١٠\٧\٢٠١٢
فەلسەفەی رۆژئاوا لە یونانەوە سەرچاوە
دەگرێ.

محەمەد حەکیمی
هەر تێکۆشانێک بۆ گێڕانەوەی ڕابردووی فەلسەفەی رۆژئاوا دەبێ لە وڵاتی
یونانەوە دەست پێبکات کە نە تەنیا سەرەتای فەلسەفەیە، بەڵکوو یەکەمین
فەیلەسوفەکانی گەورەی رۆژئاواوە دەست پێدەکاتو ئەمەش گرنگی فەلسەفەی
یونانمان پێ نیشاندەدات. فەلسەفەی یونان بە سوقرات، ئەرەستوو
ئەفلاتونەوە خۆیی نیشاندەدات، بەڵام لە دوای ماوەیەک سەرچاوەی فەلسەفە
لە یونان وشک دەبێتو ئەو گرنگیەی کە یونانیەکان بە فەلسەفەیان دەدا،
بە شێوەیەکی سەیرو بە ئاستێکی زۆر دێتە خوارەوە.
گرنگترین فەیلەسوفیان کە لە هەموویان ناسراوترەو بە باوکی فەلسەفە
ناسراوە سوقراتە، کە لە ساڵی ٣٩٩ پێش لە لە دایک بوونی مەسیح ئەم
جیهانەی بەجێهێشووتوە. بەڵام پێش لە سوقراتیش کۆمەڵێک فەیلەسووفیتریش
لە یونان بوون، وەکوو فیساغورس و هراکلیتوس، ئەمانە ناسراوترینیانە،
لەمناوەدا تاڵس لە سەدەی ٦ی پێش لە دایک بوونی مەسیح گەیشتوەتە لۆتکەی
جیهانبینیو هەر ئەمەیە کە گرنگی زیاتر بە فەلسەفەی یونان دەکات.
فەیلەسووفەکانی پێش سوقرات تەنیا دەغدەغەیەکیان هەبوو، بەو واتەی کە
ئەوان دەیانویست سەرەتایەک بۆ دۆزینەوەی گشتی سرۆشت بدوزنەوە. واتە
ئەمڕۆیی، ئێستایی، کەیهانناسی یا زانست لە لاێکەوەو فەلسەفە لە لاێکی
دیکەوە، وەک یەک دەیانبینی. سوقرات بە زانینو زانستەوە بە گژیان ڕاچوو،
چۆنکا ئەو لە سەر ئەو باوەرە بوو ئەوەی کە ئێمە پێش لە هەر شتێک
پێویستمان پێیەتیو دەبێ فێری ببین ئەوەیە کە چۆن بژین نە ئەوەی سروشت
چۆن هەلدەسوورێتو بەو پێیە پێویستە، زۆرترو سەرتر لە هەموو شتێک بە
ئەخلاقی بەرزو چاک بگەین. تا ئەو جێگە دەزانینو لە نووسراوەکانیشدا
هاتوە ئەو هیچی وەکوو نوسین یان بەڵگەی بۆ بەجێنەهێشتوینو هەموو
زانستەکەی هەر بە شێوەی وتن وتوەتەوە. نوسینەکانی هیچ کام لەو
فەیلەسوفانەی پێش سوقرات هیچ کات بە ئێمە نەگەیشتوونو بەڵگەمان لە
بەردەستدا نیە بۆ ئەوەی کە ئەوان لە چ ئاستێکدا بون. زانستی ئێمە لەو
فەیلەسووفانەی کە تا ئێستا ناومان بردون زۆر کەمنو تەنیا لە زاری
کەسانی دوای ئەوان بە ئێمە گەیشتوە.
هەر چەن دەبێ جەخت لە سەر ئەوە بکەمەوە کە لە نێو ئەم سەرچاوانە،
شرۆڤەی زۆرو تەنانەت زیادی یا نەگۆنجاو یا نووسین لە خۆدی ئەو کەسانەی
کە ئەم وتانەیان هەڵگرتوە تێدایە کە سەر لە خوێنەر دەشێوێنێت. ئەفلاتەن
یەکەم کەس بوو کە نووسینەکانی ئەمڕۆکە وەکوو بەڵگە لە بەر دەستماندایە.
ئەو قۆتابی سوقراتو زۆربەی نووسینەکانی سوقرات لە زاری ئەوەوە بە ئێمە
گەیشتوەو لە نووسینەکانی ئەوەوە وەرگیردراوە. ئەفلاتون بە بێ هیچ
دەردۆنگێک یەکێکە لە گەورەترین فەلیلەسووفەکانی سەدەی خۆیو سەدەی
ئێمەو داهاتووشە، لە راستییدا ئەفلاتون گەورەترین فەیلەسووفی جیهانە.
لەم ڕووەوە ئەگەر بمانەوێ بۆ ئەم نووسینە شێوەێکی گۆنجاو هەڵبژێرین بە
دڵنیاییەوە لە سەرەتای ساڵی ٣٩٩ پێش لە دایک بوونی مەسیحو دەستپێکردنی
ئەفلاتوون بە نووسین هەڵدەبژێرین.
کاتێ سوقرات مرد، ئەفلاتون تازە تەمەنی گەیشتبوە ٣١ ساڵ، ئەفلاتون لە
دوای نەمانی مامۆستاکەی سوقرات قۆتابخانەێکی لە شاری ئاتن بە ناوی
ئاکادمیا کردەوە، ئەم ئاکادمیایە نموونەی زانکۆکانی ئەمڕۆکەی ئێمەنو
هەروەها چەندین بەرگ کتێبی لە سەر بوارە جیاجیاکانی فەلسەفە نووسیووە.
زۆربەی ئەو شتانەی لەو سەردەمەدا بڵاو بۆەتەوە، بە وێنەی وتوێژ یا وتە
بوەو بیرۆکەکانیان لە زاری کەسایەتییەکان بیستراوە کە زۆربەیان قۆتابی
ئەوان بوونو لە دوای نەمانی ئەواندا بە شێوەی جیا جیا وتەکانیان کردوە
بە نامیلکە یا کتێبو بڵاویان کردوەتەوە بۆ نموونە لاخس، سومی
ئوسروفرون، سەنای تتوس، پارمندس، تیمائوسو ناوی کتێبو وتارەکانی
سوقرات هەر بەمشێوەیە بەرەو پێش دەچێتو زۆربەی ئەو کەسانەی کە وتەکانی
سوقراتیان کۆکردوەتەوە ناوی خۆیان لە سەرەتای نووسینەکان هێناوەتەوەو
ئەوکات بڵاویان کردوەتەوە. بە گشتی، ئەمڕۆکە زیاتر لە ٢٠ وتووێژمان لە
بەر دەستدایە کە زۆربەیان دەگاتە ٣٠٠ لاپەرە.
ناسراوترین بەرهەمەکان کتێبی جمهوریو میوانییە، کە لە وڵاتی ئێران بە
بەرگی جوانو ڕازاوەوە لە بەردەستی خوێنەردایە. ئەمانە نە تەنیا
بەرهەمی زۆر باشو گەورەن، بەڵکوو هەر دووکیان واقعەن لە فەلسەفەدا.
ئەفلاتون هەم بیرمەند بوو هەم هونەرمەند. ئەفلاتون لە دوای سوقرات
زۆربەی نووسینەکانی کۆ کردەوەو نەیهێشت ئەو نووسینانە لە ناو بچێتو
بفەوتێت.
__________________________
سەرچاوەکان:
- جمهوری، نووسینی ئەفلاتون.
-
سیاسەت، نووسینی سوقرات.
-
پێنج رسالە، نووسینی ئەفلاتون.
-
وتاری فەلسەفەی رۆژئاوا.
ماڵپهڕی محهمهد حهکیمی
|