٥\٧\٢٠٢١
"ئەزموون" لە بەشی
پێشبڕکێی سەرەکیی
فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" وەرگیرا.
مەنسوور جیھانی
فیلمی
سینەمایی "ئەزموون" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"
لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کاڕلۆڤی
ڤاری" لە وڵاتی کۆماری چیک وەرگیرا.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت
ئەمین کورکی"، لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرھەمی ھاوبەشی ھەرێمی
کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر و بەرھەمی کومپانیای "میتوس
فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛ لە بەشی پێشبڕکێی
سەرەکی Crystal Globe لە ٥٥مین خولی
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" لە وڵاتی کۆماری چیک
وەرگیرا و ئەم فیلمە کوردییە بە ئامادەبوونی ھەندێک لە ستافەکەی لە
یەکەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لەم فێستیڤاڵە گرینگە پلە یەکەی
سینەمای جیھان نمایش دەکرێت و بۆ بەدەستھێنای "گۆی بلۆری" لەگەڵ ١١
فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان ڕکابەریی دەکات.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" گرینگترین ڕووداوی سینەمایی
ئەورووپای ناوەندیی و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپایە و یەکێکە لە گرینگترین
فێستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا کە پەنجاوپێنجەمین خولی بە نمایشی بەرھەمی
وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە دوو بەشی پێشبڕکێی سەرەکی
Crystal Globe و بەشی پێشبڕکێی "ڕۆژئاوا و
ڕۆژھەڵات" و ھەروەھا لە دوو بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "نمایشە
تایبەتەکان" و بەشی "ڕێزلێنان لە ڕێکخراوەی فیلم" لە ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٨ی
ئۆگۆستی ٢٠٢١ لە شاری کاڕلۆڤی ڤاری لە وڵاتی کۆماری چیک بەڕێوەدەچێت.
_____________________________________________
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.kviff.com/en/programme/film/57/33929-the-exam
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی
"ئەزموون" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی
"ئەزموون" لە فهیسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی
سینەمایی "ئەزموون"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|