١٤\١٠\٢٠٢١
"ئەزموون" خەڵاتی
باشترین دیزاینی پۆسته‌ری
لە پێشانگای
گڕافیکی "تورکیا" به‌ده‌ستهێنا.
مەنسوور جیهانی
پۆستەری
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" خەڵاتی باشترین دیزاینی پۆستەری له (٤٠)ەمین
پێشانگای دیزاینی گڕافیک له "تورکیا" به‌ده‌ستهێنا که لە لایەن هونه‌رمه‌ندی
گڕافیست "ئۆندێر سکیپ دۆنده‌ر" دیزاینی بۆ کراوە.
پۆستەری فیلمی سینەمایی "ئەزموون" چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری
کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش" و بەرهەمی
هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ لە به‌شی
پێشبڕکێی چله‌مین خولی پێشانگای دیزاینی گڕافیک له وڵاتی "تورکیا" به‌شداریی
کرد و خەڵاتی باشترین دیزاینی پۆستەری ئه‌م ڕوودا هونه‌رییه به هونه‌رمه‌ندی
گڕافیست "ئۆندێر سکیپ دۆنده‌ر" دیزاینه‌ری ئه‌م پۆستەره به‌خشرا.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و
کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و
لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای
نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
بۆ زانیاریی پتر:
https://sergi.gmk.org.tr/40&awards=844
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:
www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی
"ئەزموون"
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|