٣٠\١\٢٠١٥
ئه‌زموونه‌کانی
رۆژاوا و باکووری کوردستان
گومانی بۆ
ده‌ستپێکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له رێگای گرووپه خۆجێیه‌کانه‌وه،
نه‌هێڵاوه‌ته‌وه.

زاهیر باهیر
مێژوی ئه‌و هه‌وڵ و بزوتنه‌وانه‌ی که ویستویانه شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی،
له بری شۆڕشی سیاسی، بکه‌ن ، زۆر که‌من و ته‌نهاش له چه‌ند جێگایه‌کی
ئه‌م دونیایه‌دا کراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌کو حه‌قیقه‌تێکی
هه‌میشه‌یی ماونه‌ته‌وه که شۆڕش یا نییه یا ده‌بێت کۆمه‌ڵایتی بێت.
واته گۆڕانکارییه‌کان ده‌بێت سه‌راپاگیری بێت هه‌ر له گۆڕینی
مێنته‌ڵێتی تاک، کوڵتور ، ڕۆشبیری و په‌روه‌رده‌کردن ، ئابوری ، ژینگه
و ئیکۆلۆجی ، چاره‌سه‌ر و ته‌ندروستی تا ده‌گاته گۆڕانکاری سیاسی. به
مانایه‌کی دیکه به کۆمه‌ڵایه‌تیکردنه‌وه‌ی شۆڕش له
پارتایه‌تیییه‌وه، له‌ده‌ستده‌رهێنانی له چنگی حیزب و سه‌کرده و
ده‌سته‌بژێر و سیاسییه‌کانه‌وه بۆ ده‌ستی خه‌ڵکه ئاساییه‌که ،
ده‌ستپێکردنی له بنی کۆمه‌ڵه‌وه و له داخوازی خه‌ڵکانی په‌راوێز
خراوه‌وه، نه‌ک له سه‌ره‌وه. نه‌ک له گۆڕینی باشتری ژیانی که‌مینه
خه‌ڵکه‌که‌ی سه‌ره‌وه، ته‌نها ئه‌مه‌شه که ده‌سته‌به‌ری
گۆڕانکارییه سه‌ره‌کی و ناسه‌ره‌کییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ ده‌کات و
سه‌رجه‌می کێشه‌و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵیش بنه‌بڕ ده‌کات.
مێژوی چه‌رخی ڕابوردوی به‌شه‌رییه‌ت، گه‌رچی له چه‌ند پارچه
زه‌وییه‌کدا یا وڵاتێک‌دا خاوه‌نی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه‌یه ،
به‌ڵام به گشتی مێژوییه‌کی ڕه‌شی پڕ له کوشتن و بڕین و جه‌نگی گه‌وره
و گچکه‌ی نێوانی حکومه‌ته‌کان و جه‌نگی ئه‌هلی و ڕاکه‌ڕاکه‌ی برسێتی و
ڕوتی و ڕه‌جاڵی و کۆچ و هه‌ڵکه‌ندنی ملیوێنه‌ها خه‌ڵکی ده‌ربه‌ده‌ر و
چه‌وسانده‌نه‌وه‌ی زۆرینه و ژیانه‌وه‌ی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و
ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دین و مه‌زهه‌ب و چه‌نده‌ها خراپه‌کاری دیکه، هه‌ر
هه‌مووشی به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه‌وه بووه.
گومانیشی تیادا نییه که درو‌ستبوونی حیزبگه‌لێکی یه‌کجار زۆری
هه‌مه‌چه‌شنه‌ی ده‌سه‌ڵاتخواز و به‌هه‌ڵپه بۆ ده‌سه‌ڵات ، که هیچ
وه‌خت هیچکامێکیان سڵیان له خراپه‌کاری بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات بۆ
تاکه چرکه‌یه‌کیش، نه‌کردۆته‌وه، هۆکارێکی گرنگ بوون. حیزبه‌کان و
سیاسییه‌کان له‌م ماوه دوور و درێژه‌دا به ئێستاشه‌وه له گرتنه‌به‌ر
ی هه‌ر جۆره سیسته‌مێک : دیمۆکراسی ، دیکتاتۆری جا ئیدی له ڕێگه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌وه یا کوده‌تاوه یا جێنشینییه‌وه بووبێت هیچی له‌و
ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌گۆڕیوه و هه‌میشه‌ش ئامرازی ده‌ستی خه‌ڵکانی
ده‌ستڕۆیشتو و ده‌وڵه‌مه‌ند و ناوداری نێو کۆمه‌ڵ وبانقه‌کان و
کۆمپانیا گه‌وره‌کان، بوون.
ئه‌م مێژووه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه حیزبه‌کان له دینییانه‌وه بۆ
نه‌ته‌وه‌یی له چه‌پیانه‌وه بۆ ڕاستیان له موحافیزکاریانه‌وه بۆ
لیبراڵ له کۆمۆنیستیانه‌وه بۆ سۆشیالیستی ده‌سه‌ڵاتخواز ،
ئه‌وه‌نده‌ی که زه‌مینه‌ی ژیاندنه‌وه و به‌رقه‌راری و به‌رژه‌وه‌ندی
ناوکۆیی، له نێوانیاندا هه‌بووه ، ئه‌وه‌نده جیاوازی له نێوانیاندا
نه‌بووه ، نه‌ک هه‌ر له ئامانجه‌کانیاندا به‌ڵکو له به‌کارهێنانی
ئه‌و خه‌ڵکانه‌شی که کراونه‌ته په‌یژه یا پلیکانه‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن
به ئامانج و مه‌رامیان به ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه. به هه‌مان شێوه‌ش له
نێوه‌ندی خه‌ڵکانی هه‌ژار و به‌شخوراوانیشدا ئه‌وه‌نده‌ی جیاوازی سیاسی
له نێوانیاند هه‌بووه و هه‌یه ئه‌وه‌نده ته‌بایی له سه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان به هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی
که له بڕگه‌ی یه‌که‌مدا، ناومهێنان ، نه‌بوون و نین . به واتایه‌کی
دیکه هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه له سنور و بازنه‌ی په‌رده‌وازه‌یی و
نادۆستایه‌تی نێوانیان و به‌نده‌یه‌تی بۆ خاوه‌نکار و
خاوه‌نزه‌وییه‌کانیان، بێنه ده‌ره‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دووژمنکاری و کارکردن له‌سه‌ر دابڕانی خه‌ڵکی له
یه‌کدی و په‌رده‌وازه‌یی و هێنانی ئه‌م هه‌موو جه‌نگ و نه‌هامه‌تی و
بێ‌کاری و هه‌ڵکه‌ندن له جێگه‌ی خۆ‌و ......هێشتا ئه‌م حیزبانه به
هێزن و له لایه‌ن زۆرینه‌یه‌که‌وه ، به تاکه ڕیگایه‌ک له
سه‌رفرازکردنی به‌شه‌رییه‌تدا، ده‌زانرێن و ده‌ناسرێن. به واتایه‌کی
دیکه خه‌ڵکی تا ئێستاش پشتیان تێنه‌کردون، متمانه‌یان پێده‌که‌ن و
ده‌نگ و ده‌م و مێشک و کرده‌وه‌ی خۆیانییان پێده‌به‌خشن . دیاره
ئه‌مه‌ش هۆکاری خۆی هه‌یه و من له وتاری " هێزه تاریکه‌کان " که
له ١٤\١١\٢٠١٢
دا په‌نجه‌م بۆ هه‌ندێکیان ڕاکێشاون. هاوکاتیش خه‌ڵکانێکی زۆریش هه‌نه
که گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاکامه‌ی که بڕوا ومتمانه‌ی خۆیانیان له
پارته سیاسییه‌کان سه‌ندۆته‌وه و به‌ڵام له حاڵه‌تی سه‌ره‌گێژه‌یی و
واقوڕمان و بێمتمانه‌یی به‌خۆیان ده‌ژین و به‌شێک له‌مانه‌ش ئه‌زمونی
که‌سایه‌تی خۆیان و خه‌ڵکانی دیکه‌ش، بێ ئومێدی کردون که باوه‌ڕیان
به هیچ نه‌مێنێت . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا خه‌ڵکانێک هه‌ن که
گه‌یشتونه‌ته ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌ی که گۆڕانه سیاسییه‌کان ، گۆڕانکاری
له چه‌شنی حکومه‌ته‌کاندا ده‌کات، نه‌ک له سیسته‌مه‌که‌دا ، له
ڕوکه‌ش و شته هه‌ره گچکه و لاوه‌کییه‌کاندا ده‌کات، نه‌ک له گرفته
گه‌وره‌و جه‌وهه‌رییه‌کاندا. له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌شدا خه‌ڵکیان
تیادا هه‌یه که به گومانن که له ڕێگه‌ی گرووپه لۆکاڵییه‌کانه‌وه
بتوانرێت شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بکرێت.
من لێره‌دا نامه‌وێت باس له زه‌روره‌ی هۆکاری درو‌ستبوونی گرووپه
خۆجێیه‌کان و ڕۆڵیان بکه‌م، چونکه له وتاری " بۆچی دروستکردنی
گرووپه لۆکاڵییه‌کان زه‌رورییه؟ " که به به‌رواری
١٦\١\٢٠١٢
نوسیومه و بڵاومکردۆته‌وه زۆر به درێژی له هه‌موو لایه‌نه‌کانی
گرووپه‌کان و بواری تێکۆشانیان و پێکهاته‌ی دروستبوونیان و ئامانجیان و
یه‌کگرتنه‌وه‌یان له تۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌سه‌ر ئاستی دێهات و
شار‌و شارۆچکه و ده‌ڤه‌ر و وڵات‌دا، دوواوم . ئه‌وه‌ی که لێره‌دا
ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خوێنه‌ر و خه‌ڵکی بۆ ڕاکێشم ئه‌وه‌یه که بڵێم
ئه‌زموونه‌کانی ڕۆژاوا و باکوور ئه‌و گومانه‌یان له کارایی و
کاریگه‌ری ڕۆڵی ئه‌م گرووپانه له کردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیدا و
لاوه‌خستنی ، یا لانیکه‌م، که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی حیزب و حیزبایه‌تی،
ڕه‌وانه‌وه.
ئه‌و دوو ئه‌زموونه گه‌رچی له ئامانج و ڕه‌نگه له چونێتی پێکهاته‌ی
گرووپیییاندا و له پشتبوونی جوتێک حیزبی تا ڕاده‌یه‌ک وه‌ک یه‌ک،
له‌یه‌که‌وه نزیکن و هاوبه‌شن ، به‌ڵام له دوو زه‌مینه و له دوو
شوێنی یه‌کجار جیاوازدا دروستبوون که سه‌رجه‌می جیهانیش له یه‌کێک
له‌و دوو شێوه‌یه ، ده‌رناچێت.
یه‌که‌میان ته‌جروبه‌ی ڕۆژاوایه که دوای کشانه‌وه و ده‌رکردنی
هێزه‌کانی ڕژێم له‌وێ بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆکراسی (ته‌ڤده‌م)
دروستبوو به دروستبوونیی گرووپه لۆکاڵییه جیاجیاکاندا و دواتریش
یه‌کگرتنه‌وه‌یان له " ماڵی گه‌ل" دا (من ئه‌مه‌م له ڕاپۆرته‌که‌ی
ڕۆژاوادا باس کردوه له‌به‌ر ئه‌وه به پێویستی نازانم که
دووباره‌یان بکه‌مه‌وه). که تا ئێستاش ئه‌و ئه‌زموونه له
قوڵبوونه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سهاتی زیاتردایه بۆ خودی خه‌ڵکه‌که
، گه‌رچی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌ناوبردندایه، به‌و
ڕاده‌یه‌یه که بووه‌ته مایه‌ی سه‌رسوڕمان و ستایش و کۆمه‌کپێکردنی
زۆربه‌ی چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی جیهان
به‌تایبه‌تی ئه‌وروپا.
دووهه‌میان ته‌جروبه‌ی باکووری کوردستانه که لێره‌دا هیچ چواندنێک
له نێوانی ئه‌م و ئه‌وه‌ی ڕۆژاوادا نییه . وه‌کو له‌و چه‌ند دێڕه‌ی
سه‌ره‌وه‌دا وتم له ڕۆژاوا ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه و خه‌ڵکانی ڕۆژاوا به
هه‌موو جیاوازییه ئیتنیکییه‌کان و دینییه‌کان و ڕه‌گه‌زییه‌کانیانه‌وە
ده‌ستیان کراوه‌یه له‌وه‌ی که ده‌یانویست بیکه‌ن و فشاری ڕژێمیان
له‌سه‌ر نه‌مابوو . ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا له ڕویه‌که‌وه کردنی
گۆڕانکارییه سه‌ره‌کییه‌کان و هه‌ڵزنانی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له
بنه‌وه به باڵای به‌رزی کۆمه‌ڵ بۆ سه‌ره‌وه ، ئاسان بوو، له
ڕویه‌کی دیکه‌شه‌وه ، که لایه‌نه سه‌خته‌که‌یه‌تی ، تا ئێستاش
له‌ژێر رهه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی ناوخۆ و هاتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕژێم و هێڕشی
هێزه تیرۆریسته‌کان و گه‌مارۆی ئابوری و ڕۆشنبیری و په‌راوێزخستن و
گه‌مارۆی دیکه و ئه‌گه‌ری ڕوودانی جه‌نگی ناوخۆی پارتییه کوردییه‌کان
.. زۆری دیکه له‌م مه‌ترسیانه له ئارادان. هه‌رچی ته‌جروبه‌ی
باکووریشه شتێکی ده‌قا و ده‌ق جیایه ، ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی تورکی هه‌ر
ماوه له‌وێ و به‌به‌رده‌وامیش تیرۆری فکری و جه‌سته‌یی چالاکوان و
که‌سوکاری چالاکوانان ده‌کات ، به‌ڵام لێره‌دا وه‌کو له ڕاپۆرته‌که‌ی
سه‌ردانی ئه‌وێدا له ٢\١١\٢٠١٤
له‌ژێر ناوی " شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی دره‌نگ یاخود زوو، باکووری کوردستان،
ڕاده‌ماڵێ " نوسیومه، خه‌ڵکی له‌وێ چی دیکه نایه‌وێت مل بۆ ده‌سه‌ڵات
شۆڕبکات و وه‌کو جاری جاران سوکایه‌تی و به‌که‌مگرتنی و مه‌حرومکردنی
له مافه‌کانی، قبوڵ بکات. له حاڵه‌تێکی ئاوادا که ده‌سه‌ڵاتێکی
گه‌وره‌ی فاشی و به‌هیێز له‌وێدا هه‌یه و له به‌رامبه‌ری ئه‌مه‌شدا
ئیراده‌یه‌کی پۆڵاین و خه‌ڵکانێکی له خۆبڕاو و ستراتیجێتێکی نوێ و
تاکتییکێکی تازه‌ش که تاکه ڕێگا‌چاره‌یه‌که بۆ چۆکدادانی ده‌وڵه‌ت
و ڕژێمه‌که‌ی، بوونه‌ته هێزێک، هێزێکی نوێ له‌ناو هێزێکی ده‌وڵه‌تیدا
، ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌وجودی ناو ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار . که‌واته پاوه‌ر
، ده‌سه‌ڵات له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا دروستبووه . که‌واته له به‌رامبه‌ر
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندگه‌رێیدا موئه‌سه‌سه‌یه‌کی خه‌ڵکی ،
ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی ، ئیراده و ئیداره‌ی خه‌ڵکی ڕاوه‌ستاوه و ڕۆژ
به‌ڕۆژیش ئه‌م ئه‌زموونه به‌ره‌و پێشتر ده‌ڕوات ، که ده‌یسه‌لمێنێت
به کۆمه‌ڵیکردنی شۆڕش ئه‌مه‌یه، ئه‌مه‌یه ده‌ستپێکردنی شۆڕش له بنی
کۆمه‌ڵگه‌وه ، ئه‌مه‌یه شاڕێ له مه‌حفکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و
ده‌سه‌ڵات، به بنکه‌نکردنی ، به‌لاوازکردنی.
