په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٤\٢٠١١

ئەزموونیکی تاڵتر.


ئەنوەر فه‌تاح محه‌مه‌دئەمین


هەر ئەوەندەی داواکاریەکانی خەلکی راپەریو کەوتە دەست وتاربیژەکانی بەردەرکی سەرای شاری سلیمانی کە دوا وەلام و بریار بەدەست خۆیانە، ئیتر هەموو شتیک گوماناوی بوو، وەلامەکانیش هیزی سەلماندنیان ئیجگار لاوازە، وە هیچ مەبەستیکیشی لە پشتەوە نییه‌ گۆرینی هیزی جەماوەری نەبیت بۆ ئاشتکردنەوەی حیزبەکان و دەمکوتکردنی خەلکی.


نخبە بریار بەدەستەو سەرۆکاریی سەرای ئازادییش دەکات، نوخبەیش پیشەسازیی سوپەرمانی ئەمرۆو هیزی داپلۆسینەری راپەرینی سبەینێیە - مانگە شەو سەر لە ئیوارە دیارە. ئەوەتا ئەستیرەی سەر شاشەکان دەکرینە ریکلام بەهۆی لیدوانە ئاگرینەکانیانەوە، دواتر دەکرینە پیرۆز و کۆنترۆلی بزووتنەوەی جەماوەریشی پێ دەکەن و ئەوانیش بە دروشمی (بە ئاشتی بە ئاشتی) و بە شیوازی شارستانی، راپەرینی خەلکی دەکەنە کەرنەڤال و میهرەجانی شیعری.

گەورەترین تاوان بە حەقی جەماوەر ئەوەیە 8 شەهیدو زیاتر لە 200 بریندار کرانە هەوێنی شیعرو ژیاندنەوەی نەریتی کۆنی کۆمەلایەتی و ئایینی و چاککردنەوەی برینەکانی دەستەلات. گەیشتنیش بەم ئاستە هیچ نییه‌ فەشەلیکی تری نوخبە خۆی نەبیت. هەرگیز نەبیستراوە نوخبە فریادرەسی کۆمەلگاو راپەرین بوو بیت. بۆیە دەبیت پشت بکریتە نوخبە، جەماوەر پیویستی بە زیاد کردنی نوخبەو سەرکردە نییه‌.


هەرچی حیزبی گۆرانیشە گۆرانی بەرەو نەگۆران بردو هیچیشیان لەم بزووتنەوە جەماوەریە نەدەخواست کردنەوەی دەرگاو پەنجەرەی مفاوەزە نەبیت بۆ بەشداریەکی چالاکانەتر لە دەستەلاتدا. هەرچی جەماوەریشە دەبیت بەرەو مال ببنەوە بەبێ ئەوەی هیچ لە ژیانیان گۆردرا بیت.

ئەمەیە ئەزموونی حیزبی گۆران، ئەزموونیکی تاڵ، تاڵتر لە ئەزموونەکەی دەستەلات، ئەزموونی کۆنترۆل کردنی جەماوەری راپەریو، ئەزموونی دانوستان، ئەزموونی گیرانەوەمان بۆ گۆرەپانی دەنگدان بەم حیزبانەی هیچیان نەخواستووە سەپاندنی دەستەلاتیان نەبیت بەسەر خەلکیدا، ئیتر بە هەر ناویکەوە بیت و بەهەر شیوازیکیش بیت، بە ناوی نەتەوەوە بیت یان ئایین، بە هەلبژاردن بیت یان گوللە.


هەر بەم جۆرە گۆران و نوخبەی کۆنترۆلکەری سەرا کە بەشیکن لە خۆیان، دەمانبەنەوە بۆ یاریی هەلبژاردنەکان و هەر ئیستایش هیچ رەخنەیەک قبول ناکەن، هەموو رەخنەیەک بە سەرپیچی دەدریتە قەلەم، هەموو رایەکی تر نەگونجاوە رای خۆیان نەبیت، هەموو رەخنەگریک دەستی دەستەلاتە. وە هەر بەم جۆرە هەر لە ئیستاوە بوونەتە ئامرازیکی سەرکوتکەرو وا لە خەلکی دەگەینن کە بەبێ نوخبە، بەلکو بەبێ دکتاتۆر، سەرکەوتنمان مەحالە. ئەمەیش بۆ ئەوەی هیزو تینی جەماوەر بەرەو لاوازی ببەن و هەموو تونییه‌کی شۆرشگیرانەی لێبسەننەوە. ئەوان لەژیر پەردەی ئایدیۆلۆژیاکانیاندا، وە بە دەمامکی رەنگاورەنگەوە، دەمانکەنە گویگرو چەپلەلیدەر، بەمەیش ئەتکمان دەکەن، جاریکی تر ملکەچمان دەکەنەوە بۆ دەستەلات، بەلکو کورسیەکانی دەستەلاتمان پێ دەپاریزن لە مەترسی هیرشەکانمان.


ئەمەیە حیکایەتی جەماوەرو وتاربیژەکانی سەرا. بەلام مەحالە، مەحالە ئەمجارە رێ بەم لافاوە بگیرێت. ناردنەوەی خەلکی بۆ مالەوە بە برینداری و بەبێ ئەنجام، یانی هاتنەوەیان بۆ سەرشەقامەکان بە هیزیکی ترەوە کە ئەمجارە تالەبانی و بارزانی بەم نوخبەیەشەوە رادەمالێ.

 


anwar.amin2011@hotmail.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک