٦\١\٢٠٢٠
ئەزموونی زیندان
لە شیعری نازم حیکمەتدا.

نازم
حکیمەت |

و: جەلال
دهباغ |
ئەزمونی بەندیخانە لە شیعری
نازم حیکمەتدا بنچینەییەو زۆربەی شیعرەکانی پڕن لە باسی بیرەوەریی
زیندانەکان و تەنگپێهەڵچنینی چاودێری وڕاوودونانی پۆلیسی و دوورخستنەوە
کە لە کەشکۆڵی وێژەیی و شیعریدا لەسەر وێژەی زیندانەکان دایڕشتوونەوە،
بۆ نمونە وەک لە کتێبی "دەنگەکانی ویژدان" دا (تەلعەت شایب) باسی
کردوون.
ئەوان ئێمەیان ناسیی،
ئێمە، هەردوکمان، لە زیندانداین،
من لەناو دیوارەکاندا،
تۆش لە دەرەوەی دیوارەکان
بەڵام لەوە خراپتر ئەوەیە
کە زیندان لەناو دەروونماندا هەڵگرین.
* * *
ئازاری
سنگ.
دکتۆرگیان، ئەگەر نیوەی دڵم لێرەبێت
نیوەکەی دیکەی وا لە چین
لەگەڵ ئەو سوپایەی بەرەو روباری زەرد دەچێت
هەموو بەیانییەک لەگەڵ کازێوەدا
لە گرێکدا
دڵم دەدرێتە بەرتەقە
کاتێک زیندانیەکان
ماندودەبن
لەسەر جێگای نووستن
کاتێک دواهەنگاوەکان
لە ژووری سیستەرەکان
دووردەکەون
دڵم دەڕوات، دکتۆرگیان
بۆ ماڵێکی هەژاران
ماڵێکی کۆنی تەختە
لە ئەستانبوڵی پایتەختە
ئینجا ئیتر دکتۆرگیان
دەساڵم تەواوکرد لەزیندان
هیچم نییە پێشکەشیکەم
بەگەلە هەژارەکەم
جگە لە سێوێکی سووری جوان
کەئەویش دڵمە بە قوربان
لەبەر ئەمەیە دکتۆرگیان
ئازارو دەردی سنگیەشان
نەک بەهۆکاری ڕەقبوونی خوێنبەرەکان
یان نیکۆتینی جگەرەکێشان
یاخود مانەوەم لە زیندان.
لە شیشە ئاسنەکانەوە لەشەوی تار ڕادەمێنم
وێڕای ئەو هەموو دیوارەی سەرسنگم
لەگەڵ دوورترین ئەستێرەی ئاسمان
دڵم دەستدەکات بەلێدان.
* * *
نازم حیکمەت زمانی شیعریی وەک کارێکی
یاخیبوون بەکارهێنا، وەک ڕێگای بوون و ئامڕازێکی لە ئامێزکردنی ئازادی:
"تەنانەت سوپاش لە شیعر دەترسێت"..
نازم حیکمەت شیعری تورکیی لە نەریتەوە بۆ نوێکردنەوە گواستەوەو شیعری
تەرخانکرد بۆئەوەی واقیعی پێ هەڵوەشێنیتەوەو سەرلەنوێ دایڕێژێتەوە،
بەوەش ماناو قووڵی و جوانکاریی بە بەردا بکات، تا بووە کارتێکاری
سەرەکی لە شێوەو ناوەرۆکی شیعری تورکیدا، وەک پێش ئەو "ڕامبۆ"ی مەزن لە
هەڵگێڕانەوەوپێوەرەکانی شیعری فەرەنسیدا کردی.
شیعری نازم حیکمەت داوایەکی ئاواڵەیە بۆ هاوکاری لەگەڵ مەسەلەکانی چینی
رەنجدەری تامەزرۆی ئازادی و دادپەروەری.
زۆربەی شیعرە پەخشانەکانی وا رێکخراون کە بیروبڕوا دەردەبڕن و لەو
شیعرانەدا نیگەرانی و هەڵچوونی خودی خۆی پێکەوە لەگەڵ نیگەرانیی گشتیدا
تێکەڵە. تەنانەت ئەشق لە دێڕەکانیدا هاوتەریبە لەگەڵ خەبات و تێکۆشان و
لەدەقی شیعرەکەدا دڵ و ژیری و نیشتیمان لە ئاستێکدادەبن.
بێگومان خوێندنەوەی دەقە شیعریەکانی نازم حیکمەتڕاستنابێتەوە بەبێ
خوێندنەوەی مێژوی ژیانی شاعیر،چونکە شیعرەکانی هاوشێوەی ئەون.
لەدەقەکانیدا ئاواتە نیشتیمانی و نێونەتەوەییەکانی لە باری سەرنجی
فراوانیدا کەڵەکەدەبن بە بەرینبوونی مەسەلە مرۆڤایەتییەکان و
نیگەرانییە کۆمەڵایەتییەکان کەوای داناون لای گشت ڕۆڵەکانی رەگەزی مرۆڤ
هاوبەشن ولای ئەو،ڕەنگی پێست و ڕەگەزو جوگرافیا جیاوازییان لەنێواندا
نییە.
هەندێجار بڕگە پڕ حەماسەتە شۆڕشگێڕییەکانی تارمایی ڕەشبینیەکیان
پێوەدیارەو لە بەهێزییەکەیدا، ئازاری تاراوگەو چاوەدێری و زیندان
هەڵدەمژێت، بەڵام ئەم تامەزرۆییە بۆ ژیان لەپاڵ خەونەکانیدا بۆ
بەرجەستەکردنی دنیایەکی خەیاڵی کە ڕێوشوێنی دادپەروەری و ڕاستی و ئاشتی
وبەهای مرۆڤایەتی تێیدا فەرمانڕەواو بەدەنگبێت.
نازم حیکمەت نابەزێت و پڕجۆشی و وابەستەیی "ئیلتیزام" بڕوادارانەو
ڕەوشتەبەرزەکانی دەبنە هۆکاری پاراستنی لە تەنگوچەڵەمەی دەروونی ولە
کەوتنە سەر رێی خۆبەدەستەوەدان.
رۆژی
یەکشەمە.
ئەمڕۆ یەکشەمەیە
بۆ یەکەمجار ئەمڕۆ بردیانمە بەرخۆر
من ئەمڕۆ
بۆ یەکەمجار لەژیانمدا
بێشڵەژان
ڕوانیم بەڕووی ئاسماندا
زۆر سەرسامبووم کە ئەوەندە لێمدووربێ
تا ئەم ڕادەیە شینبێ
بەرین و فراوانبێ..
دانیشتم لەسەر زەوی
لەژووری هەواخۆری
بەسام و بە ترسەوە
پشتم نوساند بەدیوارە سپییەکەوە
ئێستا بابەتی بیرکردنەوە نییە
کە خۆم بخەمە کۆڕی خەباتەوە
لەم کاتەدا سەرقاڵی ئازادی و ئافرەتیشنیم
زەوی و رۆژو من..
من مرۆڤێکی بەختەوەرم.
هەندێجار شیعری نازم حیکمەت وەک
ڕاپەڕینێکی گەل دەڕژێتەخوارەوەو، هەندێجار هێدی دەبێتەوەو دەبێتە
خۆشییوەک پارچەی ئاوریشم پڕدەبێ لە خۆشەویستی و ئارامی و تۆژینەوەو
سەرنجدانیرۆمانسییانە شەپۆلدەدات بۆ هاوسەرو شارو دەریا..
لە شیعرەکانیدا خۆشەویستییەکی زۆری بۆ هاوسەرەکەی دەربڕیوە، هێندەی
خۆشەویستی بۆ نیشتیمانەکەی و شاری ئەستانبوڵ کەهەمیشە لە یادگارو
ویژدانیدا ئامادەیەو ماناو بەهایەکی شیعریی مەزن پەیدا دەکات،
لەوکاتانەدا کە لە ژێر بارگرانیی تاراوگەدا شیعر دەنووسێت. تەنانەت
گۆڕەکەی لەسەر شێوەی مرۆڤێک پەیکەری بۆ کراوە کە کەڤەرێکی گەورەی لەسەر
پشتە، وەک هێمایەک بۆ تورکیا کە بۆ هەرکوێ بڕۆیشتایەو لەهەرکوێ
بژیابایە لەگەڵ خۆیدا دەیبرد...
ئەم وڵاتە
وڵاتمانە.
ئەم وڵاتە وڵاتمانە
ئەم وڵاتە لەسەری ئەسپێک دەچێت
لە ئاسیای دوورەوە هاتووەو غاردەدات
تا لە دەریای ناوەڕاستدا مەلەبکات
ئەموڵاتەوڵاتمانە
مەچەک خوێناوی
ددان شکاو
پاپەتی
خاکی وەک فەرشی ئاوریشمە
ئەم دۆزەخە، ئەم خۆشە، وڵاتی ئێمەیە.
با ئەو دەروازانە داخرێن
کە لەسەر ماڵانی کەسانیترن
تا هەتایە کڵۆمدرێن،
بابەسبێت خەڵکی
ببنە کۆیلەی خەڵکانیتر.
ئەمە بانگەوازی ئێمەیە.
کەوەک درەختێک بژین
تەنیاو، ئازاد
وەک برا بژین
وەک درەختەکانی ناو دارستان
ئەم خەونە خەونی ئێمەیە
* * *
زۆر ئەم شیعرەم خۆشویست کە
مرۆڤپەروەرانەیە، باسی زۆر بابەت و دەردیسەری دەکات، وێڕای ئەوەی
بارودۆخی سیاسی وزیندانی بەسەردا زاڵە کە ئەمەش لەژیانی شاعیر خۆیەوە
سەریهەڵداوە.
هەر شیعرێک لەویتر جوانترەو بەڵگەشمان ئەم دێڕە شیعرانەیە کە لەهەموو
شوێنێک وەردەگیرێن:
جوانترین دەریا ئەوەیە کەهێشتا بۆینەچووین
جوانترین منداڵ
ئەوانەن کە هێشتا گەورە نەبوون
جوانترین رۆژ
ئەو رۆژانەن کە هێشتا چاوەڕوانمانن
جوانترین شیعر
ئەو شیعرانەن کە هێشتا بۆمنەنووسیون..
ماڵپهڕی جهلال دهباغ
|