په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٨\٢٠١١

فەلسەفەی سەدەی وەستا.


و: محەمەد حەکیمی 


فەلسەفەی سەدەی ناوه‌ڕاست زیاتر لە هەزاران ساڵ فەلسەفە، لە ڕووخانی ئیمپراتوری رومەوە تا رێنسانس لە خۆ دەگرێت. بەداخەوە ئەمڕۆکە فەلسەفەی سەدەی ناوه‌ڕاست بە گشتی لە یاد کراوە یا بایەخی پێنەدڕاوە و بە بروای من هۆکاری گەورەی ئه‌م له‌ یاد کردنه‌، ئەوەیە کە زۆربەی فەیلەسووفەکانی پێشوو هەموویان لە مامۆستایان یا له‌ نێو دێرەکانه‌وه‌ سه‌ریان ده‌رهێنابوو،لە حاڵێکدا لە یەک یا دوو سەدەی پێش ئێمه‌ و هه‌روه‌ها بەرەو ئەمڕۆکەی ئێمە، کاردانەوەی بەربڵاو لە دژی ئایین لە ئارادا بۆە و بە تایبەتی دژایەتی بەربڵاوی لە گەڵ پەڕە سەندی کۆمەڵگەی جیهانییدا هه‌یه‌.


لە چاخی ئەم کاردانەوەدا، فەیلەسوفانی سەدەی ناوه‌ڕاست کەوتنە بەر گۆمانی ئەوەی کە راستی تەنیا لە نووسینەکانیاندا دەبینن و ڕاستی بەرەو کوێ دەچێت یا چی بە سەر دێت پێیان گرنگ نیە و بە پێچەوانەوە، بەوەی کە پێشتر باوەریان پێیەتی بە دوای هۆکاری گرنگدا دەگەرێن. بەڵام ئەم کاردانەوەش وەکوو زۆربەی کاردانەوەکانیان، بە تایبەتی کارانەوەی ڕاسە، لە ڕادەی تێپەراندوە. گرنگترین فەیلەسوفی سەدەی ناوه‌ڕاست، لە ڕاستییدا رۆشنبیرانی گەورە بوون، بەو مانایەی کە ئەمڕۆکە ئێمە فەلسەفەی پێ ڕاڤە دەکەین، بەڕاستی لە سەر فەلسەفە کاریاندەکرد و ئێمە ئێستاش دەبێ لەوانەوە شت فێر ببین.


لە فەلسەفەی سەدەی ناوه‌ڕاستیش وەکوو فەلەسەفەی کۆن، دوو فەیلەسووف لەوانی‌تر سەرتر بوون، یەکەم لە سەرەتا و لە ئاخری ئەو سەدەدا ژیاون، یەکەم ئاگوستین قدیس بوو کە لە ٣٥٤ی زایینی لە باشووری ئافریقا چاوی بە دنیا هەڵێنا و گەرچی زۆربەی ژیانی لە سەفەردا بوو، بەڵام هەر لە باشووری ئەفریقا لە ساڵی ٤٣٠ زایینی گیانی لە دەستدا. دوو کتێبی لێ بە جێ ماوە کە بە بروای زۆر کەس لە باشترین کتێبەکانی جیهانی فەلسەفەیە کە بریتین لە: "دیانپیانانەکان" و ئەویتر "مەدینەی فازلە"یە.


کەسایەتی دووهەم لەو کەمتر نیە، توماس ئاکویناس" کە لە ساڵی ١٢٢٥ زایینی لە شاری ئیتالیا لە دایک بوو و لە ساڵی ١٢٧٤ هەر لەو شارە گیانی لە دەستداوە. فەلسەفەی ئاکویناس بە شێوازێکی باشتر لە ئوگوستینوسە و ناسراوترین بەرهەمی دوو کۆمەڵی گەورەیە بۆ قۆتابییەکانی کە بریتین لە: یەکەم لە رەد کردنەوەی کافرانە کە بە ناوی ڕاستی ئایینی کاتولیک کە وەرگێراوەتە سەر زوانی ئینگلیسی و ئەوێتر کۆمەڵی زانستی کەلام یا ملخێ کەلامە.


لە دوای مەرگی ئوگوستینوس و ڕووخانی ئیمپراتوری رۆم، چاخێک دەستی پێکرد کە کە ئەمڕۆکە بە چاخی تارک ناودەبرێت. لە ماوەی ئەو ساڵانەدا، هەر توانیبووی هێندە لە سەواددارەکان و رۆشنبیرانی ئوروپای دروستکردبوو کە پاشماوەی تەمەدونی لە شەپۆڵەکانی زەریا لە دوای دەسدرێژیە یەک لە دوای یەکەکان و هه‌روه‌ها کولونی گرتنی نەتەوە جیاوازەکان، ڕابگرێت.


لە وەها دۆخێکدا، کاری دانشمەندەکان تەنیا ڕاگرتن و مانەوە بووه‌ و هیچ نووسینێک له‌ ئارادا نه‌بۆه‌ و ماوەیەکی زۆر هیچ بەرهەمێکی زانستی نەنووسراوه‌. لە دەورەی ٧٠٠ ساڵەی نێوان "یوگوستینوس و ئانسلم" تەنیا فەیلەسوفێکی باش هەڵکەوتووە کە ئەویش جانی ئسکاتلەندی بوو کە لە سەدەی ٩ دا دەژیا.


بەڵام کاتی دەگەین بە فەلسەفەی ئانسلم، سلسلەیەک لە رۆشنبیرانی گرنگ دەبینین کە زۆر زوو جێگەی یەکتر دەگرنەوە: وەکوو ئابلار، لە سەدەی ١٢، راجر بیکن و توماس ئاکویناس لە سەدەی ١٣ و لە دواییدا دانز ئسکوتوس و هەروەها ویلیام ئاکمی کە بە هاتنی ئەمانە سەدەی وەستا هێدی هێدی تەواو دەبێت و فەلسەفە پێ دەنێتە قۆناغێکی نویوە.
 

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک