١\٣\٢٠١٠
فیدرالیزمی گۆڕان
چی له فیدرالیزمی هاوپه‌یمانی باشتره؟

ئاسۆ که‌مال
لیستی گۆڕان که نه‌وشیروان مسته‌فا رابه‌ری ده‌کا به‌رنامه‌یه‌کی
سیاسی بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی عێراق که له‌ئازاری 2010 ده‌کرێ داناوه که
له‌ناوه‌رۆکدا هه‌مان به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستانی یه‌کێتی و
پارتیه که بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه فیدرالیه قه‌ومی و مه‌زهه‌بیه‌ی
ئێستایه که 7 ساڵه له‌عیراق به‌ڕێوه ده‌چێت و لیستی گۆڕان هیچ
گۆڕانێکیان تیادا نه‌کردوه. به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان جیاوازی خۆی له‌وه‌دایه
ده‌بینێت که فیدرالیزمه‌که‌ی گۆڕان له فیدرالیزمی هاوپه‌یمانی ناچێ و
فیدرالیزمێکی ڕاسته‌قینه‌یه که کورد تیایدا شه‌ریکه و وه‌ک هاوڵاتی
عێراقی که " وه‌لا بۆ نیشتمان " و دوور له ده‌سه‌ڵاتی حزبی میلیشیایی
و چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه‌کانی خه‌ڵکی عێراق و کوردستانیش له‌وانه
بێمافی ئابوری و سیاسی و کێشه‌ی که‌رکوک و هتد..به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوری
عێراق.
پرسیاری سه‌ره‌کی ده‌نگده‌ر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له لیستی گۆڕان ئه‌وه‌یه
که هاوپه‌یمانی یه‌کیتی و پارتی له 7 ساڵی ڕابردوودا کوردستانیان له
چوارچێوه‌ی ئه‌م فیدرالیزمه عێراقیه‌دا ڕاگرتوه و تاله‌بانی له‌هه‌موو
که‌س عیراقی تر خۆی نواندوه و کورد له‌داهاتی نه‌وت له شه‌ریک زیاتری
به‌رکه‌وتوه و له هه‌موان زیاتر باسی پاراستنی ده‌ستوری عێراقیان
کردوه و ده‌سه‌ڵات له‌نێوان میلیشیا و سوپای شیعه و سونه و کورد
دابه‌شکراوه و لیستی مافی مه‌ده‌نی و سیاسی و ئابوری خه‌ڵکیش له کاتی
هه‌ڵبژاردن بابه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌موو حزبه‌کان بوه ، لیستی گۆڕان به‌هێشتنه‌وه‌ی
کوردستان له‌م بازنه‌ی فیدرالیزمه‌دا ده‌توانێ چی زیاتر و باشتر بکا له‌وه‌ی
هاوپه‌یمانی نه‌یکردوه ؟
ئایا ده‌توانێ سیسته‌می سیاسی له ته‌قسیمی قه‌ومی و مه‌زهه‌بی
ڕزگاربکا له کاتیکدا فیدرالیزم له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دابه‌شکردنه
دانراوه ئه‌گه‌ر نا ده‌بوایه عێراقێکی یه‌کپارچه و هه‌موو هاوڵاتی
عێراقی یه‌کسان بونایه ؟ ئایا ده‌توانرێ حزبی بێ میلیشیا و ده‌زگای
نهێنی له عێراقێکدا وجودی هه‌بێ که پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن و ده‌زگاکانی
حکومه‌ت و نانی خه‌ڵک له ده‌ست ئه‌م میلیشیا حزبیانه‌دا ڕاگیراوه و
ئه‌مه واته چه‌ککردنی سوپای به‌در و مه‌هدی و هێزه‌کانی یه‌کێتی و
پارتی ئه‌وانی تر له‌ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند کورسیه‌ک له‌لایه‌ن
لیستی گۆڕانه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌دی دێت؟ ده‌وڵه‌تی قانونی نه‌وشیروان
مسته‌فا چ گۆڕانێک و جیاوازیه‌کی ده‌بێ له ده‌وڵه‌تی قانونی مالیکی و
عه‌لاوی و هه‌موو هه‌ر داوای " وه‌لا بۆ نیشتمان " ی فیدرالی ناکه‌ن؟
ده‌ستوری عێراقی که لیستی گۆڕان به کتێبی پیرۆزی پاراستنی هه‌موو
مافه‌کانی ئینسان و ژنان و مناڵانی عێراقی داده‌نێ خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای
شه‌ریعه‌تی ئیسلام دانه‌نراوه و چۆن ده‌توانێ ئیدعای " جیاکاری (دیسکریمینه‌یشن)
له‌نێوان هاووڵاتیاندا له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه یان ئاین یان مه‌زه‌ب
یان باوه‌ڕ یان جێنده‌ر یان ئینتیمای حیزبی یاخود پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.”
