‌وه‌یه که له قۆناخه‌کانی تردا خۆیان لێ ده‌بێته ته‌یمور له‌نگ،چه‌نگیز
خان، ئاتیلا، هانیبال و بگره هیتله‌ریش...
منیش وه‌ک ئهفسهرهێکی نوێ ی بیست و دوو یان بیست و سێ سالهله ماوه‌یه‌کی
کورت‌دا و به پێنووسێکی سووه دونیا‌م خسته ژێر ڕکێفی خۆم... ئه‌م خۆ
به ناپلیون زانینه‌ی منیش نزیک ساڵێک ، دوو ساڵێکی خایاند..به‌ڵام سه‌ره‌ڕای
ئه‌وش هیج ئۆگرییهکم له‌و ماوه‌یه‌دا به فاشیزم نه‌بوو.
هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زم ده‌کرد ببمه شانۆنووس. له سوپادا به‌شی
پیاده‌ی سه‌ربازی ، تۆپخانه و تانک هه‌بوو، به‌ڵام به‌شی شانۆنووسی نه‌بوو..
هه‌ر بۆیه هه‌میشه له فیکری ئه‌وه‌دا بووم که ڕێگه‌یه‌ک بۆ ده‌رچوون
له سوپا بدۆزمه‌وه و له ئاکامدا ساڵی 1944 ڕزگارم بوو.
هندێک له ئه‌فسه‌ره‌کان تا ئه‌و کاته‌ش که ده‌بن به جنڕاڵ یه‌شتا هه‌ر
له حه‌سره‌تی نووسینی شیعر و ڕۆماندان.. ئه‌م کاره‌یان له به‌ر ڕازی
کردنی خۆش لێهاتنی خه‌ڵکه نه‌ک خۆیان..به‌ڵام ئه‌گه‌ر شاعیرێکی په‌نجا
ساڵه بیه‌وێ ببێته فه‌رمانده‌ی سوپا ، به نه‌زه‌ری ئه‌وان ئه‌مه گه‌مژه‌یی
یه...
له ڕۆژگارێک که سه‌رباز بووم ده‌ستم به چیرۆک نووسین کرد. له‌و ده‌مه‌دا
ئه‌گه‌ر سه‌ربازێک بابه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌کان نووسیبا ده‌که‌وته به‌ر
لۆمه و بێ ڕۆحمی گه‌وره‌کان. هه‌ر بۆیه به ناوی خۆمه‌وه نه‌مده‌نووسی
و بابه‌ته‌کانم به ناوی باوکمه‌وه ( عه‌زیز نه‌سین ) ده‌نووسی و ئه‌مه‌ش
بوو به هۆی ئه‌وه که ناوه ئه‌سڵییه‌که‌ی خۆم که ( نێرت نسین )
بوو به نه‌ناسراوی بمێنێته‌وه و له بیریش بچێ...
ڕۆژنامه‌کان منیان وه‌ک نووسه‌رێکی گه‌نج وێنا کردبوو ... باوکیشم پیره
پیاوێک بوو و کاتێک که بۆ ڕاپه‌راندنی ئیشێکی خۆی بۆ ئیداره‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی
ڕۆشتبوو و و هه‌ر که وتبووی عه‌زیز نه‌سینم ناوه ، که‌س بڕوای پێ نه‌کردبوو...
ئه‌ڵبه‌ته باوکم تا مردنیش هه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا تا به خه‌ڵک
بسه‌لمێنێت که ئه‌و عه‌زیز نه‌سین ه..
پاش ساڵانێک که کتێبه‌کانم بۆ سه‌ر زمانه‌کانی دیکه وه‌رگێڕدران و
منیش ویستم مافی نووسه‌ری خۆم وه‌ربگرم... له به‌ر ئه‌وه‌ی که به
ناوی عه‌زیز نه‌سین بڵاو بوو بوونه‌وه،و ناوی منیش له ناسنامه‌که‌مدا
نێرت نسین بوو زۆر ته‌قه‌لام کرد تا بیسه‌لمێنم که ( عه‌زیز نه‌سین )
ی نووسه‌ر منم ..
له‌م ڕۆژگاره‌دا زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی وا پۆز لێ ئه‌ده‌ن که شاعیرن
، چوونکه هیچ نرخ و ڕێزێک بۆ شیعر ڕه‌وا نابینن وا بیر ئه‌که‌نه‌وه
ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن شیعره.....
من وا ده‌زانم که شاعیری هونه‌رێکی گه‌وره‌یه.
زۆر له‌و نووسه‌رانه‌ی که نه‌یانتوانی شاعیرێکی باش بن بوون به نووسه‌رێکی
به ناوبانگ. مه‌به‌ستم له‌م قسه‌یه خۆم نییه که گوایه چوونکه نه‌متوانی
شاعیرێکی باش بم بووم به نووسه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو. چوونکه من ده‌زانم
که شژیعرم چه‌ن خراپ ده‌نووسی .. ئه‌و ئاوڕدانه‌وه‌یه زۆرش که هه‌بوو
له سه‌ر شیعره‌کانم هۆکاره‌که‌ی جوان بوونی شیعره‌کانی من نه‌بوون. به‌ڵکوو
هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بوو ناوی ئافره‌تێکم له کۆتایی شیعره‌کانما ده‌نووسی.
واته به ناوێکی خوازراوی ژنانه‌وه شیعره‌کانم بڵاو ده‌کرده‌وه.
ناوێک بوو که دواتر چه‌ندین نامه‌ی ئاشقانه بۆی ڕه‌وانه کرا..
له منداڵییه‌وه حه‌زم ده‌کرد بابه‌تی وه‌ها بنووسم که خوێنه‌ر
بگرێنێت.. هه‌ر به‌و ئامانجه چیرۆکێکم نووسی و بۆ گۆڤارێکم برد. سه‌رنووسه‌ری
گۆڤاره‌که چوونکه باش له چیرۆکه‌که تێنه‌گه‌یشت به ده‌نگی به‌رز
هینده پێکه‌نی تا فرمێسک له چاوانی هات.. پاش ئه‌وه‌ی که فرمێسکه‌کانی
سڕی ، وتی : جوانه.. دیسانه‌وه له‌م چیرۆکانه‌مان بۆ بنووسه..
به‌م ڕه‌وته درێژه‌م به نووسین دا. خوێنه‌رانم به زۆربه‌ی ئه‌و
نووسینانه‌م که بۆ گریاندنی خه‌ڵک نووسیبووم، پێده‌که‌نین. پاش ئه‌وه‌ش
که وه‌ک ته‌نز نووسێک ناسرام نه‌مده‌زانی ته‌نز یانی چی ... ناتوانم
بلێم که ئێستاش ده‌زانم یانی چی ..؟ ته‌نز نووسین له گه‌ڵ ڕه‌وتی
نووسین دا فێر بووم.. زۆر جار لێم ده‌پرسن که ته‌نز چییه؟ من هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌زانم که ته‌نز بابه‌تێکی جیدییه..
ساڵی 1945 حکومه‌ت هه‌زاران دواکه‌وتووی کۆنه‌په‌ره‌ستی هاندا تا
ڕۆژنامه‌ی ( تان ) له ناو به‌رن. منیش له‌وێ ئیشم ده‌کرد و که
ڕۆژنامه‌که نه‌ما منیش بێکار که‌وتم. چیدی هیچ شوێنێکیش هیچ
نووسینێکیان به ناومه‌وه بڵاو نه‌ده‌کرده‌وه.. هه‌ر بۆیه به زیاتر
له دووسه‌د ناوی جیا جیاوه بابه‌تم هه‌ر له سه‌روتار و بابه‌تی
گاڵتهجارهوه بگره تا ڕاپۆرت وتووێژ و چیرۆک و ڕۆمانی پۆلیسی ، بۆ
ڕۆژنامه‌کان ده‌نارد.. به‌ڵام هه‌ر له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی ئه‌م
یان ئه‌و ڕۆژنامه بۆیان ده‌رئه‌که‌وت که ناوه خوازراوه‌که
منم،ناوێکی دیکه‌م ده‌دۆزییه‌وه..
ئه‌و ناوه خۆ درووست کردانهم کێشه‌ی زۆریان بۆم ساز ده‌کرد.. بۆ
نموونه به تێکه‌ڵ کردنی ناوه‌کانی کچ و کوڕه‌که‌م ناوی ( ڕۆیا آتش )
م ساز کرد و به‌و ناوه‌وه کتێبێکم بۆ منداڵان نووسی.. حکوومه‌تی
چوونکه به‌م ڕازه‌ی نه‌زانی له هه‌موو قوتابخانه سه‌ره‌تایییه‌کاندا
که‌ڵکیان له کتێبه‌که‌م وه‌رده‌گرت... دواتریش ناوی ڕۆیا آتش له
کتێبنامه‌ی ژنانی نووسه‌ری تورک دا وه‌ک ژنه نووسه‌رێک بڵاو کرایه‌وه..
چیرۆکێکی دیکه‌م به ناوێکی خوازراوی فه‌ره‌نسییه‌وه له گۆڤارێک‌دا
بڵاو کرده‌وه دواتر له هه‌ڵبژارده‌ی ته‌نزی جیهانی دا وه‌ک ته‌نزێکی
فه‌ره‌نسی بڵاو کرایه‌وه و چیرۆکێکیشم به ناوێکی درووستکراوی چینییه‌وه
نووسی دواتر له گۆڤارێک‌دا به ناونیشانی وه‌رگێڕانێک له زمانی چینییه‌وه
بڵاو کرایه‌وه..
له‌و ماوه‌یه‌دا که نه‌مده‌توانی بنووسم زۆر ئیشی دیکه ی وه‌ک به‌قاڵی
، فرۆشیاری، حه‌ساوداری،ڕۆژنامه‌فرۆشی و وێنه‌گری تاقیکرده‌وه..به‌ڵام
له هیچکامیاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووم.
به هۆی نووسینه‌کانمه‌وه له سه‌ر یه‌ک پێنج ساڵ و نیو زیندانی کراوم..
شه‌ش مانگ له سه‌ر سکاڵای فاروق ی پاشای میسر و ڕه‌زاشای ئێران بووه.
ئه‌وان پێیان و ابوو که من له نووسینه‌کانمدا سووکایه‌تیم به‌وان
کردووه هه‌ر بۆیه سکاڵایان له ڕێگه‌ی باڵوێزهکانیانهوه له ئه‌نقه‌ره
له سه‌ر من تۆمار کرد و منیان دایه دادگا و شه‌ش مانگ حوکم درام.
خاوه‌نی چوار منداڵم. دووان له هاوسه‌ری یه‌که‌مم و دووانیش له هاوسه‌ری
دووه‌م.
بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 1946 گیرام و شه‌ش ڕۆژی ره‌به‌ق پۆلیس ئه‌یویست
بزانێ که نووسه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و وتارانی که به ناوی منه‌وه
بڵاو ده‌بێته‌وه کێیه؟ بروایان نه‌ده‌کرد که خۆم ده‌یاننووسم.. دوو
ساڵ دواتر به پیچه‌وانه‌ی جاری یه‌که‌م ئه‌مجاره‌یان پۆلیس ده‌یگوت
تاوانی ئه‌وه‌ت له سه‌ره که به ناوی خوازراوه‌وه نووسینت بڵاو
کردۆته‌وه. جاری یه‌که که گیرام هه‌وڵم ده‌دا به پۆلیس بسه‌لمێنم
که نووسینه‌کان ئی خۆم بوون، به‌ڵام جاری دووه‌م ئه‌مویست بسه‌لمێنم
که پێوه‌ندی به منه‌وه نییه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان شایه‌تێکی فرهزانیان
هێنا بوو شایه‌تی ده‌دا که من نووسینم به ناوی خوازراوه‌وه بلاو
کردۆته‌وه. هه‌ر چه‌ند هه‌وڵم دا بێ که‌ڵک بوو به‌و هۆیه‌وه شه‌ش
مانگ زیندانیم به تاوانی نووسینێک که من نه‌منووسیبوو به سه‌را سه‌پا.
له ڕۆژی هاوسه‌رگیریمدا له گه‌ڵ هاوسه‌ری یه‌که‌ممدا له کاتێکدا که
گروپی ئرکسترا ئاهه‌نگی تانگۆیان لیده‌دا به ژێر شمشێری ئه‌فسه‌رانی
هاوڕێمدا پیاسه‌مان ده‌کرد، به‌ڵام له هاوسه‌رگیری دوههممدا له‌و
دیو میله‌کانی زیندانه‌وه ئه‌ڵقه‌م به هاوسه‌ره‌که‌م دا.. بڕوانن که
چ ده‌سپێکێکی ڕۆشن بووه.
ساڵی 1956 له پیشبرکێیهکی جیهانی ته‌نز دا خه‌لاتی یه‌که‌می پێشبرکێ
که دارخورمای زێڕ بوو به ده‌ستم هێنا. ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤارانه‌ی که
پیش‌تر نووسینی منیان بڵاو نه‌ده‌کرده‌وه ئیستا دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌و
خه‌ڵاته‌م به ده‌ست هێنا هه‌ر هه‌موو که‌وتنه پێشبرکێ بۆ به ده‌ست
که‌وتنی نووسینێکی من. ئه‌و وه‌زعه‌ش زۆری نه‌خایاند و سه‌ر له نوێ
بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسینه‌کانم له ڕۆژنامه‌کاندا قه‌ده‌غه کرا و له
ساڵی 1957یشدا بۆ ئه‌وه‌ی کارێک بکه‌م جارێکی که نووسینه‌کانم بکه‌ونه‌وه
سه‌ر رووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌که‌ن ساڵی 1957هه‌وڵم دا خه‌ڵاتێکی دیکه که ئه‌ویش
هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشوو بوو ببه‌مه‌وه.. ساڵی 1966 له پێشبرکێیه‌کی
دیکه‌ی جیهانی ته‌نز دا که له بولگاریا به‌ڕێوه چوو به‌شداریم کرد و
خه‌ڵاتی یه‌که‌م که ژیژکی زێڕین بوو به ده‌ستم هێنا.
پاش شۆڕشی 27 ی مانگی مه‌ی ساڵی 1960له تورکیا به ئاره‌زووی خۆم یه‌کێک
له دارخورما زیڕینهکانم به خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌خشی و چه‌ند مانگ
دواتر دیسانه‌وه خرامه‌وه زیندانه‌وه. خه‌لاته‌کانی دیکه‌شم بۆ
ڕۆژانی ته‌نگانه داناوه و بێ شکم که به که‌ڵک ده‌بن.
خه‌ڵک پێیان سه‌یره که تا ئێستا زیاتر له 2000 چیرۆکم نووسیوه. به‌ڵام
ئه‌مه سه‌یر نییه و گه‌ر خانه‌واده‌که‌م باتی ده که‌س بیست که‌س
بایه‌ن ناچار ده‌بووم که زیاتر له 4000 چیرۆک بنووسم. په‌نجا و سێ
ساڵم ته‌مه‌نه و په‌نجا و سێ کتێبم نووسیوه.چوار هه‌زار لیره قه‌رزارم
و چوار منداڵ و نه‌وه‌یه‌کم هه‌یه .. وتاره‌کانم به بیست و سێ زمان و
کتێبه‌کانم به حه‌ڤده زمان چاپ کراون و شانۆکانیشم له حه‌وت وڵات‌دا
نمایش کراون..
ته‌نیا ئه‌توانم دوو شت له خه‌ڵک بشارمه‌وه. ماندوویه‌تی و ته‌مه‌نم.
جگه له‌م دوو شته هه‌موو شتێکم ئاشکرا و ڕوونه. ده‌ڵێن گه‌نجتر له
ته‌مه‌نی خۆم دیارم. ئه‌مه شایه‌د پێوه‌ندی به‌وه بێت که ئه‌وه‌نده
پڕکارم، کاتم بۆ پیر بوون نه‌بێ..
هه‌رگیز نه‌مگووتوه ئه‌گه‌ر سه‌رله نوێ بێمه دونیاوه ئه‌و کاره
یان ئه‌م کاره دوو پات ده‌که‌مه‌وه. هه‌میشه هه‌وڵ ئه‌ده‌م له
جاران زیاتر و باشتر ئیش بکه‌م..
گه‌ر له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ته‌نیا نه‌فه‌رێک پایه‌دار بێ، به
دوایدا ده‌گه‌ڕێم تا ڕێنوێنی لێ وه‌رگرم و ڕازی پایه‌دار مانه‌وه‌ی لێ
فێر بم. مه‌خابن ئێستا که‌سێک وه‌ک سه‌رمه‌شق شک نابه‌م..
تاوانی منی تێدا نییه منیش ناچارم وه‌ک هه‌مووان بمرم. به مرۆڤ و
مرۆڤایه‌تییه‌وه ئه‌شقم هه‌یه..
ئه‌مه ته‌نیا چیرۆکی ناته‌واوی منه تا ئێستا. ئه‌زانم که خوێنه‌رانیش
له نووسراوی درێژ ماندوو ده‌بن هه‌ر بۆیه له‌و بروایه‌دام که ئاکامی
چیرۆکی منیش زۆر درێژ نابێ.. شتێک که زۆر له تامهزرۆیانم حه‌ز ئه‌که‌م
بیزانن ئه‌وه‌یه که خۆیشم له کۆتایی ئه‌م چیرۆکه تێناگه‌م..
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
|