په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١\٢٠١٠

فێری هەلەو بووم!


گۆران دوکانی   


گومان لەوەدانیە کە ووشەى (هەلەو) ووشەیەکى ئینگلیزیە ،لێ ئاشکرایە کە ئەم ووشەیە ئەمڕۆ باڵى کێشاوە بەسەر زۆربەى کۆمەڵگەکانى دنیادا ،هەریەک لەئێمەش ڕۆژانە کەسمان نیە بەدەیانجار گوێبیستى ئەم ووشەیە نەبین ، بەتایبەت لەکاتى پەیوەندیکردن بەکەسێکەوە لەڕێگەى بەکارهێنانى تەلەفون یان مۆبایلەکانمانەوە.


لەلایەکى دیکەوە لەکاتى گفتوگۆکردنیشدا کەسى بکەرى ئەم ووشەیە سەرەتاى دەروازەى پەیڤینیەتى لەگەڵ کەسی بەرامبەردا و بەکارهێنانى ووشەى(هەلەو) سەرەتاى زۆربەى ئاخاوتنەکانە.


ئەوناونیشانەى سەرەوە چیرۆکى دوو خوێندکارى ژیکەڵەى پۆلی پێنجەمى بنەڕەتى یەکێک لەخوبَندنگەکانی شاری سلێمانی بوو،کەلەکاتی تەواوبونی وەزیفەى خوێندنیان بەرەو ماڵ دەگەڕانەوە ،یەکیًَک لەکچە خوێندکارەکان بە تەوسەوە و بەخۆشحاڵیەکى ڕەهاوە بەهاوڕێکەى دەگوت من ئەمڕۆ لەخوێندنگەدا(فێرى هەلەوبووم!)..


لەوکاتەدا یادەوەریەکی خۆم بیرکەوتەوە کەبەر لە16ساڵ لەمەوبەر لەپۆلى یەکەمی ناوەندى بووم، یەکێک لەسەرپەرشتیارەکانى پەروەردە سەردانى خوێندنگەکەمانى کرد بەمەبەستى هەڵسەنگاندنی ئاستى تواناى خوێندکارەکان لەوانەى ئینگلیزیدا،لەکاتێکدائەوسەرپەرشتیارە هاتەپۆلەکەمانەوە بەزمانى ئینگلیزى سڵاوى لێمان کردو گووتى:(GOOD MORING)،لەوکاتەدا تەواوى پۆلەکەمان کورد وتەنى زمانى بو بەتەڵەى تەقیو کەتەنها تاکەخوێندکارێکمان لەکۆى 42خوێندکارى پۆلەکە نەمانتوانى وەڵامى سڵاوى ئەوسەرپەرشتیارە بدەینەوە ، دواى دووبارەکردنەوەى هەمان سڵاو،پاش کەمێک بێدەنگى یەکێک لەخوێندکارەکان گووتى(هەلەووووو!)،بەڵێ ئەو هەلەوە سادەو ساکارەى کەدواى16ساڵ لەمەوبەر ئەمڕۆکچەخوێندکارێکى پۆلى پێنجەمى بنەڕەتى خۆشحاڵە بەفێربونى!، ئەوەبو سزاى ئەو تەمەڵیەش تەواوى پۆلەکەمان حەسیر مەیانێکى باشبوو لەلایەن جەنابی بەڕێوبەرەوە .


خۆشحاڵى ئەو کچە خوێندکارە لەوکاتەدا و ئاستى تواناى42خوێندکارى پۆلەکەمان لەوسەردەمەدا ئەوپرسیارەى لادروست کردم کە شکوربۆخوا دواى16ساڵ لەم هەرێمەدا مەنهەجى خوێندن ئەوەندە پێشکەوتوە ئاستى تواناى خوێندکار بۆ فێربونى ووشەى (هەلەو)ێک، دووساڵ پێشکەوتنى بەخۆیەوە بینیوە و لەپۆلى یەکى ناوەندیەوە دابەزیوە بۆ پۆلى پێنجەمى بنەڕەتى!.


بەداخەوە تائەمڕۆشى لەگەڵدابێت بێسەروبەرترین سیستەم لەم هەرێمەدا سیستەمى پەروەردەیە ،هەرئەوەشە واى کردوە وەک دەبینرێت زۆرێک لە خوێندکارانى خاوەن بەرزترین بڕوانامەى زانکۆکانى هەرێم جگەلەزمانى دایک ناتوانن بەهیچ زمانێکى دیکە مامەڵەى ئاخاوتن بکەن،دەرەنجامى ئەوەشە وایکردوە زۆرینەى ئەوبەرپرسانەى کەئەمڕۆ نوێنەرایەتی ئەم هەرێمە دەکەن لەگەڵ ئەوەى بەشێکى زۆریان خاوەن ئەو بڕوانامەیەنین کەلەئاستى ئەو پۆستەدابێت کەپێیان دراوە بەڵکو بەو سیستەمى پەروەردە دواکەوتوە گۆشکراون کەزیاتر لە30ساڵە چاوى دارا هەردوو دار دەبینێت،نەدەبێت بەسێ دار و نەدارێکیش کەم دەبێتەوە!.

 


GORAN.DUKANI@YAHOO.COM