له‌کاتێکدا داوای چه‌سپاندنی ئه‌م ده‌ستوره ئیسلامی یه ده‌کا که
سمبوله‌کانی ئیسلام ته‌قدیس ده‌کا؟
لیستی گۆڕان به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوکیش ده‌دات به گه‌ڕانه‌وه
بۆ ماده‌ی 140 به‌پێی ده‌ستوری عیراق وه‌کو ئه‌وه‌ی کێشه له پشت
گوێخستنی هاوپه‌یمانی کوردستانی بێت بۆ ئه‌م ماده‌یه 140ه و به
سازشنه‌کردنی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراقدا و به‌رزکردنه‌وه‌ی
کتێبی پیرۆزی ده‌ستوری عیراق ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن. له‌کاتێکدا
کێشه‌ی که‌رکوک کێشه‌ی ئه‌و فیدرالیزمه قه‌ومی و مه‌زهه‌بیه‌یه که
هه‌موو مه‌سه‌له و کێشه‌یه‌کی له ململانێی ئه‌م هێزانه و ته‌وازنی
ئه‌م هێزانه‌دا ڕاگرتوه و ڕاده‌ی په‌یڕه‌وکردنی ئه‌م ده‌ستوره و ماده‌ی
140ه‌که‌شی به‌م ململانێی و شه‌ڕی هێزه‌کانه‌وه به‌نده نه‌ک به‌و چه‌ند
ماده و خه‌تانه‌ی له ده‌ستوردا نوسراوه. له چوارچێوه‌ی فیدرالیزمی
عێراقدا کێشه‌ی که‌رکوک شه‌ڕی فیدرالیزم و ته‌قسیمی ده‌سه‌ڵات و داهات
و نه‌وته نه‌ک ڕێگاچاره‌یه‌ک که له ده‌ستوردا نوسراوه ، هه‌ربۆیه
هێزێکی وه‌ک گۆڕان هه‌رچه‌ند ئێستا "وه‌لای" بۆ فیدرالیزم هه‌یه به‌ڵام
بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک ده‌بێت شه‌ڕی فیدالیزم به‌رپابکا هه‌رچۆن
نه‌وشیروان مسته‌فا کاتێک جێگری سکرتیری یه‌کێتی نیشتمانی پێشوو بانگه‌وازی
بۆده‌کرد.
گۆڕان به‌م به‌رنامه سیاسیه‌ی که هێشتنه‌وه‌ی کوردستانه له
چوارچێوه‌ی فیدرالیزمی عێراقدا و "وه‌لای" بۆ ده‌ستوری فیدرالیزمی
عێراق له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێ ئه‌و کورسیانه‌یه
که له‌پاڵ کورسی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی و پارتیدا شه‌ریک ده‌بێ له
پاشکۆهێشتنه‌وه‌ی چاره‌نوسی کوردستان به عێراقی عه‌ره‌بی و ئیسلامی یه‌وه
و دریژه‌ی شه‌ڕو کێشه‌ی فیدرالی له‌سه‌ر که‌رکوک و نه‌وت و ده‌سه‌ڵات و
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان که فریوی ئه‌م دیماگۆگیه‌ت و چه‌واشه‌کاریه‌ی
گۆڕانی خواردوه به‌هۆی نه‌بونی به‌دیل و ئۆپۆزسیۆنێک به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان به‌دژی ئازادی و مافی خه‌ڵکی کوردستان له گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی
و جیابونه‌وه له‌م فیدرالیزمه شکست خواردوه‌ی عێراق به‌کارده‌بریت.هه‌ربۆیه
هه‌ر ده‌نگێک به لیستی گۆڕان ده‌درێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگێکه
به ده‌ستوری کۆنه‌په‌رستانه‌ی عێراق و ده‌نگێکه به سه‌پاندنی "وه‌لا"
بۆ فیدرالیزمی عێراق که ژێرده‌سته هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه.ئه‌مه
ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌ی گۆڕانه که درێژه‌دانی هه‌مان به‌رنامه‌ی هاوپه‌یمانی
کوردستانیه و ئه‌مه دژایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی رفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی خه‌لکی
کوردستانه و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه له‌ده‌ست گه‌شتن به‌سه‌ربه‌خۆیی
و ژیانێکی ئاسوده‌ی دوور له شه‌ڕی فیدرالی.
له‌نده‌ن
28.02.2010
00447760131203
asokamal @yahoo.com
|