په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٢\٢٠١٨

فەیسبووکە چیرۆک - ١٦ -.

وێنەیەك لە ژووری نووستندا.

فەتاح حەسەن    

وەکو دینگەیەك لە ئاست وێنەکەچەقی،بەبێزارییەوە رووی تێکردو ئەم پرسیارانەی بۆ چەندەمین بار ئاڕاستەکرد:
بوون و نەبوونی تۆ چییە؟
ژمارەی کەسێتیت بۆ هەبێت؟
سندوقی پۆست بۆ؟
ئیمێڵ بۆ ؟
مۆبایل بۆ؟
.ژمارەی کەسێتییەکەت هەر پزیشك لێتی دەپرسێت.
پەنچەمۆری پۆستەچی بەسەر سندوقی پۆستەکەتەوە بە وردبینیش نابینرێت.
هههههه تەنها ریکلامت بۆ دەنێرن نازانن تۆ، کراس و پانتۆڵ و پێڵاوی دە ساڵ لەمەوبەر لەبەر و لەپێدەکەیت.
.ئیمێڵ ..!! هەردەمێکە کۆدەکەیت لەبیرچۆتەوە.
مۆبایلەکەت چەشی خشتێك تۆزێك لە کێشەکەت زیاد دەکات و بەس، ئیتر بون و نەبونی تۆ دەبیت چ مانایەکی هەبێت.
پرسیارەکانی تەواوکرد، هاوسەرەکەی بە عەرەبانەیەکەوە خۆی کرد بەژووردا، دەزانی لەو.. رۆژەوەی تۆ - و رۆژگار منتان خستە سەر ئەم عەرەبانە نەفرەتییە خۆشم لە خۆم بێزارم..


یەك - سەر.


بەیانیان کاتێك بەخەبەردەهات، هاوسەرەکەی چووبوو بۆ سەر کارەکەی، ئەویش لەگەڵ دایکی و منداڵەکەیدا بەرچاییان دەکردەوە، وەکی ڕۆژانی دیکە ماچێکی منداڵەکەی کرد و سلفی لێدا بۆ ڕاوە پارە، شەوانە کە دەهاتەوە هاوسەرەکەی نوقمی خەو بوو بوو، زۆربەی شەوانیش هێندە شەکەت بوو بێ خۆگۆڕین خۆی دەخزاندە پێخەفەکەوە ، لەوسەریشەوە هاوسەرەکەی یەکێکی بۆ چێژگۆڕینەوە دۆزیبوەوە، نەك هەر تەماعی لێینەبوو بگرە بەسەروبەرەوە بەخێویدەکرد، دوای هەموو دوشکردنێك دەیگوت:- هاوسەر دەکات بە یەك - سەر., *(وێڵکردن و چروکی).
_______________________________
* بایەخ پێنەدان و ڕەزیلیی.

تێبینیی: بۆ زیاتر ئاشنابوون بە تایبەتمەندییەکانی فەیسبووکە چیرۆک، دەتوانیت کرتە لەسەر ئەو لینکانەی خوارەوە بکەی:

بەشی پازدەم: www.emrro.com/feysbukecirok15.htm

بەشی چواردەم: www.emrro.com/feysbukecirok14.htm

بەشی سێزدەم: www.emrro.com/feysbukecirok13.htm

بەشی دوازدەم: www.emrro.com/feysbukecirok12.htm

بەشی یازدەم: www.emrro.com/feysbukecirok11.htm

بەشی دەیەم: www.emrro.com/feysbukecirok10.htm

بەشی نۆیەم: www.emrro.com/feysbukecirok9.htm

بەشی هەشتەم: www.emrro.com/feysbukecirok8.htm

بەشی هەفتەم: www.emrro.com/feysbukecirok7.htm

بەشی شەشەم: www.emrro.com/feysbukecirok6.htm  

بەشی پێنجەم: www.emrro.com/feysbukecirok5.htm

بەشی چوارەم: www.emrro.com/feysbukecirok4.htm  

بەشی سێیەم: www.emrro.com/feysbukecirok3.htm 

بەشی دووەم: www.emrro.com/feysbukecirok2.htm

بەشی یەکەم: www.emrro.com/feysbukecirok1.htm  
فەیسبووکە چیرۆکەکانم، بە زۆریی زادەی کۆمەڵگەی دانیمارکیین.

 

دانیمارك / ڤالبی

ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک