٢٩\٨\٢٠٢١
"ئەزموون" لە
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" پێشوازیی لێ‌کرا.
مەنسوور جیهانی
فیلمی
سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"
له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی
"کاڕلۆڤی ڤاری" نمایش‌کرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی
ئەڵمانیا و قەتەر؛ له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا کاتژمێر ٨ی
ئێوارێی ڕۆژی چوارشه‌مه ٢٥ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له
ستافه‌که‌ی له‌وانه: "شەوکەت ئەمین کورکی" ده‌رهێنه‌ر، "مەمەد ئەکتاش"
بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەماڵ و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی له به‌شی
"پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" جریستال گلۆبە په‌نجا و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی
نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" له هۆڵی "گڕاند هاڵ" له شاری
کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما و له
لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان،
پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێ‌کرا.
"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی
فیلم"ی سلێمانی؛ که لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود"
لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە له درێژه‌ی به‌شداریی له فێستیڤاڵی
فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری"، کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌مه ٢٦ی ئۆگۆستی
٢٠٢١ له سینه‌ما "پۆپ" نمایش‌کرا و له سانسی سێیه‌مدا کاتژمێر ٧ی
ئێوارێی ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینه‌ما "لازنێ ٣" و هه‌روه‌ها
له سانسی چواره‌میشدا کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ئۆگۆستی
٢٠٢١ له سینه‌ما "درێهۆمێرا" له شاری کاڕلۆڤی ڤاری نمایش ده‌کرێت.
په‌نجا و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری"
ڕۆژی ٢٠ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "زاتۆپێک" له ده‌رهێنانی
سینه‌ماکاری چیک "داڤید ئۆندریژیژێک" ده‌ستی پێ‌کرد و به نمایشی ٢٠٠
فیلم له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له دوو به‌شی پێشبڕکێی
و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی تاکو ڕۆژی ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له شاری کاڕلۆڤی
ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک درێژه‌ی ده‌بێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی
خۆدیدا به مه‌به‌ستی به‌شداریی هونه‌ریی به‌رچاو له دنیای سینه‌ما به
پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی فه‌خری "گۆی بلۆری" له هۆڵی گه‌وره‌ی هوتێل "تێرماڵ"
ڕێزی تایبه‌تی له ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی سینه‌مای جیهان "مایکێل کین"
ئه‌کته‌ری ناوداری به‌ریتانی و هه‌ڵگری دوو خه‌ڵاتی ئۆسکار گرت و
بڕیاروایه له ڕۆژانی داهاتوووشدا ڕێزیی تایبه‌ت له "جانی دێپ"
ئه‌کته‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر و ژه‌نیاریی ناوداری ئه‌مه‌ریکی بگرێت.
______________________________________________
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.kviff.com/en/programme/film/57/33929-the-exam
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:
www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی
سینەمایی "ئەزموون"
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|