په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٨\٢٠١٥

فیدراسیۆنی پەنابەران لە کۆنفرانسی (گەنج لە دووڕیانی کۆچ و مانەوەدا) بەشداربوو.

 


لە رۆژی ٣٠-٧-٢٠١٥ کاتژمیر ٤ ی دوا نیوەرۆ لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بانگھێشت کرا بۆ بەشدار بوون لە کۆنفرانسێک لەشاری سلێمانی لە ژێر ناونیشانی (گەنج لەدوڕیانی کۆچ و مانەوەدا)لە ھۆڵی ئوتێل پەرێژ کە لەلایەن ڕێکخراوی فیوچەر کۆنفرانسەکە ڕێکخرابوو، کۆنفرانسەکە سەبارە بە پرسی کۆچی بە لێشاوی گەنجان و لاوانی باشووری کوردستان بوو بۆ دەرەوەی وڵات ، بە ئامادەبوونی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و بەشێک لە بەڕێوبەرایەتیەکانی سلێمانی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ڕۆشنبیران و گەنجان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن.


لەم کۆنفرانسەدا لە لایەن ئاری جەلال سەرپەرشتیار لقی کوردستان کورتەیەک باسی لە ھۆکارەکانی کۆچکردنی گەنجان و لاوانی کوردستان کرد ووتی”- دیاردەی کۆچی بە لێشاوی گەنجان و لاوان ھۆکاری واقعی خۆی ھەیە وەک بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ناسەقامگیری وبیمافی و ھەلاواردن کە ئێستا بەسەر خەڵکی کوردستاندا بەدور لە ئیرادەی خۆیان داسەپێنراوە،بە تایبەت دوای دەستپێکردنی شەڕی داعش لە ناوەراستی ساڵی رابردو بوە ھۆی نا ئارامی و ناسەقامگیری وناروونی ئایندەی سیاسی لە عێراقدا،لە ھەرێمی کوردستانیشدا کەمی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و کەمی موچە بێکاری گەنجان و دانەمەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و سیاسەتی لاوازی حکومەتی بنکەفراوانو سەرچاوەکەشی ناکارایی دەسەڵاتدارانی کوردن و نزیکەی چارەکە سەدەیەکە لەسەر کورسی دەسەڵاتە نەیانتوانیوە خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان بۆ ھاوڵاتیان دابین بکات، ھەموو ئەمانەش پاڵنەرن بۆ گەشتن بەبڕیاری جێھێشتنی وڵات لەلایەن گەنجانەوە".


ھەروەھا ئەوەشی وت "ئەو کۆچکردنەی گەنجان و لاوانی کوردستان لە ئێستادا (نائاساییە)'' کۆچکردنی نائاسایی: ئەو جۆرە کۆچکردنەیە، کە ھاوڵاتیان بە دوور لە خواستی خۆیان ناچار دەکرێن بەھۆکاری ڕامیاری و ئابوری و جەنگەو و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەوە کۆچ بکەنو کۆچی پڕ لەمەترسی نائاسایی ھەڵبژێرن، دەسەڵاتدارانی کوردستان ڕۆڵی سەرەکی لەم جۆرە کۆچکردنەدا دەبینن".


لەبەشێکی دیکەی ووتەکانی وتی" ئێمە لە فیدراسیۆنی پەنابەران بڕوامان وایە کۆتایھینان بە دیاردەی پەنابەری لە کوردستاندا بەندە بە دەرھێنانی لەم گیژاوە سیاسیەی ئێستا و ھاتنە سەرکاری دەولەتێکی عیلمانی کە مافی ھاولاتیبوون بۆ خەڵکی کوردستان بەڕەسمی بناسێنیت ،کوردستانێک کە خەڵکەکەی خۆیان بڕیار لەسەر چارەنوس سیاسی وئایندەی خۆیان بدەن ، داھاتی خەڵکی کوردستان خەرجی خۆشگوزەرانی وئاسودەی کۆمەلگا بکریت وماف و سەرجەم ئازادیەکان لەفراوانترین ئاستدا جێگیر بکرێت. ئەمە بکرێت بەریگای گەیشتن بە ژیانێکی ئازادو خۆشگوزەران”.


ئاری جەلال لە کۆتای وتەکانی داوای لە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە کرد کە پشتییوانی لەم داواکاریانە بکەن:


١. کۆچو سەفەری ھاولاتیانی کوردستان بۆ دەرەوە قانوونی بکەنەوە وھاولاتیانی کوردستان مافی خۆیانە سەفەر بکەن وئەرکی حکومەتە ئاسانکاری سەفەرو ھاتووچوو لەگەل وولاتانی دەرەوە بۆ ھاولاتیانی کوردستان دەستبەر بکەن.ئازادی بێ مەرج و بەندی ھەڵبژاردنی شۆێنی ژیان ، ئازادی سەفەرو جێگۆرکێ بۆ ھەموو ھاوولاتیەکی تەمەن ١٦ سال بەژن و پیاوەوە بەڕەسمی بناسرێت. قەدەغەکردنی ھەر جۆرە کۆنترۆڵکردنیکی ھاتوچۆ لەناوخۆی وولات و لابردنی کۆتوبەند لەبەردەم چوونە دەرەوەی ھاووڵاتیان ودەرھێنانی پاسپۆرتی ھاتوچۆدا.
٢. دەستوریک لە کوردستاندا دابنرێک کە سکولار بێت تەواوی مافو ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان دەستبەر بکا.
٣. کار یان بیمەی بیکاری بۆ گەنجان دابین بکرێ.
٤. سەنتەری راھینان و پسپۆری وشارەزای لەبواری جۆراجۆری کاردا دابینبکرێت ھەروەھا یاریگا و شۆێنی وەرزش و سەرگەرمی خۆرای بخریتە ئیختیاری گەنجانەوە تا بتوانن فرسەتەکانی ژیانیان بەدەستبھینن.
٥. حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری ویارمەتدەربێت لە دەست راگەیشتی گەنجانی کوردستان بە زانکۆکانی جیھان بۆ خۆێندن وفیربوون وراھێنانی پیشەی وخەرجی ژیانیان وکۆرسەکانیان لە ئەستۆ بگرێ.
٦. پەرلەمانی کوردستان وحکومەتی ھەرێمی کوردستان وەلام بە (پرۆژە بریاری فیدارسیۆنی پەنابەرانەوە) بداتەوە کە پەیوەندی بە کیشەی زیاتر لە ٦ھەزار پەنابەرە دیپۆرتکراوە وەھەروەھا سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە بۆ کیشەکانی پەنابەران لە هەندەران.


دوای ٢ کاتژمێر لە گفتوگۆکردن لەنێوان ئامادەبوان و ئەندامانی پەڕلەمان پڕیار درا سەرجەم ئەو خاڵانەی باسکراون پێشکەشی لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەڕلەمانی کوردستان بکرێ.


لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١\٨\٢٠١٥

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک