په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٥\٢٠١٩

فەلسەفەی 'هەگبەی زانین' ی د. ساماڵ مانیی

لە باشوری کوردستانەوە گەیشتە رۆژهەڵاتی کوردستان.



پەرتووکی یەکەم و دووەمی 'هەگبەی زانین' پار لە باشوری کوردستان بڵاوکرانەوە، ئەمساڵ گەیشتنە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە چاپدرانەوە و بڵاودەکرێنەوە

هەگبەی زانین، پرۆژە نوسینێکی فەلسەفی د. ساماڵ مانیی بوون، لە سێ پەرتووک پێکهاتبوون و پار (٢٠١٨) دوو پەرتووکیان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرانەوە، بابەتەکانی هەرسێ پەرتووکەکە لە ناو قوڵایی پرسی 'زانین' دان لە بواری فەلسەفەدا. هەر یەک لەو پەرتووکانە وەک پەرتووکێکی سەربەخۆ نوسراون و هەریەکەیان لە پەرشێکی پیستیمۆلۆجیدا پرسی 'زانین' تاووتوێ دەکەن، هەرکام لەم پەرتووکانە بۆخۆی دەکرێت وەک کۆرسێکی فەلسەفە لەبارەی زانینەوە بخوێنرێتەوە لە ماڵەوە، ئەم پەرتووکانە سەرچاوەن و ڕۆشنبیرانی دەرەوەی زانکۆکان وخوێندکاری زانکۆکان لە خوێندنی باڵادا کۆ دەکاتەوە. جگە لەوەی هەرسێ پەرتووکەکە پێکەوە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ خوێندنەوە لە ئاستە جیا جیاکانی خوێندنی باڵادا.

ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم دوو پەرتووکەی 'هەگبەی زانین' پێکەوە کۆکراونەتەوە و بڵاودەکرێنەوە.

پەرتووکی یەکەمی 'هەگبەی زانین' : تاووتوێی پرسی زانین دەکات لە پیستیمۆلۆجی کلاسیکدا
پەرتووکی دوەمی 'هەگبەی زانین' : تاووتوێی پرسی زانین دەکات لە سۆشیال پیستیمۆلۆجیدا


 

نووسەر: د. ساماڵ مانیی
مژار: فەلسەفە
وەشاندن: پەرتووکخانەی مادیار


 

 

هەموو پەرتووکەکانی 'هەگبەی زانین' لە پانتایی فەلسەفەی ئەنەلەتیکدان ومەسەلەی زانین و کێشە و گرفتەکانی زانین دەردەخات و نەخشەیەک بۆ پرسی 'زانین' پێکدەهێنێت لە فەلسەفەدا. خوێندن و دیبەیتی فەلسەفەی ئەكادیمی، لە ئاستی زانكۆكانی بەریتانیاو ئەمەریكاو ئەوروپاوە دەگەیەنێتە بەردەستی خوێنەری كورد، له ‌ناو ماڵەكانی خۆیانداو لە زانكۆكانی كوردستاندا. هەموو سەرچاوەکانی بە زمانی ئینگیلیزیە، باسەكان كورت و پوختن و بە زمانێكی ڕوون نووسراون، بەڵام لە ناوەرۆكی تێزو ئارگیومەنتە فەلسەفییەكانی كەم نەكردوونەتەوە و ئاستی بەرزی فەلسەفەی ئەكادیمی پاراستووە. هەموو پەرتووکەکانی 'هەگبەی زانین' سەرچاوەیەكی فەلسەفەین، هەم بۆ خوێندكاری فەلسەفەی ئەكادیمی لە سەر ئاستی زانكۆكان و خوێندنی باڵا، هەم بۆ هەر كەسێك كە لە ماڵەوە بیەوێت وەك كۆرسێك لە بواری فەلسەفەدا لەسەر پرسی 'زانین' بیەوێت بخوێنێتەوە.

 

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک