په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٥\٢٠٢٢

فیدراسیۆن ئاماری دەستگیرکردنی پەنابەران

لە چوار مانگی ئەمساڵ لە تورکیا رادەگەینێ.

 


لە رێکەوتی ١\١\٢٠٢٢ تا ڕێکەوتی ڕێکەوتی ٢٨\٤\٢٠٢٢ کۆی گشتی ئەو پەنابەرانەی لە تورکیا دەستگیرکراون بریتیە لە ٦٥ هەزار و ٥٦٩ پەنابەری نەتەوە جیاواز کە پەنابەرانی ئەفغانی لە پلەی یەکەمدان بە ٣٢ هەزارو ٢٠٩ پەنابەر کە دەستگیرکراون.

هەروەها بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئیدارەی شاری ئیستەنبوڵ زۆرترین ئەو پەنابەرانەی لەماوەی چوار مانگی سەرەتایی ئەم ساڵ لەتورکیا دەستگیرکراون لەشاری ئەستەنبوڵ دەستگیرکراون.
بەرپرسانی پارێزگاو پۆلیس و کۆچ و کۆچبەرانی شاری ئیستەنبوڵ ڕایانگەیاند لەڕێکەوتی ١\١\٢٠٢٢ تا ڕێکەوتی ٣\٥\٢٠٢٢.
٢٥ هەزار و ٦٤٤ پەنابەر لە شاری ئیستەنبوڵ دەستگیرکراون.
کە پەنابەرانی ئەفغانی لەپلەی یەکەمدابوون بە ١١هەزارو ٩٣٦ پەنابەر کە دەستگیرکرابوون
کە لەو ژمارەیە ٨هەشت هەزار و ٧٧٣ پەنابەریان ڕاستەوخۆ دیپۆرتی وەڵاتەکانیان کراونەتەوەو وە ١٢ هەزار و ٦٨٤ پەنابەریش ڕەوانەی شارەکانی تر کراون بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکرانەوەیان بۆ ووڵاتەکانیان هەروەها یەک هەزارو ٩٣٣ پەنابەریش دراون بەدادگا.
سەبارەت بەو پەنابەرانەشی بە یاسایی لە شاری ئیستەنبوڵ دەژین بەپێی یاسایی پەنابەرێتی (الحيماية الدولية و الحيماية المؤقتة) بریتیە لە ٧٦٣ حەوت سەد و شەست و سێ هەزار پەنابەری نەتەوە جیاواز کە ٥٤٢ هەزاریان پەنابەری سورین بە پێی یاسایی پەنابەرێتی (الحيماية المؤقتة).
هەروەها پۆلیسی شاری ئیستەنبوڵیش ڕایگەیاند لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٥٨٢ پەنابەریان دەستگیرکردووە لەگەڕەکەکانی ( بییۆغڵۆ و فاتیح)وە ڕەوانەی بنکەی تۆزلا کراون بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان.

هەروەها سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لە سنوری تورکیا بریتیە ١٦٧ پەنابەر کە ژیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی ئەو قاچاخچیانەشی دەستگیرکراون بریتیە لە دوو هەزار و ٥٧٧ قاچاخچی.
سەبارەت بەدەستگیرکردنی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش لەماوەی چوار مانگی ڕابردووی سەرەتایی ئەم ساڵ بریتیە لە نۆ سەد و ٩٩ پەنابەر کە دەستگیرکراون کە ئەمەش ڕێژەیەکی کەمە لە ئاست پەنابەرانی تر.
هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ قورسکردنی پێدانی فیزای تورکیا بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەروەها پەنابەران بەناچاری رێگایتر دەگرنە بەر بەمەبەستی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا.

 

 

ناوەندی هەواڵگری

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

دەستگیرکردن و رزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا.

مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٥/٥/٢٠٢٢ لە ناوچەی بۆدرووم سەر بەشاری مۆغەڵا ٨٣ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە، لە هەمان شار و رێکەوت لەناوچەی فەتحیەش ٢٩ پەنابەر دەستگیرکران.
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٥/٥/٢٠٢٢ لەناوچەکانی چەشمێ و سەفیرهیسارو دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ١٩٦ پەنابەر ڕزگارکران و سێ کەسیش بەتۆمەتی قاچاخچی لەنێو پەنابەرەکان دەستگیرکران.
ئایدن:
ڕێکەوتی ٥/٥/٢٠٢٢ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٦١ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.
بالاکسیر:
ڕێکەوتی ٥/٥/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالاکسیر ٧٢ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی.
 


هیوا خدر - ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک