١٢\٣\٢٠٢٢
فەرهەنگی رووسی
دەبێ هەمیشە ئەزموون بکرێ.*

وەرگێڕانی: هاوڕێ نەهرۆ
لەم بەهارە دەبوایە هامشۆکەرانی سینەمای نەرویجی فیلمی (هەڵهاتنی کابتن
فولکونوگوڤو) ببینیایە، رووداوی فیلمەکە لەسەر یەکیتی سوڤیەتە لە ساڵی
١٩٣٨ لە ژێر دەسەڵاتی ستالین بەپێ بۆچوونی دابەشکەری فیلمەکە ڤیدالگۆ (دژی
دەسەڵاتدارییە).
ئێستا هیچ بەشێک لە فیلمەکە نیشان نادرێ، دابەشکەرانی نەرویجی
بایکوتیان هەڵبژارد سەبارەت بە تێکرای فیلمی رووسی، ئەمەش بەندە بەو
پەیوەندی یەوە کە لە ئەکادیمیای فیلمی ئۆکرانی یەوە هات.
لە سەرتاپای ئەوروپا و لە جیهانی سینەما دا هەمان کاردانەوە ئەبینین،
ئەم کاردانەوەیە سەبارەت بە پەلاماری رووسیا بۆ ئۆکرانیا حەکیمانە نییە،
سەرەتا و یەکەم لەبەر ئەوەی بایکۆتی گشتی دژ بە فەرهەنگی رووسی ئەوانەش
دەگرێتەوە کە رەخنەگرانی هەڵسوڕاون دژ بە ڕژێم.
بەرهەمهێنەرانی رۆشنبیری زۆر کەم نوێنەرایەتی یان بوقی دەوڵەتی رووسیان.
بمانەوێ یان نامانەوێ بەم شێوەیە مامڵەی لەگەڵ کراوە، ڕاستتر ئەوەیە
بەشێک لە وەزیفەی هونەر خوڵقێنەری دیالۆگ و لێک تێگەیشتنە لە رێگای
خەڵکەوە.
دووەم، روون نییە مەبەستی بایکوت چی یە و چی دەپێکێ، لەکاتێکدا سزای
سیاسی و ئابوری دەیەوێ فشار بخاتە سەر دروستکەرانی بڕیار وڕای گشتی
خەڵک لە رووسیا.
جێگای گومانە کە ئەم بایکۆتە فەرهەنگی یە دەتوانی بەشدار بێ لەو
بوارانە دا، لەبنەرەتدا کاریگەریی سیمبولی یە، بەڵام ئەوەی کە سەخت و
دژوارە کە بایکۆت ئامانجی دەربڕینی روشنبیری بێت لەگەڵ پەیوەست کردنی
بەڕژێمەوە.
وادیارە ئەوەی زۆر جێگای لێ حاڵی بوونە کە پەیمانگاکانی فەرهەنگی
نەرویجی کۆتاییان هیناوە یان پشوویان وەرگرتووە سەبارەت بە هاوکاری
لەگەڵ پەیمانگاکانی دەوڵەتی رووسی.
بەڵام هونەرو روشنبیری بەشدارە لە دروستکردنی پرد و کوپری.
لە هەمان کات دا نابێ خۆمان لە ژێر کورسی بشارینەوەو بڵێن هونەرو
روشنبیری بەشدارە لە شەرعیەت دان بە ڕژێم.
ئەگەر مرۆڤ بەربڵاوی چەمکەکانی روشنبیری بکاو وەرزش پەیڕەو بکا.
ئەمە زۆر روونە کە دەسەڵاتی رژێم وەرزش بەکار دەهێنێ وەک نیشانەی بە
هێزی و سەرکەوتن، بریارەکانی قەدەغە کردنی رووسیا لە رووداوە
وەرزشیەکان تا رادەیەک بەجێیە.
بەڵام لێرەش ڕەش و سپی نییە، بایکۆتی وەرزشی تیپی مناڵانی رووسیاو بلا
رووسیا گرتووتەوە کە بە نیاز بوون بەشداری خولی تۆپی پێ بکەن لە نەرویج،
ئەمە زۆر کێشەو گرفتە، بەروونی جیاوازە، لە نێوان وەرزش وانانی
پروفیشیناڵ کە بۆ شەرەف و پایەبەرزی رووسیا تێدەکۆشن لەگەڵ مناڵان کە
یاری تۆپێ پێ دەکەن لەسەر سنوورەکانی نیشتمانی.
بایکۆتی سەراپای فەرهەنگی پەیوەندی بە هیچەوە نییە، ئەوە فەرهەنگی
رووسیا نییە چووە بۆ جەنگ دژی ئۆکرانیا.
ئەگەر بەرهەمهێنەرانی روشنبیری نەرویجی وا هەست بکەن هەر هاوکارییەک
شەرعیەت بە شەڕی دەوڵەتی رووسیا ئەدا دژی ئۆکرانیا دەبوایە
هاوکاریەکانیان ڕابگرتایە، لەهەموو حاڵەتەکانی تردا پیویستە بەردەوام
بەرهەم و دەربڕینی روشنبیری رووسی بخوێنرێتەوەو ببینیرێ.
____________________________________________________
سەرچاوە: رۆژنامەی
کاغەزیی (ئافتن پوستن)ی ئەمرۆ.
*
لە لایەن لیدەری رۆژنامەی (ئافتن پوستن)ی نەرویجییەوە نووسراوە.
٧\٣\٢٠٢٢
ماڵپەڕی
هاوڕێ نەهرۆ
|