١٣\٣\٢٠١٩
فەرمانبەران و
کرێکاران کێن؟

تاهیر حەسەن
فەرمانبەر ھەر ئەندامێکە لەخودی چینی کرێکاران، چونکە،ئەویش بەشێکە
لەھێزی کارو ڕۆژانە دەبێت لەڕێی مێشک و جەستەیەوە چەندین کات ژمێر
لەژیانی خۆی بدات بەخاوەن کارەکەی،جالەھەر بەشێک و ھەر پیشەیەکدا
بێت،تائەوەی دواتر خاوەن کارەکەی بڕێک پارەی پێبدات،تابژێویەکی مام
ناوەندی پێ پەیدابکات. ئەوی ناوی فەرمانبەری داھێناوە،خودی
دەوڵەتدارانی سەربەچینەچەوسێنەرەکان بون،تالەو ڕێگەیەوە،جیاوازی بخەنە
نێو خودی کۆی چینێک کەدەچەوسێنرێتەوەو خودی ژیانیش تەنھا لەلایەن ئەو
چینەبەرھەمھێنەرەوە ڕۆژانە ھەڵدەسوڕێنرێت.
گەر خودی ئەو زۆرینەیە نەبێت،ئەوا ژیان دەوەستێت و کۆی جومگە
سەرەکیەکانی ڕۆژانەی ژیان بردنەپێشەوە توشی تێک شکان و ئاڵۆزی دەبێت.
دابەش کردن و پارچەپارچەکردنی چینەبەرھەمھێنەرەکان بەپێی پیشەو
نیڤۆکانیان،تەنھا لەپێناو قازانج و بەرژەوەندی مانەوەی چینەدەسەڵاتدارە
چەوسێنەرەکاندایە،نەک ئەوەی فڵانە ڕشتە نیڤۆکەی بەرزەو ئەوی خوارتر لەو
دەبێت چاولەدەستی خاوەن بڕوانامە بەرزەکان بێت. کاتێک دەرفەت
دەڕەخسێنرێت بۆ کۆی تاکەکان و پەروەردەیەکی زیندو فێری تاکەکان
دەکرێت،ھەرئەوکاتە دەتوانرێت کۆی مرۆڤەکان لەئاستێکی ھۆشیارو خاوەن
چالاکی مێشکی کراوەدا بەرھەمبھێنرێت.
جاتائەو چینە یەکگرتو ڕێکخراو نەبێت،ھەمیشە لەلایەن دەوڵەت و حکومەتی
بۆرژواکانەوە،ڕسوا دەکرێت. حزبە جۆراوجۆرەکان و میدیاکان بەگشتی و
بەشێوەیەکی،کۆ،بەشێکن لەپارێزەرانی سیستەمی چینەچەوسێنەرەکان. ئەوی
ڕۆژانە ژیان ھەڵدەسوڕێنێت،خودی چینەداراو بۆرژواکان و دەسەڵاتەکانیان
نیە،بەڵکو ئەوە خودی ئەو ملیۆنان لەمرۆڤە کارگەرو بەرھەمھێنەرانەن
کەھەر بەشەو لەبوارێکدا ژیان ڕێک دەخەن و برەو بەبەردەوامی دانیەکەی
دەدەن.
دەسەڵاتی ئەحزابی ناسیۆنالیزم - دینی کوردی و عەرەبی بۆخۆیان
مێژوویەکە،چینی چەوساوەو کرێکاری عێراق و ھەرێم دەڕەتێنن و
دەیچەوسێننەوە،ئەویش تەنھا لەپێناو خۆیان و سیستەمی
دەوڵەتداریەکەیاندایە. کرێیەک کەدایان ناوە بۆ ئەو بەشەی بەناوی
فەرمانبەرەوەیە تادەگات بەنادیاری ھەقدەستی کرێکارانێک ڕۆژانە
لەمەیدانی کاردان،تەنھا بەئەندازەیەکە،کەھیچ کات نەتوانن بژێویەکی
شایستە بۆ خۆیان و مناڵەکانیان دابین بکەن،مەگەر ئەوەی تەنھا بەشی ئەو
بژێویە بکات کەنەمرن و بتوانن بەردەوام نەوە بخەنەوەو بیخەنە خزمەتی
چینی بۆرژواکان و دەرەبەگەکان.
ئەم سیستەمی سەرمایەداریە،کەلەڕێی تۆڕە ئاڵۆزەکانیەوە،کەوەک تۆڕی جاڵ
جاڵۆکە وایە،ھەمیشە و بەردەوام لەپلان و بەرنامەڕێژیدایە،تەنھا و
تەنھا،تائەوەی ئەو چینەبەرھەمھێنەرە زەبەلاحە پچڕ پچڕ
کراوە،بەئاگانەیەتەوەو نەیپەرژێتە سەر ئەوەی پچڕانەکەی خۆی گرێ بداتەوە
بەدەوری خۆیدا.
ھەمیشە دەتوانرێت کار بۆ کۆی مرۆڤەکان دابین بکرێت و ھیچ کەس بێکارو بێ
ژیان نەبێت،بەڵام سیستەمی چینەچەوسێنەرەکان بەردەوام بەپێچەوانەی ئەو
خواستەوە کار دەکەن و بەردەوام سوپایەک لەبێکار جێگیر دەکەن و بێ ژیان
دەیانھێڵنەوە،تائەوەی لەلایەک بیان کەن بەکێبەرکێ کاری ئەو بەشەی
کاریان ھەیەو لەجومگە جۆراوجۆرەکاندا ڕۆژانە ژیان
ھەڵدەسوڕێنن،لەلایەکیترەوە،بەھێشتنەوەی سوپایەک لەبێکار،خودی حزب و
دەوڵەتدارانی چینەبۆرژاکان،زۆر بەئاسانی و بەتێچویەکی زۆر کەمەوە،ئەو
سوپا لەبێکاران دەخەنە خزمەتی مانەوەی دەوڵەتەکانیان و بۆ مانەوەی
خۆیان بەکاریان دەھێنن،جا لەڕێگەی بەسەربازی کردنەوە بێت یان بەپۆلیس
کردنیانەوە بێت تادەگات بەقۆناخێک،ئەو سوپا لەبێکاران،بەمەمنونیشەوە
ئامادە بن،کەحکومەت ھەرچ ئەرکێکیان پێ بسپێرێت بۆیان جێ بەجێ بکەن.
ھەروەک ئەو ھەلومەرجە دژوارەی لەعێراق وھەرێم و وڵاتانی ناوچەکەو
جیھانیشدا بونی ھەیەو نمونەی زیندون.
سیاسەتی حکومەت و دەوڵەتە سەرمایەداریەکان،لەقۆناخە جۆراوجۆرەکانی
مێژووی دەسەڵاتداریەتیاندا،ھەمیشە،قەیران و گێژاویان بەرھەمھێناوەو
ڕێگەیان نەداوە کەئابوری و بەرھەمھێنان پێش بکەوێت و بچێتە
ئاستێکەوە،کەببێتە مایەی سەرئێشە بۆیان و کارێکی وابکات کەببێتە
ھۆکارێک بۆ خۆ ھۆشیار کردنەوەی چینەچەوساوە بەرھەمھێنەرەکان.
بۆیە،قەیرانە ئابوری و دارایەکانیش کەھەر چەند ساڵ جارێک دەبینرێت و
ڕودەدات،لەسەپاندنی کارێکی قەدەر ئاساو ئەزەلیەوە نیە،بەڵکو پەیوەندی
بەخودی سیستەمی سەرمایەداری و کێبەرکێی نێوان دەوڵەتان و شەریکاتە قۆرخ
کارەکانیان و بازاڕو ئەو سودو قازانجانەوە ھەیە،کەدەیانەوێت بەدەستی
بھێنن.
لەکاتی قەیرانەکان و کۆتای قەیرانەکانیشدا،جائابوری بێتن یان
ھەڵگیرساندنی جەنگ بێت لەنێو دەوڵەتاندا،تەنھا،ئەوی سود مەند
دەبێت،خودی سیستەمەکەیە،ھەندێک جار ڕودەدات،لەڕێگەی قەیرانێکی
ئابوریەوە یان جەنگێکەوە،دەوڵەتێک یان حکومەتێک بڕوخێنرێت یان
ھەڵبوەشێنرێتەوە،بەڵام ئەوی نەیان ھێشتوە لەناو بچێت خودی سیستەمی باوی
سەرمایەداریە بوە،وەزەرەرمەندی گەورەو باجدەری گەورەی نێو کۆی مێژووی
قەیرانەکان و جەنگەکان،تەنھا،ھەر چینەچەوساوەکان و مرۆڤە بەرھەمھێنەرە
واقعیەکان بون.
ڕێکخراوبونی چینی کرێ وەرگرەکان،کەناوی کرێکارو فەرمان بەر یان فەرمان
جێبەجێکاریان پێ بەخشراوە،تەنھا کارێکە،دەتوانێت کۆتای بەژیانێک و
سیستەمێک بێنێت،کەبۆ ھەرچرکەیەک ژیانی ئەمی خستۆتە بەردەم لێژبونەوەو
تێک شکانەوە. سیستەمی چینەچەوسێنەرەکان ئەبەدی نین،بەڵکو ئەوی دەتوانێت
ئەبەدی یان بۆھەتایە بونی ھەبێت خودی مرۆڤ و کۆتای ھێنانیەتی بەبونی
سیستەمێک کە پێک ھاتبێت لەچینێکی سەرووارو چینێکی ژێر دەستە. بۆ ھەر
ساتێک بێت،مرۆڤایەتی و خودی چینەبەرھەمھێنەەکە،کۆتای بەم جەنگەڵستانە
دەھێنێت،کەبەرھەمھێنەرەکەی تەنھا خودی ناھۆشیاری سیاسی چینەچەوساوەکانە
کارێکی وای کردوە،جەچینێکی چەوسێنەری دڕندە بکاتە حاکم وەکیلی خۆی.
دەوڵەت و پێکھاتەکانی دەوڵەت،بەکۆ تەنھا لەپێناو مانەوەی چینەچەوسێنەرە
حاکمەکاندا دروست کراون یان بنیات نراون.
١٠\٣\٢٠١٩
ماڵپهڕی تاهیر
حهسهن
|