په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٢\٢٠١٣

ئەزموونی دوو رۆژم لە سەنتەری هەولێر بۆ نەشتەرگەریی دڵ.


هەورامان عەلی تۆفیق  


هەمیشە تەندروستی و ئەو سیستەمەی لە هەرێمی کوردستان پەیڕەودەکرێ جێگای سەرنج و بەردەوام ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە . بەبێ ئەوەی کار لەسەر کەم کوڕیەکان بکرێت و چارەسەری گونجاو بۆ خاڵە لاوازەکان بدۆزرێتەوە ، بەڵگەش زۆری نەخۆشیەکان و مردنی خەڵک بەڕێژەیەکی رادەبەردەر لە حاڵەتی ئاسایی و چارەسەری هەڵە ، خەڵکی ناچارکردووە ڕوو لە وڵاتانی دەوروبەرو ئەوروپا بکەن بۆ چارەسەری پیویست..


لێرەدا دەمەوێ ئەزمونێکی چەند ڕۆژە بەهۆیی نەخۆشی باکمەوە لە سەنتەری دڵ لە هەولێر بخەمە ڕوو تا بەرپرسان و لایەنی پەیوەندی دارو خەڵکی ئاسایی لە ڕاستیەکانی ئەم سیستەمە لەقە ئاشنابن کە توانایی پاراستنی گیانی خەڵکی نەماوە.


درەنگ دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکان و هەندێ جار دەگاتە ڕادەی نەدۆزینەوەی حاڵەتەکە ، ئەم خاڵە بۆ ڕزگار کردنی نەخۆش لەهەموو شتێک گرنگترە، ئەوکات دەکرێ بەخێرایی چارەسەری پێویست دەست نیشان بکرێت ، دوو ڕۆژ باوکم لە نەخۆشخانەی کۆماری بەبێ ئەوەی بزانن کە توشی جەڵدە بووە هەروا دەینێرنەوە ماڵەوە .. لێرەدا پرسیار بۆ ئەو بەڕێزانەی لەم نەخۆشخانەیە کاردەکەن بۆ بەرپرسانی پەیوەندی دار گەر ئێوەی دکتۆرو کارمەندی پسپوڕ لەم نەخۆشخانەی کە ڕۆژانە سەدان هاوڵاتی ڕووی تێدەکات نەتوانن نەخۆشیەکان دەست نیشان بکەن چۆن دەتوانن چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە؟


کەواتە کاتێک پزیشک نەیتوانی نەخۆشیەکان دەست نیشان بکات ، بەدڵنیایی چارەسەری هەڵەش دەکات ، دوای ئەوەی باوکم ڕەوانەی ماڵەوە دەکرێ و باری تەندروستی بەرەوخراپی دەچێ دەبرێتە سەنتەری دڵ ، لەو ڕونگەیەوە هەست دەکرێت کە نەخۆشیەکە پەیوەندی بە دڵەوە هەیە ، دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لەوێ زۆر تێبینی و سەرەنج لەو سەنتەرە جێگای هەڵوەستە لەسەرکردنە.


لەڕوی ئیداریەوە سەنتەرێک تایبەت بە نەخۆشیەکانی دڵ هاتنە ژورەوەی خەڵک و قەباڵغی و لێ نەپرسینەوە لەکەس و هێندەی دی هیلاک کردنی نەخۆشەکان، ئیهمالی بەردەوامی پزیشکەکان و گوێنەدان بەخۆشەکان ، و نەبوونی وەڵامی پیویست و دەرەنجامی بڕواپێکراو لە حاڵەتی نەخۆشیەکان.


هەندێ لایەنی سەیر لەو نەخۆشخانەیە سەرنجی ڕاکێشام لەوانە شارەزانەبوونی کارمەندەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو تێیدا کارمەندهەبوو نەی دەتوانی کانولایەک ببەستێ و سادەترین ئەرک لەکارەکانی ئەنجام بدات ، کارنەکردنی ئامێرەکان لەوانە ئەو ئامێرەیی کە چاودێری مرۆڤ دەکات لە لێدانی دڵ پاڵەپەستۆیی خوێن ئەرکەکانی دی لە ژوری چاودێری دەبێ لەوپەڕی کارکردندابن ، بەڵام ئەم ئامێرانە شەوانە چەند جارێک لێدانی دڵی نەخۆشیان دەگەیاندە سفر بەمە نەخۆشەکە دووبارە دووشی جەڵدەدەکردەوە بەڵکو ئەوانەشی لەگەڵ نەخۆشەکاندابوون دوجاری سەکتەدەبوونەوە ، ئامێری شیکاری خۆێن لە نەخۆشخانەیەکی لەم شێوەیەدا لەکارکەوتبوو گەر مرۆڤ گومانی ئەوەش نەکا لەبنەماوە ئەم ئامێرە شیکاریە بوونی نەبێ ، خوێن لە نەخۆشەکان دەردەهات و دەدرایە ئەو کەسانەی لەگەڵ نەخۆشەکان هاتوون تا بیبەنە دەرەوە بۆ شیکاری ، لەو چەند داوایی پشکنینە نیوەی نەدەهاتەوە ئەویش بەهۆیی دوری ڕێگاوە بەهۆیی خراپی شێکاریەکانی دەرەوە و کەمی خۆێن و نەشارەزایی و دەیان هۆکاری دی ڕاستی خۆیی لەدەست دەداو کارەکان بەسەرکەوتووی وەک پێویست بەئەنجام نەدەگەیشت ، دەرەنجامەکان ڕۆژانە لەیەک نەدەچون ، فرۆشتنەوەی دەرمان لە نەخۆشخانە یەکێک بوو لە سەیرتین دیاردەکان ، نەخۆشخانەیەک لەبنەمادا چارەسەر تێیدا بەپارە بێت بەڵام لەنێوخۆیدا دەرمان خانەی هەبێت جێگای سەرنجە ، نەخۆشێک پێویستی بەدەرمانە لە ماوەی چەند ساتێک دا ، پزیشک دەرمانەکەت بۆ دەنوسێ و لەو دەرمانخانەیە سەرەگیراوە دوایی ئەوەی سەرەت دێ وەسڵێک وەردەگری و دەبێ بچیتە بەشی پارەدان لەوێش دووبارە سەرەگیراوە دوایی ئەوەی پارەدەدەی دەگەڕێیتەوە دەرمانخانە بۆوەرگرتنەوەی دەرمانەکەت بەم شێوەیە بەماوەیەکی زۆر تادەرمانێک وەردەگری و دەیگەێنیتە نەخۆشە چەندین گۆڕانکاری بەسەر نەخۆشەکەدا دێت ، گرانی دەرمانەکان جۆری حەبی Plevex 75mg بە ٤٥٠٠ دینار دەفرۆشرێت بەجۆرێک ئەودرەمانە سەرچاوەکەی دیار نیەو کەس نازانێ هی چ کۆمپانیایەکە بەڵام لە دەرمانخانەکانی دەرەوە ئەم دەرمانە جۆری باشی کارگەی sanofi aventis ٢٨ حەبی لە دووپارچەدا بە ٦٠ هەزار دینارە.


جگەرە کێشان بەخۆیی یەکێکە لەو هۆکارانەی کە مڕۆڤ ڕووبەڕوی نەخۆشی دڵ دەکاتەوە ، بەڵام بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە لە ژووی خۆیی بۆ هەواڵ پرسی لە حاڵەتی نەخۆشیەکەی باوکم دوای گەرانەوەم لە ئەڵمانیا چومەلای جگەرەیی دەکێشا شتێکی سەیربوو ، ئەم حاڵەتە لە وڵاتانی پێشکەوتوو گەورەترین کێشەی لێدەکەوێتەوە و ئەو کەسە ڕوو بەڕووی سزادەبێتەوە.


هەموو ئەم شتانەی دەیان حاڵەتی دی وایی لێکردین کە بڕیاربدەین بەزووترین کات لەو نەخۆشخانەیە بچینە دەرەوە و نەخۆشەکەمان لەو وەزعە ڕزگاربکەین .. بەداخەوە ئەم شێوە ڕەفتارو سیستەمە تەندروستیە سواوەیی تەنها لە وڵاتانی دواکەوتوو باوی ماوە .. سیستەم تانها ئامێرو بینا و ناوی دکتۆر نیە بەڵکو لەگەڵ ئەمانە دەرمان ودەست نیشانکردنی نەخۆشیەکان و ڕێزگرتنە لە گیانی مرۆڤ نەبوونی هەڵە ڕزگارکردنی نەخۆشەکانە لە مردن تەواوکەری ئەمانەش دکتۆرو کارمەند و ئیدارەو لایەنەکانی دی پیکەوە ئەو سیستەمە تەندروستە بۆ مرۆڤ دروست دەکەن و ئەو متمانەیە دەبەخشنە کەسایەتی کورد کە چی دی ڕوو لەدەرەوەیی وڵات نەکات بۆ چارەسەرو ئەو پارەیی دەبرێتە دەرەوە لەناوەوە سەرف بکرێت .. بەڵام بەداخەوە نامەسئولەیەتی لایەنە پەیوەندی دارەکان بەم بەشەوە و لێنەپرسینەوە و نەبوونی سزا بەرامبەر بەکەم تەرخەمی و هەڵە ، بەدڵنیایی ئەو ڕێژە زۆرەیی مردن لەم وڵاتەی ئێمەدا بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئەم کەم وکورتیانە و نەبوونی ئەو سیستەمە پێویستەی کە بتوانی ئەرکەکانی خۆیی بەئەنجام بگەیەنێ.


ڕاگەیاندنەکان دەبێ ڕووڵی دیارو بەرچاویان لەم مەسەلە گرنگەی کە پەیوەندی بەژیانی خەڵکەوە هەیە هەبێ و بەویژدانەوە کارلەسەر ڕاستکردنەوەی چەوتیەکانی ئەم سستەمە بکەن و هەوڵەکان بۆ ڕاستکردنەوەو بنیادنانەوە بێت تا ژیانی هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی پارێزراوبێت و چی دی بۆ هیچ نەخۆشیەک کەس ڕوو لەدەرەوەی وڵات نەکات و کەم تەرخەم و ئەوانەی لەم بوارەدا تاوانبارن بەکوشتنی هاوڵاتیان سزابدرێن تا دادپەروەری و یەکسانی لەگەڵ پاراستنی گیانی هاوڵاتی یەک بگرنەوە.

 

ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک