٢٢\١١\٢٠١٤
فەرماندەی
هەميشەیی!

کارلۆس پۆئێلا.
و.جەلال دەباغ
لە بەرزترين ئاستی مێژووەوە،
فێری خۆشەویستیی تۆ بووين..
کاتێک کە خۆر لە ئازایی تۆوە،
گەمارۆی مردنی دا..
کۆرس
لێرەدا.. لە بوونی تۆی خۆشەويستدا
رۆشنایی دڵگير، ئاشکرايە
چی گيڤارای فەرماندە..!
دەستی پڕ لە شانازیی و بەهێزت،
دەستڕێژی لە مێژوو کرد..
کاتێک هەموو (سانتاکلارا)،
بۆ ديدارت لە خەو هەستان،
چی گيڤار..!
کۆرس
لەگەڵ خۆری بەهار هاتيت..
سروەی بای شەماڵت گڕدا،
بۆ چەقاندنی ئاڵا..
لەگەڵ تيشکی زەردەخەنەت.
کۆرس
خۆشەويستیی شۆڕشگێڕییت،
بەرەو نەبەردیی نوێت دەبا..
بە ئاواتی هێز و توانا..
لە بازووی رزگارییبەخشی تۆدا..
کۆرس
هەر بەرەو پێشەوە دەچين،
وەک لەگەڵ تۆدا راهاتووين،
لەگەڵ فيدڵدا پێت دەڵێین:
ماڵئاوا، ئەی فەرماندە!
ماڵئاوا..!
ماڵپهڕی جهلال دهباغ
|