فەلەکەدین کاکەیى وەزیرى رۆشنبیرى: - دانانى ئەو هەموو راوێژکارە بەهۆى ململانێى حیزبیەوە بووە. - راوێژکارى خراپ حکومەت لەناو دەبات. - گەندەلى شتێکى زۆر خراپە بەڵام سێبەرى شتێکى باشە. - ئەسەلەن جارێکىتر پۆست وەرناگرمەوە. - وەک وەزیرێک تەنها دەسەڵاتى سەرفى 150 هەزار دینارەم هەیە.
دیمانە: کەریمۆک
لەم ماوەیەدا چاوى سەرنج لەسەر وەزارەتى رۆشنبیریەو مەسەلەى خانەنشین کردن و بوونى گەندەلى هەروەها گرفتەکانى ترى وەک قۆرخ کردنى وەزارەتى رۆشنبیرى لەلایەن کۆمەلێە کەسانێک و بێ بەشبوونى ژمارەیەکى زۆر لەهونەرمەندان و چەند مەسەلەیەکیتر، لەگەڵ فەلەکەدین کاکەیى وەزیرى رۆشنبیرى دانیشتینو لێمان پرسى بەرنامەى تازەى وەزارەت چییە بۆ رێکخستنەوەو چالاکردنى، گوتى: "رێکخستنەوەى وەزارەت بەدوو قۆناغ ببووە، قۆناغى یەکەم یەکخستنەوەى هەردوو ئیدارەى وەزارەتى رۆشنبیرى، کە ساڵێکى خایاند و تارادەیەک سەرکەوتوو بووین، قۆناغى دووەم تازە هەفتەیەکە دەستى پێکردووە، ئەویش دواى پەسەندکردنى یاساى تازەى وەزارەت، چونکە یاسای ساڵى 1992 کۆن بووە. لەم قۆناغەدا سەرجەمى پەیکەرى وەزارەت دەگۆردرێت، هەروەها چەند بەڕێوەبەرایەتیەکى گشتى دەکرێنەوە و هەوڵدەدەین بەرنامەى کارى وەزارەت دابنێین و بەپێى نەخشەو پلان بۆ جێبەجێکردنى، هەروەها دیاریکردنى مەسەلەى بۆجەى وەزارەت.
سەبارەت بەو گلەیىو گازاندانەى هەندێ کەس و لایەنى پەیوەندار بەدانانى یاساى وەزارەت، بەوەى پرسیان پێنەکراوە، فەلەکەدین کاکەیى گوتى: (پرسمان بەهەموو کەس کردووە، بەڵام برادەران هەندێکى یان لەبیریان دەچێتەوە یان لەکاتى خۆى بایەخى پێنادەن و دواتر گلەیى دەکەن، ئێمە دواى پێکهێنانى کابینەى پێنجەم ئیدارەى هەردوو لامان کۆکردەوە، لەگەڵ شارەزیانو راوێژکاران قسەمان کرد هەروەها پێنج سەد دانەمان بڵاومان کردەوە، بەڵام ئێمە پەلەمان بوو بینێرین بۆ پەرلەمان چونکە وەزارەت بآ یاسا نابێت.بەڵام کەس سەرنج و قسەى نەبوو، دواتر ئەوەى تێبینیشى هەبێت مەرج نییە سە دەر سەد جێبەجێ بکرآ. چونکە داڕشتنى یاسا کارى یاساناسانە.
لەبارەى کێشەى زۆرى راوێژکارو کەمکردنەوەیان لە 14وە بۆ 4 راوێژکار، کەئێستا گرفتێکەو وەزارەتى بەخۆوە سەرقاڵ کردووە، وەزیرى رۆشنبیرى بوونى ژماریەکى زۆرى راوێژکار بۆ پێش دەست بەکارکردنى خۆى دەگێڕێتەوەو دەڵێ ساڵ 1996 تا 2000 کە من وەزیرى رۆشنبیرى بووم لەهەموو وەزارەت تەنها دوو راوێژکار هەبوو. دواى یەکگرتنەوە، ئیدارەى سلێمانى زوو گرفتى خۆیان چارەسەر کرد، بەڵام ئیدارەى هەولێر هەر مایەوە، دانانى ئەو هەموو راوێژکارەش بەهۆى ململانێى حیزبیەوە بووە، لەهەموو دونیا راوێژکارى باش دەولەت درووست دەکان، راوێژکارى خراپ دەولەت تێک دەدات. سەبارەت بەوەى کەمکردنەوەى ئەو راوێژکارانە دەبێتە هۆى چالا کردنى وەزارەت: "جارێ ئەسڵەن ئێمە دەستمان نییە لەلادانى ئەو راوێژکارانە،بڕیارى ئەنجومەنى وەزیرانەو هەر پرسیان بەئێمەش نەکردووە". هەندێ لە راوێژکارانى خانەنشین کراو گلەیى ئەوە دەکەن کەبەشێوەیەکى شایستە و لە بۆنەیەکدا ئەو هەواڵەیان پێرا نەگەینراوە لەو رووەوە فەلەکەدین گوتى: " رەنگە شەش مانگیش دەبێت پێیان گوتراوەو هەموویان دەیانزانى، بەڵام ئەنجومەنى وەزیران لەرۆژى بڕیارەکە ئاگادارى ئێمەیان نەکرد"".
نەبوونى سیستەم لەهەر دامودەزگایەکدا بآ سەروبەرەیى و پەشێوى دێنێتە ئاراوە و دەربارەى ئەو قەسەیەى کەدەگوترێت وەزارەتى رۆشنبیرى کێشەى نەبوونى سیستەمى کارکردنى هەیە وەزیر راستى ئەم قسەیەى سەلماندو گوتى دروستە، ئێمە یەکێک لەکێشەکانمان بآ سیستەمیە، سیستەم ئەوەیە کە دەبێت یەکەم شت پەیکەرى وەزارەتەکە دیار بێت، ئێمە تازە هەفتەیەکە دیاریمان کردووە.
ئەگەرچى وەزیرى رۆشنبیرى یەکگرتنەوەى هەر دوو وەزارەتى رۆشنبیرى بەکارێکى سەرکەوتوو دایە قەڵەم بەڵام بەشێک لەبەڕێوەبەرایەتییەکانى شارى سلێمانى گلەیى ئەوە دەکەن کەکارئاسانیان بۆ ناکرێ و رەزامەندى پێویست لەسەر کارەکانیان نییە، هەر دووێنآ بەڕێوەبەرى شێوەکارى سلێمانى دەلێ هیچ ئیش بۆ ئێمە ناکرێت، لەو بارەوە وەزیرى رۆشنبیرى نیگەرانى خۆى پیشاندا و گوتى: "ئەسلەن شتى وانییە، هەر نووسراوێک لەهەمان رۆژدا وەڵام دەدەمەوە، بەڵام هەندێک پرۆژە هەیە ئەنجوومەنى وەزیران دواى دەخات"".
