٢٨\٨\٢٠٢٢
فیدراسیۆن بههانای
ژمارهیهك پهنابهرانهوه دهچێ
كه ژیانیان رووبهڕووی
مهترسی دهبێتهوه.
هیوا
خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی
٢٥/٨/٢٠٢٢ بەلەمێکی پەنابەران کە زیاتر لە ٦٥ پەنابەری لەسەر بوو کە
بەشێکیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوون ڕووبەڕووی ژێرئاوکەوتن
بویەوە بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکە، گوتیشی"بهلهمهكهپێش
سێ رۆژ لەسنورەکانی تورکیا بەڕێکەوتبوو بەدرێژای شەوی ڕابردووش
ڕووبەڕووی شەپۆلێکی سەختی دەریاببونەوە ئاوێکی زۆر چوبویە
ناوبەلەمەکەوە لە نزیک دوورگەی (کالاماتا)ی یۆنانی"، پهنابهرهكان بهفیدراسێۆنیان
ڕاگهیاند" لهكاتی لەکارکەوتنی بەلەمەکە شەڕ لەنێوان قاچاخچی و ڕێبەرو
کاپتنی بەلەمەکە ڕوویداو دمووچاوی خۆیان دەپێچنەوە کە ترسێکی زۆر
لەنیوماندا دروست كرد تائهو ڕادەی ههموان هەستمان بهوهكرد
کەلەلایەن ئەو گروپە قاچاخچیەوە بێ سەروشوێن بكرێن یان بخرێنە ناو
دەریاوە بۆ پاراستن و هەڵاتنی ژیانی خۆیان.
شایهنی باسه دوای ئاگاداركردنهوهوهانا هێنانی پهنابهرهكان بۆ
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی لەسەرەتایی رووداوەکەوە بۆ
ڕزگارکردنی ژیانیان ڕاستەوخۆ پەیوەندیكرا بە گشت لایەن و ڕێکخراوەکانی
چاودێری ناو دەریا لەلایەن نۆێنهرانو بهرپرسیارانی فیدراسیۆن لە گشت
ووڵاتان بەزووترین کات پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان و ڕێکخراوەکانی
داکۆکیکارو ڕێکخراوە کانی فریاگۆزاری پەنابەران ئاگادارکرانەوە
خۆشبەختانە گەیشتنە لایان بە کەشتی و هەلیکۆپتەر چاودێری ڕزگارکردن
خرایە سەریان.
هیوا گوتیشی تا کات ژمێر ١١ پێش نیوەڕۆ سەرجەم پەنابەرەکان ژیانیان
پارێزراوبوە لەدوا هەواڵیشیان ڕێکخراوی (Each The Med) فیدراسیۆنیان
ئاگادارکردۆتەوە کە ژیانیان پارێزراوەو بەڕێگاوەن بەرەو ئیتاڵیاو
ئەوانیش چاودێریان دەکەن بۆ ئەوەی پارێزراوبن.
هیوا خدر "سهرباری ئهوپهری سوپاس گوزاری لهههموو ئهورێكخراوانهی
بهپیر داوای فیدراسێۆنهوه هاتن بۆ رزگاركردنی ئهوپهنابهرانه
داوا لە گشت پەنابەران دەکات کە چیتر ئەو ڕێگا پڕ مەترسیە نەگرنە بەر
وە چیتر بە قسەو بەڵێنەکانی قاچاخچیەکان هەڵنەخەڵەتێن و ژیانی خۆیان و
ئەزیزانیان نەخەنە مەترسیەوە".
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
--------------------------------------------------------------------------------------------------------
رزگارکردنی
پەنابەران و کورتە ئامارێک سەبارەت بەپەنابەران لە تورکیا.
دەریایی ئیجە:
لە ڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ تا ڕێکەوتی ٣١/٧/٢٠٢٢ واتا لەماوەی حەوت مانگ لە
ناوچەکانی (محغەڵا، ئایدن، بالیکسیر، ئەزمیر چەنەکاڵی) کە دەکەونە سەر
دەریایی ئیجە ١١هەزارو ١١١ پەنابەر ڕزگارکراون کە لەو ژمارەیە ٩ هەزارو
٩٧٣ پەنابەریان بەس لە لایەن یۆنانەوە دوای دەستگیرکردنیان رەوانەی ئەو
سنوورە دەریایانەی تورکیایان کردونەتەوە، یەک هەزار و ١٣٨ پەنابەریشیان
هەر لەسنووری دەریایی تورکیا رزگارکراون کە لەکاتی بەڕێکەوتنیان بەرەو
دوورگەکانی یۆنان و بەرەو ئیتاڵیا توشی گرفت بوونەتەوە بەهۆی
لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکانیان و یا تەقین و کون بوون و ژێر
ئاوکەوتنی بەلەمەکانیان، تونراوە تەرمی ٧ پەنابەر بدۆزریتەوە، هەروا ٨٠
قاچاخچیش دەستگیرکراون.
ئایدن:
ڕێکەوتی ١٩/٨/٢٠٢٢ لەناوچەی کۆشاداسی سەر بەشاری ئایدن ٢٥ پەنابەر
ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بەسنوری دەریاییی یۆنان لەلایەن
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان دەستگیردەکرێن و دیپۆرت دەکرێنەوە.
چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ١٩/٨/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ١٠ پەنابەر
ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بەسنوری دەریاییی یۆنان لەلایەن
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان دەستگیردەکرێن و دیپۆرت دەکرێنەوە.
هیوا خدر/ ئەندامی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
|