ئه‌مه‌ی که له باکووردا کراوه و به‌رده‌وامه کرۆک و جه‌وهه‌ری
گرووپی خۆجێییه ، جوانی و ڕه‌وایه‌تی و ئه‌م شێوه خه‌باته‌یه، که
بنکه‌نکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده، لێدانه له هه‌موو
ناوه‌ندگه‌راییه‌ک، نه‌هێڵانی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌بژێره‌کانه
به هێنانه‌وه‌ی هه‌موو بڕیاره‌کان بۆ ناو خودی کۆمۆنێتییه‌کان . ئه‌م
چه‌شنه خه‌باته‌ش ده‌توانرێت ، هه‌ڵبه‌ته به شێوه‌یه‌کی
میکانیکیانه نا ، گشتگیری بکرێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و که‌له‌پوره
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی که به‌رده‌وامه له‌سه‌ری و دواتر به‌جێی ده‌هێڵێت
به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات له سه‌راپای وڵاتان و ده‌ڤه‌ره‌کاندا
هه‌یه. که‌واته دونیای ئه‌م چه‌شنه خه‌باتکردنه له یه‌کێک له‌م دوو
ته‌جروبه گرنگه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رناچێت، یا خه‌ڵک خۆی ده‌سه‌ڵاتی گه‌لی
خۆی، بێ له هه‌بوونی هێزی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، پێکده‌هێنێت، یاخود
ده‌سه‌ڵات و پاوه‌ری خۆی له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاوه‌ری حکومه‌تی
ناوه‌نددا، دروستده‌کات.
نکوڵی له‌وه ناکرێت که هه‌ر یه‌ک له‌و ته‌جروبه‌یه حیزبێکی گه‌وره
و چه‌ند که‌له‌سه‌رێکی چالاکی له هه‌ردو ده‌ڤه‌ردا له پشته‌وه‌یه ،
ئه‌وه‌ش ئاشکرایه که خه‌ڵکانێک ، با که‌مینه‌ش بن، له‌ناو هه‌ردوو
حیزب‌دا هه‌ن و هانده‌ر و کۆمه‌ککار و پشتیوانی ئه‌و بزوتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تیییه ده‌که‌ن و زۆر باشیش ده‌زانن که هه‌موو هه‌نگاوێکی
پێشه‌وه‌چوونی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆکراسسی ، بزمارێکه له
تابوتی حیزب ده‌درێت و هاوکێشه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌یی ( عه‌کسی) لێره‌دا
ڕێده‌کات ، ئه‌ویش تا بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌هێز بێت ، بزوتنه‌وه‌ی
حیزبی و حیزبایه‌تی لاواز و بێ هێز ده‌بێت، پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاسته.
هه‌ر بۆیه بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له هه‌ردوو ده‌ڤه‌ره‌که‌دا وا به‌و
ئاسانییه، نه له‌ئێستادا و نه له ئاینده‌شدا، کۆنترۆڵناکرێت و
ناخه‌سێنرێت. تازه کوڵتورێک دروستبووه ، ئه‌زموونێک پێی گرتووه و
به‌ڕێوه‌یه، نه‌وه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵگرێتی ، ژنانێکی یه‌کجار زۆر باوه‌ڕو
متمانه‌یان به خۆیان په‌یدا کرده‌وه و خۆیان سه‌پاندوه و به‌شی
هه‌ره سه‌ره‌کین له گۆڕانکارییه‌کاندا هه‌م له‌گۆرنکارییه‌کانی خودی
خۆیاندا و هه‌م له گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشدا، هه‌وادار و
لایه‌نگرانێکی زۆریش له ئه‌وروپاو شوێنانی دیکه‌وه له پشتیانه‌وه‌ن
....... کوڵتورێک ، ئه‌زموونێک ، نه‌وه‌یه‌کی نوێ، ئافره‌تانێک
..خاوه‌نی ده‌نگی خۆیانن ، به‌گژاچووه‌وه‌ی کوڵتوری کۆنه‌په‌رستانه ،
ده‌مامکی حیزبیانه ، دیسه‌پلینی ستالینیانه ..له‌کاردایه و له
ڕکه‌به‌ریدا ده‌بن له‌گه‌ڵ حیزب و بزوتنه‌وه‌ی حیزبایه‌تی و هه‌موو
چه‌شنێک له ده‌سه‌ڵاتی ناگه‌لی ، ناخۆیی.
ئه‌و ڕۆحییه‌ته ، ئه‌و ڕه‌وتی
به‌گژاچونه‌وه‌یه، گه‌ر له ئێستاشدا بتوانرێت له‌ژێر کۆنترۆڵ و فشاری
حیزبی‌دا یا له‌ژێر فشاری هێزه ده‌ره‌کییه‌کان و ڕووداوه
چاوه‌ڕوننه‌کراوه‌کانی ئێستا و ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، کپیش بکرێته‌وه ،
به‌ڵام هه‌رگیز پشکۆ گه‌شه‌کانی خامۆش ناکرێنه‌وه . له ڕاستیدا من
ئه‌وه‌نده‌ی خۆشباوه‌ڕ و خۆشبینم به‌وه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمکردن ،
ئه‌وه‌نده خۆشبین و خۆشباوه‌ڕ نیم به سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری مه‌گه‌ر
هه‌مان بزوتنه‌وه لانی که‌م له ناوچه‌که‌دا دروست ببێت ، یاخود
سوشیالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازانی جیهان. له ئاستێک‌دا بن که
بتوانن به هێزی به‌شه‌ری و پسپۆڕی خۆیان له بواری زهنی و عه‌مه‌لیدا
به ئابوری و ڕۆشنبیری و چاره‌سه‌ر و خه‌سته‌خانه‌و داووده‌رمان و
پێداویستییه زه‌رورییه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه ، لێبڕاوانه بێنه
پێشه‌وه. به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌یڵێمه‌وه بۆ من به‌گژاچوونه‌وه و
گیانی به‌رهه‌ڵستی و ته‌سلیم نه‌بوون و هۆشمه‌ندی به بوونی دونیای
زوڵم و زۆر و نایه‌کسانی، نادادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕو شۆڕ و
نه‌بوونی و برسسێتی و ده‌ربه‌ده‌ری و ... هتد دیسانه‌وه هۆشمه‌ندی به
گۆڕینی هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به دوونیایه‌کی به‌تاڵ له‌وانه ،
به دونیای سۆشیالیزم/ئه‌نارکیزم، که هه‌بوونی ئه‌مانه کلیلێکن له
کردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئه‌و کۆمه‌ڵه و به‌ده‌ستخستنی، من گه‌شبین و به
ئومێدم.
٢٧\١\٢٠١٥
- له‌نده‌ن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|