هەندێ جار وا هەست دەکرێت پەیوەندییە تایبەتیەکان تەواو رۆڵدەگێرن لەجێبەجێکردنى مامەلەو پرۆژەکانى هونەرمەندان، واتە ئەو هونەرمەندەى ناسیاوێکى لەنێو وەزارەتدا هەبێت بێخەم کارەکانى دەچێتە پێشەوە بۆیە ئەوەى پێى دەڵێن گەندەلى لەناو وەزارەتى رۆشنبیرى بەشێکآ بۆ ئەو پەیوەندیانە دەگەڕێتەوە، جار هەیە ئەوەى بەفەرمانبەرێکى ئاسایى لەئەنجوومەنى وەزیران دەکرێت بەوەزارەتى رۆشنبیری ناکرێت. فەلەکەدین کاکەیى دووپاتى کردەوە کەئەو شتانەى دەگاتە لاى هەر هەمان کات وەڵامیان دەداتەوە، گوتى جار هەیە تا کاتژمێر حەوت و هەشتى ئێوارە دەمێنمەوە بۆ ئەوەى کارەکانى ئەو رۆژە تەواو بکەم، من ناڵێم هەموو شتێک رێکو پێکە بەڵام مەسەلەى پەیوەندى شتێکى زاڵە بەسەر هەموو بوارەکانى کۆمەڵگە، بەداخەوە، بڕوابکە جار هەیە فەرمانبەرانى وەزارەتێکیتر دێن بۆ لام واسیتەیان بۆ بکەم بۆ ناو وەزارەتەکەى خۆیان. کەواتە ئەو پەیوەندیانە لە هەموو لایەک هەیە، من تا ئێستا 15 کارمەندم لەسەر بوونى ئەو حاڵەتانە لاداوە، هەر ئەمڕۆ کارمەندێکم لادا. ئێوە راست دەکەن پەیوەندى ناسیاوى برادەرایەتى کاریگەرى خۆى هەیە و گەندەلیشى لێدەکەوێتەوە. لەلایەکى ترەوە بوونى گەندەڵى ماناى وایە ئێمە دەوڵەتمان هەیە، چونکە گەندەلى شتێکى زۆر خراپە بەڵام سێبەرى شتێکى باشە، بۆیە لەرووى چینایەتیەوە سەیر بکەین لەدونیادا تادەوڵەت هەبێت گەندەلى دەبێت، چونکە دەوڵەت دەزگایەکى چەوسێنەرە". کەواتە ئەو پێناسەى فلادیمێر لینین بۆ دەوڵەتى کردووە، ئەمرۆش کاریگەرى خۆى لەدەست نەداوە، فەلەکەدین: "بەدڵنیایەوە من لەگەڵ ئەو پێناسانەم".
دەربارەى ئەو راوێژکارو ناوەندە رۆشنبیریانەى لەدەرەوەى وەزارەتى رۆشنبیری هەیە، وەزیرى رۆشنبیرى بەم جۆرە راى خۆى خستەروو: گراستە دەکەی، ئێمە کەشتێک داوادەکەین راوێژکارى ئەنجومەنى وەزیران دەیبینآ، دواتر دێتە دارایى لەوێش راوێژکارى رۆشنبیرى هەیە و دەیبنینآ، واتە چەند فلتەرێک هەیە بۆ کارەکانى وەزارەتى رۆشنبیرى، من لاریم نییە بۆ بوونى راوێژکارى زۆر بەڵام نەک بەشێوەیەک بێت کاریگەرى خراپ بکاتە سەر کارەکانى وەزرات، هەندێ جار ویستوومە چالاکى بوارێک راگرم تا رێکى بخەینەوە بۆ نمونە سینەما، بەڵام تەماشا دەکەم هەمان بەرهەم لەشوێنێکىتر رەزامەندى لەسەر وەرگیراوە، ئەوە کێشە دروست دەکات. یان بۆ نمونە رێزلێنانى هەندآ هونەرمەندو نووسەر کەبەشێوەیەکى جیاجیا رێزیان لێ دەنرێت، ئەگەر بەئێمەیان بسپاردبا بەشێوەیەکى جوان دەمان برد بەڕێوە".
دەرباەى ئەوەى کەراوێژکارەکانى کوردستان هەندآ جار رۆلى دەسەڵاتى جێبەجێکردن دەبینن، وەزیرى رۆشنبیرى گوتى بەهیچ شێوەیەک نابێت، راوێژکار دەسەڵاتى جێبەجێکردنى هەبێت.
لەوەڵامى ئەو پرسیارەى کەئایا فەلەکەدین ئامادەیە جارێکیتر پۆست وەر بگرێتەوە: ئەسلەن ئەم پۆستەشم وەرنەدەگرت، من نەخۆش بووم لەئەلمانیا هاتمەوە یەکسەر گوتیان وەر سوێند بخۆ تۆ وەزیرى.
|