په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١٢\٢٠١٥

فیدراسیۆن کێشەکانی پەنابەرانی لەگەڵ بالۆیزخانەی ھەنگاریا لە لەندەن تاوتوێ کرد.

 


٨\١٢\٢٠١٥ شاندێکی لەسکرتارێتی فیدراسیۆن سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە پێک ھاتبوو لە (ئاسۆ گۆران و دەشتی جەمال) لە گەڵ بەرێز (Andrea Norman - Walker) کۆنسوڵی یەکەم لە باڵۆێزخانەی ھەنگاریا لەلەندەن وبەرپرس لە بەشی پەنابەران و کۆچکردوان سەبارەت بە کێشە گیروگرفتەکانی پەنابەرانی کوردو عێراقی لە ھەنگاریا کۆبوونەوە.


لەم کۆبوونەوەیەدا لەسەر ئەم تەوەرانە گفتوگۆکرا:


١. دۆخی ئێستای عێراق و کوردستان و ناوچەکە ئەو ھۆکارانەی لە ‌پشت ناچاکردنی ھاوڵاتیانی ئەو کۆمەڵگایانەوەیە بۆ ھەڵبژاردنی ژیانی پەنابەری.
٢. کێشەی ئەو پەنابەرانەی ئێستا بۆ ماوەیەکی زۆر لە زیندانیەکانی ھەنگاریا بەبێ ھۆ ڕاگیراون .
٣. چارەنوسی ئەو پەنابەرانەی پەنجەمۆری ھەنگاریایان ھەیە لەولاتەکانی دیکەی ئەوروپا و بڕیارە پێچەوانە بەدڵخوازی خۆیان دیپۆرتی ھەنگاریا بکرێنەوە.


سەرەتا شاندی فیدراسیۆن دوای سپاسگوزاری لە ڕێکخستنی ئەو کۆبوونەوەیە، کورتەیەک باسیان لەسەر کارەکانی فیدراسیۆن کرد، پاشان دۆخی ئێستای عێراق و کوردستان و ناوچەکە ئەو ھۆکارە سیاسی و کۆمەلایەتی وئابوریانەی دیاردەی پەنابەری بەرھەم ھێناوە لە خۆرھەڵاتی ناوەراستدا وە ڕیگا چارەکان گفتوگۆی لەسەر کرا، ھەروەھا باس لە نائەمنی و نائارامی وپشیوی کۆمەلایەتی و ە ‌جەنگێک کە حکومەت وئەحزابی جۆراجۆری ناوچەی و جیھانی دەوریان تیا ھەیە بەتیرو تەسەلی باسکرا، بەدوای ئەوەدا لەسەر بارودۆخی ئاوەرەکانی سوریاو ئاوارەکانی ناوخۆ وژیانی مەمرەو مەژی کەمپەکان وخراپی خزمەتگوزاریان تیشکی خرایە سەر...لە تەوەری دووەمی قسەوباسەکاندا، باس لە کێشەکانی ئەو پەنابەرانە کرا کە لەزیدانیەکانی ھەنگاریا ڕاگیراون و مامەڵەیەکی نەشیاویان لەگەڵدا دەکرێت... لەوبارەوە شاندی فیدراسیۆن داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو پەنابەرانەیانکردو لیستی ژمارەیەک لە پەنابەرانی کوردیان خستە بەردەست...ھەروەھا دوایین بەشی تەوەرەی باسەکان چووە سەر گرفتی ئەوپەنابەرانەی کە پێشتر لەھەنگاریا پەنجەمۆریان لی وەرگیراوە وەپاشان دوای جیھێشتنی ھەنگاریا لە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا داوای مافی پەنابەریانکردوە، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە پەنجەمۆریان ھەیە ئەوا دیپۆرتی ھەنگاریا دەکرێنەوە، شاندی فیدراسیۆن داوای کرد وەریاننەگرنەوەو پێویستە حکومەتی ھەنگاریا نەچێتە نیو مامەڵەیەکەوە کە دورە لە پێوانە جیھانیەکان لەبارەی مافەکانی پەنابەرانەوە...‌ وە پرسیاریشکرا سەبارەت بە چارەنوسی ئەو کەسانە؟


بەرێز کۆنسۆلی گشتی سپاسگوزاریان لەفیدراسیۆنکرد لەوەی کە بەڕێگای دیالۆک سەبارەت بەوکێشانە لەگەڵ باڵۆێزخانەی ھەنگاریا کۆدەبنەوە و ڕایانگەیاند" حکومەتی ھەنگاریاوسەرۆک وەزیران لە قەیرانی پەنابەران وئەو دۆخە نیگەرانن کە لە خۆرھەڵاتی ناوەرستوناوچەکە پێشھاتوە.. لەوبارەوە پەنابەرێکی زۆر ڕوویان لە ھەنگاریاکردوە"... ئەوەشیان ووت"‌ کە بە ھەموو ئەوکەسانە ناتوانرێت بووترێت پەنابەر، بەتایبەتی خەڵکێکی زۆر لە سودان و ئەریتریاو وڵاتەکانی تروە تەنھا بۆکار ھاتوون و بەھۆی دۆخی بیکاریەوەیەنەک ھۆکاری تری سیاسی " لە بەشێکی دیکەدا ووتیان"ئێمە ئەوە ڕاستیە دەسەلمێنین کە پەنابەرانی عێراق وسوریا و ئەفغانی کێشەکەیان جیاوازەوە شەری داعش ھەیە..‌ بۆیە ئێمە ئەو کەسانە ڕەوانە ناکەینەوە...و بەپی چوارچێوەی ڕیکەوتنەکانمان لەگەڵ یەکیتی ئەوروپا پارەیەکی زۆرمان خستۆتە ئیختیاری حکومەتی تورکیاوە بۆ ھاوکاری ئاوارەکان وسەرپەرشتی کەمپەکان... وە لەوانەشە بۆ تورکیا یان بۆ یۆنان دیپۆرتیان بکەینەوە."....سەبارەت بەو پەنابەرانەی لە گرتوخانەدەستبەسەراکانی ھەنگاریا ڕاگیراون ووتیان " ڕاگرتنی ئەو پەنابەرانە تەنھا ئیجرائاتی ناونوسینو وەرگرتنی پەنجەمۆرە لیان، چونکە ئێمە ڕێکەتنمان ھەیە لەگەڵ حکومەتەکانی ئەوروپا کە ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدەین".. وە باسیشیان لەوەکرد کە" ئەو پەنابەرانەی کەمپەکان بەشێوەیەکی باش خزمەتگوزاریان پیشکەشدەکریت.." ..سەبارەت بەولیستەی کە ناوی پەنابەرانی لەخۆگرتبوو ووتیان"‌ گەر ئەو پەنابەرانە ھیچ کێشەیەکیان نەبێت لەباری یاسایەوە بەدڵنییاوە ئەو پەنابەرانە ئازاد دەکرێن .." ئە وەشیان ووت" پەیوەندی بە حکومەتی ھەنگاریاوە دەکەین و ئەولیستەیان بۆ دەنێرین و داواکەی ئێوە دەخەینە بەردەستیان".


ھەروەھا ‌ پیشنیار ئەوەیان خستە بەردەست ‌ شاندی فیدراسیۆن، کە فیدراسیۆن دەتوانێت ‌ لەنزیکەوە سەردانی کەمپەکانی پەنابەران لە ھەنگاریا بکەن و ئەوکارەش لەلایەن حکومەت ھەنگاریاوە ڕێک دەخرێت ..سەبارەت بەو پەنابەرانەی لەولاتەکانی دیکەی ئەوروپا پەنجە مۆریان ھەیە ووتیان " کاتێک ئەو حکومەتانەی دیکەی ئەوروپا داوا لە ئێمە بکەن ناتوانیین وەریان نەگرینەوە بەڵام ئەگەر حالەتەکان جیاوازن ئەوا لیستی ئەوکەسانەو کێشەکانیان، فیدراسیۆن بیخاتە بەردەستمان".


شاندی فیدراسیۆن جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە حکومەتی ھەنگاریا پابەندی خۆی بە بریارنامە جیھانیەکانەوە ڕاگەیاندوە سەبارەت بە مافەکانی پەنابەران وبریارەکانی دادگای یەکیتی ئەوروپا، بەھیچ پاساوێک ناکرێت پێشێلبکرێت ..وە ئەوڕیگایانەی تائێستا لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپا گیراوەتە بەر چارەسەری کێشەکان ناکات... لە داخستنی سنورەکان وبەریوەبردنی سیاسەتی بەزۆرناردنەوە... بۆیە ڕێگا چارە گۆرینی سیاسەتەکانی خۆیان لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست وڕاگرتنی پشتیوانیانە لەدەسەڵاتەسەرکوتگەرەکان کە لەو وڵاتانەدا دا ژیانیان لەخەڵکی ئەو کۆمەڵگایانە ھەراسانکردوە... شاندی فیدراسیۆن ئەوەشیان ووت "کە پێویستە ئەو ئیمکاناتەی خراوەتە بەردەم حکومەتی تورکیا بۆ ئاوارەکان، باشترە ڕاستەو‌خۆ خەرجی ژیانی ئەو قوربانیانە بکرێت کەھانایان بۆ ولاتانی ئەوروپاھێناوە وەیان بیخەنە ئیختیاری ئاوارەکان خۆیانەوە کە ‌لەشەرایتێکی نائینسانیدا ژیان بەسەر دەبەن".... ھەروەھا لە بەشێکی تری قسەکاندا شاندی فیدراسیۆن باسیان لەوە پەیوەندی تەلەفونیانکرد کە بەردەوام پەنابەران لە گرتوخانەدەستبەسەرەکانی ھەنگاریاوە بۆ فیدراسیۆن دەکرێت و باس لە خراپی ‌ژیانی خۆیان دەکەن وڕایانگەیاند"ئیمە دڵنیایین ئەوکەسانە کێشەی یاساییان نیە داوای ئازادکردنیان دەکەین.." فیدراسیۆن ئامادەی ئەوەشیان دەربڕی لەنزیکەوە سەردانی ئەو کەمپانە بکەن وچاودیر بن بەسەر ھاوکاری و خزمەتگوزاریەکان بۆ پەنابەران...


لە کۆتایدا فیدراسیۆن بەڵێنیاندا لیستی ئەو پەنابەرانەی کە لە ولاتەکانی دیکەی ئەوروپا پەنجە مۆری ھەنگارییان ھەیە بخاتە بەردەم باڵۆیزخانەی ھەنگاریا بەتایبەتی ئەوانەی کە نایانەوێت بگەرێنەوە بۆ ھەنگاریا وە کۆنسۆلی گشتیش بەڵینیاندا ھاوکاری بکەن ووەلام بەو داواکاریانەی فیدراسیۆن بدەنەوە لەنزیکترین کاتدا.


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٨\١٢\٢٠١٥

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com



 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک