١٥\١٠\٢٠٢٥
فەلسەفەی تیۆری
مارکس.

ئامادەکردنی: کارزان عەزیز
پەیدابوونی ماتێریالیزمی دیالەکتیک،
فەلسەفەی تیۆری مارکس.
فەلسەفەی ماکسیزم کە ماتێریالیزمی دیالێکتە لە لایەن مامۆستا و
ڕابەرانی چینی کارگەرانی جیهان کارل مارکس (١٨١٨ــ١٨٨٢) و فردێک ئەنگلس
(١٨٢٠ــ ١٨٩٥) دانراوە داوایی ئەوان ڕابەری بلیمەت ڤ . ئی . لێنین و
(١٨٧٠ ــ ١٩٢٤) بەچەشنێکی داهێنەرانەو لە ڕۆژگارێکی نۆێدا. پەرەیی
پێداوە لەهەموو مرۆڤایەتیدا کەس نەبوو وەک مارکس و ئەنگلس و لێنین و
کاریان کردبێتە سەرپێدانی ڕۆشنبیری و سەر ئەنجامدانی گشت مرۆڤایەتی..
تەنیا ئەمان بلیمەتانە سەرەنجی دوا ڕۆژیان داوە چارەنووسی ئایندەی
گەلانیان ڕەچاوکردو ڕێگای ژیانی ئازادی و بەختیارییان بۆ هەموو
مرۆڤایەتی ڕوونکردەوە.
بیروباوەڕی فەلسەفەی مارکس و ئەنگلس لە ناوەڕاستی چەرخی (نۆزەهەم دا)
لەئەنجامی جەڵانەوەکانی سەرەتایی کرێکاراندا لە پێناوی ڕزگاریی
ئابووریی و سیاسییاندا پەیدابووە.
بۆ یەکەم جار خەباتی پرۆلیاریا لەسەڵانی چل و پەنجاکانی چەرخی
(نۆزدەهەم دا) دەستی پێکرد . لە ئینگلتەرە خەباتی جەماوەری کریکاران
لەپێناوی مافەکانی سیاسییاندا پەرەی سەندوە ئەم خەباتە بەناویی
جەڵانەوەی (شارتی)یەوە لە مێژوودا ناسراوە. لە فەڕەنسا کرێکارانی لیون
ڕاپەرین. لە ئەڵمانیاش کرێکارانی کارخانەکانی فویرباخ ڕووناکترین
تیگەیشتنی مادی ئەو کاتەبوو لە بارەی سرووشتەوە و، بەهێزێکی تازەوە
مەسەلەی پێویستی تێکۆشانی لە دژی ئایدیالیزم هێنایە ناوەوە. لە کۆتایی
چەرخی (هەژدەهەم دا) چنین لە سیلیزیا هاتنە مەیدانی تێکۆشانەوە، ئەم
جەنگە چینایەتیانە بۆ یەکەم جار لە نێوان کرێکاران و سەرمەیەداراندا
قەومان بەسەرەتای خەباتی ڕزگاری دادەنرێن. بەم جۆرە باوەڕی مارکس و
ئەنگلس لەسەر بنچینەی خەباتی ڕزگاری خوازی پڕۆلیتاریا لە دژی چەوسانەوە
وڕەنج خۆری دامەزراوە بەتەواوی لەگەڵ پەرژەوەندی چینی کارگەراندا
ئەگونجێت و بۆتە پڕۆگرامی خەباتی کارگەران لە پێناوی سۆشیالیزمیدا. ئەم
باوەڕە تاقە ڕێگای ڕاست و درووستی ڕزگار بوون لە کۆیلایەتی سەرمایەداری
بۆ پرۆلیتاریای گشت وولاتانی ڕوون کردەوە.
باوەریی مارکس و ئەنگلس دوورنەبووە لە پەرەسەندنی ڕۆشنبیری جیهان، ئەو
باوەڕە میراتگری باشترین بەرهەمێکی مرۆڤایەتی پێشکەوتووە لەم
مەیدانەداو ، باشترین کررداری فەلسەفە لەپێش مارکس و ئەنگلسدا ئەوە
بووە کە لە سروشت گەیشتنی مادی و باوەڕی پەرەسەندنی (دیالەکتیکی)
پێشکەش بەو خەڵکە کردووە کە ئەم دەسکەوتانەی فەلسەفەش بەتایبەتی لە
کۆتایی چەرخی (هەژدەیەم) و سەرەتایی (نۆزدە یەم دا) لە فەلسەفەی
ئەڵمانیا دەردەکەون . فەیلەسوفی ئایدیالیستی ئەڵمانیی بە ناوبانگ جۆرج
هیگل (١٧٧٠ــ ١٨٣١)ەوە فەیلەسوفی ئایدیالیستی ئەڵمانیی ناسراو. لودفیگ
فویرباخ (١٨٠٤-١٨٧٢) نزکترین پێشینەیی مارکس و ئەنگلسن لە مەیدانی
فەلسەفەدا.. فەلسەفەی هیگڵ نرخێکی یەکجار گەورەیی هەیە چونکە بیرۆکەیی
پەرەسەندن ، واتە ماتیریالیستی تێدابووە،فۆیرباخ ڕووناکترین تێگەشتنی
مادی ئەو کاتە بوو. لە بارەی سرووشتەوە و ، بەهێزێکی تازەوە مەسەلەی
پێویستی تێکۆشانی لە دژی ئایدیالیزم هێنایە ناوەوە. لە کۆتایی چەرخی
(هەژدەیەم)مەوە زانیاریەکانی سرووشتی زۆر بەخێرای و لە ئەنجامی
پێویستیەکانی بەرهەم هێنانی سەرمەیەداریدا پەرەیان سوند. بۆ نموونە: لە
فیزیادا لێکۆلینەوەکانی دیاردەکانی سرووشتی وەک گەرمایی و مۆغناتیس و
کارەبا زۆر بە سەرکەوتوو و بەرەو پێشەوە هەنگاویان ناوە . لە کیمیادا
خاسێتی چەشنە عناصریی کیمیاویی دۆزینەوە و شێوەی پێکهاتنی کۆمەڵێک
کەرەستەی کیمیاویی زانراوە. لە جیولۆجیادا کە زانیای لێکۆڵینەوەی
پەیدابوون و شێوەی پێکهاتنیچینەکانی زەوییەوە سەرکەوتنی گەورە وەدەست
خرا هەموو ئەم سەرکەوتنانەی زانیاریەکانی سرووشتی بوون بەسێ دۆزینەوەی
گەورە گەشە ئەکەن:
یەکەم: دۆزینەوەی شانە (خلیە) زاناکان سەلمادیان کە هەموو ئەنامەکانی
زیندەوەر و ڕووەک لە زۆر چەشنە شانە پێکهاتوون و، بەم دۆزینەوەیە
دەرکەوتکەسرووشتی زیندوو یەک جۆرە پێکهاتنی هەیە.
دووەم: دۆزینەوەی یەکێک لە قانوون بنچینەکانی سرووشت کە ئەویش قانوونی
پاراستن و گۆڕینی وزەیە (تاقە). بەپیێ ئەم قانوونە وزە نەپدا ئەکرێ نە
لەناویش دەبرێ و لەمەدا وەک مادەیەکە وزەیی تێدایە .. تەنیا لە مەرجێکی
تایبەتیدا لە شێوەیەکەوە ئەبێت بەشێوەیەکی تر. بۆ نموونە وزەی میکانیکی
دوای لێکدان و لێخشاندن ئەگۆریت وزەی گەرمی کە ئەمەش لە مەنجەڵ و
تۆربینەکانی هەڵمدا ئەبێت بە وزەیەکی میکانیکی و کارەبایی . بەم جۆرە
دەرکەوت کە پەیوەندی ئاڵوگۆڕ هەیە لە نێوان لە نێوان شێوەو جۆرە کانی
وزەدا.
سێیەم: پەیدابوونی باوەڕی بە زانای سرووشتی بەناوبانگی ئینگلیزی داروین
(١٨٠٩ــ ١٨٨٢) دەربارەیی ئەصلی جۆرەکانی ڕووەک و زیندەوەرەکە پیێ
دەوترێ (داروینیزم) داروین گوزێکی گرانیدا لە بارەی سەرەنجی میتافیزک
کە پێچەوانەی ماتیرالیستەو، سەلماندی کە هەموو ڕووەک و زیندەوەرێک بە
مرۆڤیشەوە لە ئەنجامی پەرەسەندێکدا پەیدا بوون کە ملیۆنەها سالێ
خایاندووە.
بایەخی ئەم دۆزینەوەیە دۆزینەوە گەورانەی زانیاریەکانی سرووشتی
لەوەدایە کە ڕێگایان ئاواڵە کردەوە بۆ دەربازبوونی لە ئاسۆی تەنگەبەری
ڕێبازی بیرکردنەوەی میتافیزیکی زاناکانی ئەو سەردەمە و بۆ سەرەنجدانی
سرووشت بە چەشتێکی نۆێ ، پاش ئەوە ئیتر سرووشت وەک شتێکی وەستاو
ونەگۆڕنە ئەهاتە بەر چاو . زۆرتر ڕوون بووەوە کە هەموو سرووشت لە
بچوکترین شتەوە تا گەورەترین ئەستێرەیی ئاسمان .. لە دەنکە گەنمێکەوە
تا ئەستیرەکان ، لە بچوکترین شانەوە تا ئەگاتە مرۆڤــ هەموویان لە
جوڵان و بزوونم و ئاڵوگۆڕێکی هەمیشەیدان .. هەروەها لەسەر ڕۆشنایی
زانیاریی مێژوو دەرکەوت کە ژیانی کۆمەڵایەتیش لە شوێنی خۆی نامێنتەوە
ئەگۆڕێت، کۆمەڵ لە چەند چینێک پێک هاتووە ئەمانە کێشەو ناکۆکیی
چینایەتییان لە ناودا هەیە. بەم پێیە شۆڕشەکانی بۆرژوازی لە ئینگڵترەوە
و فەرەنسا بەرپاکراون، و ڕژێمێکی کۆنی دەربەگیان لە ناو برد ..
بەکورتی تەواو ڕەوتی پەرەسەندنی زانیاری دەرەوەی سرووشت و باری سەرەنجی
نویێ ماتیریالیست جێگایی گرتەوە. مارکس و ئەنگلس بەباشیی لە هەموو
دەسکەوتێکی بەنرخ و پێشکەوتووی زانیاریی پێش خۆیان گەیشتبوون و ئەو
بەرهەمە پێشڕەوی بیرو ژیریی مرۆڤایەتیان بەچەشنیێکیڕەغنەگرانە و بەپێ
بەرژەوەندو ئامانجەکانی پڕۆلیتاریاو هەموو ڕەنجکێشانی سەر لە نوێ
داڕشتەوە. ئەم جووتە شۆڕشگێرە مەزنە بە بلیمەتی خۆیان سەر کەوتنێکی
زانیاریی بیێ وێنەیان دەست کەوت .. لە زانیاریی فەلسەفەو ئابووریی
سیاسیی و باوەڕیی ئیشتراکیی و لە زانیاریەکانیی تری مرۆڤایەتیدا
شۆڕشێکی گەورەیان بەرپاکرد و زانیارییەکی شۆڕشگێڕی نوێیان پێکهێنا کە
مارکسیزمە..
چاکترین ئەنجامێکی ئەم شۆڕشەی مارکس و ئەنگلس و زانیاریدا دامەزراندنی
فەلسەفەی مارکسیزم بووە. واتە ماتێریالیزمی دیالێکتیک کەدنیا بینییەکی
شۆڕشگێڕانەیی نوێیە.. مارکس ڕایگەیاند کە ڕابردوودا فەیلەسوفەکان بەهەر
شێوەیەک بێت بۆیان گونجاوبێت دنیایان لێکداوەتەوە . ئەمە لەکاتێکدا کە
ئەرکی هەرە گرینگی گۆڕینی دنیایە نەک لێکدانەوەی بێگومان بۆ رژاوازی
ئیمپریالیزم هیچ بە تەنگ گۆڕینی دنیاوە نیە چونکە خۆی خاوەن دەسەڵاتەو
ئەیەوێ تاهەتایە ڕژێمی سەرمایەداریی بەرقەرار بێت .. بەڵام پرۆلیتاریاو
ڕەنجکێشانی تر. بەپێچەوانەی بۆ رژواوە گەورەترین قازانجیان لەوەدایە
دنیای کۆن بگۆڕن و کۆمەڵێکی سوشیالیست پێکبێنن کە چینی کۆمەڵایەتی
تیانەبێت . ئەم ئەمانجیشیان بەتەواوی پرۆلیتاریا کە چینی هەرەگرینگی
شۆڕشگێرە پێشکەوتووی کۆمەڵا رابەری ڕەنجکێشان و زۆر لێکراوانە ،
ئەتوانێ ئەم نامە پیرۆز و مەزنە بگەیەنێتە جێ و کۆمەڵی نوێی ئیشتراکی
دامەزرێنێت فەلسەفەی کۆن بە کەڵکی ئەوە نەدەهات بکرێتە چەکی هێنانەدی
ئەم ئامانجە.. چونکە زۆر دوور بوو لە ژیانی گەل و بەرژەوەندی خەڵکی
زەئایدیالیزممەتێکش و ، بۆ ئەم ئامانجە مەزنەی خەباتی پرۆلیتاریا
فەلسەفەیەکی شۆڕشی نوێ پێویست بوو، ئەمەش نەک تەنیا بۆ لێکدانەوەی
جیهان و بەس بەڵکو هەروەها بۆ ئەوەی ببیچتە چەکێکی فیکری و بۆ گۆڕینی
دنیا بە بارێکی شۆڕشگێڕانەدا ، بخرێتەکار . ئەم چەکە تیژو بەکارەی
رەنجکێشان تەنیا فەلسەفەی مارکسیزمە کەپێی دەوترێ ماتێریالیزمی
دیالەکتییک. ماکس و ئەنگلس زۆر باش لەوە گەیشتبوون کە ڕاست نییە بە
تەواوی دەسبەرداری فەلسەفەی پێشوبن بۆ هێنانە دیی دنیا بینییەکی
شۆڕشگێڕی نۆێ بەڵکو پێویستە پاش ڕەغنە لێگرتنی سەر لە نوێ دابنرێتەوە و
دەبێ دەسکەوتی بە نرخ بیریی پێشڕەویی مروڤایەتی تیا پارێزگاری بکرێت کە
ئەویش تێگەشتنی مادی سرووشت و باوەری پەرەسەندنە.
واتە ماتیریالیست. بەڵام ئەوەش تەنیا بە لەناوبردنی ناتەواوییەکانی
فەلسەفەی پێشوو دەکرا کە کۆسپی لاێگای پەرەسەندنی هەمیشەیی مرۆڤـ بوون.
جا ئایا ئەو ناتەواوییانەی فەلسەفەی پێشوو کامانەن ئایدیالیزم باوەڕەدا
بوو کە دنیا وەستاوە و ناگۆرێ ، بۆ نموونە : لە چەرخی ئایدیالیزمی
حەڤدەیەمدا وا دەزانرا کە ڕۆژو ئەو مانگ و ئەستێرانەی بە دەووریدا
دەسووڕینەوە هەر هەبوون وتا هەتاهەتایە هەروا بەبێ گۆڕان دەمێنێتەوە.
ئەم باوەرە سەبارەت بە زیندوەریش هەروا چەسپاو بوو. ماتیریالیستەکانی
کۆنی وەک فویرباخ و ئەوانی تر بە چاوی بایەخەوە سەرنجیان نەدەدایە
دەورگێرانی گەورەو هەڵسووڕان و کاروکردەوەی مرۆڤ هەر ئەوەیان دەدی کە
سروشت کاردەکاتە سەر سروشت، لێرەدا پێویستە بڵێین مرۆڤ تەنیا سەرنجی
دنیای دەرەوە نادات و بەس. بەڵکو هەروەها زۆر بەتوندی کاری تێ دەکات و
بەکردەوە ئەیگۆڕێت. بۆنموونە: مرۆڤـ هەمیشە بەردەوام باشتر دەکات و
ئامرازو ئامێر و دام و دەزگای نوێ و شتی وادەکات. ڕژێمی کۆمەڵایەتی
دەگۆڕێت و لە جێگایی کۆمەڵی کۆن کۆمەڵێکی نوێ دائەمەزرێنێت. جا ئایا
ئەم ناتەواوییە گەورەیە ماتێریالیزمی پێشوو چۆن و لەبەرچی بووە
ئایدیالیزم؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لەمەدایە کە ماتێریالیزمی کۆن هەتاسەر ڕاست و تەواو
نەبوەو خاوەنەکانی تەنیا لە لێکدانەوەی دیاردەکانی سروشتدا ماتیریالیست
بوو ، بەڵام لە لێکدانەوەی دیاردەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا هەر لەسەر
هەڵوێستی ئایدیالیست ماوەتەوە. لە لێکدانەوەی دیاردەکانی سروشتدا
بەراست و درووستی سروشتیان بەیەکەمین و هۆشمەندییان بە دووەمین و
بەرهەمی ئەو دادەنا ، بەڵام لە لێکدانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتیدا
دەستبەرداری ماتیریالیزم دەبوون و هیچ سەرچاوەو هۆیەکی مادییان نەدەدی
بۆ پەرەسەندنی کۆمەڵ و دواجار دەبوونە ئایدیالیست . بیروباوە ڕو
ئایدیالیزمە و ئارەزووی ئایدیالیزم گەورە پیاوانی دەسەڵاتدار ، یان
بەهێزی جووڵێنەری پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی دادەناو هۆیەکانی زاتی و
ئایدیالیستییان بەتاقە سەرچاوەپەرەسەندنی کۆمەڵ دەزانی و هۆیەکانی
مەوزوعی و مادییان فەرامۆش دەکرد . نموونەیەکی ئاشکرا لەم بارەیەوە
ئایدیالیزم فۆیەرباخ ، کەسرووشتی بە یەکەمین هۆشمەندی بە دووەمین ،
دادەناو، لە گۆشەی ئەم هەڵوێستەوە بە چەشنێکی ڕاست ڕەخنەی لە
ئایدیالیزم و ئاین دەگرت ، بەڵام بۆلێکدانەوەی دیاردەکانی ژیانی
کۆمەڵایەتی وەک ئایین ، ڕەوشت و پەیوەندییەکانی کۆمەڵایەتی لەسەر
هەڵوێستی ئایدیالیستی دەمایەوە ، بۆنموونە: لەبریتی ئەوەی دیاردەیەکی
کۆمەڵایەتی وەک ڕەوشت بەراستی لێک بداتەوە بزانێ پەیوەندیی لەگەڵ باریی
ڕاستەقینەی ژیانی ئەوخەڵکە هەیە، وای دادەنا کە بیروباوەڕو ڕەوتیش بە
جۆرێکی هەمیشەیی لەگەڵ مرۆڤدایەو ناگۆڕێت و سەریەخۆیە لە باری مادی
ژیان.
بێگومان ئەوەش سەرجدانێکی ئایدیالیستانەی ژیانی کۆمەڵایەتییە ، بەم
جۆرە ڕەخنە گرتن لەناتەواوییەکانی ماتێریالیزمی کۆن و زاڵ بوون
بەسەریاندا مەرجێکی پێویست بوو بۆ پێکهێنانی ماتێریالیزمی دیالەکتیک .
مارکس و ئەنگلس بە ئەرکی خۆیان زانی لەسەر بناغەی فەلسەفەی پێشوو ، کە
تێگەشتنی مادییانەی سرووشتە ، پێکهیًنانی ماتێریالیزم تەواو و بەرین
بکەین بە جۆرێک ژیانی کۆمەڵایەتیش بگرێتەوەو سەرنجدانێکی مادی و
زانیاری مێژوو بخە بەردەستی مرۆڤایەتی . بۆ ئەم مەبەستەش دانانی
دیالەکتیکی شۆڕشگێری کە تەواوترین و بەردین ترین باوەڕە دەربارەیی
پەرەسەندن و ، یەکخستنی ماتیریالیزم و دیالەکتیک لە باوەڕێکی یەکگرتووی
تەواودا کە ماتیریالیزمی دیالەکتیکەو پەیرەو کردنی بەسەرەژووری کۆمەڵدا
بووە بەکارێکی یەکجار پێویست ... جائایە دیالەکتیک لەفەلسەفەی پێشوودا
لە چ ئایدیالیزماڵێکدا بوو؟
ماتیریالیزم و دیالەکتیک لە فەلسەفەدا بەجۆرێکی جیاواز پەرەیان سەندووە
. ماتیریالیزم لەسەرەتاوە میتافیزیکی بوو ، بەڵاَم دیالەکتیک لەناو
باوەڕە فەلسەفەییەکانی ئایدیالیز مدا پەرەی سەند .. بەتایبەتی لە
باوەڕی فەیلەسوفی ئایدیالیستی ئەڵمانی هیگڵدا .بەو هۆیەوە دیالەکتیک
زۆر ناتەواویی تێدابوو کە چارەسەر بکرێن . وەک لەمەوبەر ووتمان
لەفەلسەفەی هیگڵدا دیالەکتیک بە شێوەیەکی پەرەدارتر خرایە ڕوو، بەڵام
ناتەواویی ئەم دیالەکتیکە ئەوە بوو کە تەواوی سەر شۆڕی ئایدیالیزم بوو
. لەبەر ئەمە لەفەلسەفەی هیگڵدا دیالەکتیک تەنیا بەسەر پەرەسەندنی
فیکرەو ، بەسەر هۆشمەند یدا پەیڕەو دەکرا. هیگڵ لەسەر ئەوباوەڕە بوو کە
فیکرەو ، ڕوئایدیالیزم پەرەدەستێنێت و لە ئادیالیزمالەتێکەوە دەچێت بۆ
ئایدیالیزماڵەتێکی تر.
بەڵام سرووشت بە قۆناخێکی دادەنێ واتە مێژوویەکی تایبەتی نییە .. لەبەر
ئەوە پێویست بوو ناتەواویی بنچینەیی دیالەکتیکی هیگڵ لەناو بەرێت و
پارێزگاری هەموو لایەنێکی بەنرخ و پێشکەوتووی بکرێت .. بەڵام فۆیەرباخ
هەموو پەیڕەوەکەی {هیگڵ}ی تێک و پێکدا، هەروا بەئاسانی فڕێدایە ناو
کەنارەوە، بەم جۆرە وەک دەڵێن ڕاست و چەوت پێکەوە پشت گوێ خران، تەنیا
بلیمەتی وەک مارکس دەتوانێ ناوەڕۆکی دیالەکتیکی لەناو هەموو
نهێنیییەکانی باوەڕ ئایدیالیزمەکەیدا بدۆزێتەوە و پارێزگاری بکات ،
ناوەرۆکی ئەم باوەڕ ئەوەبوو کە هەمووشتێک لەم دنیایەدا دەگۆرێ و
پەرەدەسێنێ .. ناکۆکیەکانی ناوەوە سەرچاوەی ئەم پەرەسەندنەن ، بەڵام بۆ
جیاکردنەوەی ئەم باوەڕە پێشکەوتووەی پەرەسەندن لە توێکڵی ئایدیالیزم
پێویست بوو سەر لە نوێ و لە بنەڕتەوە دیالەکتیکی هگڵ لەسەر بنچینەیەکی
مادی و بەشێوەیەکی زانیاری ئەم چەرخە دابنرێتەوە .. بێگومان ئەم کاەش
بەبێ پشت بەستن بە دەسکەوتەکانی چالاکی و زانیاری شۆڕشگێڕانە ناکرێت ..
مارکس و ئەنگلس لە لێکۆڵینەوەی سروشت و ژیانی کۆمەڵایەتیدا ئەو
ڕێبازەیی دیالەکتیکیان پەیڕەوکرد کە خۆیان دانابوو، هەر لەبەر ئەوەش
بوو کە توانیان بڕوایەکی فەلسەفی وادابنێن ماتیریالیزم و دیالەکتیک لە
یەکگرتنێکی هەمیشەییدا پێکەوە کۆبکاتەوە بەم جۆرە ماتێریالیزمی
دیالەکتیک پەیدا بوو کە دنیا بینییەکی شۆڕشگێریی نوێیەو تاقە
دنیابینییەکی ڕاستەو تەواویی لەگەڵ بەرژەوەندی ئامانجەکانی خەباتی
ڕزگاریخوازیی ڕەنجکێشاندا دەگونجێیت ...
ئەوەی ماتێریالیزمی دیالەکتیک بۆتە چەکێکی فیکری باش و یامەتی دەری
پێکهێنانی ژیانێکی نوێ.. جا ئایا ماتریالیزمی دیالەکتیک چییەو چیمان
فێردەکات ؟ فێری ئەوەمان ئەکات تیۆرێکی فەلسەفییە تێدا دەبیندرێت
کەتەنها شت بتوانیت پێ بووترێت هەیە یان بوونی هەیە بریتیە لە ماددە بە
جۆرێک کە هەموو ستەکان لە ماددە درووست بوون لە بنە رەتەوە. فەلسەفەی
مادیی دەچێت بۆ ئەوەی کە ماددە شتێکی سەرەتایی و یەکەمینە و مێشک
(هەست) شتێکی لاوەکیە دووەمییە بەواتایەکی تر هەست بەرهەمی ماددەیەنەک
پێچەوانەوە .. هەژاری مرۆڤ درووست ناکات بەڵکو هەستکردنی مرۆڤ بە
هەژاری سەرمایەداری هەموو شتێک دەکات بەکاڵا/ ئاین هونەر و ئەدەب و
قەداسەتەکەی لی زەوت ئەکات. ئەرکی زۆرداری ئەوەیە کە هەژارو بکات،
ئەرکی شێخی زۆرداریش ئەوەیە کە هۆشت پێ نەهێڵیت.
نەخێر مێشک و هەست شتێکە چونکە لێرەدا مارکس ئەیەوێت خەڵکی بیر
نەکاتەوە وەک ئەوەی کە ئەیەوێ بۆیە هەستی بە شتێکی لاوەکی دانەوە لە
کاتێدا هەست شتێکە تەواو کەری بیرکردنەوەیە بۆیە ئێوە لە رێگای
هەستەکانمانەوە فێری زۆر شت ئەبین بۆیە تیۆرەکانی کۆمنیکێشن لێرەدا
لەوپەری بێ بنەمایەدایە هەموو کات جەڵاکی واهەست ئەکەن کە مارکس لێرەدا
بی هۆ ئەمەی وتووە.
بۆ نموونە هەست گەر هاتوو نەبێت ئەوە هەرگیز ناتوانین بگەین بەوەی کە
ئەمانەوێ لەبەر ئەوەیە هەست لە پێش هەموو شتێکەوەیە بۆ هەموو شتێک ..
دوای ئەوە مێشکیش هەندی جار ئەکەویچتە ژێر کاریگەری هەستەکانمانەوە هەر
لەبەر ئەوەی هەموو کات ئەوە ئەکەین کە ئەمانەوەی.. بۆ نموونە
تاقیکردنەوەی زانکۆکان گەر هاتوو هەستەکانمانی لەگەلدا بەکانەهێنین
ئەوە ئەکەینە گەورەترین هەڵاوە.
لێرەشدا مارس باس لە هەژاری ئەکات کە دەڵێت مرۆڤ درووست ناکات . لێرەدا
دەمانەوێ ئەوە پشت راستکەینەوە کە وادەڵت سوکراتیش هەژاربوو بەلام
گەورەترین تیۆری هەبوو کە ئەویش تیۆری زانینو نەزانین بوو کە دەی وات
من هیچ نازانم ئەمەش خۆ کەسێکی هەژاربوو بەلام هەژاری بیژیوی بوو نەک
هەژاری ریالیزمی هەمیشە هەژاری ئەمان گەیەنێت بەتەوای تەرازووی دنیایی
کە هەژاربوون ئەمان کات بە دولاتمترین کەسی سەر ئەرز فێر ئەبین چۆن
بیری قانجاز کەینەوە .. لە سەرمایەداریدا هەموو شتێک دەبێت بەکاڵە
چونکە چینی بۆرجوازی یەکان هەمیشە لە گەشەکردن دایە گرینگی بە هونەرو
بابەتەکانی تر نادەن ... ئەرکی شێخش ئەتوانم بڵێم سەردەمی چینی
سەدەکانی ناوەراستمان بیۆر ئەخاتەوە کە ئەوکات چینی پیاوانی کڵسە
رێگیان نە ئەدا کەس ئینجیل شی کاتەەوە بێجگە لە خۆیان ئەمەش وای کرد
خەڵکی دەستەمۆی بریاەکانی پیاوانی کڵسە بێت نەتوانی هیچ بکات کە
هەتاسەردمی ڕێنسسانس هات خەڵکی چاوکراوەتربوون لەدوای سەدەکانی
ناوەراستەوە ... بۆیە خەڵکی بروان بە پیاوانی کڵسە نەما چونکە خەڵکی
هەمیشە چاوکراوەتربوو بۆیە شێخیش لەوکاتەیە ئەرکی فریودانی لەسەر بووە
تەنیا بۆ بەدەست هیچنانی سەروەت و سمان بۆخۆی خەڵکی فریو ئەدات نەک
هاوکاری بکات.. ئەم شێخە ئەو کاتەمان بیرە خاتەوە هەتا سەردەمی مارتن
لۆسەر.
______________________________________
سەرچاوە:
١- فەلسەفەی مارکس و ماتریال و تیۆرەکان.
پۆسیتیک و یاخوت، پودوسیتیک و سبیزکین. وەرگێرانی لە عەربیەوە: جەلال
دەباغ.
٢- ویکیپیدیا هەست.
٣- وتاری کورد، خالید مەجید فەرج.
karzanaziz95@gmail.com
|