٢٠\١\٢٠٢١
ئەزموون.

ستار ئه‌حمه‌د
زه‌رده‌خه‌نه
رووی ئاڵی تۆ ده‌نه‌خشێنێ
تریفه‌ی ئه‌و شه‌وقه‌ی له نیگاته‌وه
روو له چیاكان ده‌كات
مانگه‌شه‌و بۆ جوانی
قه‌شه‌نگتر له گه‌واڵه سه‌ر ده‌رده‌هێنێ
ئه‌و ماوه‌یه‌ی له عه‌شقی تۆ بترازێ
شتێكی دیكه‌م نه‌ده‌زانی
به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌كداریم
له توێی شاباڵی تیشكا خوێنده‌وه
ئه‌مڕۆ شته‌كان كاڵبوونه‌ته‌وه
ده‌روازه‌ی خه‌مه‌كان له گه‌رووی برینا
چاوشاركێ له‌گه‌ڵ سۆزا ده‌كه‌ن
خۆشه‌ویستی گیانه‌ڵایه‌تی
وه‌كوو جاران ئاڵای نمه‌ك نیشان نادات
ئه‌مه‌یه ئه‌زموونی بوون
ئا ئه‌مه‌یه پاشگه‌زبوونه‌وه له مه‌ودای بیر و
گه‌ڕان به دوای راستیا
نهێنیه‌ك له تۆ ده‌پرسێ
ماچی لوتكه‌كان به هه‌ور ده‌گه‌یه‌نێ
له هه‌گبه‌ی كۆچڕه‌وا
ده‌بێته زاده‌ی سه‌فه‌ر و
هاوبیری شه‌یدای چاوه‌كانت
تۆ پرشنگی خۆر مه‌تۆرێنه
له‌گه‌ڵ هه‌واڵی نساره‌كانا
له ره‌زی ئه‌وینداری بپرسه
سه‌ره‌ڕای ئه‌و خه‌مانه‌ی
بوونه‌ته مه‌زاری شه‌هیدانی عه‌شق و
تابلۆی ره‌نگینی خه‌نده‌كان
له لێوی سه‌یوان ده‌ده‌ن
هه‌تا بزانیت
كێ له رێگه‌ی ئه‌م سۆزه‌مانا
بووه‌ته شاری نامۆكان
له پایته‌ختی كام چه‌قی قوربانیدانا
نیشتمانێك بۆ غوربه‌ت پێكه‌وه ده‌نێین.
ماڵپەڕی
ستار ئەحمەد
|