٢٨\٧\٢٠١٢
فێمنیزم
و ژنی کورد.
-
چاوپێکەوتن لەگەڵ هۆزان مەحمود -
ئا: فه‌ریبا محه‌مه‌دی
فه‌ریبا محه‌مه‌دی:
به رای ئێوه چه‌نده فێمینیزم له
کوردستان وه‌ک چه‌مکێکی یه‌کسانیخواز ناسراوه
و به‌گشتی چه‌نده تاکی کورد به‌م چه‌مکه ئاشنایه؟
هۆزان
مه‌حمود: سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێم که له کوردستاندا
تێگه‌یشتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه و قووڵ له‌سه‌ر
فێمینیزم تائێستاش زۆر که‌مه. زۆرتر کار له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی کراوه
تاتێگه‌یشتنی مێژووی کار‌و خه‌بات و ده‌ستکه‌وتی
ژنانی فێمینیست له‌خۆرئاوادا. بۆ هه‌ندێک که‌س وه‌ک فیکرێکی خۆرئاوایی
به‌لاڕێدا بردنی ژنی کورد سه‌یر ده‌کرێت‌و هه‌ندێکی تر وه‌ک گوتارێکی
دژه‌پیاوانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن‌و هه‌ندێکیش وه‌ک ره‌وتێک بۆ
جیاکاری خه‌باتی چینایه‌تی سه‌یری ده‌که‌ن‌و ره‌تی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه
له‌لایه‌ک‌و له‌لایه‌کی تریش سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی ژنان له‌کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای فیکر‌و تیۆری فێمینیستی نه‌بووه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
به‌بڕوای من رێکخراوه‌کانی ژنان له‌نه‌بوونی بنه‌مای فیکری‌و تیۆری
ناڵاندویانه. به‌شێکی په‌یوه‌ست بووه به‌و فه‌زایه‌ی که له‌ژێر سایه‌ی
یه‌کێک له‌دڕنده‌ترین دیکتاتۆره‌کانی دونیادا بووین‌و له‌هه‌موو زانست‌و
فیکرێکی رادیکاڵانه دابڕابوین. به‌شێکیشی دوای راپه‌ڕین په‌یوه‌ندی به‌ته‌مه‌ڵی
فیکری ژنانێکه‌وه هه‌بوو که خۆیان به‌ڕابه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی
دوای راپه‌ڕین له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مانه له‌ژێر
سایه‌ی سیاسه‌تی حیزبایه‌تی پیاوانه‌وه هاتونه‌ته بوون‌و زۆرتر حیزبه‌کانیان
ئه‌مانه‌یان ده‌کرده ده‌مڕاستی پرسی ژنان‌و هه‌رکامه‌و به‌پێی په‌یڕه‌و
پڕۆگرامی حیزبه‌کانیان نوێنه‌رایه‌تی مه‌سه‌له‌ی ژنانیان ده‌کرد.
من له‌و باوه‌ڕه‌دام که سه‌رده‌می دوای راپه‌ڕین‌و ئه‌و مۆدێله له‌خه‌باتی
سیاسی‌و حیزبایه‌تیو دروستکردنی رێکخراوی ژنان‌و که‌سایه‌تی پشت به‌ستوو
به‌پیاوی ئه‌حزاب ئیتر خه‌ریکه به‌سه‌رده‌چێت. چونکه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون
له‌دروستکردنی هۆشیارییه‌کی ژنانه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، که کچان‌و
ژنانی کوردستان هۆشیار‌و پێ‌داگر بکات له‌سه‌ر مافه فه‌ردیو مه‌ده‌نیو
شه‌خسییه‌کانیان. ئه‌مه ده‌توانین وه‌ک که‌لێنێک له‌کار‌و هه‌ڵسوڕانی
رێکخراوه‌کانی ژنان له‌کوردستان مامه‌ڵه بکه‌ین، سه‌ره‌ڕای کاروچالاکی
که بوویانه‌و کۆمه‌کیان به‌ژنان کردووه. به‌ڵام گرنگه ئێمه ره‌خنه
له‌خۆمان بگرین‌و چاو له‌مێژوو بکه‌ین له‌ڕوانگه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌وه‌و
ئاینده‌ی پێ دروست بکه‌ین.
فه‌ریبا محه‌مه‌دی:
ئایا ژنی کورد توانیویه‌تی به‌دروستی که‌ڵک له‌چه‌مکی فێمینیزم وه‌ربگرێت؟
هۆزان مه‌حمود: تا ئه‌م ساته‌ش زۆر که‌م
ئێمه توانیومانه سوود له‌ئه‌زمون‌و ده‌ستکه‌وت‌و تیۆری فێمینیستی وه‌رگرین.
هه‌ندێک له‌هۆکاره‌کان له‌وه‌ڵامی پێشوودا هاتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
نه‌وه‌کانی پێش ئێمه‌و به‌مانه‌ی ئێستاشه‌وه که کار‌و چالاکی ده‌که‌ن
له‌سه‌ر پرسی ژن زۆر که‌م له‌م چه‌مکه تێگه‌یشتون یان ئه‌سڵه‌ن
زانیاریان نییه له‌سه‌ری. به‌شێک له‌ژنانی سیاسی که فێمینیزم ره‌ت ده‌که‌نه‌وه
پێناچێت تێگه‌یشتنێکی باشیان هه‌بێت له‌سه‌ریو ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی
حیزبه‌کانیان ره‌تی ده‌کاته‌وه ئه‌مانیش هه‌روا. یان به‌ته‌نها به‌ئه‌ده‌بیاتی
سیاسی حیزبه‌کانیانه‌وه ده‌چه‌سپێن‌و به‌ده‌یان‌و سه‌دان شێوه ئه‌و
نووسراوو قسانه دووباره ده‌که‌نه‌وه به‌بێئه‌وه‌ی خۆیان هه‌وڵبده‌ن
زۆرتر له‌سه‌ر دونیای ژنانه‌ی خۆیان لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن‌و ئاشنایه‌تی
په‌یدا بکه‌ن به‌ئه‌ده‌بیاتی فێمینیستیو رادیکاڵ که له‌دونیادا هه‌یه.
هه‌ربۆیه‌ش له‌جیاتی سوود وه‌رگرتن له‌زۆر ره‌خنه‌ی فێمینیستیو به‌رهه‌می
فیکری فێمینیسته خۆرئاوایی‌و ئه‌فریقیو ئاسیاییه‌کان زۆرێک له‌ئێمه
تائێستاش ره‌تی ده‌که‌ینه‌وه به‌داخه‌وه. یان ئه‌وه‌نده بایه‌خی
پێنادرێ که نه‌وه‌کانی دوای ئێمه میراتێکی فیکری‌و تیۆری‌و ئه‌ده‌بیاتێکی
ژنانه‌یان بۆ به‌جێ بمێنێت که هۆشیارییه‌کی ژنانه له‌لایان دروست
بکات بۆئه‌وه‌ی ملکه‌چی دابونه‌ریت‌و ئایین‌و پیاوسالاری نه‌بن.
فه‌ریبا محه‌مه‌دی:
تا چه‌ند ژنان له‌کوردستان‌و به‌تایبه‌ت چالاکانی ژن هه‌وڵیانداوه بۆ
جێخستنی فێمینیزم وه‌ک مه‌کته‌بێکی فیکری؟
هۆزان مه‌حمود: من سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بینم
بۆ جێخستنی فێمینیزم له‌کوردستان. به‌ڵام تائێستاش کتێب‌و وتار‌و
لێکۆڵینه‌وه‌کانی زۆرێک له‌فێمینیسته‌کانی دونیا ته‌رجومه نه‌کراوه
بۆ زمانی کوردی‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه ژنی کورد که‌متر ئاگاداری ئه‌م
باسانه هه‌ن. هۆکارێکی تریش نه‌بوونی تێگه‌یشتنێکی ورد‌و زانستی له‌کێشه‌و
گرفته‌کانی ژنان به‌تایبه‌تیو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌گشتی. تائێستاش خه‌ڵک
پۆلاریزه‌کراون له‌ژێر کاتیگۆری کوردبووندا نه‌ک چین. کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش
وه‌ک هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کانی تری دونیا چیانیه‌تییه‌و سه‌رمایه‌دارییه.
بۆیه‌ش تاوه‌کو ژنان هۆشیاریی چینایه‌تییان نه‌بێت ناتوانن خوێندنه‌وه‌یه‌کی
قوڵ‌و دروست بۆ ژێر ده‌سته‌ییو پله‌دووی خۆیان بکه‌ن له‌ڕووی ئابووری‌و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. ژنێکی بۆرژوا حه‌تمه‌ن ژیان‌و ئه‌زموونه‌کانی زۆری
فه‌رقه له‌گه‌ڵ ژنێکی کرێکار یان بێده‌رامه‌ت. له‌خۆرئاوادا له‌ساڵه‌کانی
حه‌فتاکاندا سۆشیالیست فێمینیست‌و مارکسیسته‌کان رۆڵێکی گرنگیان هه‌بوو
له‌شیکارکردنی پله‌دوویو چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له‌ڕوانگه‌یه‌کی چینایه‌تییه‌وه.
هه‌ربۆیه‌ش مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تی بنه‌مایه‌کی گرنگی زۆرێک له‌لێکۆڵینه‌وه‌کانه
وه‌ک جیاکارییه‌ک له‌به‌ینی مرۆڤه‌کاندا‌و به‌و پێیه‌ش ژنان له‌سایه‌ی
سیستمی سه‌رمایه‌داریدا زۆرتر زوڵمیان لێ ده‌کرێت.
بۆیه‌ش گرنگه له کوردستان ئه‌م باس
و دیباتانه شکڵ بگرێت و ژنان له‌ڕوانگه
و پێگه‌ی چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی
خۆیانه‌وه شیکاری ژێر ده‌سته‌یی خۆیان بکه‌ن
و میکانیزمی خه‌بات و جه‌نگ له‌گه‌ڵ
کۆی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری و پیاوسالاری،
ئایینی سیاسی و دابونه‌ریت
و کولتووری دژه‌ژن دیاری بکه‌ن.
فه‌ریبا محه‌مه‌دی:
ئایا ده‌کرێت ژنی کورد پێناسه‌یه‌کی جیاوازی هه‌بێت بۆ فێمینیزم؟ یان
به‌واتایه‌کیتر ده‌توانین بڵێین فێمینیزمی کورد به‌تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌وه
بوونی هه‌یه یان هه‌بێت؟
هۆزان مه‌حمود: هه‌موو فیکرێک جیهانییه
و هه‌ربۆیه‌ش هیچ فیکرێک ناتوانێت دوو سه‌ده ده‌وام بهێنێت ئه‌گه‌ر
نه‌بێته جیهانی و به
وڵاتانی دونیادا بڵاو نه‌بێته‌وه. فێمینیزمیش به‌ده‌ر نییه له‌م
جیهانیبوونه، ته‌رجومه‌کردنی ئه‌زموونی ژنان له‌ئاستێکی لۆکاڵ‌و
گلۆباڵدا به‌شێکه له‌م فیکره. وشه‌ی فێمینیزم یان فێمینیست جیاواز له‌وه‌ی
له‌سه‌ره‌تاوه له‌فه‌ره‌نساو هۆڵانداوه وه‌ک وشه به‌کارهاتوون‌و
گروپی ژنانه‌یان له‌ژێر ئه‌م ناوه‌دا دروست کردووه. به‌ڵام دواتر بۆ
وڵاتانی وه‌ک به‌ریتانیا‌و ئه‌مریکاو ئوسترالیا‌و چین‌و هند‌و زۆرێک
وڵاتی تری دونیا بڵاوبۆته‌وه‌و هه‌ندێجار به‌پێی کۆنتێکستی لۆکا‌ڵی
گونجێنراوه‌و ژنانی هند بۆ نموونه خوێندنه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه به‌وهۆیه‌وه،
که ئه‌وان چه‌ندین ساڵ له‌ژێر کۆلۆنیالیزمی به‌ریتانیادا بوون. یان
ژنانی ئه‌مریکایی-ئه‌فریقی دیسکۆرسی تایبه‌ت به‌خۆیان‌و ئه‌زمونه‌کانی
خۆیان وه‌ک فێمینیزمی ره‌شپێسته‌کان دروستکردووه
(Black Feminism).
ره‌خنه‌ی ئه‌وان له‌فێمینیزمی ئه‌مریکی ئه‌وه‌بوو که ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی
ئه‌زموون‌و کێشه‌کانی ژنانی سپی پێست ده‌کات‌و ئه‌زموون‌و جیاکاریی‌و
راسیزمێک که به‌رامبه‌ر به‌ژنانی ره‌شپێست هه‌یه له‌خۆ ناگرێت. هه‌ربۆیه‌ش
له‌وباوه‌ڕه‌دا بوون که بارودۆخی ئه‌وان پێویستی به‌شیکاریو لێکدانه‌وه‌و
لێکۆڵینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی تر هه‌یه. هه‌ربۆیه‌ش زۆرێک له‌م ژنانه که
خۆیان‌و خانه‌واده‌کانیان قوربانی سیاسه‌تی کۆیله‌داری ئیمپریالیزمی ئه‌مریکیو
خۆرئاوابوون بوونه خاوه‌نی دیسکۆرسی تایبه‌ت به‌خۆیان. دیاره ئه‌وانیش
به‌ده‌ر له‌ڕه‌خنه نین.
بۆیه ئه‌م پێشینه‌یه‌م باسکرد، ده‌مه‌وێت بڵێم که ده‌کرێت ژنی کورد
به‌پێی کۆنتێکستی کۆمه‌ڵایه‌تیو مێژوویی خۆی خوێندنه‌وه‌و شیکاری تایبه‌ت
بۆ خۆی هه‌بێت. زۆر کێشه هه‌یه له‌ناو کورددا له‌وانه‌یه له‌وڵاتێکی
تردا نه‌بێت، بۆیه‌ش ژنانی کورد خۆیان ده‌توانن پێشه‌نگ بن له‌دروستکردنی
گوتارێکی ژنانه‌و دروستکردنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی تازه‌ی ژنان له‌ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی پیاوان‌و سه‌رۆکی حیزبه‌کان.
هه‌ندێک که‌س پێی وایه فڵانه ژن له‌سه‌ده‌ی نۆزده یان بیستدا خاوه‌ن
دیوه‌خان بووه یان سه‌رۆک عه‌شیره‌ت بووه یان ژنه ده‌وڵه‌مه‌ندێکی
خاوه‌ن دیوه‌خانی شاری کۆمه‌کی ژنانی کردوه، ئه‌مه ه‌فێمینیزم نییه
به‌بڕوای من. ده‌کرێت ئه‌مه وه‌ک ژنی به‌ده‌سه‌ڵات سه‌یریان بکرێ که
له‌سه‌رده‌می خۆیاندا له‌وانه‌یه کاری باشیان کردبێت بۆ ژن له‌ڕوانگه‌ی
به‌زه‌ییو خێر خوازییه‌وه. ئێمه ده‌ستکه‌وتێکی فیکریمان له‌وانه‌وه
بۆ به‌جێ نه‌ماوه یان مه‌کته‌بێکی فیکریان نوێنه‌رایه‌تی نه‌کردوه.
دوای ئه‌مانه‌ش ته‌وژمی ژنانی حیزبی هات له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌کان‌و ئه‌زموونی
ئه‌وه‌شمان بینی که زۆر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌دروستکردنی هۆشیارییه‌کی
ژنانه له‌کۆمه‌ڵگه‌دا. دیاره زۆر گرنگه به‌رزنرخاندنی هه‌ر هه‌وڵێک
که کۆمه‌ک به‌پرسی ژن بکات له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا. به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش
گرنگه خاوه‌نی دیدێکی ره‌خنه‌گرانه‌بین‌و ئه‌نالایزی هه‌موو ئه‌م
مێژووه بکه‌ین‌و له‌کات‌و شوێنی خۆیدا هه‌ڵیسه‌نگێنین‌و به‌رز
بینرخێنین. به‌ڵام بیروڕای خۆشمان بڵێین له‌سه‌ر که‌موکووڕییه‌کانیان.
بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌سوود وه‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌و چاکه‌و کار‌و چالاکی‌و
بۆچوونه‌کانیان فیکرێکی نوێ‌و بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێ بنیاد بنێین. ئه‌وه‌ی
من پێش بینی ده‌که‌م ئه‌وه‌یه که له‌چه‌ند ساڵێکی ئاینده‌دا ژنانێک
له‌کوردستان ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که ته‌وژمێکی نوێ له‌کارکردن‌و
بڵاوبونه‌وه‌ی فیکر‌و تیۆری تایبه‌ت به‌ژنان‌و پرسه‌کانیان بێته بوون‌و
له‌گه‌ڵ ئه‌وانی پێش خۆی زۆری فه‌رق بێت.
فه‌ریبا محه‌مه‌دی:
له کۆتاییدا فێمنیست کێیه؟
هۆزان محه‌مود: ده‌کرێت بڵێم فێمینیست که‌سێکه
که کار‌و چالاکی ده‌کات له‌بواری پرسی یه‌کسانی ژن
و پیاودا. هه‌ر چالاکییه‌ک یان کارێک که په‌یوه‌ست بێت به‌پرسی
ژنانه‌وه ده‌کرێت وه‌ک فێمینیزم سه‌یری بکرێت.
دیاره فێمینیزم له سه‌ره‌تاوه له‌خۆرئاوا
سه‌ری هه‌ڵداوه‌و تائێستا سێ شه‌پۆلی فێمینیستی هه‌بووه که له‌سه‌ده‌ی
هه‌ژده‌وه ده‌ستی پێکردووه. هه‌رکامێکیان به‌شێوه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتی
هه‌بووه بۆ ژنانی خۆرئاوا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تیۆری فێمینیستی رۆڵێکی
گرنگی گێڕاوه له‌ڕه‌خنه‌گرتنی زمان‌و ئه‌ده‌ب‌و به‌رهه‌مهێنانی زانست
که زۆرتر پیاوانه بووه‌و توانیویانه ئه‌زموونی ژنانه جێبکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا به‌پێی مه‌کته‌به فیکرییه‌کانی
فیمینیزم مرۆڤ ده‌توانێت بۆخۆی دیاری بکات که کامێک له‌وانه به‌فیکر‌و
خواستی ئه‌و بۆ ئازادی ژن نزیکه‌و نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات.
ماڵپه‌ڕی هۆزان
مه‌حمود
|