په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٢\٢٠٢٢

''ئەزموون'' خەڵاتی باشترین فیلمی

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ''ڤیکتۆریا''ی لە کەنەدا بەدەستهێنا.

 

مەنسوور جیهانی

 

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" خەڵاتی باشترین فیلمی لە بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤیکتۆریا" لە وڵاتی کەنەدای بەدەستهێنا.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا کاتژمێر ٣٠:٥ی ئێوارێی ڕۆژی ٥ی شوباتی٢٠٢٢ لە بەشی سەرەکی بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیکتۆریا" لە وڵاتی کەنەدا نمایشکرا و لە لایەن هۆگران، ڕخنەگران و نووسەرانی سینەماییەوە پێشوازیی لێکرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە بەدەستبێنێت.

"ئەزموون" بەرهەمی کۆمپانیای "میتۆس فیلم"ی بەڕلین و کۆمپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی کە بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە و لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیکتۆریا" بە سەرۆکایەتی "دان مەک دۆنا"، بە بەرپرسیاریی خاتوو "کێتی کەی" و بە نمایشی بەرهەمی وڵاتانی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە کەنەدییەکان"، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، بەشی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم" و... لە ڕۆژانی ٤ تا ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە شاری ڤه‌نکۆڤێر لە وڵاتی کەنەدا بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاریی پتر:
https://www.victoriafilmfestival.com/festival/#filmname

لاپەڕەی فەرمیی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:

https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link

لاپەڕەی فەرمیی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:

https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "ئەزموون"
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک