٣١\١٢\٢٠١١ تهوهری ''ئایه پهرلهمانی کوردستان سهرسهخت و لامله یان کارتۆنییه یان ئاسایی و لهباره؟''.
سازدانی: ئهمڕۆ
قسەکردن لە سەر دەسەلاتی کوردی وەک گوڵهبەرۆژە قرتاندن وایە، کە من رقی دنیام لە گوڵهبەرۆژە خواردن و سروشتی گوڵهبەرۆژەشە، دەسەڵات سەقەتە، کات بەفیرۆدانە لە سەر شتی پووچ ئاخافتن.. حکومەت و پەرلەمان کلاو لە سەرنانە، تۆ گەر لە واتای ژیاندۆستیی و مرۆڤدۆستیی تێنەگەی ئاستەمە هەنگاوی تەندروست، من کە نەزانم یان زمانی پیشەم زمانی حیزب بێ، حیزبیش بە واتا بیر و ئایدیۆلۆژیا نا، چونکە حیزبیش بوونی نییه، لای ئێمە دەم وپل و ئاخاوتن و دیمانەیان ببینن.. ئهوانه چۆن سەرۆکی حیزب و ئەندامی حیزبن.. هەر ئەو سەقەتی هزر و سەقەتی ناو خودی کۆمەلگاکەشە، کۆمەلگاش دەخرێتە ناو کەوانەوە، هەر ئەو هزرە وێراکارییانهش لە سەر کۆمەلگا بوونه بە کەڵهگا، ئیتر چۆن چاوەرێی وەڵامی ئەرێنیی بین.
لە دنیادا نەبووە پەرلەمان گوێ لە داخوازییهکانی کۆمەڵ یا تاکیش نەگرێ، پەرلەمانی وا نەبوونی باشترە، هەبوونی بە واتای ئەوهیه که ئهو پیس و پۆخڵیی ئەو مافیا و تاکڕەویی و خێڵانهت بۆ دادەپۆشێ، من ئهگهر پارەم هەبووایە کۆشکی پەرلەمان، یان راستتر بڵێین ئەو دیوەخانەم لە سەرۆکی خێڵ دەکڕی و دەمکردە مەیدانی مریشکان! مەیدانی مریشکان رێزی زیاتری هەیە لام، وەک تەلاری پەرلەمان.. بەڵام ئایا دەزانن ئەو پەرلەمانە وەک مریشک خۆل بە سەر خۆی دادەکا، رەنگە وا تێبگەن کە بەندە رەشبین بێ یان توند و زمان زبرم، گەر رەشبینیش بم ئەوا بیست ساڵه نەتەوەکەم سووکایەتی پێدەکرێ و لە گیانی نەتەوەیی و مرۆڤبوونی دادەماڵدرێ و مشەخۆر و گهندهڵ دەکرێ.. هیوا و خەونی لە گۆڕدهندرێ، بهڵام سەرهڕای ئەو هەموو تاوانانهش باوەڕم بە مافی چارهنووس و رزگاربوونیش ههیه.
شەرم و شوورەییە نەتەوەیەک بەو ژمارە زۆرە و بهو خاکه فراوانهوه.. به کورتیی له هیچی کەم نییه.. کهچی خاوەن قەوارەی سیاسیی خۆی نییه، ئەو رۆژە برازایەکم کە لە دایکبووی ئێرەیە - ئهمهریکا - بە باوکی دەڵێ (داد کوردستان ئیتس نات کەنتری) کوردستان ولات نییه، براکەشم گۆتی راستدەکەی داگیرکراوە، بیننه بەرچاوتان ئەو باوکە چەند بچووک بۆتەوە بەرامبەر بە کوڕەکەی، بێرێزیی نەبێ بەرامبەر براکەم، هەموومان ئەو درۆیە سپییه دەکەین.. چونکە نیشتمان خۆشەویستە لامان، هەموومان دەزانین باوک چەند مەزنە، ئەو پەرلەمانەش هێندە بچووکە.. نەکەن وێنەی لەگەڵ بگرن چونکە لە بچووکییان لە وێنە دەرناچێ!
|