په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٦\٢٠٢١

فەلەستینی ئازاد: یانی چی؟*


زاھیر باھیر       


ئازادیی بۆ فەلەستین!! کێ دەتوانێت بڵێ نا... تەنانەت مستەر بایدن-یش بە گوێرەی بۆچوونی تایببەتی خۆی ئەم داخوازییە پەسەنددەکات ... بەڵام بۆچی بە تەنھا بۆ فەلەستینییەکان؟ وەڵامی ئەوەش ئاسانە: چونکە خەڵکێکی سەرکوتکراون ... بەڵام لە ڕاستییدا ئەمە یانی چی؟ ئایە ئەمە یانی ئەوەی کە حوکمی خاکدەکات دەبێت فەلەسەتینییەکان بن نەک ئیسرائیل: حوکمڕانانی: پۆلیس ، پاسەوانی بەندیخانەکان، دادوەرەکان، لە سێدارەدەران، ئەوانەی کە گەمە بەڕای گشتی دەکەن، دەستەبژێرانی ئابووریناس و ئەوانەی لە بەشی داراییدا کاردەکەن....تد دەبێت فەلەستینی بن ... ئەوەش " دەسەڵاتێکی شەرعیانەیە" کە پەسەندی عەرەب بەسەر " ھاووڵاتیانی" دیکەدا دەکات، کە عەرەبن، بە تایبەتیش موسڵمانن، کە دەتوانن خراپەکاریی و کەڵەگایی بەسەر غەیرە-عەرەب و دراوسێیانی غەیرە موسڵمان یاخود تەماشاکەران، بکەن....


مرۆیانە نییە داوا لە فەلەستینییەکان بکەیت دوای چەند تەمەنێک کە خراپەیان بەرانبەر دەکرێت و تا ڕادەیەک لە لایەن ھەموو کەسێکەوە یارییان پێدەکرێت، ئیتر جوولەکە یا موسڵمان بێت ، ئیسرئیلی یاخود عەرەب بێت، کە ئاوا بیرنەکەنەوە...


وەسفی تۆ بۆ ئەم بارودۆخە، دەکرێت ئازادیی بوونی دەوڵەت بێت ئەگەر تۆ یەکێک لە سوودمەندەکانی ڕێکخستنی نوێی بەرتەلەکان بیت. بەڵام ئەوانەی کە لە بەندیخانەکاندان، لە خانووە سەر بە پووش و لەوحگیراوەکانا دەژین ، لە جۆرەکانی کامپە زۆرەملێییەکانی وەکو خەستەخانەکانی نەخۆشی دەرونی و عەقڵیی، ئایا ھەمان شتە یاخود خراپتر....؟


باوەڕت بێت یا نا، سەرکوتکردنی خەڵکی لە لایەن حەماسەوە خراپترە و زۆر دڕندانەتر لە ھی ئیسرائیل...... فەلەستینیییەکان دەتوانن ناڕەزایی دژ بە سەرکوتکردنی ئیسرائیل بکەن، بەڵام نەک دژ بە حەماس.


پاش قوربانیدانی یەک ملیۆن کەس بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆیی، وەکو گەنجێکی جەزائیری وتی، ئەم گەنجانەی جەزائیر زیاتر قوربانیدەدن بۆ دەربازبوون لە دەوڵەتە سەربەخۆیەکەیان، تاکو بگەنە خاکی سەرکوتکەرەکەی پێشتریان و دووبارە ببنە فەرەنسی.


ئەوە خاڵێکی کۆڵۆنالیزم نییە، خاڵێکی گەورەیە دژ بە دەوڵەتەکە، ھەموو دەوڵەتەکان، ھەموو جۆرەکانی ، لێگەڕێن با " ئازاد" بێت یا نا، " کۆڵۆنی" بێت یا نا ....
ئیسرائیل دەوڵەتی داگیرکەرە؟ کێ ھەیە نکوڵی ئەوە بکات!!


بەڵام ئایا کەسێک دەتوانێت خەیاڵی ئەوە بکات یاخود ئەوە بلێت کە دەوڵەت داگیرکەر نییە، کۆڵۆنیال نییە؟ بی گومان دەتوانین ..... ھەموو دەوڵەتە "لاوازەکان" خۆیاندەپارێزن لە ھێڕشکردنە سەر دراوسێکانیان و خۆیان دەگرن لە داگیرکردنی نەتەوەکانی دیکە کە دەتوانن سەرکەوتوانە بەرگری لە خۆیان بکەن .....بەڵام بۆ بەدبەختی کەسێک ناتوانێت بڵیت و دڵنیابێت کاتێک کە بەھێزتر دەبن لە دراوسێکانیان، چۆن ڕەفتاردەکەن......کێ دەتوانیت دڵنیابێت لەوەی پیاوانی دەوڵەتی ئازادی فەلەستین، یاخود جێنراڵەکان ھەوڵی داگیرکردنی درواسێیانی عەرەب و غەیرەعەرەب، ئەگەر بتوانێت، نادات.


لە وشەیەکدا: دەوڵەتی فەلەستینی یانی ئازادیی نییە، تەنانەت خۆشگوزەرانی باشتریش نە بۆ فەلەستینییەکان، ھەتا بۆ دراوسێکانی ھەموو کەسی دیکە، نییە ....
دوا وشە بۆ خەڵکانی گەنج کە عاشقی نەژاد، نەتەوە، دین ...تد ی دایک و باوک و باپیرانیانن و ئاوا بیردەکەنەوە کە باشترە لە وانی دیکە و شایستەی سەرکەوتن و کۆنترۆڵکردنی ھەموو کەسێکی دیکەن، تۆ زۆر ئەلتەرناتیڤی گونجاوت ھەیە کە لێیان ھەڵبژێریت، بەڵام ئەنارکیزم یەکێک نییە لەوانە!!!

_____________________________________________
* ئەمە وتارێکی (مازن کەمالمازن)ە، ئەنارکیستێکی چالاکی سوریایە کە سەبارەت بەم شەڕەی دوایی لە نێوانی فەلستینییەکان و ئیسرائیلد لە ٠٦/٠٥/٢١ ڕوویدا، نوسیوێتی. منیش بە ھۆی بەھێزیی و باشی وتارەکەوە لە ئینگلیزییەوە کردومە بە کوردی.

 

ماڵپەڕی زاهیر باهیر
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک