١٦\٧\٢٠١٣
فه‌شه‌لی ئیخوان
یان ئیسلام.

ئارام حه‌مه‌ساڵح
ڕێکخراوه‌ی ئیخوان موسلیم له میسردا که‌له‌سه‌رده‌ستی حه‌سه‌ن ئهلبهنادا
نزیکه‌ی ٨٥ ساڵ به‌رله‌ئێستا دامه‌زرا بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی هه‌میشه له هه‌وڵ وخه‌باتێکی بێوچاندا بووه، مێژووی ئه‌م
حیزبه له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه هه‌تا ئێستا پڕبووه له‌به‌رزی و
نشێوی ،له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و وڵاته‌وه زۆرجاران تووشی گرتن
و ده‌ربه‌ده‌ری وسزاو ئه‌شکه‌نجه بوون، ئه‌مانیش درێغیان نه‌کردووه
لهقهلاچۆکردن وتێرۆرکردنی سیاسه‌تڤانان وڕوناکبیرانی ئه‌و وڵاته‌دا،
تێرۆرکردنی ئه‌نوه‌رسادات ونووسه‌رانی وه‌کوو مه‌هدی ئه‌لعامل
ودۆکتۆرفهرهج فۆده‌و بریندارکردنی نه‌جیب مهحفوزو گه‌لێکی تر له‌سه‌رده‌ستی
ئه‌ماندا ڕوویدا ،زانکۆی ئه‌زهه‌ریش که‌به‌یه‌کێک له‌ده‌زگا هه‌ره‌گرنگه‌کانی
ئیسلام دائه‌نرێ ڕۆڵێکی هه‌تا بڵێی ئۆپۆرتونیستیانهی وازیکردووه هه‌ندێ
جار لهسهداسهدپشتوپهنای ئه‌مان بووه‌و هه‌ندێ جاریش له‌ژێرفشاری ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی‌دا پشتی تێکردوون ،ئه‌م ده‌زگا هه‌لپه‌رسته هه‌موو دانوساندنێکی
له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و جوله‌که‌دا به‌حه‌رام دائه‌نا که‌چی له‌سه‌رده‌می
سازشکردنی ساداتدالهگهڵ ئیسرائیل‌دا (شێخ مته‌وه‌لی شه‌عراوی ) ڕێبه‌ری
ئه‌وسای ئه‌زهه‌ر هه‌ڵوێستی گۆڕی وبهفتوایهک حهڵاڵیکرد، به‌هه‌مان
شێوه‌ش ئه‌زهه‌ر له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕی وده‌نگی
خۆی خسته‌پاڵ ئۆپۆزسێۆن و میلیتاری.
بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ریی شکستخواردنی ئیخوان و په‌یوه‌ندیی به‌ئیسلامه‌وه
ڕوون بکه‌مه‌وه به پێویستی ده‌زانم یه‌کێتی سۆڤییه‌ت به‌نموونه
بهێنمه‌وه، شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به ڕابه‌رێتی لینین لهساڵی١٩١٧ دا سه‌رکه‌وتنی
به‌ده‌ست هێناو سه‌رله‌به‌ری دامودهزگاسهرکوتکهرهکانی ڕوسیای قه‌یسه‌ری
ژێرهوزهبهرکرد، ههرلهوسهروبهندهدا سێ هزرمه‌ندی گه‌وره که‌بریتیبوون
له بلیخانۆف و ترۆتسکی وکاوتسکی پشتیان له‌شۆڕش کرد‌و ئه‌م شۆڕشه
نوێیه‌یان به‌شۆڕشی کرێکاران وهه‌ژاران نه‌ناساند، ساڵانی دواتریش چه‌ند
ئاڕاسته‌یه‌کی دژ به یه‌کێتی سۆڤیه‌ت دروستبوو له‌وانه ڕێبازی چینی(
ماوی) دواتریش ڕێبازی ئۆرۆشیوعی ( شیوعی ئه‌وروپی ) به‌دوای ئه‌مانیشدا
به‌شێکی زۆر له که‌سانی کۆمۆنیست و چه‌پ له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا دانی
خێریان به یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا نه‌ده‌نا و هه‌رگیز به‌ڕابه‌ری چینی
کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشیان نه‌ده‌زانی ئیدی یان به ڕیڤیژیۆنیست یان به
سۆشیال ئیمپریال یان به‌هه‌ندێ زاراوه‌ی تر حیزبی شیوعی سۆڤیه‌تیان
نێوزه‌د ده‌کرد که‌چی هه‌رئه‌وه‌نده‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت هه‌ره‌سی هێنا و
له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شایه‌وه ته‌واوی حیزبه چه‌پ وکۆمۆنیسته‌کانی سه‌رگۆی
زه‌وی سه‌رگه‌ردان بوون وتێکشکان له‌م سهرگهردانیهدا هه‌ندێک له
حیزبه شیوعیه‌کان به‌ناچاری ناوی خۆیان گۆڕی ، بۆ نموونه حیزبی شیوعی
سویدی که پێش ڕووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت ناویان VPK
بوو به‌واتای حیزبی شیوعی چه‌پ ، ئه‌وه‌بوو پیتی K
که به‌مانای کۆمۆنیست دێت لێکرده‌وه‌و کردیان به VP
واتا پارتی چه‌پ ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌ی که لایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه
مه‌رج نییه کۆمۆنیست بن یان باوه‌ڕیان به کۆمۆنیزم هه‌بێ، ئه‌وه‌نده
به‌سه بۆ ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه که بیروباوه‌ڕی چه‌پیان
هه‌بێت وئۆپۆزسیۆن بن ، ئه‌م هه‌ڵوێسته پاشه‌کشه‌یه کی ڕوون و
ئاشکرایه له ئایدۆلۆژیای کۆمۆنیزم و هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی تر هه‌ڵناگرێ
، ته‌نانه‌ت ڕوخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت کاریگه‌ریی خۆی لهسهرحیزبه
سۆشیال دیموکراته‌کانی ئه‌وروپاش دانا له‌م سۆنگه‌یه‌وه دوابه‌دوای
ڕوخانی سۆڤیه‌ت ئه‌مانیش جه‌ماوه‌ریان که‌م بۆوه‌و له‌هه‌ندێک وڵات‌دا
مۆدێراته‌کان هاتنه سه‌رحوکم که ده‌یان ساڵ بوو خه‌ویان پێوه ده‌بینی..!!!
لێره‌دا مه‌به‌ستمه بڵێم که‌له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌موو ڕهخنهوگازندهیهی
به‌درێژایی زێتر له‌نیوسه‌ده ڕووبه‌روی سۆڤیه‌ت ئه‌بۆوه سه‌باره‌ت به‌خه‌م
ساردی فه‌رامۆشکردنی بزووتنه‌وه کۆمۆنیستیه‌کان له‌دنیادا
وپشتتێکردنیان هێشتاش یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له‌چاوی دونیادابهبهرزترین قه‌ڵای
کۆمۆنیزم وباوهگهورهی هه‌موو پارته کۆمۆنیسته‌کان ده‌هاته ئه‌ژماردن.
ئیخوان موسلیم که به‌هێزترین و کۆنترین حیزبی ئیسلامییهوتێکڕای
بزوتنه‌وه ئیسلامییه سیاسیه‌کان له وڵاته ئیسلامیه‌کاندا له‌هه‌ناوی
ئه‌مه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و به دایه‌گه‌وره‌ی هه‌مویان دێته ئه‌ژمارد
که توانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتێکی نه‌بێت بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ بمانه‌وێ
ونه‌مانه‌وێ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئیسلام وه‌کو دین وئایدۆلۆژیا و له‌سه‌ر
ئیسلامی سیاسی ده‌بێت و جێگایان پێ لێژ ده‌کات هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه
واناگهێنێ که چیتر ئیسلامی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نامێنێت هه‌رده‌مێنێت
به‌ڵام ئهوڕهونهقهی جارانی نامێنێت هه‌روه‌کوو چۆن دوای له‌ناوچونی
سۆڤیه‌تیش پارتی کۆمۆنیست وده‌سه‌ڵاتی کۆمۆنیزم له‌چه‌ند وڵاتێک‌دا
هه‌رمانه‌وه، له‌خۆڕانییه هه‌رله‌ئێستاوه ئیسلامی سیاسی به‌وانه‌ی
کوردوستانیشه‌وه شپرزه‌بوون وباڕهیان لێ هه‌ستاوه به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی
کهئیخوان له‌ڕێگای سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه و له پرۆسێسێکی
دیموکراتیدا هاتونه‌ته سه‌رکارو هه‌ڵبژاردنیان بردۆته‌وه به‌ڵام به
کوده‌تایه‌کی میلیتاری ده‌سه‌ڵاتیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه ئه‌مه له
کاتێکدا که محمد مورسی به ده‌نگێکی زۆرکه‌م به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌فیقی
ڕکابه‌ریدا سهرکهوهت جیاله‌مه‌ش ئه‌حمه‌د شه‌فیق ده‌نگی زۆربه‌ی
خوێندهواروشارنشینهکانی به‌ده‌ست هێنابوو ، موحه‌مه‌د مورسیش ده‌نگی
نهخوێندهواروگوندنشینهکانی به‌ده‌ست هێنابوو.
مه‌خابن حیزبه ئیسلامیه‌کانی کوردوستان تهواوخۆیان سه‌غڵه‌ت کردووه‌و
بۆ لابردنی مورسی و ئیخوان شینوشهپۆڕیان دابه‌ستووه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر
بێتوو هه‌رچی موسڵمان له‌کوردوستاندا هه‌یه له‌ت وپه‌ت بکرێت نه
مورسی و نه ئیخوان ورته‌یان لێ نایه‌ت و به هه‌ندی وه‌رناگرن..!!
به‌داخه‌وه ئیسلامی سیاسی ئاگای له‌وه‌نییه که دیموکراتی ته‌نها
بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان نییه هه‌رگیز نابێ زۆرینه ببێ به
زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری دیکتاتۆروکهمینه فه‌رامۆش بکات ، جێکه‌وتکردنی
پریسنسپڵی دیمۆکراتی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بێ مافی تاکه‌که‌س ومافی مرۆڤ
ومافی ژنان ومافی هه‌موو که‌مایه‌تییه‌کان به‌بێ جیاوازی مسۆگهربکاو
بپارێزێ به‌ڵام ئیخوانه‌کان له میسردا هێژه‌مۆنی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو
جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا سهپاندوحسابیان بۆ که‌س نه‌کرد هه‌رله‌یه‌که‌م
ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه ده‌ستیانکرد به‌بانگدان له‌ناوهۆڵی په‌رله‌مانی
میسردا و گوێیان له‌که‌سی تر نه‌گرت ، یه‌کێک له‌کاره قێزه‌ونه‌کانی
تریان ئه‌وه‌بوو ئه‌کته‌ری ناسراوعادل ئیمامیان هه‌واڵه‌ی دادگا کرد‌و
له به‌ندیخانه‌یان توندکرد به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که چه‌ندساڵێک به‌ر
له‌ئێستا له فلیمێکیدا گاڵته‌ی به مه‌لایه‌کی ئاینی کردووه ..!! هه‌مان
پلانیشیان بۆ هه‌موو نووسهروڕوناکبیره سێکیولاره‌کان دانابوو ، به‌م
دواییه‌ش له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه به‌چاوی خۆمان بینیمان چۆن
لاشه‌ی کوژراوی شیعه مه‌زهه‌بیان بهناوشهقامهکانی قاهیره‌دا ڕاده‌کێشا...جا
ئه‌م ڕفتاره وهحشگهریانه شاهیدی به‌ڵگه نه‌ویستن که ئیخوان
موسلیم خیانه‌تیان له پرینسپڵی دیموکراتی کرد وسه‌لماندیان که ئه‌وجۆره
ڕه‌وته سه‌له‌فییه هه‌رگیز ناتوانن دیموکراتخوازبن ومافی جگه‌له‌خۆیان
هیچ که‌سێکی تر مسۆگه‌ربکه‌ن بۆیه زه‌بری جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز‌و ڕاپه‌ڕیوی
سه‌رشه‌قامه‌کانی میسر میلیتاری ناچارکرد کهمورسی لاده‌ن وئاوێک بکه‌ن
به ئاگری کڵپهسهندوی ئیخوانه‌کاندا.
ماڵپه‌ڕی ئارام حه‌مه‌ساڵح
|