| 
			   
			  
			
			
			  
			
			هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین   
			 
			
			 
			ئاسمانی پڕ له گریان و هه‌نیسک و ئافات، هه‌ر له مندالیه‌وه له چاوانی 
			فه‌خۆ دیار بوون، ئه‌و چاوه شینانه‌ی، له یه‌که‌م بینین‌دا دنیایه‌ک له 
			به‌زه‌ییان ئه‌گواسته‌وه ویژدانی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌یانزانی رووخسار 
			بخوێنه‌وه، ووشه شیرن و ناسکه‌کانی له‌منداڵی ئه‌و په‌پوله ره‌نگاوڕه‌نگانه 
			ئه‌کرد، که ته‌نیا له سه‌وزایدا ئه‌ژیان، کێ هه‌یه رووه سووره‌که‌ی فه‌خۆی 
			دیبێ و ماچبارانی خوای نه‌کردبێ، کێ ئه‌یتوانی له‌گه‌ڵ پرچه درێژه‌که‌ی 
			شۆڕنه‌بێته‌وه بۆ جیهانی که‌س نه‌دیوی پڕ له شه‌رم، که بناغه‌ی مه‌مکیشی 
			دائه‌نا کراسه‌کانی هه‌ر له شه‌رم بوون، ئه‌و به‌ژن و باڵایه وه‌ک 
			لاولاوی هه‌میشه به‌هار ئه‌یویست بگاته خوا و ئه‌م نهێنیه‌ی پێ 
			ئاشکرابکات. 
			
			 
			بۆ له‌گه‌ڵ بوونم دایکمت برد؟؟؟؟ 
			
			 
			پرسیارێکه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێده‌زانێ، که پێی ئه‌لێن به‌خت، دیاره به‌ختیش 
			له‌گه‌ل جوانی و ژیری ناکۆکیه‌که‌ی بێ سنووره و جه‌نگێکی به‌رده‌وام، 
			بۆیه له سه‌ره مه‌رگی هه‌موو جوانه‌مه‌رگه‌کان نه‌فره‌ت له جوانی ئه‌کرێ 
			و له‌سه‌ر کێله‌کانیشیان ئه‌نووسرێ ).......ئای بێ به‌خت.......( ئه‌وه 
			ئه‌گه‌ر گۆڕ و کێلیان هه‌بێ. 
			
			 
			ئه‌و ده‌ستانه له کوێ هاتن، که ئه‌توانن گیان و جه‌سته له یه‌کتر بکه‌ن، 
			په‌رده‌ی گوێی بکوژه‌کان ج ئاسنێکه، به‌رگه‌ی هه‌نیسکه‌کانی مردن ئه‌گرێ، 
			ج هێزێک له‌م چاوانه کۆبۆته‌وه که ئه‌توانن به‌رانبه‌ر لاشه بێ گیانه‌کان 
			زه‌ق بوه‌ستن. 
			
			 
			 
			تف له‌وانه‌ی مه‌رگی ناوه‌ختی خه‌لکی تریان هه‌لگرتوه، تف له‌وه‌ی مه‌رگی 
			ناوه‌ختی دانا، بۆ ئازاردانی هه‌سته ناسکه‌کان . 
			
			 
			ئه‌م ناکۆکیه ج شێت بوونێکی گه‌وره‌ی به‌دواوه‌یه، چۆن بگه‌مه ویژدانی 
			ئه‌و که‌سانه‌ی فه‌خۆیان کوشت . 
			
			 
			ئه‌لێن ویژدانیان نیه . 
			
			 
			نایان بینی چۆن به‌م ریشه رووی ره‌شیان شاردۆته‌وه، مه‌ندیل و عه‌مامه‌شیان 
			خستۆته سه‌ر قۆچه‌کانیان، ئه‌وانه دڵیان له ئایه‌ته‌کان زۆر ره‌قتره، 
			وا ئه‌زانن خوا به‌کوشتنی فه‌خۆییه‌کان ئه‌ژی . 
			
			 
			بۆچی کوشتیان ؟؟ 
			
			 
			گونه‌هه‌که‌ی زۆر له کوشتن گه‌وره‌تر بوو ؟؟؟؟؟ 
			
			 
			کاتێک گونه‌هه وورده‌کان زۆر به زوویی ریشه‌کێش بکرێن، گونه‌هه گه‌وره‌کان 
			دروست نابن، ئه‌مه بیردۆزی دینداره‌کانه..  
			
			 
			چۆن ریشه‌کێش ؟ 
			
			 
			کوشتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌مترین گونه‌هیان لێوه ئه‌زێ.  
			
			 
			گونه ه.......گونه ه......گونه ه...... 
			
			 
			من تێناتێناگه‌م گونه‌ه چیه !!!!!  
			
			 
			جولانه‌وه........چاوکردنه‌وه........گوێڕاگرتن..........قسه‌کردن.........بۆن‌کردن..........تامکردن.......هه‌موو 
			ئه‌مانه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ته‌سکی ئه‌وان گونه‌هن... گونه‌ه و 
			تاوانن.. 
			
			 
			ئه‌ی گونه‌هی فه‌خۆ ؟؟ 
			
			 
			وێنه‌ی ده‌م و چاوی له‌گه‌ڵ کوڕێک گۆڕیبووه‌وه. 
			  
			
			
			٦ی ١٢ی 
			٢٠٠٠ 
			Handren88@hotmail.com 
			 
  
			
			  
			   |